
-هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (حه‌نان تورك) رایگه‌یاند كه ئه‌و سووره له‌سه‌ر دین و ره‌وشتی خۆی و ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له‌ناو ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه‌دا (هونه‌رمه‌ند هه‌موو شتێك ده‌كات). هه‌روه‌ها تورك روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ماوه‌ی 7 ساڵ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆیدا له گفتوگۆ دا بووه كه ئایا ببێته باڵاپۆش (موعهجهبه) یان نا و له كۆتاییشدا بڕیاریدا كه باڵاپۆش بێت. هه‌وره‌ها حه‌نان تورك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی سووربووه له‌سه‌ر دینه‌كه بۆیه مێرده‌كه‌ی به‌جێیهێشتووه. جگه له‌مانه‌ش تورك رایگه‌یاند كه پێش ئه‌وه‌ی باڵاپۆش بێت و بگه‌ڕێته بۆلای خودا گه‌وره، شه‌وان خه‌وی نه‌بووه و به‌رده‌وام بیری له شته شه‌خسییه‌كانی خۆی كردۆتهوهـ به‌ڵام ئێستا ئه‌م كێهیهی نه‌ماوه. حه‌نان تورك ئه‌و قسانه‌ی له‌میانی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (انا) كرد كه له كه‌ناڵی (دریم 2) په‌خش ده‌كرێت. له كۆتاییدا به‌رنامه‌كه‌شدا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه داوای له حه‌نان تورك كرد كه په‌یامێك له‌باره‌ی خۆیه‌وه بنووسێت و حه‌نانیش ئه‌م رسته‌یه‌ی نووسی: (خودای گه‌وره وه‌ك چۆن له‌سه‌ر زه‌وی به‌ناوبانگت كرد، ئاواش له ئاسماندا به‌ناوبانگم بكه).
سه‌رچاوه: يانه‌ي ههلاتني گه‌وره

گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "