.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا-ى گۆرانیبێژ، ده‌نگێك ئاشنا به‌ڕۆحى هه‌موومان، ده‌نگێك فرده‌وسى و ئومێدێك وه‌ك باخچه هه‌میشه سه‌وز. ئه‌و؛ گۆرانى بۆ خه‌ڵكء مرۆڤایه‌تى وت، بۆ عه‌شق و نیشتمان، بۆ شاخ و پێشمه‌رگه، بۆ ئازادى و كوردستان، یه‌كبینا به‌ده‌نگێكى ئه‌فسوونى ده‌یچریكاندو نیشتمانى سه‌راپا ده‌كرد به‌باخچه‌یه‌ك له‌ئه‌وین و به‌رگرى.
حه‌مه جه‌زا؛ خۆى فه‌رامۆشكردوو بۆ خه‌ڵك ده‌نگى هه‌ڵبڕى، مۆمێك بوو هێدى هێدى بۆ ئه‌م خاكه توایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌رگاى دڵى ئێمه‌و كۆلانه‌كانه ته‌ڕه‌كانى رۆحمان بۆ هه‌میشه به‌ڕووناكى بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و عه‌شقى نیشتمان و سه‌راپا كوردستانى برده‌وه. له‌م راپۆرته‌دا، ئه‌وان بۆ خاڵه حه‌مه چیده‌ڵێن؟.
ئه‌و؛ له‌باخچه‌كانى ویژداندایه
سه‌لام مسته‌فا-ى شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس هه‌ستێكى قوڵى بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌یه‌و وه‌ك مرۆڤێكى به‌ویژدان باسیده‌كات ء ده‌ڵێت: مرۆڤی هیلاك هه‌میشه نه‌مره، هه‌میشه له‌باخچه‌كانى ویژداندا به به‌رچاومانه‌وه دێتء ده‌چىَ، چه‌ند جوانه مرۆڤێك بێته پێش چاوت كه پڕاو پڕ بێت له‌جه‌ژنانه‌ى خۆشه‌ویستى، چه‌ند خۆشه تۆ هه‌ناسه‌یه‌ك له‌نیشتمان وه‌رگریت كه پڕاو پڕ بێت له‌سه‌ما.
به‌ڕاستى هه‌موو ئه‌مانه له‌هه‌ناسه‌كانى حه‌مه جه‌زا-دا ده‌بینمه‌وه، به‌ڕاستى خۆشه‌ویسته‌ء نه‌مره، به‌ئومێدى ته‌مه‌ن درێژى بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه.
له‌سرووشتى كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه
مامۆستا سه‌عید؛ به‌وته‌ى خۆى رۆژگارێك كه ولاته‌كه‌مان له‌ژێر چه‌پۆكى داگیركاریدا ده‌ینالاند، ده‌نگى حه‌مه جه‌زا وه‌ك فریاد ره‌سێك ده‌هاتء سروودى خۆڕ‌اگرى ء حه‌ماسه‌تى ده‌چڕى.
ئه‌و مامۆستایه یه‌كێكه له‌گوێگره هه‌میشه‌ییه‌كانى ئه‌م گۆرانیبێژه‌و ده‌ڵێت: گۆرانییه‌كانى ئه‌و له‌سرووشتى كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌و به‌ته‌نیا گۆرانى بۆ عاشقان نه‌ده‌وت، به‌ڵكو بۆ منداڵى هه‌ژارو دایكى شه‌هیدء پێشمه‌رگه‌ء خۆشه‌ویستى ژیان ده‌وت، حه‌مه جه‌زا بۆیه گۆرانى ده‌وت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤى كورد ئازادء ئازا بێت، ئه‌و فێرى خه‌باتء ئه‌وینء خۆراگرى كردین، خۆزگه ده‌خوازم بۆ ته‌نیا یه‌كجارى دیكه گوێم له‌گۆرانییه‌كى تازه‌ى بێت.
به‌دزییه‌وه گوێى له‌گۆرانییه‌كانى گرتووه
پوره ئامین ژنێكى به‌ته‌مه‌نه‌و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى سه‌ركارێزه، ئه‌و گێڕایه‌وه له‌سالانى هه‌شتاكاندا، كوڕه‌كه‌یى ء تاقه براكه‌ى پێشمه‌رگه بوون، به‌رده‌وام به‌دزییه‌وه گوێى له‌گۆرانییه نیشتمانییه‌كانى حه‌مه جه‌زا گرتووه‌و هۆن هۆن گریاوه، ئه‌و ده‌ڵێت گریانه‌كه‌م بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه كوڕه‌و براكه‌م له‌شاخ بوون، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزه بووه‌ء وتیشى: كاتىَ گوێم له‌گۆرانییه‌كانى حه‌مه جه‌زا ده‌گرت سوورتر ده‌بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌مء براكه‌م بۆ كارێكى پیرۆز چوونه‌ته شاخ ء بوونه‌ته پێشمه‌رگه، چونكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌و ده‌نگه به‌سۆزه‌ى ئه‌وه‌نده وشه‌ى جوانى به‌كار ده‌هێنا كه ئیتر دڵ ء ده‌روونمى ده‌گه‌شانه‌وه.
حوزنێك له‌ده‌نگیدا هه‌یه
كانى مسته‌فا خوێندكارى ئاماده‌ییه، ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ته‌مه‌نى زۆر منداڵ بووه له‌ماڵیاندا به‌رده‌وام گۆرانى حه‌مه جه‌زاى لێدراوه، وتیشى: به‌و منداڵییه‌ى خۆم كه گوێم له‌ده‌نگى ده‌بوو دڵم پڕ ده‌بوو، كانى؛ باسى له‌وه‌شكرد كاتىَ ورده ورده گه‌وره بووه باشتر له‌گۆرانییه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده تێگه‌یشتووه‌ء وتیشى: حوزنێك له‌ده‌نگیدا هه‌یه كه‌م كه‌س هه‌یه له‌یه‌كه‌م ساتى گوێ گرتندا بێده‌نگ نه‌بێت ء نه‌چێته ناو دنیاى خه‌یالاته‌وه، ئێستاش زۆربه‌ى گۆرانییه‌كانیم له‌به‌ره، به‌لام گۆرانى (گه‌ر ده‌مبینى وه‌كو سۆفى) به‌یه‌كێك له‌گۆرانییه نه‌مره‌كان ده‌زانمء رۆژ نی‌یه چه‌ند جارێك گوێى لێنه‌گرم.
خۆم به‌ته‌نیا ده‌بینمه‌وه
كارزان ئیبراهیم گه‌نجێكى گه‌ڕه‌كى تووى مه‌لیكه‌ء شۆفێرى ته‌كسییه، كارزان گێڕایه‌وه كه له‌ناو ته‌كسییه‌كه‌یدا زۆربه‌ى جار گوىَ له‌گۆرانییه‌كانى حه‌مه جه‌زا ده‌گرێتء وتى: به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ى كه نه‌فه‌رم نییه‌و له‌شوێنێكدا ده‌وه‌ستم یه‌كسه‌ر كاسێته‌كه‌ى حه‌مه جه‌زاى ده‌خه‌مه سه‌ر، چونكه له‌كاتى لێخوڕیندا ناتوانم گوێى لێبگرم، چونكه خه‌یاڵم ده‌ڕوات، ئه‌و گۆرانیبێژه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌رم هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌رجه‌م مه‌قامه‌كانیم وه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌كاسێتێكدا كۆكردۆته‌وه، كه گوێم له‌مه‌قامه‌كانى ده‌بێت خۆم به‌ته‌نیا ده‌بینمه‌وه‌ء هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م گه‌ردوونه به‌ته‌نیا منى تێدا ده‌ژیم.
ته‌نیا شتێك
ماندوێتى گیانم ده‌ربكات
وه‌ستا ره‌حیم-یش كه كارى به‌ننایى ده‌كات وتى: كاتىَ ئێواران له‌ئیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌رله‌وه‌ى بچمه حه‌مامء خۆم بشۆم گوىَ له‌حه‌مه جه‌زا ده‌گرم، چونكه ته‌نیا شتێك ماندوێتى گیانم ده‌ربكات به‌ته‌نیا ده‌نگء گۆرانییه‌كانى كاك حه‌مه جه‌زا-یه، به‌داخه‌وه بیستوومه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشه‌و له‌جێدا كه‌وتووه، هیوادارم به‌ئیراده‌و عه‌شقى جارانه‌وه له‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌ڵسێته‌وه‌ء بێته‌وه ناو كۆڕى هونه‌رو گۆرانى وتن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونانه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ حه‌مه جه‌زا نمونه‌یه‌كى زۆر كه‌مه له‌ده‌ریاى ئه‌و هه‌ستء سۆزه‌ى كه عاشقانى ده‌نگى بۆ ئه‌و هه‌یانه، چه‌ند خۆشه هونه‌رمه‌ند له‌ڕه‌وتى مێژووى خه‌باتء كارى هونه‌رى خۆیدا به‌وشێوه‌یه بچێته ناو دڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
