❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌ری - "كوێستانی قه‌ندیل" خه‌ڵاتێكی فیستیڤاڵی ئۆرێنسای به‌ده‌ستهێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-14 12:35:47

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

هونه‌ری - "كوێستانی قه‌ندیل" خه‌ڵاتێكی فیستیڤاڵی ئۆرێنسای به‌ده‌ستهێنا

"كوێستانی قه‌ندیل" خه‌ڵاتێكی فیستیڤاڵی ئۆرێنسای به‌ده‌ستهێنا 
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ca89858fe5.jpg

سلێمانی- فیلمی بڵندی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له‌ پانزده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ئۆرێنسا له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی راگه‌یاندنی فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل"، بینه‌ران و داوه‌رانی فستیڤاڵه‌كه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ فیلمه‌كه‌ی كردووه‌ و به‌رێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ "كوێستانی قه‌ندیلی" به‌ یه‌كێك له‌ باشترین فیلمه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرد.

"خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌شه‌ به‌و دایكانه‌ی كه‌ به‌چوار زمانی جیاواز قسه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌ یه‌ك زمان فرمێسك ده‌رێژن"، ئه‌مه‌ وته‌ی سینه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌ها كه‌ریمی یه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له‌ فیستیڤاڵی ئۆرێنسا.

"كوێستانی قه‌ندیل" به‌ ئه‌كته‌ری ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاری كورد د قوتبه‌دین سادقی، عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی، جومه‌رد قاره‌مان، له‌میا حسێن شێوه‌كاری عێراقی و كامه‌ران رئوف، وه‌ك میوانی به‌رهه‌م دوای 4 جار نمایش كردن له‌ هوڵه‌كانی فیستیڤاڵی ئۆرنسا، توانی سه‌رنجی بینه‌ران و داوه‌رانی فیستیڤاڵه‌كه‌ بۆ لای خۆی راكێشێت و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ وه‌رگرێت.

هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ر ئاماژه‌ی پێكرد سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵ له‌ كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ ده‌به‌خشنه‌ فیلمی كوێستانی قه‌ندیل بۆ گه‌ران بۆ فۆرمێكی نوێ و ورده‌كاری ناو سیناریۆ و ده‌رخستنی چه‌ندین لایه‌نی بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ چوار نه‌ته‌وه‌.

فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل" كه‌ به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ لایه‌ن كۆمپانی ستاك فیلم سنه‌ كاری په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كراوه‌، كه‌یوان یوسفی كاری وێنه‌گرتن و محه‌مه‌دره‌زا وه‌ته‌ندوست كاری مۆنتاژی بۆ كردووه‌ و فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری كه‌ مامۆستای موزیكه‌ له‌ زانكۆی هونه‌ر له‌ ئێران، كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ی كردووه‌. 

ته‌ها كه‌ریمی له‌دایكبووی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، به‌شی سینه‌مای له‌ زانكۆی هونه‌ری تاران خوێندوه‌ و فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌م فیلمی درێژی سینه‌مایی ئه‌وه‌، پێشتریش به‌ كورته‌ فیلمه‌كانی "كوێستانی سپی"، "زریان"، "سنوری ژین"، "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"، "نان و نه‌وت" به‌شداری له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌.


په‌یامنێر

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net