.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










10 قــــــوفـــــــڵــــــی ئــــــــــازاراوی . . .
1-ئه‌و قوفڵهیی له‌گه‌ڵ ههرههنگاوێكدا
چه‌ندان ڕێگا ئه‌خاته ژێر خه‌مه‌كانی خۆیی
و ئه‌یه‌وێت بۆ به‌رده‌وامی ئازاری وشه‌یه بژیه‌نی ...
2-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ جوانی وه‌رینی
گه‌ڵایه‌كدا بزه‌یه‌كی زیوی ئه‌خاته
سهرزهوییهكی بێ ناز و لانه ...
3-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری
یادگارییهكاندا چه‌ندان پیت له ڕابردوو
ئه‌كاته ده‌ستێكی كه‌له‌پچه‌كراو ...
4-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ گشت خه‌یاڵه‌كاندا
ئه‌ڕوات بۆ دوورگه بێ هه‌ناسه‌كان به‌بێ لاشه
و له‌وێوه بۆ سه‌حرایه‌كی سامناك ...
5-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ فرمێسكهكاندا كانی یه‌ك
له خوێن ئه‌خوڵقێنێ و كه‌سێ نی یه
بپرسێ كامه دڕك ئازاری داویت ...؟
6-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ریاكاندا
بۆهه‌ركوێ له هه‌رشوێن ده‌نگێكی پڕ
خۆشه‌ویستی ئه‌داته ئازاری شه‌پۆله‌كان...
7-ئهقوفڵهی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ده‌رگایه‌كدا
بینینێكی دی ئه‌به‌خشێت بۆ دیوی
هه‌ستكردنێكی بێ بینین ...
8-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ تاریكی یه‌كاندا نایه‌ڵێت
ڕوناكییه‌ك له‌دایك بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌ر
ڕۆشناییهك شاخێك له به‌رزی دێنێته ڕێگه‌یی ...
9-ئهوقوفڵهی له‌گه‌ڵ تواناكاندا دژایه‌تی
هه‌یه ، نایه‌وێت گه‌شبینی بێته
ده‌سپیكی دڵخۆشییهكان به‌به‌رده‌وامی ...
10-ئه‌و قوفڵه‌ی كه گشت ئاسودهییهكان
ئه‌كاته هاوار بۆ ڕقی مرۆڤه‌كان تا ئه‌وه‌ی
بێ هێزی بكاته لوتكه‌یه‌كی نزمی بێ بون ...

* * نــــوســـیـــنــــی : ڤـــــــیـــــــان * *
* * ڕۆحـــــێــــكـــی دی بـــــۆ كـــــوردژیــــن * *

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆۆر جوانه ڤیان گیان ده‌ست و په‌نجه جوانه‌کانت خۆش ئازیزم ...
هیوا خوازم سه‌رکه‌وتو بیت ..
له بابه‌ته جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت ماڵه‌که‌م ...
دووباره سه‌رکه‌وتو بیت ...
ڕێگا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خۆش ڤیان گیان بۆئه م بابه ته جوانه سه ركه وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی ئێوه‌ش خۆش ئه‌زیزن ،، مه‌منون بۆ په‌یامتان ،،
خۆشحاڵم كه به‌دڵتانه ،، هیوام ئاسوده‌ی و خۆشیتانه هه‌میشه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورێ گیان به هیوای نوسینی ده‌یانی تر له‌و قوفڵانه هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،،مه‌منون بۆ په‌یامت،،
ئه‌خوازم به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوبیت له‌ژیانت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستته‌کانت خۆش بێت ڤیان گیان
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه
هیوادارم له کاروچالاکییهکانت به‌رده‌وام بیت
سه‌رکه‌وتوبیت ڤیان گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ڤیان خان ده‌ست خۆش ماندوبونت پێوه دیاره به‌ڵام قوفلهکانت تێبینیان لام دروست کرد ئه‌گه‌ر ڕێگام بده‌ی ڕای خۆمی له‌سه‌ر ده‌نوسم :-
سه‌ره‌تا وينهکانت زۆر جوان و ناسکن نه‌ده‌بو تێکههڵی ئه‌م ازارانهیان بکه‌ی
1/ قوفلی 1:- باش تێ نه‌گه‌یشتم به‌ڵام هه‌مو ڕێگایه‌ک کۆتایی هه یه به تایبه‌تی ئه‌م ڕگا ئاسنینه‌ی تۆ.
2/ قوفلی 2:- له کاتێکا بزه ئه‌وه‌رێ که قوفل نه‌مێنێ که قوفل هات و بزه‌ی وه‌راند بۆچی قوفله؟
3/قوفلی 3:- به پێچه‌وانه‌وه - ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌له‌پچه کرابێت له هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی ده‌فته‌ری یادگاریه‌کاندا خۆی به ئازاد ده‌زانێت.
4/ قوفلی 4 :- که‌نار ده‌ریا هه‌میشه جێگای ئارام کردنه‌وه‌ی دڵه بێ ئۆقرهکان بوه که‌چی تۆش لێره به سه‌ره‌تای دورگه‌یه‌کی بێ هه‌ناسه و بێ لاشه وه‌سف ده‌که‌ی نازانم بۆۆ؟
5/قوفلی 5 :- وێنه‌ی ئه‌م قوفله پێچه‌وانه‌ی ڕای خۆته : فرمێسکێکی زۆر گه‌ش و جوانی هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌بونی دڕکیشا چاوه‌کانی کراوه‌ن.
6/ قوفلی 6:- قوفل ده‌نگی خۆشه‌ویستی ئه‌دات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌ی بۆچی قوفله ؟
7/ قوفلی 7:- هه‌ست کردنی بێ بینین؟ ؟ هه‌ست چاوی سێیه‌می مرۆڤه : ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت کوێره‌کان چۆن ده‌توانن به ڕێگادا بڕۆن؟
8/ قوفلی 8:- تاریکی ناهێڵێت ڕوناکی له دایک بێت؟؟؟ به پێچه‌وانه‌وه ( هه‌موو تاریکی جیهان ناتوانێت ڕوناکی مۆمێک کزکات ).
9/ قوفلی 9:- ئه‌و قوفلهی له‌گه‌ل تواناکان دژایه‌تی هه‌یه - ئه‌وه لای من زۆر ئاساییه ئه‌بێت توانای زیاتر به‌کار بهێنی بۆ داهێنانی باشتر.
10/ قوفلی 10 :- وا پێ ئه‌چێت ئه‌م قوفله بۆ مرۆڤ نه‌بێت چونکه ده‌ڵێی ( ئاسودهییهکان ئه‌کاته هاوار بۆ ڕقی مرۆڤه‌کان ) ئاسودهکان کێن ؟ هاواری کێ؟
ببوره ڤیان گیان ته‌نها مه‌به‌ستم شی کردنه‌وه‌یه‌ک و بۆچونێکی تایبه‌تی خۆمه دوور له‌وه‌ی خوانه‌خواسته ئازار به که‌سێتی و ڕادده‌ی ڕۆشنبیری به‌ڕێزتان بگه‌یێنم . زۆر سوپاس دووباره ده‌ست خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی تۆش هاوناز گیان ، ئه‌زیزم ،،خۆشحاڵم بهپهیامت،،
هیوای ئاسوده‌ی و خۆشیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌كه‌م .
ده‌سته‌كانی تۆش خۆش به‌ڕێز zozik73 ،، مه‌منون بۆ په‌یامت ،،
وه زۆر مه‌منونیش بۆ وته‌كانت ،، سه‌ركه‌وتوبیت ،،
گیان گه‌ر زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر نوسین ئه‌وا تێئه‌گه‌یت
ئه‌م جۆره نوسینه چ جۆرێكه‌و وه تێشئهگهیت ،،
وه جوابی وه‌ڵامه‌كانی خۆتت به‌ئاسانی ده‌ست ئه‌كه‌وێت ،،
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆت به‌ڕێزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
