.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کێ ئه‌که‌ی به هاوڕێت؟!
رۆژێک دانایه‌کی پیری ردێن سپی له‌گه‌ڵ موریده‌کانی له ته‌نیشت کۆشکی پاشا وه تێپه‌ر ده‌بوون!!
شا که له باخچه‌ی کۆشکه‌که‌ی پیاسه‌ی ده‌کرد پیاوه پیره‌که‌ی بینی و به په‌له پاسه‌وانه‌که‌ی نارد ده‌عوه‌تی بکات بۆ لای پاشا ..
دانای پیر گه‌یشته خزمه‌تی پاشا و سڵاوی کرد و پاشاش به‌خێر هاتنی کرد، له پاش سوپاسکردنی بۆ قبوڵ کردنی بانگێشته‌که‌ی ،
پاشا داوای له دانای ردێن سپی کرد ئامۆژگاریه‌کی به‌سودی هه‌بێت بۆ شازاده‌ی کوڕی که سودی هه‌بێ بۆ ژیانی و پاشه‌رۆژی،
دانای پیریش به بێ وه‌ستان ده‌ستی کرد به ناو توره‌که‌که‌یداو 3 بوکه شوشه‌ی ده‌رهێنا وه پیشانی شازاده‌ی دا‌و وتی : وه‌ره ئه‌مانه هاورێکانی تۆن ، کاته‌کانی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه به‌سه‌ر ببه !!!
شازاده به سه‌رسوڕمانه‌وه وتی : خۆ من کچ نیم یاری به بوکه شوشه بکه‌م!!
دانای پیر یه‌که‌م بوکی هه‌ڵگرت و پارچه په‌تێکی له گوێچکه‌یه‌کی برده ژوره‌وه بێ وه‌ستان له گوێچکه‌که‌ی تریه‌وه ده‌ری هێنایه ده‌ره‌وه !
پاشان بوکی دوهه‌می هه‌ڵگرت و په‌ته‌که‌ی له گوێچکه‌یه‌کیه‌وه برده ناوه‌وه بێ وه‌ستان له ده‌میه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه!!
دانای پیر بوکی سێهه‌میشی تاقی کرده‌وه پارچه په‌ته‌که‌ی له گوێچکه‌ی برده ناوه‌و له تێدا مایه‌وه‌و له هیچ شوێنێکیه‌وه ده‌ری نه‌هێنایه‌وه.
دانای ردێن سپی بێ دواکه‌وتن وتی : جه‌نابی شازاده، ئه‌مانه هه‌مووی هاورێکانتن ، یه‌که‌م دانه‌یان هیچ گوێی به قسه‌کانی تۆ نه‌ئه‌داو له‌م گوێیه‌وه ئه‌چو له‌ولا ده‌رئه‌چوو ، دوه‌میان هه‌ر شتێکی له تۆ ئه‌بیست له هه‌موو شوێنێ ئه‌یدرکاند و یه‌کسه‌ر له ده‌می ده‌ر ئه‌چوو،، سێهه‌میش ده‌می ئه‌به‌ست له‌وه‌ی که ئه‌یبیست هیچی نه‌ئه‌وت!!
شازاده له خۆشیا هاوارێکی کرد و وتی : که‌واته باشترین هاوڕێم جۆری سێهه‌مه
، منیش ئه‌و جۆره هاورێیه‌م ئه‌که‌م به سه‌رپه‌رشتیاری دارایی وڵات .
پیری دانا وه‌ڵامی دایه‌وه : نا نه‌خێر!
بێ وه‌ستان پیری دانا بوکه شوشه‌ی چواره‌می له توره‌که‌که‌ی ده‌رهێناو دایه ده‌ستی شازاده‌و وتی : ئه‌مه ئه‌و هاوڕێیه‌یه که ئه‌بێ به دوایا بگه‌رێیت...
شازاده پارچه په‌ته‌که‌ی هه‌ڵگرت و ده‌ستی کرد به تاقی کردنه‌وه ، به سه‌رسوڕمانه‌وه بینی په‌ته‌که وه‌ک بوکی یه‌که‌م تێپه‌ر بوو له گوێچکه‌یه‌که‌وه له گوێچکه‌ی تر ده‌رچوو!! وتی به پیری دانا : مامۆستا خۆ ئه‌مه‌یان نه‌بوو؟؟
پیری دانا وتی : دوباره تاقی بکه‌ره‌وه، بۆ جاری دوه‌م په‌ته‌که له ده‌می بوکه‌که ده‌رچوو!!
شازاده بۆ جاری سێهه‌م تاقی کرده‌وه په‌ته‌که له ناو بوکه‌کا جێ ما‌و نه‌هاته ده‌ره‌وه!!!
مامۆستای دانای پیری ردێن سپی ڕوی کرده شازاده‌و وتی : مرۆڤێک شایسته‌ی هاورێیه‌تی و راوێژکاری تۆیه که ( بزانێ که‌ی قسه ئه‌کات ، چ کاتێک گوێ به قسه‌کانت بدات ، چ کاتێکیش گوێی پێ نه‌دات و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت.....
**********
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی : خه‌مه
تایبه‌ت به کوردژین

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


ياخوا دةسستت هةرخؤش بيت و لةشت هةرساغ بيت
بةراستى بابةتةكةت جوانة
هاوري كرنكترين شتة لةزيانى مرؤف
مرؤف لةهاوريوة فيري هةموو شتيك ئةبيت جاباش بيت يان خراب
ئةوة ئةكةويتةوة سةرشةخصةكة خؤى
وة كةربتةويت كةسيك بناسيت ئةوة بيويستة سةيرى هاوريكانيكةيت
جونكة شةخصييةتي مرؤف لةجؤنيةتى هةلبزاردنى هاوريكانى دةرةكةويت
دووبارة دةستت خؤش بيت
هةرسةركةوتووبي
ت








زۆر سوپاس هاورێی به‌رێز د.کانی
خۆشحاڵم به دڵی به‌رێزت بوه
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-10-26 18:28:01)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت خه‌مه گیان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته په‌ند ئامێزه جوانه‌ت له سه‌ر بنه‌مای به‌ستنی هاورێیه‌تی یاخود دۆزینه‌وه‌ی هاورێێه‌تی ،راستیان وتووه هاوێێه‌تی بیابانێکه هه‌تاکو ئێستا مه‌ودای دوورییه‌که‌ی نه‌زانراوه،
جا بۆیه له هاورێێ گرتندا هه‌تا بۆمان ده‌کرێت ئاگاداری خۆمان بین ، بۆ ئه‌وه‌ی بریاری هه‌ڵه نه‌ده‌ین بزانین چۆن و کێ ده‌که‌ین به هاورێێ خۆمان و وه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک هاورێێه‌تی هه‌ڵده‌بژێرین ،،
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئاماده کردنی باباته جوانه‌که‌ت ،
ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت چاوه‌که‌م .
ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت له کاره جوانه‌کانتدا ،
به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو یه‌کێک له ئێمه بتوانین له ژیاندا ببینه خاوه‌نی باشترین هاورێی ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








پێش هه‌موو شتێ ئامین هیوا جوانه‌که‌ت
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت کاکه یادگار گیان بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بیت براکه‌م
خۆشحاڵم به دڵی به‌رێزت بوه
کاتت شاد
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-10-26 20:18:17)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه