❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستى شه‌رمه‌ یان گوناه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-22 15:10:12

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

خۆشه‌ویستى شه‌رمه‌ یان گوناه؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ee8b73775e.jpg

هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ى كه‌خودا ئاده‌میزادى خوڵقاندوه‌، هه‌ستى خۆشه‌ویستى خستۆته‌ ناودڵى مرۆڤه‌كانه‌وه‌
تاهاوسه‌رگیرى ژیانیان به‌خۆشه‌ویستى هه‌ڵ بژێرن و خێزانێك خۆشه‌ویستى بێته‌ نێوانیانه‌وه‌،به‌ڵام قسه‌ركردن له‌سه‌رچه‌مكى خۆشه‌ویستى له‌دیدێكه‌وه‌بۆدیدێكى ترجیاوازه‌ هه‌ریه‌كه‌به‌جۆرێك له‌ خۆشه‌ویستى ئه‌ڕوانین هه‌ندێك له‌ڕوانگه‌ى دینیه‌وه‌ هه‌ندێكیش له‌ڕوانگه‌ى دابونه‌ریتى چه‌ق به‌ستوانه‌ى كه‌ ئاده‌میزاده‌كان هه‌موو وابه‌سته‌ى بون ده‌پرسین، كه‌ ئایه‌ خۆشه‌ویستى ده‌بێت گوناه بێت یان شه‌رم ؟بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵامى كه‌مێكى ئه‌وچه‌مكه‌مان ده‌ست كه‌وێت چه‌ند گه‌نجێك ده‌دوێن بزانین داخۆتێڕوانى جیاوازیان بۆئه‌ودیده‌ چۆنه‌

خۆشه‌ویستى گه‌وره‌ترین به‌رگرى كاره‌ له‌روحى مرۆڤ

“سیروان ڕه‌شید” خۆشه‌ویستى به‌ گه‌وره‌ترین به‌رگریكارله‌روحى مرۆڤ داده‌نێت، چونكه‌ پێیواییه‌ ئه‌گه‌رخۆشه‌ویستى نه‌بێت مرۆڤ زۆر به‌ئاسانى ڕوحى له‌ده‌ست ئه‌دات . به‌ڕاى خوێندكاره‌كه‌ى به‌شى ڕۆژنامه‌نووسى لێكدانه‌وه‌ى واتاى ئه‌وپرسیاره‌ ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر مرۆڤه‌ كه‌خۆى ئه‌و مرۆڤه‌ى لاى له‌ڕووى ده‌رونیه‌وه‌ پێى شه‌رمه‌و پێى قبوڵ ناكرێت كه‌ هه‌وڵێكى له‌و جۆره‌ى داوه‌ یاخود كۆمه‌ڵگا قبوڵى نییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى به‌گوناهى ئه‌زانێت و ، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ى دیینى ئیسلامه‌وه‌هه‌ندێك كۆت وبه‌ندى بۆدانراوه‌ كه‌ده‌توانرێت به‌كه‌میه‌ك ڕێگرى بكرێت له‌وبواره‌دا، “سیروان” هیچ كات پێى شه‌رم نییه‌ خۆشه‌ویستیه‌كى سه‌ركه‌وتووبكات چونكه‌ ئه‌گه‌ربنه‌ماوئیراده‌یى هه‌بێت ئه‌وا نه‌گوناهه‌و نه‌شه‌رمیشه‌.

نه‌ شه‌رمه‌، نه‌گوناهه‌،به‌ڵكو ڕێگرییه‌

به‌ڕاى من خۆشه‌ویستى نه‌شه‌رمه‌و نه‌گوناهه‌، چونكه‌ ئێمه‌ له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌ژین كه‌ خۆشه‌ویستى شه‌رمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان نه‌گه‌یشتۆته‌ به‌و ئاسته‌ى به‌ماناجوانه‌كه‌ى له‌خۆشه‌ویستى بگات ،ئه‌مه‌ وته‌ه‌ى “بنار ڕه‌سول” بووچونكه‌ ئه‌م پێیواییه‌ كاتێك كچ و كوڕێك یه‌كتریان خۆش ئه‌وێت كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ چاوێكى خراپه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ كه‌پێیان وایه‌ چ شتێك خراپه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كترى ده‌یكه‌ن به‌رده‌وامى ڕێگه‌ له‌خۆشه‌ویستى ده‌گیرێت به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئازادى ده‌ده‌ن به‌كچ وكوڕه‌كانیان ، ئه‌م كیژه‌دڵنیاشه‌ له‌وه‌ى كه‌ هه‌ر خێزانێك ڕێگه‌ له‌ خۆشه‌ویستى بگرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خراپ به‌سه‌رى داده‌شكێته‌وه‌ . چونك و خۆشه‌ویستى دنیایه‌كى جوانه‌ گه‌ر به‌ پاكى بكرێت بۆداهاتوو.



خۆشه‌ویستى عه‌یبه‌!

به‌ڕاى “دیارى ئیسماعیل” له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا گه‌ر شتێك به‌ناوى خۆشه‌ویستى هه‌بێت عه‌یبه‌! هۆكاره‌كه‌شى بۆئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌كه‌ گه‌نجى ئێمه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌كلتورێكى چه‌ق به‌ستودا ده‌بینرێت كه‌ ڕێگه‌ مان پێ نادات سه‌ربه‌ستانه‌ یاخوت ئازادانه‌ ئه‌م وشه‌ یه‌ جوانتر بكه‌ین یان ده‌رى بڕین ، به‌ڵام به‌لاى “دیارى”وه‌ خۆشه‌ویستى گوناه نییه‌ چونكه‌ نه‌له‌ئایینى ئیسلام نه‌له‌ئایینه‌ جیاوازه‌كانى ترداحه‌رام نه‌كراوه‌ به‌مه‌رجێك سیفاتى خۆشه‌ویستى خۆى له‌ده‌ست نه‌دابێت ، ماناى خۆشه‌ویستى و ده‌ربڕینه‌كانى نێوان دوو ڕه‌گه‌زى جیاواز به‌واتاى گۆڕینه‌وه‌ى بیروبۆچون و پرس و ڕاى یه‌كترى دێت ، به‌ڵام له‌لاى ئێمه‌ دا خۆشه‌ویستى به‌باگراوندێكى ناشیرین و عه‌یبه‌ ناوزه‌ندده‌كرێت كه‌هه‌ریه‌ك له‌وكه‌سانه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین، خوێندكاره‌كه‌ى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى پێیواییه‌ له‌م ساڵانه‌ى دواى ده‌بینرێت كه‌مێك ئه‌م دیارده‌یه‌ بوونى كه‌متر بۆته‌وه‌ چونكه‌ گه‌نجان خه‌ریكه‌ هۆشیار ده‌بنه‌وه‌.



خۆشه‌ویستى كرۆكى په‌یوه‌ندى نێوان نێرو مێ و هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵه‌

” سارا سه‌لام” له‌سه‌ر یه‌كاڵابونه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مكه‌وه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت

ژیان به‌بێ بونى خۆشه‌ویستى هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت مرۆڤ به‌بێ خۆشه‌ویستى هه‌رگیز ناتوانێت ژیان بباته‌ سه‌ر ، خۆشه‌ویستى له‌ناخى مرۆڤه‌ كاندا بونى هه‌یه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكى تر ده‌ربڕینى ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ جیاوازه‌، زۆر ماناى جوان و جیاوازى هه‌یه‌ وه‌خۆشه‌ویستى سنورى نیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ . كه‌ئایه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ى كه‌بونى هه‌یه‌ لات چۆنى ده‌رده‌بڕى وه‌ بۆكێى ده‌رده‌بڕى ، له‌خۆشه‌ویستى دا زۆر بنه‌ماى گرینگ هه‌یه‌ پێویستى به‌پاراستن و ڕاگرتن هه‌یه‌ به‌پیرۆزى ئه‌ویش ڕاست گۆیى پاشان وه‌فایه‌ وه‌هه‌ست كردن و پێزانینى ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى كه‌كه‌سێك بۆت ده‌رده‌بڕێت. وه‌ بونى هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ ك له‌نێوان دوو كه‌س دا بنه‌ماكه‌ى خۆشه‌ویستى نه‌بو ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ زۆر لاوازه‌و زۆر زوو كۆتاى دێت ، چونكه‌ خۆشه‌ویستى كرۆكى په‌یوه‌ندى نێوان نێرو مێ و هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگاى دواكه‌وتو دا شێوێن دراوه‌ و ماناى له‌ده‌ست داوه‌ ، كه‌سانێك هه‌ن خۆشه‌ویستى بۆمه‌به‌ستى حه‌زو ویسته‌كانى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن

ئاینى ئیسلام ڕێگرنیه‌ به‌مه‌رجێك نه‌گاته‌ غه‌ریزه‌ى سێكسى

ئاینى ئیسلام ڕێگر نه‌بوه‌ ، به‌ڵام نه‌گاته‌ غه‌ریزه‌ى سێكسى ئه‌مه‌بۆچوونى”ڕه‌زا عه‌بدول كه‌ریم”ى خوێنكارى به‌شى ڕۆژنامه‌یه‌ چونكه‌ به‌پێى وته‌كانى ئه‌م ئیسلام ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ى حه‌رام كردووه‌ ، ئیسلام زۆر به‌پاكى ناوى خۆشه‌ویستى له‌نێوان كچ وكوڕدا په‌سه‌ند كردووه‌ ، به‌ڵام به‌م مانایه‌نا گه‌ر من یان هه‌رتاكێكى كۆمه‌ڵگاكه‌ مان خۆشه‌ویستى كرد ته‌نها بۆ هێور كردنه‌وه‌ى حه‌ززو ئاره‌ زوه‌ كانى خۆى بێت جا چ كچ بێت یان كوڕ، وه‌ له‌لایه‌نى ئه‌قڵانى ئه‌وه‌بێت كردارێكى نائه‌خلاقیه‌له‌ناو كۆمه‌ڵگادا

.

خۆشه‌ویستى ته‌نها بۆڕگه‌زى به‌رامبه‌ر نیه‌ سرووشت به‌گشتى خۆشه‌ویسته‌ بۆمرۆڤ

“شاجوان عه‌بدوڵا” خۆشه‌ویستى نه‌ به‌شه‌رم نه‌ به‌گوناه دانانێت، چونكه‌ پێیواییه‌ هه‌موو مرۆڤێك خۆشه‌ویستى له‌دڵ داهه‌یه‌ ، خۆشه‌ویستى ته‌نها بۆڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر نیه‌ سرووشت به‌گشتى خۆشه‌ویسته‌ بۆمرۆڤ یان ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ى كه‌ ئێمه‌ى كورد تێى داده‌ژین كه‌ (كوردستان)ه‌ . به‌ڵام خۆشه‌ویستى بۆڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر پێویسته‌ بۆمرۆڤ . چونكو ژیان به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ گه‌ شه‌ ده‌كات كۆمه‌ڵگا كان فراوانتر ده‌بن ، ئه‌م كیژه‌ خوێندكاره‌ هۆشدارى ئه‌وه‌ده‌دات كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر مرۆڤ كاتێك خۆشه‌ویستى كرد له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌رى پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاستگۆى و وه‌فاى بێ

هه‌نێك جار شه‌رم خۆشه‌ویستى له‌گۆڕده‌نێت

“ڕێباز عزیز” شاعیریش ,خۆشه‌ویستى به‌گه‌وره‌ترین ڕازى كامه‌رانى داده‌نێت لقێكى خۆشه‌ویستیش به‌شه‌رم ده‌زانێت نه‌ك سه‌رجه‌مى ئاینى ئیسلامله‌سه‌ر پایه‌ى خۆشه‌ویستى ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌واته‌ خۆشه‌ویستى گوناه نیه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ گه‌لێك له‌ژێر چه‌ترى خۆشه‌ویستیه‌وه‌ سه‌دان ڕێگاى دڕكاوى نیشانى به‌رامبه‌ریان ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ خۆشه‌ویستیان كردووه‌ به‌گوناه و تاوان ، ڕێباز باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ دا سه‌دان كه‌سى وه‌ك ( مه‌م و زین) خۆشه‌ویستیان كردۆته‌ ناسنامه‌ بۆخۆیان و نه‌ ته‌وه‌كه‌یان . خۆشه‌ویستى ده‌ست مایه‌نیه‌هه‌ر كاتێك ئاره‌ زوو كرا به‌كارى بهێنی و به‌رده‌ستى بخه‌ى ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كات ببێته‌ ملولنكه‌ به‌به‌رمانه‌وه‌ ئه‌بێت چركه‌كانى خۆشه‌وستى بۆبه‌رامبه‌ره‌ كه‌مان به‌ڕێبكه‌ین.

له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆشه‌ویستى گوناهیشه‌و حه‌رامیشه‌

به‌ ڕاى “سۆزان عوسمان”یش خۆشه‌ویستى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ئه‌قڵانى بێت دووره‌ له‌ حه‌زوو ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندى . ئه‌و كات نه‌شه‌رمه‌و نه‌گوناهه‌، به‌ڵام مه‌خابن خۆشه‌ویستى لاى ئێمه‌ به‌ته‌مى ڕه‌ق و كینه‌و شه‌رم و حه‌رام ته‌ندراوه‌، خۆشه‌ویستى پێداویستیه‌ كى ڕووحى هه‌موو تاكێكه‌ جا ئه‌و تاكه‌ چ ڕگه‌زى مێ بێت یاخوت ڕگه‌زى نێر بێت. چونكه‌ مرۆڤ ناتوانێت له‌ژیان بگوزه‌رێ به‌بێ بونى خۆشه‌ویستى . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌كرێ بڵێین خۆشه‌ویستى لاى گه‌نجانى ئێمه‌ %95 بۆكات به‌سه‌ر بردن و پڕكردنه‌وه‌ى كاتى به‌تاڵیو چێژ لێوه‌ر گرتنى كاتى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن ، لێره‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌م جۆره‌ له‌ خۆشه‌ویستى دا ده‌بێته‌ شه‌رم و گوناه .

. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى نه‌بێ، ئه‌وا له‌بازنه‌ى ڕه‌وتى ئاژه‌ڵى و سنورى كۆمه‌ڵگاى جه‌نگه‌ڵستان ده‌رناچێت.

به‌ڕاى ده‌روناسێك خۆشه‌ویستى پێش ئه‌وه‌ى ختوكه‌دانى ده‌روونو هزرو لۆژیك بێت، خۆى پێویستى یه‌كى سه‌ره‌كى ته‌واو كارى مرۆڤه‌ ، پێش ئه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى سیحراوى ئاره‌زوه‌ سێكسیه‌ سه‌ر چڵیه‌ كان بێت، پڕۆسه‌ى كریستاڵ بونى چه‌ندین مه‌یلو ئاره‌زوو ئاڕاسته‌ى وروژێنراوى ناوه‌ى تاكه‌، كه‌زه‌ مه‌نێكى درێژى گه‌ره‌كه‌ . بۆیه‌ كاتى خۆشه‌ویستى بۆبه‌موڵك كردن . “عومه‌ر مه‌رگه‌”توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.دل دانه‌وه‌ى چه‌پاندنێك . یان بۆتێركردنى ئاره‌زوو نه‌شیاوه‌كان به‌كارهات ئه‌وا له‌و شه‌پۆله‌ ده‌چێت كه‌بۆچه‌ند چركه‌یه‌ك هێماى تێڕامانى كه‌سێكه‌و ده‌مرێ. خۆشه‌ویستى له‌ناوه‌وه‌ له‌سه‌ر گونجاندنى دژ به‌یه‌كه‌كان بینا ده‌كرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ ناسنامه‌ى ئینتیمابون.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net