❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى خه‌مه‌وه‌ هاتوون! ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-14 13:49:07

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى خه‌مه‌وه‌ هاتوون! ‌

ژوانى ئه‌ستێره‌یه‌ك
شه‌وێكی دره‌نگ به‌ دیار ئه‌ستێره‌یه‌كی
ره‌نگ زیوین...
چاوه‌كانم بوون به‌ نۆبه‌تدارى
عاشقبوون و یاده‌وه‌رى و
ئه‌وه‌ى به‌ شعورم چرپاند:
شه‌وانه‌ به‌سه‌ر ولاتێك گوزه‌رده‌كا
هه‌ندێجار ده‌بێته‌ گه‌ڕه‌لاوژێی ده‌نگه‌كان و
له‌ناخه‌وه‌ له‌ ئامێزی پێكه‌نین ئالاون
له‌ سوچێكی ته‌نگه‌به‌ریش هه‌ندێ چاو
خه‌واڵوی بیركردنه‌وه‌ گێژى كردوون
له‌ ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌شدا گریان ده‌خاله‌تى
بنمیچی چاوه‌ گه‌شه‌كان بوونه‌و
ئه‌وه‌ى به‌ بیریان دێته‌وه‌
هۆن، هۆن هه‌ڵیده‌ڕێژن و
نایگێڕنه‌وه‌

ته‌زین
كزه‌بایه‌كی سه‌یره‌!
به‌م دیواره‌دا راده‌برێ و سلاوێكی
به‌هاریانه‌ راده‌گه‌یه‌نێ
به‌م دیویشدا هه‌واڵى تۆفانێكی
سه‌رلێشێواوی ئه‌وتۆى پێیه‌
له‌سه‌ر مانا هه‌رچى جه‌سته‌ى
ئه‌م مه‌خلوقه‌ هه‌یه‌ زۆر به‌تیژى ده‌ته‌زێنێ
زه‌مه‌نێكه‌ ئه‌م ولاته‌ى من
كیشوه‌رێكی بێئامان و پڕ له‌ كڕێوه‌و شه‌خته‌یه‌
ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئه‌م ته‌زینه‌ ده‌یترسێنێ.

جگه‌ له‌ نه‌خشه‌ى ماڵه‌كه‌م نه‌بێ
جارێكیان دایكم پێى گووتم:
من له‌ ماناى هیچ نه‌خشه‌یه‌ك ناگه‌م
جگه‌ له‌ نه‌خشه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆم نه‌بێ
كه‌ بریتیه‌ له‌ ژوورێك و هه‌یوانێك و
مه‌تبه‌خێك و (حه‌مام لغێكی) بچكۆله‌
تا ده‌شمرم له‌م نه‌خشه‌ بچووكه‌ دانابڕێم
چونكه‌ ناتوانم لێره‌ زیاتر خۆم به‌ خه‌ڵكی
بناسێنم.
به‌سه‌ بۆ من كه‌ نه‌توانم
له‌وه‌ زیاتر به‌سه‌ر هیچ نه‌خشه‌یه‌كی تر
هه‌نگاو بنێم.

هاى له‌م درۆ گه‌وره‌یه‌
له‌ دواى یه‌ك، دوو رۆژێ كه‌
هه‌ر قسه‌ ده‌بێ و (فیعل) سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و
نزاى شه‌رم داده‌بارێ
ده‌ڵێم:
هه‌ره‌می ئه‌م درۆ گه‌وره‌یه‌ چ زوو روخا
چما سیسته‌می مێژوویی ئه‌م كیشوه‌ره‌ش
هه‌موو ده‌مێ به‌ گوزه‌ری ئه‌م
شه‌رمه‌زارییه‌دا ده‌ڕوا؟

خه‌می ئه‌رمه‌نییه‌ك
ئه‌مشه‌و به‌ دیار كوانوی كتێبێكا
(هۆسپ)ێكم كه‌وته‌ به‌رچاو
سمكۆڵى ئه‌سپه‌كه‌ى به‌ربۆته‌ جه‌رگی
(ئاگری) و به‌دواشیه‌وه‌
(حاجۆ) لغاوی ئه‌سپی دواتر راده‌كێشێ و
قاچه‌كانی له‌ ركێفێ ده‌دا
(هۆسپ) ده‌نگده‌دا و ده‌ڵىَ:
(ئارمێن) چ ده‌نگوسه‌دای نه‌ما..!
له‌ نێوانی ئاوڕدانه‌وه‌ و خه‌فه‌ته‌وه‌
(هۆسپ ده‌ڵىَ:
(حاجۆ) هێشتا چیایی كه‌مه‌ربه‌ندی
غیره‌تێنه‌ و
(ئارمێن) له‌ وارێ كوردانه‌ و
رۆژێكیش دێ ده‌نگ رادێرێ
هۆ (هۆسپ) ئه‌تۆ له‌ (ئاگری)و
منیش لێره‌.

نازم دڵبه‌ند‌   

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-14 14:35:25

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى خه‌مه‌وه‌ هاتوون! ‌

dest xosh bet be rasti honrawaki xosh sarkew to bit le jiyanet frishta gyan

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-16 14:58:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى خه‌مه‌وه‌ هاتوون! ‌

زۆر سوپاس نیگار گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net