❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌ردون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-24 06:55:48

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌ردون

یه‌كێك له‌ نهنییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ گه‌ردون دۆزینه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانه‌ كه‌ پێیان ده‌وترێت (بلاك هۆل) ، خاڵه‌ ره‌شه‌كان بریتین له‌و بۆشاییانه‌ی‌ كه‌ له‌ گه‌ردوندا هه‌ن و به‌ شێوه‌ی‌ خاڵیكی‌ ره‌ش ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و خاڵه‌ ره‌شانه‌ توانای‌ راكێشانی‌ هه‌ر شتێكیان هه‌یه‌ بۆ ناو سكی‌ خۆیان كه‌ له‌ نزیكیانه‌وه‌ تێپه‌ڕبن هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ته‌نه‌ به‌ سه‌ده‌ها جار له‌ خۆشیان گه‌وره‌تر بێت، زانست چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌م نهێنیه‌ ئه‌نجامداوه‌ و چه‌نده‌ها راو بۆچوون هه‌یه‌ له‌ باره‌ی‌ دروست بوونی‌ ئه‌و خاڵانه‌وه‌، یه‌كێك له‌و رایانه‌ ده‌ڵێت هه‌موو شتێك له‌ گه‌ردووندا ژیانی‌ به‌سێ‌ قۆناغدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م یاسا گه‌ردوونییه‌ ئه‌ستێره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ قۆناغی‌ له‌ دایك بون و گه‌وره‌بون و گه‌شه‌كردن و له‌ دوایشدا قۆناغی‌ لاوازی‌ و پیربون و له‌ ناوچونه‌ واته‌ مردن ، زاناكان پێیان وایه‌ ئه‌م خاڵه‌ ره‌شانه‌ له‌ دوایین قۆناغی‌ دوا هه‌مینی‌ ژیانی‌ خۆیاندان و ده‌ڵێن هه‌ركاتێك قه‌باره‌ی‌ ته‌نێك زیاد ده‌بێت به‌و پێیه‌ش هێزی‌ راكێشانی‌ ئه‌و ته‌نه‌ زیاد ده‌كات ، به‌ پێی‌ ئه‌م تیۆره‌ش خاڵه‌ ره‌شه‌كان له‌ قۆناغی‌ گه‌وره‌بونێكی‌ ئێجگار زۆردان  بۆیه‌ هێزی‌ راكێشانیان به‌ شێوه‌كی‌ سه‌ر سورهێن زیادی‌ كردوه‌ و هه‌مووشتێك به‌ره‌ولای‌ خۆیان كێش ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت تیشكیش ناتوانێت له‌ كایه‌ی‌ راكێشانی‌ ئه‌و خالاَنه‌ رزگاری‌ ببێت .

هه‌ندێك زانا پێیان وایه‌ "خاڵه‌ ره‌شه‌كان پاشماوه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌ورانه‌ن كه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له‌ ئاكامی‌ ئه‌و ته‌قیینه‌وه‌یه‌ش گه‌رماییه‌كی‌ زۆر به‌ جێماوه‌ له‌ بۆشایی‌ گه‌ردوندا و له‌ پاش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش جارێكی‌ تر  كۆبۆته‌وه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ (نیوترۆنیان) دروستكردوه‌ كه‌ تیره‌كه‌ی‌ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت .
خاله‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌ردون له‌ گه‌ردیله‌ی‌ نیۆترۆنی‌ دروست بون و چڕییه‌كی‌ ئێجگار زۆریان هه‌یه‌، چڕیه‌كه‌یان هێنده‌ زۆره‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ كه‌وچكی‌ چایه‌ك له‌و ماده‌یه‌ و به‌ ته‌رازویه‌ك بیكێشین ده‌بینین كێشه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك بلیۆنیك ته‌ن قورسه‌ "خاڵه‌ ره‌شه‌كان له‌ گه‌ردوندا به‌ خێراییه‌كی‌ زۆر له‌ هاتووچۆیه‌كی‌ به‌ر ده‌وامدان و له‌ كاتی‌ ئه‌و هاتۆ چۆكردنه‌شدا هه‌رشتیك لێییان نزیكبێته‌وه‌ به‌ خێرایی‌ هه‌ڵی‌ ده‌لوشن ته‌نانه‌ت تیشكیش ، له‌ به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ناتوانرێن به‌ئاسانی‌ ببینرێن مه‌گه‌ر له‌ كاتیكدا نه‌بێت كه‌ روبه‌ڕی‌ ئه‌ستێره‌ك ده‌وه‌ستێن.
هه‌ندێك زانای‌ دیكه‌ وایان پێناسه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ وه‌هان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی‌ كه‌ ژیانیان تێدانه‌ماوه‌ بۆ جیهانیكی‌ دیكه‌، یه‌كێك له‌و سیفه‌ته‌ سه‌یرانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م خالاَنه‌ هه‌یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ پاش لوشدانی‌ هه‌ر ته‌نێك ئه‌و ته‌نه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ردووندا ون ده‌بێت كه‌ ده‌ڵێی‌ هه‌رگیز بوونی‌ له‌م جیهانه‌دا نه‌بووه‌ .



س.باخی دڵان

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-27 12:57:55

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌ردون

ده‌ست خۆش گیان .... سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-29 15:51:45

hama-guitar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-15
دواترین سه‌ردان: 2011-01-13
په‌یامه‌كان: 78
WindowsXPFirefox

Re: خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌ردون

dast xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5372527055.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net