.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ئیا بۆچی پیاو بۆی هه‌یه له ئافره‌ت بدات، خۆ ئه‌گه‌ر ئازاریشی نه‌یه‌ت به‌ڵام ئایا ئه‌مه سوکایه‌تی نیه بۆ ئافره‌ته‌که که هاوسه‌رو شه‌ریکی ژیانیه‌تی؟
پێم خۆشه به ووته‌یه‌کی خه‌یر ده‌ست پێ بکه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ { ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لآيات لقوم يتفكَّرون} سوره‌تی الروم 21، واته یه‌کێك له نیشانه‌کانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه که له خودی خۆتان ئافره‌تی بۆ دروست کردوون وه گێڕاویه‌تی به خۆشه‌ویستی و ڕه‌حمه‌ت له نیوان یه‌کتریدا وه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نیشانه‌یه‌کی خوای گه‌وره‌یه بۆ که‌سانێك که بیر بکه‌نه‌وه، وه زۆر زۆرن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که باس له نێوان ژن و مێرد ده‌کات هه‌ر له قورئان و فه‌رمووده‌و وه‌سیه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ئاگامان له‌و هه‌موو به‌ڵگانه بێت بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئیسلام چه‌ند بایه‌خی به ژن و وه هه‌روه‌ها نیوان هاوسه‌رایه‌تی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ئاگابین له‌وانه هه‌مووی و، بێین باس ته‌نها له‌م مه‌سه‌له بکه‌ین له‌وانه‌یه تێگه‌شتن لێی به‌ئاسانی هه‌زم نه‌کرێت، وه‌ڵامه‌که‌شی نه‌خێر سوکایه‌تی نی یه، ئه‌و جۆره لێدانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که پێکه‌وه بژین، وه نابیت لێدانه‌که ئازار به‌خش و به‌ر ده‌موچاو بکه‌وێت، خۆ که‌سێك که له منداڵه‌که‌ی خۆشی ده‌دات سوکایه‌تی پێ ناکات هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه‌و زۆر ته‌مێی کردووه به‌ڵام سودی نه‌بووه ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش ده‌گرێته به‌ر له پێناو ڕاستکردنه‌وه‌و مهسڵهحهتیدا خۆ گونجاو نی یه که‌سێك سوکایه‌تی به منداڵه‌کانی خۆی بکات. له‌کاتێکدا ئاشکرایه که منداڵ له هه‌موو که‌س خۆشه‌ویستتره، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك پیاو به‌بێ گوێدانه هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی کوته‌کیان خستۆته ئاو بۆ خێزانه‌کانیان، وه هه‌روه‌ها هه‌شه ژن به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك تاڕاده‌یه‌ك مسریه‌کان به‌مه مه‌شهورن، به‌هه‌رحاڵ کاتێك ئافره‌ت ناکۆکه له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌بێت کۆمه‌ڵه ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بیگرێته به‌ر، وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ك ده‌فه‌رموێ { الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا{
پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌مه‌ش بڕیاری خوایه فه‌زڵ و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که) پیاوان ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن (له پێناوی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی (ژیر) چاك و پاکن، له خواترسن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که (ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌جێ هێنانی فه‌رمانی خوایه)، ئه‌گه‌ر ترسان له سه‌رکه‌شیی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به مه‌رجێك لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێ نه‌هێلێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه. (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت).
}وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُواْ حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلاَحًا يُوَفِّقِ اللّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا {خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نێوان ژن و مێرد بشێوێ و (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێك له خزمی پیاوه‌که‌و دادوه‌رێك له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو که‌سه مه‌به‌ستیان ڕێکخستنیان بێت، خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م دێنێت له‌نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه. پێش هه‌موو شتێك خۆ لێدان ئه‌سڵ نی یه، ده‌بێت قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ بکاو به ووته‌ی شیرین بیدوێنێ و وه هه‌تا دروسته له هه‌ندێك کاتدا درۆش بکات هه‌ر له پێناو دڵی ئافره‌ته‌که‌دا بۆ نمونه ئافره‌ته‌که پێی ده‌ڵێ من جوانم ئه‌ویش ده‌ڵێ له دونیادا که‌س نی یه به‌قه‌ده‌ر تۆ جوان بێت خۆ ئه‌مه ڕاست نی یه، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر دڵی ئافره‌ته‌که‌یه‌و وه له پێناو پێگه‌وه ژیان و به‌رده‌وامیانه، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێگه‌کان گرانه به‌ر دروسته بۆ نمونه به سیواك به سوكی پێیدا بکێشی وه‌یان به‌ده‌ستی به‌سوکی وه‌ك چۆن ئینسان له منداڵی بچوك ده‌دات به گاڵته‌وه، جا ئه‌م لێدانه له‌وانه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵی دروست بکات و باش ببێت وه له‌وه باشتره که بگاته ته‌ڵاق که ئه‌و کاته هه‌ردوولایان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، هه‌ر ئافره‌ته‌که خۆی له‌وانه‌یه بڵێ خۆزگه واو وایان پێ بکردایهم به‌ڵام ته‌ڵاق نهدرایهم، وه هه‌تا له‌وانه‌یه خۆی ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت ببێت خۆی بدات له‌خۆی له تاودا. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ {لا تجدون أولئك خیارکم} ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بی داود و النسائی ڕیوایه‌تیان کردووه، واته ئه‌و پیاوانه‌ی له خێزانه‌کانیان ده‌ده‌ن باش نین، وه جارێکیان خزمه‌تکارێکی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت پێغه‌مبه‌ری توڕه کرد پێی فه‌رموو ئه‌گه‌ر له‌به‌ر وه‌ستانی ڕۆژی قیامه‌ت نه‌بوایه به‌م سیواکه ئێشم پێ ده‌گه‌یاندی وه‌ك به‌م شێوه‌یه هاتووه{لولا القصاص یوم القیامة لأرجعتك بهذا السواك}. وه عائیشه ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ { ما ضرب رسول الله المرأة ولا خادما قط} واته هه‌گیز پێغه‌مبه‌ر نه له خێزانی وه نه‌له خزمه‌تکاره‌کانی نه‌داوه. خوای گه‌وره ئێمه‌و ئێوه‌ش بۆ خێزانه‌کانمان بسوڵحێنێ و هه‌رگیز کار نه‌گاته ئه‌و ئاسته.
ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن مامۆستا عومه‌ر عه‌لی که‌ریم
ڕێگای ڕاستی


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خؤش بيت JeNa_TaNYaبؤ ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتووبيت
به راستى ديارده يه كى زؤر ناشيرينه له ئافره ت بدريت ئه مه دوره له ئاينى بيرؤزى ئيسلام
دووباره ده ست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت جێنا گیان خودا پاداشتی به خیرت بدات بۆ ئه‌م باباته جوانه


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
