.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





کوردمیلۆدی ـ جۆراوجۆر ـ کۆسنێرتەکانی جەژن /
هەولێر 15 ئەیلول/سێپتێمبەر (کوردمیلۆدی) ـ سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای بابلیۆن رایگەیاند ئەو كۆنسێرتانەی لە رۆژانی جەژن بۆ هەر 6 گۆرانیبێژ دانرابوون، نێزیكەی یەك ملیار دۆلار زەرەر بەكۆمپانیاكە گەیشت.
سەلوان جەمیل بەڕێوەبەری كۆمپانیای بابلیۆن راگەیاند، 6 گۆرانیبێژ هاتبوونە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی كۆنسێرت بكەن، تەنیا لە یەكەم رۆژی جەژن یەك كۆنسێرت كرا لەلایەن گۆرانیبێژ گوگوش، بەمەش نێزیكەی یەك ملیار دۆلار زەرەر بەكۆمپانیا گەیشت.
جەمیل گوتی “لە رۆژانی جەژندا چاوەڕوانیی نێزیكەی 6 هەزار كەسمان دەكرد بۆ ئامادەبوون لە كۆنسێرتەكە، بەڵام بەداخەوە نێزیكەی 500 كەس ئامادەبوون”.
ئەو هونەرمەندە ئێرانییانەی هاتبوونە هەرێمی كوردستان بۆ كۆنسێرتكردن برێتی بوون لە شادمهر عقیلی، ئەفشین، سپێدە، ئاندی، گوگوش، جەمشید.
زیاتر گوتی ئەو كۆنسێرتە زۆر بەباشی بەڕێوە چوو بێ ئەوەی هیچ رووداوێك روو بدات و كۆنسێرتێكی تایبەت بوو.
فەرهاد رەحیم وەك كۆمپانیای گەشتەوەری كات لە هەولێر راگەیاند نێزیكەی 4 هۆتێلمان بۆ 400 تا 500 كەسی ئێرانی دانا، بەڵام بەهۆی داخستنی سنوور لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە، چەندان كەس لە پشت سنوور مانەوە، نێزیكەی 15 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی زیانمان پێ گەیشت.
ئاکانیوز لە دەمی رەحیم هۆكاری داخستنی سنووری ئێرانی گواستۆتۆەوە “بەهۆی گۆرانیبێژ گوگوش و شادمهر كە بەكەسانی سیاسی ناسراون لە ئێران، ئێران رێگەی بەخەڵك نەدا بچێت بۆ كۆنسێرتی ئەو گۆرانیبێژانە”.
زیاتر گوتی “هەروەها خەڵك گلەیییان لەسەر گرانیی بلیتەكان هەبوو، هەر بلیتی نێزیكەی بە 200 دۆلاری ئەمەریكایی بوو”.
هەفتەی رابردوو بەداوەتی کۆمپانیای بابلیۆن لە هەولێر چەند هونەرمەندێکی ئێرانی داوەت کران بۆ سازدانی چەند کۆنسێرتێک لە رۆژانی جەژن، بەهۆی کەمی ئامادەبووان زیانێکی زۆر بەکۆمپانیای ناوبراو کەوتووە.
(کوردمیلۆدی)
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
