.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆناڵدۆ و مۆرینهۆ کامه‌رانن به شکست پێهێنانی میلان
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێی وایه ڕیاڵ مه‌درید له ئێستاوه پێشه‌نگی گرووپه‌که‌ی بردووه‌ته‌وه و،ئاشکرای کرد که به ڕێژه‌ی 75% ده‌توانن پارێزگاری له مانه‌وه‌یان له‌و پێگه‌یه بکه‌ن پاش بردنه‌وه له میلان 2-0 شه‌وی ڕابردوو.
ڕۆناڵدۆ سه‌رنجی هه‌مووانی بۆ خۆی ڕاکێشا له‌و یارییه‌دا به تۆمارکردنی گۆڵێک به لێدانی ڕاسته‌وخۆ و،دروستکردنی گۆڵه‌که‌ی تر بۆ مه‌سوت ئۆزێلی هاوڕێی خوله‌کێک دواتر.
“ئێمه به‌هێزێکی زۆره‌وه یارییه‌که‌مان ده‌ستپێکرد و،یاریکردن به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌مجۆره وزه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت و سه‌لماندمان توانی بردنه‌وه‌ی یارییه گه‌وره‌کانمان هه‌یه.”ڕۆناڵدۆ وای به Marca گوت.
“نۆ خاڵ له نۆ و،به ڕێژه‌ی 75% پارێزگاری له پله‌ی یه‌که‌می ده‌که‌ین و گه‌یشتنمان مسۆگه‌ره بۆ قۆناغی داهاتوو.”
خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ر باوه‌ڕی وایه که میلان شاگه‌شکه بووه به‌و ئاسته مه‌زنه‌ی یاریزانه‌کانی نمایشیان کردووه و وه‌کو بۆمبێک به‌ڕوویاندا ته‌قاوه‌ته‌وه و،توانای هه‌ستانه‌وه و داخستنی که‌لێنه‌کانیان نه‌ما.
“من هه‌میشه چاوه‌ڕوای یارییه‌کی به‌هێز ده‌که‌م.هه‌رگیز هیچ یارییه‌کی ئاسان نییه.ئێمه به‌ڕاستی و بۆ بردنه‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد و زۆر خێرابووین بۆ میلان.گۆڵی یه‌که‌م و دواتر گۆڵی دووه‌م چه‌ند چرکه دواتر،ئێمه ده‌مانتوانی 3-0 براوه‌بووینایه به‌و ده‌رفه‌ته مه‌زنانه‌ی بۆمان هه‌ڵکه‌وت و له‌کیس ـماندا.”مۆرینهۆ بۆ Sky Sport Italia.
“ئێمه شایه‌نی سێ خاڵی یارییه‌که‌ین،ئه‌وه زۆر گرنگه بۆمان.ئێمه خاوه‌نی تیمێکی لاو و خوێنگه‌رمین و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌زنبوو بۆ ده‌رخستنی ئه‌زموونیان به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌کی وه‌کو میلان.”
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه