❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ حه‌ز له‌ فلیمی رۆمانسی ئه‌که‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-14 17:37:44

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

بۆ حه‌ز له‌ فلیمی رۆمانسی ئه‌که‌یت؟

بۆ حه‌ز له‌ فلیمی رۆمانسی ئه‌که‌یت؟


زۆرێك له ‌پیاوان ئه‌م پرسیار‌ه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌زانن: “چ چێژێك له وێنه ڕووته ناشرینانه ده‌بینێت؟” پسپۆرانی مێشك پێیانوایه، که ئه‌وان ئێستا توانیویانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره باوه بده‌نه‌وه.
ساکارترین ڕوونکردنه‌وه بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش: “چونکه ژنه‌ نیشاندراوه‌کان ناو وێنه ڕووته‌کان سه‌‌رنجڕاکێش و سێکسی ده‌رده‌که‌ون!” به‌ڵام ژنان له به‌رانبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ده‌توانن بڵێن: “ئێ، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانێت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆت به ژنه ڕووته‌کانی ناو وێنه‌کان تێر بکه‌یت، که‌واته منت بۆچییه؟”
توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی “Bejamin Hayden” له زانکۆی “Durham” له‌ناوچه‌ی “North Carolina” بۆی ده‌رکه‌وتووه، که بۆچی پیاوان ناتوانن ته‌ماشای ڕووخسار و له‌شولاری ژنێکی جوان نه‌که‌ن: به‌ته‌ماشاکردن مێشکی پیاوان خه‌ڵات ده‌کرێت.
ئه‌وساته‌ی پیاوان ته‌ماشای ژنێك ده‌که‌ن، ناوه‌ندی خه‌ڵاتی ناو مێشكیان چالاك ده‌بێت – هاوکات هه‌ستی پیاو ڕوو له باشبوون ده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌ی مێشکی پیاوانه‌وه، مێشکی ژنان به‌ته‌ماشاکردنی پیاوێکی سه‌رنجڕاکێش هیچ چالاکییه‌کی وه‌ك پیاوان تێیدا ڕوونادات.
هه‌روه‌ها توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی “Bejamin Hayden” بۆی ده‌رکه‌وتووه، که چونکه پیاوان به ته‌ماشاکردنی جوانی ژنێك هه‌ستێکی خۆشیان لادروست ده‌بێت، ئاماده‌یی تێدایه، که پاره به گۆڤاری وێنه، فیلم و ماڵپه‌ڕه ڕووته‌کان بده‌‌ن – سه‌یر نییه، که ژنان هیچ کات پاره بۆ کڕینی گۆڤاری وێنه ڕووته‌کان ناده‌ن.
بێجگه‌ له‌مانه‌ش، توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیکه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، بۆچی پیاوان به ته‌ماشاکردنی وێنه و فیلمی ڕووت ده‌ورژێن. هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron) ده‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌ماشاکردنی وێنه ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو له پێشه‌وه‌ی لوبی مێشكی پیاوان چالاك ده‌کات.
خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron) بریتییه له خانه‌ی مێشك، که نه‌ك به ته‌نها چالاکه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ خۆی جووڵه‌یه‌ك بکات، به‌ڵکو هه‌روه‌ها چالاك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان جووڵه له‌لای که‌سێك به‌دیبکرێت. خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron) کاری بیرکردنه‌وه و سۆز ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی. ئه‌وه‌ی جێگای گومان نییه: خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی یارمه‌تی پیاوان ده‌دات، تا به‌شی نێرینه‌یان ڕه‌ق ببێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Telegraph
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Duke University School of Medicine
Proceedings of the Royal Society B



جه‌بار شێخانی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net