.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هه‌موومان کاتێک نووسینێک ده‌بینی جۆره‌ها لێک دانه‌وه له‌لامان دروست ده‌بێت جا چ له رووی هونه‌ری و پێکه‌وه به‌ستنی زنجیره‌ی رووداوه‌کان بێت .. یاخود به پێی داڕشتن و ته‌کنیکی نووسینه‌که بێت .. یاخود به پێی به‌کار هێنانی هێماکانی خاڵبه‌ندی بێت ، گرنگ ترینیان ئه‌وانه‌ن که له‌سه‌ره‌وه باسم کردوون ..
له‌وانه‌یه هه‌موومان له ژیانماندا هه‌وڵماندا بێت که شتێک بنووسین جیگه‌ی سه‌رنج راکێشان بێت!
یاخود به‌هۆی ئه‌و نووسینه‌وه کۆمه‌لێک که‌س گفت و گۆ بکه‌ن ، به‌ڵام که ده‌بینین سه‌ره‌تامانه ناتوانین وه‌ها بابه‌تێک بنووسین بۆیه بابه‌ته له‌وانه بنووسین به‌ڵام بلاوی ناکه‌ینه‌وه چونکه شه‌رم ده‌که‌ین !! ئایا بۆ ؟!
ئه‌مه گه‌وره ترین هه‌ڵه‌ی مرۆڤه بۆ ؟!چونکه له‌وانه‌یه دوای نووسینی بابه‌ته‌که ده‌ست خۆشیت لێ بکرێت
وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ره‌خنه‌ی توندت ئاراسته بکرێت!
بۆیه هه‌مووان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاوه‌کو ئاستی رۆشنبیریمان به‌رز ببێته‌وه وه بنووسین جا هه‌رچی بێت ...
نووسین دوو ئاستی سه‌ره‌کی یاخود دوو جۆری سه‌ره‌کی هه‌یه :
ئاستی به‌هێز...
ئاستی بێ هێز
جۆری یه‌که‌م : ئاستی به‌هێز :
به‌هێزترین جۆره‌کانی نووسین له‌لایه‌ن نووسه‌ره گه‌وره‌کانه‌وه ده‌نووسرێت تاک و ته‌راش خه‌لکی ئاسایی نووسینی به‌هیز ده‌نووسن ، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت شتێک بنووسین که مایه‌ی ده‌ست خۆشی بێت ده‌بێت چه‌ند
خالێک په‌یره‌و بکه‌ین که ده‌توانین ناویان بنێین هونه‌ره‌کانی نووسین :
یه‌که‌م هونه‌ر بریتیه له هونه‌ری کورت بڕی ، ئه‌م خاله‌یان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌وا ده‌بێت به که‌مترین وشه زۆرترین واتا ده‌رببرین وه‌ک ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ختیار عه‌لی که ده‌ڵێت:
( من له هیچه‌وه هاتبووم و بوومه‌وه به هیچ ! )
وه‌هه‌روه‌ها گه‌وره شاعیره‌کانیش ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن ئه‌وه‌تا خانی له کۆتایی مهم و زینه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
ئه‌ی خامه ته‌ژی گه‌له‌ک درێژ کر
ئه‌ڤ نامه به‌سه ته پر قــرێژ کــر
هه‌رجه‌نده که‌لام شوبهی دوربهت
بێ قه‌در د‌بت ده‌ما کو پڕ بـــــــهت
وه‌هه‌روه‌ها هونه‌رێکی تری نووسین بریتیه له به‌کار نه‌هێنانی زمانی بێگانه ئه‌م وشانه زۆرجار
ده‌بنه هۆی تێکدانی راپۆرته‌که ، له‌هه‌مان کاتدا له‌وانه‌یه یه‌کێک بێت له راپۆرته به‌هێزه‌کان!!
خاڵێکی تر له هونه‌ره‌کانی نووسین به‌کار هێنانی هێمایه له نووسیندا ،
ئه‌مه‌یان زۆر گرنگه به تایبه‌تی بۆ میلله‌تێک که ئازاد نه‌بێت له بیر و بۆجوونه‌کان یاخود بۆ ته‌نز و بابه‌ته‌کانی
یاخود بۆ گاڵته‌و گه‌پ.. هتد... ئه‌م جۆره نووسینه له سالانی حه‌فتاکان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گروپی روانگه سه‌ری هه‌ڵدا...به‌لام ئه‌و جۆره نووسینه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان رووی له که‌می کرد ..
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ئێستا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه ..
یه‌کێکی تر له هونه‌ره‌کان بریتیه له به‌کار هێنانی هێماکانی خاڵبه‌ندی .. به‌ڕای من ئه‌وه‌یان زۆر گرنگه
چونکه له رێگه‌ی خاڵبه‌ندیه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت له ناخی نووسه‌ر تێبگات چۆن؟!
بۆ نمونه کاتێک ده‌ته‌وێت پرسیارێک بکه‌یت به‌لام به نووسین ئه‌و پرسیاره دروست نابێت بۆیه ده‌بێت
یه‌کێک له نیشانه‌کانی خاڵبه‌ندی که هێمای پرسیاره له کۆتایی رسته‌که دابنێین تاوه‌کو خوێنه‌ر بزانێت ئه‌وه پرسیاره کراوه جا به رووی هه‌ر که‌سێک بێت ..
وه‌هه‌روه‌ها یهککی تر له هونه‌ره‌کان بیتیه له به‌یه‌که‌وه به‌ستنی رووداوه‌کان ، چونکه ئه‌تۆ کاتێک ده‌رباره‌ی شتێك قسه ده‌که‌یت ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت یه‌که‌م رسته و کۆتا رسته‌ت هه‌مان واتای هه‌بێت .. چونکه تۆ ده‌بێت ئه‌و کاته بابه‌ته‌که‌ت وه‌ک چیرۆکێک لێ بکه‌یت تاوه‌کو خوێنه‌ر تام و چێژێکی تایبه‌تی لێ وه‌ربگرێت..
چه‌ند نمونه‌یه‌کی نووسینی به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ئاماده کراوه ده‌ست خۆشیان لێ ئه‌که‌م:


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانه
ده‌ستی هه‌ر سێ هاورێی به‌رێزیش خۆش بێت و
ماندوو نه‌بن


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakanat xosh bet kaka regay azizw xoshwist
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس بۆ تۆ داده فریشته‌ی گوڵ
سوپاس بۆتۆش کاکه داستان گیان ...
ڕێگا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









پێشه‌كی نازانم چۆن ده‌ست خۆشی نوسینی بابه‌ته‌كه‌ت لێبكه‌م،به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی نوسین و خاڵبه‌ندی منیش هه‌ندێك شت بڵێم .یه‌كه‌م جار
تۆ ئه‌بوایه هه‌موو دێڕه‌كانت له لای ڕاسته‌وه ده‌ست پێبكات بۆلای چه‌پ،،،ئه‌مه وه‌ك بابه‌ت به‌ڵام تۆ نوسینه‌كه‌ت زیاتر له‌شێوه‌ی په‌خشانه شیعرێكه
كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌و مهبهستهت نه‌پێكاوه كه ویستووته باسی بكه‌یت....له ئێسته‌ی نوسیندا ڕاسته خاڵبه‌ندی گرنگه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوهڕۆك به‌هێز بێت خاڵبه‌ندی كه‌سی خوێنه‌ر خۆی ئه‌توانێ دیاری بكات .... تۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خوێنه‌ر بیت ئه‌زانی خاڵ و كۆما و پرس و سه‌ر سورمان و ...هتد... له‌كوێدا به‌كاردێت...
ئه‌مه زباتر ئه‌چێته قاڵبێكی جیاوازه‌وه ،،ده‌ستت خۆش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانه....
به‌ڵام بۆ ووته‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لی كه ده‌ڵێت :من له‌هیچه‌وه هاتووم و بووم به‌هیچ...! من له ڕاستیدا ئه‌و وته‌یه هه‌ر به‌هه‌ڵه ئه‌زانم ..چونكه كه‌س له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان له‌خۆیه‌وه دروست نه‌بووه ،،نازانم ،به‌ختیار مه‌به‌ستی لهمنوسینهدا چیه‌و؟ وه‌به‌چی شێوه‌یه‌ك به‌كاری هێناوه؟
ئێمه له باو باپیرانه‌وه دروست ئه‌بین و ئه‌وانیش هه‌روه‌ها تا ئاده‌م،،، چۆن ئه‌و قسه‌یه قبوڵ بكه‌م ،كه ده‌ڵێت: من له‌هیچه‌وه هاتووم
به‌ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه ...به‌ڵام یه‌ك تێبینی بچووكم هه‌یه بۆخۆت به‌تایبه‌تی....
هه‌رشتێكت خوێنده‌وه شه‌رت نیه سه‌د له‌سه‌د وابێت بۆیه ڕێگای بیركردنه‌وه‌ی خۆشت به‌كار بهێنه....چونكه تۆ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌كه‌ی به‌ختیار بكه‌ی ،چ پێویستت به‌خوێندنه‌وه‌ی فیكره‌كانی ئه‌و هه‌یه ئه‌و له‌هیچه‌وه هاتووه تۆش له‌هیچه‌وه ده‌ست پێبكه....
ئه‌وه‌ی كۆتایش قسه‌ی بهختیارنیه::هه‌زار ساڵه وتراوه مرۆڤ خوێنه‌و شیری خاو ده‌خوات ،،، بۆیه هه‌ڵه‌ش ده‌كات..وابزانم له فه‌رمووده‌و قورئانیشدا هه‌یه ...بۆیه ده‌رگای ته‌وبه هه‌میشه كراوه‌یه......
له‌كۆتاییدا ئه‌ڵێم:هیوادارم ئه‌مانه به‌ڕه‌خنه تێنه‌گه‌ی ئه‌وه بیری منه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت،،،من شانازی به‌كه‌سێكی وه‌ك تۆوه ئه‌كه‌م ،كه ئه‌وه‌نده به‌جورئه‌ته‌وه خۆت له‌ئه‌و بابه‌ته جوانانه ئه‌ده‌یت..وه‌هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت...بۆ پێشه‌وه....

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سلاو
سوپاس بۆ روون کردنه‌وه‌که‌ت .. تێگه‌یشتم ره‌خنه نییه به‌ڵکه چه‌ند رون کردنه‌وه‌یه‌که ...
به‌ڵام پرسیارێک دێته ئاراوه چۆن ده‌زانی ئه‌و مه‌به‌سته‌م نه‌پێکاوه ؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسیومه ئاستی نوسین وهه‌ندێک ره‌خنه‌م گرتوه ؟ من بروا ناکه‌م مه‌به‌سته‌که‌م نه‌پێکا بێت .. به‌ڵام ئه‌وه رای خۆته ...
به‌ڵام ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه باسم کردوه که‌وا ده‌بێت ناورۆکی نووسینه‌که چۆن بێت ،، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی
خاڵبه‌ندی نه‌بێت بابه‌ته‌که‌ت تام و چێژێکی وه‌های نابێت ...
وام زانی تێگه‌یشتویت به‌ڵام تێنهگهیشتویت .. زۆر که‌س ئه‌و لێک دانه‌وه‌یان بۆ کردوه منیش له ئه‌وه‌له‌وه ئه‌و لێک دانهوهیهم بۆی کرد .. به‌ڵام له دوای خوێندنه‌وه رۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا بۆ دووه‌م جار
ئینجا تێگه‌یشتم ..
کاکه گیان به‌ختیار عه‌لی لێره‌یا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌و
ژیانی سه‌ره‌تایی بووه واته هیچی نه‌بووه .. له هیچه‌وه هاتوه .. به‌ڵام دواتر هه‌ولی داوه .. شتێکی به‌شتێک کردوه
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی کرد مه‌به‌ستم هه‌ندێک سه‌روه‌تی کۆ کرده‌وه .. دواتر ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی هیچ
نه‌ما و بووه‌وه به هیچ !!!
هیوادارم تێگه‌یشتبێتیت ....
گیانه‌که‌م به‌ختیار عه‌لی له‌و رۆژانه بابه‌تێکی جوانی بلاو کرده‌وه له ئاوێنه به‌ناوی پێرفێکتسیۆنیزم
له کۆتایی دا هه‌مان رسته‌ی وتوه بۆیه منیش هه‌مان رسهتم نووسیه‌وه ئه‌گینا منیش ده‌زانم قسه‌یه‌کی کۆنه !
زۆر سوپاس کاکه مریوان گیان بابه‌ته‌که‌ت ده‌وله‌مه‌ن کرد ... برای به‌ڕیزیت
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه