.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














گەنجێكی شارۆچكەی سۆران لەگەڵ كچێكی چینی زەماوەند دەكات
14 رۆژ بەر لەئێستا نیهاد كە دانیشتوی سۆرانە لەگەڵ كچێكی چینی بەناوی ڕەیهان زەماوەند دەكەن و كچەكەش
مانەوەی لەسۆران پێخۆشترە لەگەڕانەوەیان بۆ وڵاتی چین.
گەنجێكی دانیشتوی شارۆچكەی سۆران كە چەند ساڵێكە نیشتەجێی وڵاتی ئێرلەندایە و ئێستا گەڕاوەتەوە كوردستان، ژیانی هاوسەری لەگەڵ كچێكی چینی پێكهێناوە بەناوی (ڕەیهان گول)، ئەو كوڕە گەنجەی سۆران كە ناوی (نیهاد قادر بابەكر گەڵاڵی) یە، پێشتر لەوڵاتی ئێرلەندا، ژیاوە و ئێستاش لەقەزای سۆران لەگەڵ ڕەیهانی هاوسەری ژیانێكی سادە بەیەكەوە دەژین و هاوسەرەكەشی ئاماژەی پێدەكات كە “حەز بەژیانی كوردستان دەكات نەوەك گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێرلەندا یا وڵاتی چین كە زێدی لەدایك بوونیەتی”.
ئەو كوڕە گەنجەی سۆران چیرۆكی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری و سەرەتای یەكترناسینی لەگەڵ ڕەیهان لەماڵەكەی خۆیان كە ڕەیهانی هاوسەریشی لەتەنیشت دانیشتبوو، گێڕایەوە و گوتی “سەرەتای یەكتر ناسینی من و ڕەیهان بۆ (6-7) ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە”، نیهاد ئەو خێزانە چینییەی لەوڵاتی ئێرلەندا لەڕێگەی هاوڕێیەكەی خۆی بەناوی (سامان) كە كوردێكی شاری سلێمانییە، دەناسێت و سەرەتا سامان داوەتی ئەوانی كردبوو بۆ شاری (كلكەنی) لەئیرلەندا، نیهاد دەڵێت “منیش لە (كلكەنی) بووم ئەوكات، بەڵام ئەو خێزانە چینییە لەپایتەخت لەشاری (دبلن) دەژیان، سامان لەلای من بوو، بەبیرم دێ كە هاتن خوانێكی كوردیم بۆ كردن، ئێمەش زۆر ڕێزیمان گرتن و ئەو تایبەتمەندیەتیەی كە لەكوردستان هەمانە لەوێش هەمان بووە، بۆیە ئەو خێزانە چینییە بەو رێزەی كە ئێمە لێمانگرتن، زۆر سەرسام بوون، دوای رۆیشتنیشیان ژمارە تەلەفۆنمان لەگەڵ یەكتر گۆڕییەوە”.
نیهاد درێژەی بەچیرۆكی یەكترناسینی خۆی هاوسەرەكەی داو گوتی “ماڵی باوكی هاوسەرەكەم لەوڵاتی (چین) دەژین، لەچینیش هەموو كەسێك بۆی هەیە تەنها یەك منداڵی هەبێت، بۆیە كاتی خۆی، هەر بەمنداڵی ڕەیهانیان لەگەڵ ماڵی مامی ڕەوانەی ئیرلەندا كردووە، ئیتر لەگەڵ ئەوانە گەورەبووە، ڕەیهان ماڵی دایك و باوكی لە(چین) لەشاری (قەشكارن)”، نیهاد باسی ئەو رۆژە دەكات كە ماڵە مامەكەی ڕەیهانی لەئێرلەندا داوەتكردووە و دەڵێت “ئێمە زۆر ڕێزمان گرتن، بەڵام دوای گەڕانەوەیان من ژمارە تەلەفۆنەكەی ئەوانم لانەما تادواتر پەیوەندیان پێوەبكەم، دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەو رۆژە، لەڕێگەی پۆستەچییەوە نامەیەكم لەلای ئەوانەوە پێگەیشتوو و دواتریش خۆم پەیوەندیم پێوەكردن”، وەكو نیهاد باسی لێوە دەكات دوای ئەوە لەگەڵ ڕەیهان بەهۆی هاتوچۆ و چەند جارێك بەتەنیا دەرچوونیان، “ئاشنایەتیەك پەیدابوو، بەڵام لەسەر بنچینەیەكی كوردانە، نەوەك بەو شێوازەی كە كچ و كوڕێكی ئەوروپی پەیڕەوی لێدەكەن”، نیهاد دەڵێت “لەو ڕێگەیەوە هاوڕێیەكم (زمناكۆ نەوزاد) كە ئەویش دوو منداڵی هەیە لەكچە مامەكەی ڕەیهان، زیاتر یەكترمان ناسی و دواتر من هاتمە (دبلن) و خانووم گرت، ڕێكەوتیش وابوو كە كۆلیژەكەی ڕەیهان كە ئێستا قوتابی ماستەرە لەبەشی بایەلۆژی كەوتبووە شوێنی كاركردنەكەم و ئیدی پەیوەندیەكە زیاتربوو”.
نیهاد ئەو كاتەی كە قسەی بۆ ئێمە دەكرد لەماڵەكەی خۆی لەشارۆچكەی سۆران، ڕەیهانی هاوسەریشی لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو و گوێی لەقسەكانی گرتبوو، نیهاد زەردەخەنەیەكی بۆ هاوسەرەكەی كردو گوتیشی “دووساڵ بەر لەئێستا هاوڕێكانم پێشنیارێكیان بۆ كردم و گوتیان ئێوە زۆر لەیەكتر نزیكن، هەر ئەوكاتە ماڵە مامەكەی ڕەیهانش پێشنیاری ئەوەیان بۆ كردین كە ئێمە زیاتر لەیەكتر نزیك بینەوە، ئەوەبوو زیاتر یەكترمان ناسی و دواتریش بڕیاری هاوسەرگیریمان دا”.
ئەو كوڕە كوردە و كچە چینییە 8 مانگ لەمەوبەر لەوڵاتی یۆنان ژیانی هاوسەری بەیەكەوە دەنێن، بەڵام بۆچی لەوڵاتی یۆنان و چەندەش ئاین بووەتە رێگر لەو هاوسەرگیرییەی نێوانیان؟ نیهاد بەپێكەنینەوە گوتی “ئاین رێگەخۆشكەر بوو نەوەكو ڕێگربێت، چونكە هاوسەرەكەم خۆشی ئیسلامە”. بۆ هۆكاری چوونیشیان بۆ یۆنان، ئەو گوتی “خۆم و خێزانەكەم بۆیە سەردانی وڵاتی یۆنانمان كرد، چونكە دەمێكە دوو برام لەوێ دەژین، پاش ئەوەی ڕەیهانم لەگەڵ خۆم بردە لای براكانم و مەبەستی سەردانەكەم تێگەیاندن، ئەوانیش رەزامەندیان نیشاندا و هەر لەوێش بەدەستوری ئیسلام، هەشت مانگ بەر لەئێستا ئەلقەی خۆشەویستیمان گۆڕیوە و مارەم كرد”. نیهاد گوتیشی “بەر لەوەی مارەی بكەم قسەی زۆرم لەگەڵ كردووە سەبارەت بەدابونەریتی كوردی و رێورەسمی زەواج و نرخی ئاڵتون و هەموو شتێك!، خۆشبەختانەش ئەو هەمووشتێكی ئێمەی قبووڵكردووە”. دوایی گەڕانەوەشیان بۆ ئێرلەندا، نیهاد پێشنیاری ئەوە دەكات كە زەماوەندەكەیان لەشوێنی لەدایكبوونی ڕەیهان لەوڵاتی چین بێت، بەڵام هاوسەرەكەی بەپێچەوانەی بۆچوونەكەی پیاوەكەی حەزدەكا لەكوردستان زەماوەند بكەن، نیهاد دەڵێت كە “گەڕاینەوە ئیرلەندا من گوتم دەبێ لەچین ئاهەنگی گواستنەوە بكەین، ئەویش گوتی لەكوردستان دەیكەین، بەڵام دواتر گوتی، ئەگەر پێمانخۆش بوو دوای زەماوەند دەچینە چین، ڕەیهان دەیگوت من پێمخۆشە كوردستان بەكلتور و خەڵكەكەی بناسم”. نیهاد دواجار كۆتایی بەقسەكانی هێنا و تائەو كاتەش ڕەیهانی هاوسەری كە لەتەنیشتیەوە دانیشتبوو، لەگەڵ هەموو قسەكانی پیاوەكەی بەزەردەخەنەیەك سەری بۆ دەلەقاند وەك سەلماندنێك بۆ وتەكانی، گوتیشی “ئێستاش لەسۆران لەگەڵ ڕەیهان و كەسوكارم و ئەندامانی ماڵەوە زۆر خۆشحاڵین و هەموومان بەیەكەوە دەژین و منیش زۆر سەربڵندم”.
ڕەیهان گول، كە ئێستا هاوسەری نیهادە، ئەگەرچی كوردییەكی باش دەزانی، بەڵام ئاخاوتنە كوردییەكەی تائێستا بەفۆنەتیكی چینی دەردەبڕێت و لەبەرامبەر كەسێكی بێگانە و دوور لەخانەوادەكەی هێشتا شەرم دەكات قسەكانی بەكوردی بكات! بۆیە كاتێك پرسیارەكانمان ئاراستەی كرد، لەتێگەیشتنی مەبەستەكانی ئێمە هیچ كێشەیەكی نەبوو، بەڵام وەڵامەكانی بەزمانی ئینگلیزی دەدایەوە و نیهادی هاوسەریشی كاری وەرگێڕانەكەی بۆ دەكردین. سەبارەت بەكلتوری كوردستان و جیاوازی لەگەڵ كلتوری چین، ئەو ژنە چینییەی شارۆچكەی سۆران گوتی “كلتوری ئێمە جیاوازی زۆری نییە لەگەڵ كلتوری ئێوە، بۆیە زۆر دڵخۆشم بەو كلتورە جوانەی كە كورد هەیەتی و هەر بۆیەش زیاتر حەز بەمانەوە لێرە دەكەم”. هەر بۆیە وەكو ڕەیهان گوتی “من ڕۆژی بوك گواستنەوەكەم زۆر پێخۆشتربوو لەرۆژی مارەكردنەكەم”.
دەربارەی كەسوكار و ئەندامانی ماڵەوەشی كە تاچەند رەزامەند بوونە لەسەر بڕیارەكەی و شووكردنی بەكوڕە كوردێك، ڕەیهان گوتی “ماڵەوەمان زۆر تەئكیدیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە هاوسەرەكەم ئیسلامە”. گوتیشی “زۆر حەزدەكەم لێرە بژیم، چەند هەفتەیەكە لێرە دەژیم، بەڵام بەهۆی ئەو خۆشییەی كە لێرە بینیومە، وا هەستدەكەم كە چەندین ساڵە لێرە دەژیم و تائێستا بچووكترین كێشەم نەبووە”.
نیهاد و ڕەیهان لە 12/9/2010 ئاهەنگی بوك گواستنەوەیان لەشارۆچكەی سۆران بەبەشداری خزم و كەسوكاری نیهاد و هاتنی خەڵكێكی زۆر بەو پێیەی كە بوك كچێكی چینییە، بەڕێوەچوو.
Sarbast
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن yaldz (2010-10-04 17:43:56)
لهسهر هێڵ نییه








Sopas kaka chovin geyan bale way ahahaha
Sarkawtw bet
لهسهر هێڵ نییه









بيرؤزيان بيت والله كوره كه بؤخؤى ليدا. جينى زورجوان و شه رمن.ده سته كانت خوش بيت هاورئ ئازيزم


لهسهر هێڵ نییه








hahaha bzhit kaka DLdar geyan waya
kche chine zor jwann,,dastt xosh bet bo payamakat

دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن yaldz (2010-10-04 20:33:25)
لهسهر هێڵ نییه