.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ته‌ریقه‌ت چیه و بۆچی پێویسته؟
ته‌ریقه‌ت له عورفی ئه‌هلی ته‌سه‌ووفدا به مه‌عنای سلووك و گرتنه‌به‌ری رِیگای به جێ هێنانی عیبادهت و فه‌رمانبه‌رداریی خوای ته‌عالایه به دڵسوزی و به رِاستی.خوای ته‌عالا له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: « وَما خَڵقْتُ الجِنَّ وَ الإنْس إلّا لِێعْبُدُون» واته: ئادمیزاد و جنوكهم بۆ هیچ دروست نه‌كردوه بۆ ئه‌وه نه‌بێ بمپه‌رستن و به‌نده‌گیم بكه‌ن. په‌ره‌ستین و بهندهگییش ئه‌بێ به دڵسۆزانه و خاوێن و بێگه‌رد بێ. خوا له قورئانا فه‌رموویه‌تی:« و َما اُمِروا إلّا لِێعْبُدُوا الله مُخْلِصینَ ڵهُ الدِّین» واته: فه‌رمانی هیچیان نه‌دراوه‌تێ ئه‌وه نه‌بێ خواپه‌رستییان خاوێن و بێگه‌رد بێ. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:«ألا للهِ الدّین ُالخالِص» واته: په‌رستنی بێگه‌رد هه‌ر بۆ خوایه. په‌رستنیش كه پێویسته خاوێن و بێگه‌رد بێ، دوو به‌شه: یه‌كه‌م: ئه‌سڵییه كه ئیعتقاد و باورِه به زاتی خوا و فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوای ته‌عالا ناردوونی بۆ سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه و باوهرِ به رِۆژی قیامه‌ت و قه‌زاو قه‌ده‌ر واته باوهرِ به‌وه كه هه‌رچی له عاله‌مدا ئه‌بێ و ئه‌كرێ هه‌مووی خوا پێی ئه‌زانێ و به دروست كردنی خوایه.به‌شی دووهه‌میش فهرعییاتی دینه كه وتنی كه‌لیمه‌ی شه‌هاده‌ته واته« أشهدُ أنْ لا الهَ الا الله و أشهدُ أنَّ محمّداً رسولُ الله» و به جێ هێنانی پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ له هه‌موو شه‌و و رِۆژێكدا و رِۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان له هه‌موو ساڵێكدا و دانی زه‌كاتی ماڵ به موسته‌حه‌ققان و حه‌جی ماڵی خوا له مه‌ككه بۆ هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵات و توانای ببێ، وه‌ك له شه‌رعدا باسی كراوه.به‌شی یه‌كه‌م كه ئیمان و باوهرِه، به ساده‌یی له ته‌مێ و ته‌ربیه‌ی ناو ماڵ و له ده‌می موسڵمانان وه‌ر ئه‌گیرێ و به شێوه‌ی عیلمیش له خوێندنی كتێبی ئیعتقاد و ده‌رس وه‌رگرتن له مامۆستایانی زاناوه وه‌ر ئه‌گیرێ. هه‌روه‌ها به‌شی فهرعییاتیش له ته‌مێ و ته‌ربیه‌ی ناو ماڵ و چاو لێ كه‌ریی موسڵمانان و له خوێندنی ده‌رسی شه‌رع وه‌رئه‌گیرێ لای مامۆستای زانا و شاره‌زا.خاوێنی و بێگه‌ردی له عیباده‌تدا كه بۆ ئهسلییاتیش و فهرعییاتیش پێویسته، چه‌ند رِیگای هه‌یه، یه‌كه‌م: به‌هره‌یه‌كه خوا ئه‌یبه‌خشێ به ئاده‌مزاد و هیدایه‌تی ئه‌دا كه‌وا به ساغی و رِاستی خه‌ریكی خوا په‌رستی ببێ. دووهه‌م: به جێهێنانی ئادابی دین وه‌ك كردنی ئه‌و شتانه‌ی خوا فه‌رمانی به كردنیان داوه و نه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی خوا فه‌رمانی به نه‌كردنیان داوه كه ئه‌مه‌ش ورده ورده ئه‌بێ به هۆی ئه‌وه كه نه‌فسی ئینسانی له سه‌ر دا بمهزری. سێهه‌م: ئه‌و جۆره هه‌وڵ و تێكۆشانه كه پێغه‌مبه‌ر (د. خ) كردوویه‌تی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر تاعه‌ت و سه‌بر و خۆ رِاگرتن له به‌ر باری ئازار و زه‌حمه‌تی دوژمنان‌دا و هه‌وڵ دان وجیهاد له ریگه‌ی رِاستیدا و خۆ دوور رِاگرتن له‌وانه كه غافڵ و بێهۆش و بێ‌ئاگان له به‌جێهێنانی واجباتی دین، چونكه نه‌فسی ئینسان هه‌میشه ئینسان به‌ره‌و گوناهـ و خراپه رائه‌كێشی و نه‌فس تا له سیفاتی خراپ پاك نه‌كریته‌وه، مه‌یدانی ئه‌وه ئه‌بێ كه شه‌یتان كنهی تیا بكا و له رِێی چاكه لای بدا، بویهش پێغه‌مبه‌ر(د. خ) فه‌رموویه‌تی: « إنّ الشَّیگانَ ڵێجری مِنْ إبنِ آدَم مَجْرَی الدَّم» واته: شه‌یتان وه‌ك خوێن به ناو له‌شی ئاده‌مزاددا دێت و ده‌چێ. به كورتی نه‌فسی ئینسان بێ ته‌زكیه‌و خاوێن كردنه‌وه ناگا به پایه‌ی دڵسۆزی، بۆیه‌ش خوا فه‌رموویه‌تی: « وَالَّژینَ جاهَدُوا فِینا ڵنَهْدِێنَّهُمْ سُبُڵنا » واته: ئه‌وانه‌ی له رِێگای ئێمه تێكۆشاون رِێگای خۆمانیان نیشان ئه‌ده‌ین. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: « قَدْ أفڵحَ مَنْ زَكّاها وَ قَدْ خابَ مَنْ دَسّاها» واته: ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌فسی خۆی خاوێن بكاته‌وه رزگاری ئه‌بی و ئه‌و كه‌سه‌ی گومرِای بكا رِهنجی به خه‌سار ئه‌چێ.چواره‌میش به هۆی هاورِێیهتی و خۆشه‌ویستیی راستانی مه‌یدانی خواپه‌رستی وه‌ك پێغه‌مبه‌ران و رِێبهرانی دین. له سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه خوا فه‌رموویه‌تی:« یا أیُهَا الّژینَ آمَنُوا اتّقُوا اللهَ وَ كُونُوا مَعَ الصّادِقِین» واته: ئه‌ی خاوه‌ن باورِهكان! له خوا بترسن و له گه‌ڵ رِاستان بن. و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی: « وَ الّژِی نَفْسِی بِێدِهِ لا یُۆمِنُ أحَدُكُم حَتّی أكونُ أحَبُّ إڵیْهِ مِنْ وَڵدِهِ وَ والِدِهِ وَ النّاسِ أجمَعیِن » واته: قه‌سه‌م به‌و خوایه‌ی گیانی من به ده‌ستی ئه‌وه، ئیمانی كه‌ستان ته‌واو نابێ تا منی لا له مناڵی و له باوكی و له هه‌موو خه‌ڵك خۆشه‌ویستتر نه‌بێ.جا كه هاورِێیهتی پیاوچاكان له گه‌ڵ خۆشویستندا هاته دی و ئینسان رِێگای ئه‌و پیاوچاكانه‌ی گرت، دڵی ئه‌بێ به ئایهنهێ سیفات و رِهوشتی ئه‌و كسانه و به‌و جۆره كه دڵی ئه‌وان نوورانی بووه، دڵی ئه‌میش نوورانی ئه‌بێ. وه‌كوو چۆن ئینسان ئه‌گه‌ر لای ئاگردا دابنیشێ هه‌موو له‌شی گه‌رم دائه‌گیرسێ یا لای ئینسانی زویر و په‌ست دابنیشێ خه‌م و مه‌ینه‌ت دای ئه‌گرێ و لای بۆن خۆشێكا دابنیشێ بۆنی خۆش ئه‌بێ. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموویه‌تی:« ما صَبَّ اللهُ فی صَدری شَیْئَاً إلّا صَبَّهُ فِی صَدْرِ أبیبَكر» واته: خوا هیچی نهرژاندوته سنگی منه‌وه كه نهیرژاندبێته سنگی ئهبووبهكریشهوه.له سه‌ر ئه‌م نه‌ریته بوو هاورِێكانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به به‌ره‌كه‌تی هاورِێیهتی پێغه‌مبه‌ره‌وه دڵیان نوورانی بوو، تابعین به به‌ره‌كه‌تی هاورِێیهتی هاورِێكانی پێغه‌مبه‌ره‌وه دڵیان رِووی كرده خوا و پاكی و ساغی و بێگه‌ردی له دڵیان‌دا جێگیر بوو. له سه‌ر ئه‌وه‌ش كه خوای ته‌عالا خۆی خاوه‌ن ئیراده‌یه و « ێخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ ێشاء » چه‌ند كه‌سێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر له ناو ئه‌وانیتریاندا سه‌ركه‌وتووتر بوون و له ناو كومه‌ڵی یاراندا ده‌ركه‌وتن و كه‌سانیتریش سوودیان له‌مان وه‌رگرت. بۆ نموونه حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كر(ر.خ) شێوه‌ی یادی په‌نامه‌كی و دامه‌زرانی دڵ و به‌ندایه‌تیی ساغی له دڵدا دامه‌زرا. سه‌لمانی فارسییش له حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كره‌وه ئه‌مه‌ی بۆ مایه‌وه. ئیمام قاسمی كورِی موحه‌ممه‌دی كورِی ئه‌بووبه‌كریش له‌وه‌وه. هه‌روه‌ها بایه‌زیدی بهسگامیش له ئیمام جه‌عفه‌ری صادقه‌وه ئیستیفاده‌ی نوور و به‌ركه‌تی كرد. سه‌رچاوه: یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌كه‌م،
شێخ وسوو ناسراو به شه‌مسه‌دینی بورهانی كوری محه‌مه‌د خه‌لكی گوندی ماوه‌ت ( ماوه‌ت شارۆچكه‌یه‌كه له كوردستانی باشور ) و دایكی ناوی ئایشه له تیره‌ی كه‌ڵهور كه ئه‌و تیره یه‌كێكه له تیره‌كانی هۆزی مه‌نگور . محه‌مه‌د بابی شێخ به هۆی نه‌داری روی كردۆته گوندی سێڵوێ له‌وی شوانی وگاوانی خه‌ڵكی گوندی كردوه.(سێڵوێ كوندێكه له نیزیك پیرانشار له ناو هۆزی مامه‌ش دایه ) وسوو له مێر منداڵی دا هاوكاری بابی كردوه و خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆی بوه .
ره‌وشت جوان هه‌ڵسوكه‌وتی ژیرانه و مێهره‌بانی و راستگۆیی ئه‌و لاوه كه‌وتۆته ناو دڵ وده‌روونی خه‌ڵك ، ئه‌خلاقی به‌رز وهیمه‌ت و زانستی ئه‌و بلیمه‌ته وای له رِدێن سپی وكهیخودا وگه‌وره پیاوانی گوند كردوه كه به چاوێكی به‌رز ته‌ماشای كه‌ن و ئێحترامی شاییسته‌ی لێ بنێن ، مه‌لا برایم كه مه‌لای گوند بووه هه‌ست به سۆزی ده‌روون وره‌وشت پاك و نه‌زه‌ر بڵیندی و ورد بینی وسوو ده‌كات ، جا بۆیه داوا له دایك‌و بابی ده‌كات كه منداله‌كه‌یان ده‌به‌ر خوێندن بنێن، به‌لام ئهوهان له به‌ر فه‌قیری و نه‌داری و بێ بژیوی حازر نابن كه به‌و تاقانه مندالهیان بخوێنن ، مه‌لا برایم كه به ته‌واوی وسووی ناسیبوو و ده‌یزانی كه ئه‌وه ئینسانێكی هه‌ڵكه‌وتوو و بلیمه‌ته بۆ خۆی حازر ده‌بێ خه‌رج ومخارجی خوێندن وبژیوی دایك‌و بابی وه ئه‌ستۆ بگریت، به‌و حاله ئیجازه‌ی دایك‌و وبابی وسوو وه‌رده‌گرێت و له لای خۆی ده‌ست به موتالعه‌ی علومی دینی ده‌كات وپاشان بۆ خوێندنی بالاتر وه‌ك ره‌سمی خوێندكاره فه‌قێیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م شار به شار و گوند به گوند به‌دوای خوێندا رۆیشتوه تا كو دێت بۆ مزگه‌وتی رۆسته‌م به‌گ له شاری سابڵاخ له وێ به خوێندنی قورئان و شه‌ریعه‌ت ته‌فسیر وباقی زانسته‌كانی سه‌ر ده‌م كه شیاوی خوێندنی ئایینی بوه خۆی خه‌ریك ده‌كات. له پرسیارێك كه ئاراسته‌ی مه‌لا برایم ده‌كریت كه بۆ چی تۆ كه خۆت ئه‌وه‌نده ده‌وله‌مه‌ند نه‌بووی ، به‌ڵام به‌و حاله‌ش مخارجی خویندنی وسووت خسته سه‌ر شانی خۆت ؟ له وڵام دا ده‌ڵێت كاتێك چاوم لێ ده‌كرد ئیلهامێك ده‌هاته ناو دڵم و شه‌رم دای ده‌گرتم، خودا‌ش بۆ خۆی هه‌موشت ده‌زانێت.
فه‌قێ وسوو ده‌گه‌ڵ دایك‌و بابی ده‌چیته گوندی یاڵاوێ له وێ خه‌ریكی خوێندن ده‌بیت.
هه‌ستی ناسك و ئهدیبانهكهی ، فه‌قی وسووی بۆ لای فه‌لسه‌فه و عرفان راده‌كێشیت گوند به گوند به پای پیاده سهریخۆی هه‌ڵده‌گریت رو له ته‌وێڵه ده‌كات و له ده‌رگای حه‌زره‌تی شێخی سیراجه‌دین نقشبه‌ندی ده‌گریسێته‌وه. فه‌قێ وسوو بۆ ماوه‌ی حه‌وت سال وه‌ك سالك و رێره‌وی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی خۆی به تاعه‌ت و ریازه‌ت تێكه‌ڵاو ده‌كات ، زانای و و زهكاوهت وئیمانداری مه‌لا وسوو كار ده‌كاته سه‌ر حه‌زره‌تی شێخی سراجه‌دین ، حه‌زره‌تی شێخ وه‌ك كه‌سێكی تاقی كرا‌و له سه‌ر رێبازی سونه‌ت وشه‌ریعه‌ت متمانه‌ی پێ ده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت سال له ركابی دا ئادابی ئیرشاد و ته‌دریس فێرده‌بێ تا كو له سالی 1277 یان 1280 كۆچی مانگی دا له ئه‌ركی خهلافتی پێ ده‌درێت وئیجازه ئیرشاد وه‌رده‌گرێت و بۆ ته‌بلیغ وپهرهپێ دان به ئایینی ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌ی موكریان ، یه‌كه‌م جار ده‌گرێته‌وه لای دایكی له گوندی عیسا كه‌ند و هه‌ر له‌وی را ده‌ست به كاری ئیرشاد ده‌كات.
شێخ وسوو به ماوه‌یه‌كی كورت ته‌ئسیر ده‌كاته ناو پیاو ماقولان وپیاو چاكان و ئیماندارنی ناوچه و ناوبانگی له سه‌ر تا سه‌ری موكریان وه‌ك پیاوێكی عادل و زانا و ئازا و دیندار ده‌ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵك دا بڵاو ده‌بێته‌وه. سه‌ر ئه‌نجام له گوندی بورهان به یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه ، خانه‌قایه‌ك ده‌كاته‌وه كه به خانه‌قای بورهان ده‌ناسرێت و ئێستاش مه‌كۆی ئهویندارنی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه.
ئازایه‌تی وئیمانداری و رێبه‌رایه‌تی درووست وبێ فه‌رق جیاوازی له نێو فه‌قیر و هه‌ژاران و پیاوه ئاینیه‌كان و به گشتی هه‌مو خه‌ڵكی موكریان ده‌گاته ئه‌و راده‌یه كه ناسناوی شه‌مسه‌دینی بورهانی ده‌كه‌ویته ناو زاری خه‌ڵك وحزرهتی شێخ وه‌ك قوتبێكی گه‌وه‌ره خۆی له دڵی موریدان دا ده‌كاته‌وه.
شه‌مسه‌دین سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌ریكی په‌ره‌پێدان به دینی ئیسلام بوه ، هانده‌رێكی گه‌وره بووه بۆ كه‌سابه‌ت وكشتوكال و باخ و ئاوه‌دانی . رقی له تهنبهلی و لهشپهروهری بوه وزۆر به توندی دژی ئه‌و كه‌سانه بوه كه ویستویانه له رێگای خێر وخێرات و تجاره‌ت به دین ژیان به‌رنه‌سه‌ر ،هه‌ر بۆیه ده‌كه‌ویته به‌ر تیر و تانوتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێگای دینه‌وه خۆیان ژیاندوه.
شه‌مسه‌دینی بورهانی پیاوێكی قه‌د بلیند سو‌و رو سپی لاواز شان دار و رِدێنێكی ته‌نكی هه‌بوه و كه‌مخۆر بوه ، زۆر كه‌م نوستوه و شه‌وانه نوێژی نه‌چوه ، هه‌میشه دوو ساعه‌ت پێش نوێژی به‌یانی به پێی وه‌رزی سال له خه‌و هه‌ستاوه وه له حه‌وشی خانه‌قادا هاتو چۆی كردوه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزی له بن لێواندا كوتۆتهوه (الَّژِینَ ێژْكُرُونَ اللّهَ قِێامًا وَقُعُودًا وَعَڵێ جُنُوبِهِمْ وَێتَفَكَّرُونَ فِی خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْچِ رَبَّنَا مَا خَڵقْتَ هَژانَكَ فَقِنَا عَژابَ النَّارِ( 191 آل عمران )
ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان راكشاون ( له هیچ حاله‌تێكدا یادی ئه‌و زاته فه‌رامۆش ناكه‌ن ) هه‌میشه بیرده‌كه‌نه‌وه له درووست بوونی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ( بیرده‌كه‌نه‌وه له هه‌مو ورده‌كاریه‌ك ، سه‌رنجی هه‌مو دیارده‌یه‌ك ده‌ده‌ن ، سه‌ر ئه‌نجام ده‌ڵێن ): پهروهردگاراتۆ ئه‌و هه‌مو دروست كراوانهت بێ هوده وبێ ئامانج دروست نه‌كردوه ،پاكیی وبێگه‌ردی شایسته‌ی تۆیه ، ده‌تۆش بمانپارێزه له سه‌زای ئاوری جه‌هه‌ننه‌م.
حه‌زره‌تی شێخ به زبانی ساده‌و نه‌رم ده‌گه‌ڵ خه‌ڵك دواوه زۆر له سه‌ر خۆ و هێدی بووه، مندالی زۆر خۆشویستون ، قه‌دری رِدێن سپی و دهلووكار وژنانی گرتوه، قه‌د به ده‌نگ پێنه‌كه‌نیوه به‌ڵام بزه‌ی له‌سه‌ر لێوان نه‌كه‌وتوه ، له كاتی بزهشدا پشتی ده‌ستی به زاری وهناوه، شه‌وانه پشتی به‌دیواری وهناوه به‌ره‌و قیبله دانیشتوه وخه‌ریكی وێرد و زیكر بوه.
حه‌زره‌تی شێخ گرینگییه‌كی ئێجگار زۆری بهكشتو كاڵ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه ده‌دا و به‌تایبه‌ت كاروباری ئابووری به گه‌وره پیاوی لێهاتوو،مه‌ولانا سادقی مه‌رزینگ ده‌سپێرێ،كه ئه‌ویش به‌پێی پلانێكی دارِێژراو، له ئهوپهرِی رێكوپێكیدا به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ و ئالوگۆرێكی مه‌زن له ناوچه‌دا پێك دێنێ.ده‌ورو به‌ری ساڵی 1878،شێخ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له نزیكانی،بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی حه‌ج سه‌فه‌ری حیجاز ده‌كا و ساڵێكی پێ ده‌چێ.ساڵی 1879 به‌پێی به‌رنامه‌ی مه‌ولانا سادق،خانه‌قا له بورهانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه گوندی شهرِهفكهند و له1893،مه‌ولانا سادق،له رۆژئاوای هه‌مان گوند خانه‌قایه‌كی نوێ بنیاد ده‌نێ و شێخ له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ كه هه‌ربه گوندی خانه‌قا ناوبانگ ده‌رده‌كا.
مه‌ولانا به پشتیوانیی ئابوورییه‌كی به‌هێز،خانه‌قا ده‌كاته ناوه‌ندی زانست و زانیارییه‌كی وه‌ها، كه سه‌دان شاعیر و نووسه‌ر و هه‌ستیاری نێو به ده‌ره‌وه‌ی بۆ داهاتوو تێدا په‌روه‌رده ده‌كرێ و بۆ ماوه یه‌كی دوور و درێژ ده‌وری به‌رچاو له ناوچه دا ده‌بینێ. شێخی بورهان، له رِۆژی یه‌ك شه‌ممۆ،29 جۆزه‌ردانی 1289ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 19 ژوئینی 1910ی زایینی،له گوندی خانه‌قا كۆچی دوایی ده‌كا و هه‌ر له‌وێ ده‌نێژرێ.
دوای وه‌فاتی حه‌زره‌تی شێخ مه‌ولانا سادق به پێی وه‌سیه‌تی شێخ به شورای و زۆربه‌ی ده‌نگ بۆ به‌رێوه‌به‌ری خانه‌قا له لایه‌ن سالیكان وموریدان دا موتمانه‌ی پێی ده‌درێت و ههڵدهبژێتدرێت، هه‌ڵسه‌نگاندن وپێواژۆی هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ولانا به‌راستی ناتواندرێ له وتارێكی ئاوا كورت دا حه‌قی خۆی پێ بدرێت ، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێشاره‌ت ده‌كه‌یین كه مه‌ولانا چ له بواری دینداری و ئیرشاد و چ له‌بواری ئابوری دا ،له سه‌رده‌می خۆیدا ئینسانێكی بێ وێنه بوه، نه‌قشی مه‌ولانا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن (2010-10-30 06:28:26)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له كاتی هاتنی عرووساندا ( سه‌رده‌می جه‌نگ جیهانی یه‌كه‌م) دیفاع و به‌رگری له مال و ناموسی هاولاتیان به كورد و تورك وجوله‌كه و هه‌رمه‌نی ،خاڵێكی پرشنگداری تری له مێژووی خانه‌قا دا بۆ خه‌ڵكی ناوچه تۆمار كرد. هه‌روه‌ها ده‌فریا كه‌وتنی فه‌قیر و هه‌ژران له سالی گرانیدا ،كه به‌دوای چۆل كردنی هێزی رووس هاتبۆه ئاراوه، گیانی هه‌زاران كه‌سی له مه‌رگ نه‌جات دا.
پردی قه‌ڵاتاسیان (پردی مه‌ولانا) وچه‌نده‌ها كاری گه‌وره‌ی دیكه له یادگاره‌كانی ئهوگهوره پیاوه‌یه. مه‌ولانا له به‌هاری سالی1336 مانگی كۆچی له رۆژی جێژنی ره‌مه‌زاندا فه‌رمانی خودای به‌جێ هێنا و گه‌رایه‌وه بۆ لای خودا ، به وته‌ی مریدانی خانه‌قا ئه‌وانه‌ی مه‌ولانایان به چاوی خۆیان دیتبوو و من خۆم نوسه‌ری ئه‌و دێرانه لێم بیستوون ،له باسی مه‌ولانادا ده‌یانكوت به‌راستی پیاوی خودا بوو. بێجگه له مه‌ولانا زۆر پیاوی گه‌وره‌ی دیكه وه‌ك مه‌لا محه‌مه‌د ره‌بانی ، حاجی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید نورانی و شێخ محه‌مه‌د كوری شه‌مسه‌دین ، كه‌سانێك بوون كه توانیویانه له ئیرشاد ورێبه‌رایه‌تی خانه‌قادا زۆر جێ په‌نجه‌یان دیاره.
شێخ محه‌مه‌د:
حه‌زره‌تی شه‌مسه‌دین وه‌ك باسمان كرد كه‌سی له جێگای خۆیدا وه‌ك سه‌روه‌ی ته‌ریقه‌ت و ئیرشاد دیاری نكردوه ، به‌لام لێ هاتوی شێخ محه‌مه‌د له باری زانست وهۆش پاك و خاوێنی و ئیمانداریهوه مورید و سالكه كانی خانه‌قای بۆ لای خۆی راكێشاوه هه‌ر وه‌ك شێخ ته‌ماشایان كردوه ،ئه‌گه‌ر چی خۆی قه‌ت ئه‌و ناسناوه‌ی به جێ نه‌زانیوه هه‌ر وه‌ك مه‌لایه‌ك له خانه‌قادا خه‌ریكی پێش بوێژی وسلووك و خزمه‌تكاری ته‌ریقه نه‌قشبه‌ندی ئه‌ركی ئایینی خۆی به‌جێ گه‌یاندوه.شێخ محه‌مه‌د له نێوان ساله‌كانی 1300 تا 1303 كۆچی مانگی دا له دایك بوه و له رۆژی شه‌شه‌می جمادلسانی سالی1388 كۆچی مانگی به‌رامبه‌ر به 31/08 /1968 زایینی ، كۆچی دوای كردوه ، بۆ لای خودا گه‌راوه‌ته‌وه.كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د خانه‌قای به‌ته‌واوی شله‌ژاند ، دوای ئه‌و خانه‌قا نه‌یتوانی ئه‌و تام و چێژی كه موریدان چاوه‌روان بوون پێان بدات، به وته‌ی موریدان خانه‌قا بێ سه‌روه‌ر مایه‌وه.
خانه‌قای شێخی بورهان سه‌ره‌رای ئه‌ركه ئاینیه‌كانی و پێگه‌یاندنی ئه‌دیب و كه‌سایه‌تی ناودار له نێو به‌شێكی زۆری كوردستاندا ، په‌ره‌ی به زبان و نوسینی كوردی دا، شاعیر و نوسه‌ری نیشتمان په‌روه‌ری پێگه‌یاند كه دوایی بونه به‌ردی بناخه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو میله‌تی كوردستاندا. وه‌ك باس كرا خانه‌قا به‌شی هه‌ره زۆری موكریانی خسته ژێر ره‌ویش و سلووكی خۆیه‌وه ، هۆزی مه‌نگوریش به ته‌واوی بوون به موریدی شێخ ، به‌ڵام چۆن موریدێك؟ ، موریدێكی به‌راستی و راسته‌قینه به ته‌واوی ته‌سلیمی كار وكرده‌وه‌كانی حه‌زره‌تی شێخ بوون تا راده‌یه‌ك كه ده‌گێرنه‌وه له سه‌ر ده‌می ده‌سالاتی عوسمانیه‌كاندا جارێك بایز پاشای مه‌نگور دێته خانه‌قا ، به هۆی كردهوهێهكی كۆمه‌لایه‌تی ده‌گه‌ڵ مالی سه‌یدێك جه‌نابی شێخ دڵگران ده‌بی زۆر به‌توندی له بایز پاشا توره ده‌بیت، شێخ دهفرموریت جارێكی دی كاری وا بكه‌ی ده‌و قوراوهت داوێم ، بایز پاشا به هێمنی خۆی له پێش چاوی شێخ ونده‌كات ، ده‌چێت خۆی ده‌خاته ناو قوراوێك وده‌گه‌رێته‌وه لای، شێخ كه ئاوای ده‌بینی ده‌یبه‌خشی، ئه‌وه نیشانه‌ی ئێحترامێكی زۆر بوه كه چ له لایه‌ن سه‌رۆكی هۆزه‌وه و گه‌وره‌پیاوان و ماقوڵانی هۆز به‌رانبه‌ر به حه‌زره‌تی شه‌مسه‌دین. ئێستاش هۆزی مه‌نگور رێره‌وی سلووك وسونه‌تی پێغمبه‌ری ئیسلامن و رێبازی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندین له سه‌ر بنه‌مای فقهی شافعی ، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر رێز بۆ سه‌یید و مه‌لا و مرڤه ئاینیه‌كان داده‌نێن.
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌ولانا خالید و شێخی سیراجوددین
نه‌قشبندی، رِێ و رِهوشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بهاءالدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له رِاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و رِێ و رِهوشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و رِاستكهرهوهی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بهاءالدّین بخارایی».ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێنشینهكانی ئه‌و علاءالدّین عگار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چاخی
نه‌قشبندی، رِێ و رِهوشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بهاءالدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له رِاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و رِێ و رِهوشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و رِاستكهرهوهی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بهاءالدّین بخارایی».ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێنشینهكانی ئه‌و علاءالدّین عگار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چاخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامدا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به رِهوشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)، وتوویه‌تی: :« الگریقه العلیه السالمه من كدورات جهله الصوفیه، هی الگریقه النقشبندیه» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «چیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ژوالجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ''دیهلی'' له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئهگرِێتهوه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عپمان سراجالدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراقدا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوهرِی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ''به‌غداد'' و شێخی «سراجالدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانیدا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند. شێخ عوسمان، پاش چه‌ند ساڵ گه‌رایه‌وه بۆ ''هه‌ورامان'' و له زێده‌كه‌ی خۆیدا ـ كه ئێسته شاریكی ئاوه‌دان و گه‌وره‌یه و شوێنه زیاره‌تی موریدان و دڵسوزانه ـ و هه‌ندێ جاریش له وڵاته‌كانی ده‌ور و به‌ریدا، ده‌ستی دایه به‌ر ئیرشاد و هه‌تا كاتێ له دونیا ده‌رچوو (ساڵی1283 كوچی)، له سه‌ر ئه‌و حاڵه مایه‌وه.شێخ عوسمان پیاوێكی خواناس و دڵ بێ‌دار و زانا و له دونیا دوور بوو و ئه‌مه و ئه‌و هێزه زۆره‌ی له كار و باری رِوحیدا هه‌بووی، بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵه‌كانی ئیرشادیدا، كه‌سانێكی هۆگری زۆر له دوورترین شوێنه‌كانی كوردستان و ئێران و عیراق و وڵاته ئیسلامیهكانیترهوه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ریقه و په‌روه‌رده بوون بێن بۆ لای تا راده‌یه‌ك كه 80 كه‌س زیاتر له زانایان و ئه‌دیبه‌كان و سه‌ییده‌كانی ئه‌و شوێنانه، پله‌ی خه‌لافه‌تیان لێ وه‌رگرت كه له‌وانه‌ن: شاعیر و خواناس و كهلامزانی به ناوبانگی كورد، «سید عبدالرّحیم مولوی تاوگوزی (1300ـ 1221 كوچی) » ناسراو به مه‌وله‌وی، ئه‌دیب و زانای پایه‌به‌رز مه‌لا حامیدی بێسارانی (كاتبالأسرار) و زانای گه‌وره مه‌لا ئه‌حمه‌د نۆدشی.شێخی سیراجه‌ددین، شه‌ش كورِی هه‌بووه كه چواریان پله‌ی جێنشینی و ئیراشدیان به ده‌س هێناوه و هه‌ر وه‌ك باوكیان، ته‌مه‌نی خۆیان خستوه‌ته پێناوی خزمه‌ت كردن به خواناسی و زانیاری و شه‌ریعه‌ت و سه‌دان سه‌د كه‌سیان گه‌یاندوه‌ته پله‌ی ته‌واوه‌تی و كه‌ماڵ . ناوی ئه‌و گه‌ورانه، به پێی ساڵی به دنیا هاتن و ئیرشادیان، به‌م جۆره‌یه:شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین،شێخ عهبدولرِهحمان ئه‌بولوه‌فا، شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ ئه‌حمه‌د شهمسوددین.له پاش كورِهكانی شێخ عوسمان، كورِهزاكانی و هه‌روایش، ئه‌و كورِه زازایانه‌ی كه پله و پایه‌ی ئیراشادیان هه‌بووه، له شوێنه‌كه‌ی باوكیان و له شوێنه‌كانی‌تردا، ده‌ستیان داوه به‌ر ئیرشاد كه ناودارترینیان به پێی مێژووی له دایك بوونیان، به‌م جۆریه:
شێخ عه‌لی حوساموددین (1358 ـ 1278) كورِی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین ، شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددین (1337 ـ 1280) كورِی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین (1373 ـ 1280) كورِی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417 ـ 1314) كوری شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین.
ته‌سه‌ووف و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی
سه‌باره‌ت به ته‌سه‌ووف و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌شایخی هه‌ورامان
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌ولانا خالید و شێخی سیراجوددین
نه‌قشبندی، رِێ و رِهوشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بهاءالدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له رِاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و رِێ و رِهوشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.
خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و رِاستكهرهوهی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بهاءالدّین بخارایی».
ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێنشینهكانی ئه‌و علاءالدّین عگار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چه‌رخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.
بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامدا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به رِهوشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)،
له‌سه‌ر هێڵ نییه







وتوویه‌تی: :« الگریقه العلیه السالمه من كدورات جهله الصوفیه، هی الگریقه النقشبندیه» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».
یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «چیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ژوالجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ''دیهلی'' له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئهگرِێتهوه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.
له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عپمان سراجالدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراقدا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوهرِی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ''به‌غداد'' و شێخی «سراجالدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانیدا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند.
مه‌ولانا خالیدی نه‌قشه‌به‌ندی (1776-1827) له كتێبخانه‌ی ره‌شاد موفتی
ده‌نگوباس - له كتێبێكی مه‌ولانا خالید كه خۆی خاوهنو یاوه‌ری بووه، له مزگه‌وت و خانقاكانی گه‌یشتۆته ده‌ست بابیرانم و نزیكه‌ی 200 ساڵ ده‌بێ له كتێبخانه‌ی ره‌شاد موفتی باوكم پارێزاراوه، ئه‌م كتێبه‌ش به‌سه‌رهاتی دوو سه‌د ساڵی له خۆوه حه‌شارداوه گه‌ر زوبانی هه‌با به‌سه‌رهاتی مه‌ولانا خالید‌و و ئه‌و زانایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه‌یان پاراستوه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه دهگێرِایهوه.
ئه‌م كتێبه، كه مه‌ولانا خالید خاوه‌نی بووه دهسخهتهو بریتییه له به‌شی دووه‌می كتێبیی شه‌رحی بوخاری (ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی) كه له‌سه‌ر فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه له 1256، لاپهرِه پێكهاتووه.
ئه‌م كتێبه، پێش مه‌ولانا به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك نووسراوه. مه‌ولاناخالید له لاپهرِهی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه چه‌ند دێرِێكی به زمانی عه‌ربی به ده‌سخه‌تی خۆی نووسیویه‌تی ده‌ڵێ:
كیف ا‌قول دخل فی مولكی
والملك لله الواحد القهار وانا الحقیر الفقیر خالید الكردی الشهرزوری
وصلی الله علی سیدنا محمد و اله اجمعین والحمد لله رب العالمین.
به‌م نووسینه مه‌ولانا خالید دوو مه‌به‌ستی خۆی راگیاندووه یه‌كه‌میان كه ئه‌و ره‌سه‌نی كورده و دووه‌میان خه‌ڵكی شاره‌زوره، بێگومان زۆربه‌ی زانایانی ئاینی كه كوردستانیان به‌جێهێشتوه روویان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردوه‌و نازناوی خۆیان وا نووسیوه كه بناسرێن كوردن و خه‌ڵكی كام شارن. له‌م نووسینه كورته‌ی مه‌ولانادا بۆمان به دیار ده‌كه‌وێ، ئه‌م زاته چه‌ند پایهبهرزوو خۆنه‌ویست و خوا په‌رست بووه كه ده‌ڵێ: "چۆن بڵێم من بوومه خاوه‌نی ئه‌م كتێبه كه خاوه‌نی هه‌موو شتێك خوای گه‌وره‌و میهربانه".
له‌ژێر نووسینه‌كه‌ی مه‌ولانا تێبینی خهتمهكهی ده‌كرێ، دوای وردبوونه‌وه لێی وا ده‌خوێندرێته‌وه كه نووسراوه "العبد الشاكر لله خالید". هه‌روا ژماره‌یه‌كی لێ دیاره كه ساڵی دروستكردنی خهتمهكهی مه‌ولانا خالیده.
باوكم له هه‌مان لاپهرِه دوو تێبینی خۆی نووسیوه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵی دروستكردنی خه‌تمی مه‌ولانا خالیده نووسیویه‌تی: "تاریخ ختم مولانا خالید 1223 كۆچی".
ئه‌م ساڵه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ زاینی ده‌كاته ساڵی 1808 زاینی، ئاشكرایه كه مه‌ولانا ساڵی 1811 له هندستان گهرِاوهتهوه، له كوردستاندا ته‌ریقه‌ی ته‌سه‌وفی نه‌قشبه‌ندی نوێ كردۆته‌وه.
باوكم خۆی نه‌كردۆته خاوه‌نی ئه‌م كتێبه به‌ڵام ده‌ڵێ: "وصل بلگف الخالق المنان الی رشاد محمد موفتی عپمان". ئه‌وه‌ش هه‌واڵه به گه‌یشتنی كتێبه‌كه، باوكم پاراستنی ئه‌م كتێبانه به ئه‌مانه‌ت داده‌نا.
تێبینی ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین نزیك خه‌تمی مه‌ولانا خالید وه‌ك ئه‌وی لاپهرِهكه ره‌نگی گۆرِابێت به ئاو. ئه‌وه شوێنی ئاسه‌واری ماچكردنی ئه‌م لاپهرِهیهیه له‌لایه‌ن موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی، بۆیه ئه‌م لاپهرِهیه له ناوهرِاستیدا ره‌نگی گۆرِاوه.
له هه‌مان لاپهرِهدا ناونیشانی كتێبه‌كه نووسراوه، به‌ڵام به ده‌سخه‌تی مه‌ولانا ناچێ، نووسراوه:
(الجز‌و الپانی من فتح الباری بشرح البخاری ڵابن حجر العسقلانی رحمه الله تعالی ونفعنا به والمسلمین).
بێگۆمان په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و خانه‌واده‌ی موفتیدا هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه دهگهرِێتهوه سه‌رده‌می مه‌لا ئه‌بوبه‌كری مه‌لا گچكه‌ی هه‌ولێر (1778-1856) "ئیبراهیم فه‌سیح حه‌یده‌ری" كه یه‌كێ له زانا به‌رزه‌كانی كورده له كتێبه‌كه‌ی (عنوان المجد)، مه‌لا ئه‌بوبه‌كری مه‌لا گچكه‌ی هه‌ولێر به یه‌كێ له خه‌لیفه‌كانی مه‌ولانا خالید نه‌قشه‌به‌ندی ده‌ژمێرێت.
مێژوونووسی كورد خوا لێخۆش‌بوو زوبێر بیلال ئیسماعیل له كتێبی "علما‌و ومدارس" دووپاتی ئه‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێ مه‌لا ئه‌بوبكری مه‌لا گچكه‌ی هه‌ولێر خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید بووه، له دهسخهتێكیدا ده‌ڵێ: "له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا مه‌ولانا خالید هاتۆته هه‌ولێر و مه‌لا ئه‌بوبه‌كری به خه‌لیفه‌ی خۆی راگه‌یاندووه".
له كۆتایی ساڵی 1977 دوای ته‌واوبوونی خوێندنی كۆلێژی زانستیم له زانكۆی سلێمانی ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ كتێبه‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ند، تا گه‌یشته راده‌یه‌ك ره‌زامه‌ندی باوكم وه‌رگرت بۆ پشكنینی گشت كتێبه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌وارێك كه باب‌و باپیرانم و زانایانی كورد له نێو كتێبه‌كاندا به‌جێیان هێشتوه، بێگومان زۆربه‌ی ئه‌م زانایانه كه نامهێك یا تێبینییه‌ك ده‌نووسێ له‌نێو لاپهرِهی ئه‌و كتێبه‌ی به‌جێده‌هێشت كه له‌ژێر ده‌ستی بوو، له‌وه‌ش خوا یاوه‌رم بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی نزیكه‌ی سه‌د نامه، تێبینی و پارچه شیعر‌و كه تائیستا لای خۆم پارێزراوه كه به‌شێكه له‌و دهسخهتو دۆكیومهنتو ئاسه‌واره‌ی كه له كتێبخانه پارێزراون. له‌م خه‌زنه‌ی كه به پاره هاوسه‌نگ ناكرێ، دهسخهتێكی كۆنی داستانه‌كه‌ی مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی دۆزرایه‌وه، بێجگه له دۆزینه‌وه‌ی شه‌ش نامه‌ی ده‌سخه‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كه ئارِاستهی باپیرانمانی كردووه، پێش 130 ساڵ له نێو ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی بێگومان ده‌سخه‌تی مه‌ولانا خالید هه‌رده‌م شوێنی سه‌نگینی خۆی هه‌بوو، هه‌ر مێوانێكی تایبه‌تمه‌ند رووی له دیوه‌خان كردبا و له‌نێو كتێبه ده‌سخه‌ته به‌نرخه‌كانی كتێبخانه‌ی ره‌شاد موفتی ئه‌م كتێبه‌ی مه‌ولانا به نووسینی نازناو و خه‌تمی خۆی بوه‌ته هۆیه‌ك كه موریدانی و دۆستانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئه‌م كتێبه بپارێزرێ، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ی ره‌شاد موفتی به‌گشتی له ئه‌ستۆی كاكم "عوسمان"ـه.
ئه‌م كتێبخانه‌یه پاشماوه‌ی كتێبخانه‌ی باب و باپیرانی ئه‌م خانه‌واده‌یه كه نزیكه‌ی پێنج سه‌د ساڵه له قه‌ڵای هه‌ولێر سه‌رقاڵی ده‌رس وتن‌و پێشنوێژیو وتاری هه‌ینی‌و سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌ی ئاینی بێجگه له ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكی‌و پێرِاگهیاندنی زانایانی ئاینی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، تا راده‌یه‌ك بووه قبله‌ی قوتابیانی گشت پارچه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش له نامه‌كانی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌دی ده‌كرێ، كه بڵاو كراوه‌ته‌وه له هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخان ژماره 89 ساڵی 2008، كه به دیارده‌كه‌وێ:
مزگه‌وتی قه‌ڵای هه‌ولێر رۆڵی ئه‌زهه‌ری قاهیره‌ی بینیوه له كوردستاندا.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزهمدا له هه‌ر ماوه‌یه‌ك یه‌كێ له‌نێوان ئه‌م خانه‌واده‌یه كه لێهاتو شیاو بووه له رووی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر هه‌ندێجار كوردستانیشی له ئه‌ستۆ گرتوه، تا بوه‌ته قیبله‌ی قوتابیان، خوێندكارانی ئاینی والی به‌غدا و موسڵ، شاره‌زور و سه‌ردانیان كردون و هه‌ستاون به نۆژه‌نكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی قه‌ڵا و رۆڵی سیاسی‌یان بینیوه و كوردایه‌تیان كردووه له پاڵ ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆز، هه‌روه‌كو مامۆستا حه‌مید موتهبیعی له كتێبه‌كه‌ی "اعلام العراق فی القرن العشرین" باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كا، وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌م كتێبانه‌یان به‌كارهێناوه‌و بۆ خوێندن و به‌شێك له كتێبخانه‌ی مه‌لا ئه‌فه‌ندی (1864-1943) بوو له گوندی "باداوه" كه ئیستا گهرِهكێكی شاری هه‌ولێره و به‌شی سێیه‌میان له كتێبخانه‌ی باوكم بوو.
دوای شۆرِش عه‌بدولكه‌ریم قاسم و له‌به‌ر جه‌هاله‌تی، خه‌ڵكی نه‌فام روویان كردۆته قه‌سری مه‌لا ئه‌فه‌ندی بۆ تاڵان كردن، نزیكه‌ی سێ چوار هه‌زار كتێبیان سوتاندو وه‌یا تاڵانیان كرد و به‌شێكی فرۆشتویانهته دوكانداران بۆ ئه‌وه‌ی به‌كار بێت وه‌ك كیس بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل. دوای كاره‌سات باوكم رایگه‌یاند كه ئه‌م كتێبانه ئه‌وه‌ی بۆی بیگهرِێنێتهوه به پاره دهیكرِێتهوه.
پاش ئه‌م كاره‌ساته كه ئاسه‌وارێكی یه‌كجار زۆری كوردی لێ فه‌وتا و ئه‌وه‌ی مابوو له‌لایه‌ن باوكم كۆكرایه‌وه، به درێژایی چه‌ند ساڵێك خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌و تهجلیدكردنیان بوو، گشت ئه‌م پاشماوه‌ی كتێبخانه و كتێبخانه‌كه‌ی مزگه‌وتی قه‌ڵای كۆبۆوه.
كتێبخانه‌كه‌ی ئیستای ره‌شاد موفتی پێكهێنا.
ره‌شاد موفتی ساڵی 1915 له هه‌ولێر له‌دایكبووه له ساڵی 1933 یه‌كه‌م قوتابی كوردی كوردستانی عیراق بووه خوێندنی له ئه‌زهه‌ری قاهیره ته‌واو كردووه، دوای كۆچی باوكی محه‌مه‌د موفتی له ساڵی 1946 شوێنی باوكی گرتۆته‌وه له ته‌دریس و پێشنوێژی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی قه‌ڵای هه‌ولێر و خاوه‌نی مه‌ولودنامه‌ی كوردییه كه له هه‌ولێر چاپكراوه به یه‌كه‌م چاپی كتێبی كوردی شاری هه‌ولێر دهژمێردرێتو یه‌كه‌م كه‌س بووه له شاری هه‌ولێر وتاری هه‌ینی به كوردی خوێندۆته‌وه، هه‌روا گشت مه‌راسیمی حه‌جی كردۆته سه‌ر زمانی كوردی ساڵی 1970، كتێبخانه‌كه‌ی ره‌شا موفتی تا ئهمرِۆ له‌لایه‌ن خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكان و مامۆستایانی ئاینییه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ شانبه‌شانی كتێبخانه‌كانی تری كوردستان.
ئیحسان ره‌شاد موفتی
ئاین له كوردستان
مرۆڤ ئهفرێنراوێكی ئایینپه‌روه‌ره له سه‌ره‌تاكانی رِۆژگارهوه، بێ وچان هه‌وڵی داوه ده‌رك به جیهانی ده‌ورو به‌ری خۆی و دوارِۆژی نادیار و ئامانجی بوونی خۆی بكات. هه‌ر زوو بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ههڵسوورِانی كاروباری ئه‌م گه‌ردوونه ئاڵۆز و نادیاره، به هێزێكی باڵاوه به‌نده.( له میانه‌ی هێماكان و رِێوشوێنهكانی ئایینی، هه‌وڵی داوه به‌م هێزه به‌م خودایانه، به‌م خودایه په‌یوه‌ندی بكات ).
له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست، لانكی شارستانیه‌كان و ئاینه یهكانهپهرستییهكان، گورِهپانی خوێن و توند و تیژی، ناوه‌ندی كوشتاره هه‌ر خوێناویه‌كان و گه‌وره‌ترین لێبورده‌یی، كوردستان تاقانه‌یه. شاره‌كانی له چواررِیانی رِێگا سه‌ره‌كیه‌كانی هات و چۆدان، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ په‌ناگه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان واتا قوربانیانی چه‌وساندنه‌وه و ئایینیه‌كان بوون. جوگرافیای كوردستان یارمه‌تیده‌ره بۆ شرۆڤه‌كردنی فره‌چه‌شنه‌ی ئاینه‌كانی یارسانی .. ئێزدی .. زه‌ره‌ده‌شتی .. مانی.. جوله‌كه ، گاوری به ناونیشانه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه، موسڵمانی سوننی و شیعی .. سۆفیگه‌ری، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به درێژایی رِۆژگار له سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون. ئه‌میش هه‌رجار بههاوسهنگیهكی ناسك و به‌روه‌خت كه به‌رده‌وام به هۆی كۆمه‌ڵێ رِووداوی جهرگبرِ كه رِهنگدانهوهی ناسكیی له رِادهربهدهری ئه‌م به‌شه‌ی جیهانه، له ناو چووه. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و سیما ئایینیانه بخاته رِوو كه كوردستان ده‌كه‌نه ووڵاتی تاقانه‌ی خوا. كورده‌كان به نه‌وه‌ی (ماده‌كان) داده‌نرێن ئه‌و خیڵه ئاریانه بوون كه له هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین‌دا نیشته‌جێی باكووری رِۆژئاوای خاكی ئێران بوون. میرنشینه جیاوازه‌كانی ماد كه له گه‌ڵ ئاشووریهكاندا له شهرِی به‌رده‌وامدا بوون، له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین‌دا له ژێر فهرمانرِهوایی دیجۆسێس كه ئهكپاتان (هه‌مدانی ئێستا له ئێران) كرده پایته‌ختی خوی یه‌ك خرانه‌وه. له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین، ماده‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر وه‌ڵاتی فارس‌دا سه‌پاند. له‌ساڵی 612 پێش زایینی به هاوكاری بابلیه‌كان نه‌بوخزنه‌سر به ته‌واوی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئاشووریه‌كان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







هێنا. له ساڵی 550 پێش زایینی سه‌رۆكی هۆزێكی فارس به ناوی كیرۆس ئه‌خامینش (كیرۆسی مه‌زن) ده‌ستی به سه‌ر میدیا دا گرته‌وه و كردی به به‌شێك له ئیمپیراتۆری فارس. دوایش بوو به به‌هێزترین ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستدا. زه‌رده‌شتی ئاینی فه‌رمی ئه‌خمینی بوو وا پێده‌چێت به سه‌ر مادهكانیشدا سه‌پێنرا بیت. به‌ڵام ماده‌كان په‌ره‌یان به ئایینی تایبه‌تی خۆیان دابوو كه بیر‌و باوهرِی فریشته‌كان بوو. ئه‌گه‌ر باش تێبینی بكرێت ئه‌م ئاینه كاریگه‌ری به سه‌ر ئاینه خواییه‌كانی پاش خۆیدا هه‌بووه. ئه‌م ئاینه كه بێگومان له سیبێریای رِۆژئاواوه سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆی كۆچی هیندوـ ئهورووپیهكانهوه گوێزرایه ناوچه‌كه، له سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه : چاكه له ئه‌هموورامه‌زدا به‌رجه‌سته ده‌بێت ه خراپه له ئه‌هریمه‌ن. ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره له ساڵی 330 پێش زایینی، میدیای داگیر كرد، و میدیا ئیتر وه‌ك به‌شێك له ئیمپیراتۆری یۆنانی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری قووڵی هێلینیه‌وه و بیرورِا ئایینیه‌كانی یۆنان به سه‌ر دانیشتووانه رِهسهنهكانی ئه‌و ناوچه‌ی وازیان له برِوا كۆنه‌كانی خۆیان نه‌هێنابوو سه‌پێنرا، دواتر ئاینێكی سه‌یر به‌ناوی میتراییزم به شێوه‌یه‌كی خێرا له ئێران سه‌ری هه‌ڵدا. میترا خوای رۆژ بوو. ئه‌م میتراییزمه له كوردستان دا سه‌ركه‌وتنێكی خێرای به‌ده‌ست هێنا. سه‌ركه‌وتنێك كه ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پاش هاتنه‌وه‌ی ئاینی جووله‌كه و مسیح جیێ خۆی هێشته‌وه و كاریگه‌ریه‌كه‌ی پاراست. له ماوه‌ی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووریدا رِهوهندێكی گرنگی جووله‌كه‌كان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری كوردستان بوو (هۆزه وون بووه‌كان) و به هۆیه‌وه زۆر به خێرایی زۆرینه‌ی كورد له دین وهرگهرِان. له‌دواییدا مه‌سیحیه‌ت ده‌ركه‌وت و زۆربه‌ی كورده‌كان كه له ژێر كاریگه‌ری ئایینی جووله‌كه‌دا بوون، ئه‌م ئاینه تازه‌یه‌یان په‌سه‌ند كرد. له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا بزووتنه‌وه‌ی مه‌زده‌كی سه‌ری هه‌ڵدا و دژ به بنه‌ماكانی توندی ئاینی زه‌ره‌ده‌شتی ئیمپیراتۆری ساسانی فارسی یاخی بوو. ئه‌م ئاینه كه له چیاكانی زاگرۆس واته شوێنی له‌دایكبوونی مه‌زده‌ك، له دایك بووه ، برِوای به یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان مرۆڤ دا و هاوبه‌شی له سامان و مولك دا هه‌بوو. به‌ڵام مزدهكهكان به خێرایی بوونه قوربانی كوشتار و له‌ناوبردن و بزوتنه‌وه‌كه‌ش له كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پاش زایین نه‌ما . ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستدا بڵاوبووه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای 637 ه‌وه ئه‌سپ سواره‌كانی الله كه‌وتنه برِینی رِیگاوبانهكانی كوردستان. به‌ڵام له سه‌ده‌ی 12 دا بوو كه به هۆی داگیركاریه‌كانی ئیمپیراتووری ئوسمانی، ئاینی ئیسلام به سه‌ر زۆرینه‌ی كورد سه‌پێنرا. له سه‌ده‌ی 16 دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كورد بوونه موسڵمان، به‌ڵام تا ئێستاش زۆر له داب و نه‌ریت و بیرِوباوهرِهكانی خۆیان پاراستووه. زیاتر ریبازی سۆفیگه‌ریان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه، چونكه زیاتر له ئیسلام، كه له عه‌ره‌به بهدوهكانهوه بۆیان هاتبوو، له داب و نه‌ریتی هیند و ئه‌وروپیه‌كان نزیك بوو. ئهمرِۆ نزیكه‌ی 70 له سه‌دی خه‌ڵكی كورد موسڵمانی سه‌ر به مه‌زهه‌بی شافعین. 4 له سه‌دیان ئێزدی و 4 له سه‌دیش مه‌سیحین به لقه جیاجیاكانیه‌وه. كورده جووله‌كه‌كانیش له په‌نجاكاندا كوردستانی ئێراقیان به‌ره‌و ئیسرائیل به جێ هێشتووه. ئاینی ئێزدی ئاینی ئێزدی په‌یوه‌ندیه‌كی دووری به رِێبازی فریشته‌كانه‌وه هه‌یه‌و ئاینێكی تایبه‌ته به كوردان، ئهمرِۆكه هه‌موو ئێزدیه‌كان كوردن . له سه‌رده‌مێكدا زۆربه‌ی كورده‌كان ئێزدی بوون. به‌ڵام هه‌موو كاتی به هه‌ست و بیری مێژوویی زیندووی كورده‌كان ده‌ژمێردرێن. ئیمپیراتووری عوسمانی بهنارِهوا تۆمه‌تی له پهیرِهوانی ئه‌م ئاینه ده‌دا و به په‌رستنی شه‌یتان تاوانباری ده‌كردن و به درێژایی چه‌ندین سه‌ده كوشت‌و برِی یه‌كجار بێ به‌زییانه‌ی لێ كردوون. ئه‌م ئاینه تا ئێستاش به ته‌واوی نه‌ناسراوه، ماوه‌یه‌كی زۆرِ نیه ئێزدیه‌كان ده‌رگای نهێنیه‌كانی خۆیان به‌ره‌و رِووی دنیای ده‌ره‌وه كردۆته‌وه. خه‌ڵكی ده‌ره‌كی ده‌توانن چاویان به ده‌قه پیرۆزه‌كان بكه‌وێ و گوێ له نزه‌ونوێژه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بگرن و سه‌ردانی په‌رستگاكانی ئه‌م ئایینه بكه‌ن. به‌ڵام هێشتا زۆر شتی ئه‌م ئایینه به نهێنی ماونه‌ته‌وه. ئایینی ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و به چه‌واشه به شێوه‌یه‌ك له سووفیگه‌ری ناسرا بوو و پیاوانی پیرۆزی ئیزدی و سه‌ركرده ئایینی و نوێژه‌كانیان ده‌خرانه ژێر په‌رده‌ی سۆفیگه‌ری، رِێورِهسمی تایبه‌تی سه‌ردانی مه‌زاری شێخ ئادی (1073 ـ 1162 )كه هه‌موو ساڵێك له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌م له لالش (كوردستانی ئێراق) ئه‌نجام ده‌درێت، له گه‌ڵ سه‌فه‌ری حه‌ج و ته‌وافی مه‌ككه به‌راورد كراوه. به‌ڵام له رِاستیدا ئایینی ئێزدی فرِی به ئیسلامه‌وه نییه، ئێزدیه‌كان باوه‌ریان به‌وه هه‌یه كه خودا ( ئه‌و زاته پیرۆزه‌ی ئافرێنه‌ری خۆیه‌تی) و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ردوونی به ده‌سته‌وه‌یه مه‌رجانی سپی دروست كردووه و له سه‌ر پشتی باڵدارێك به ناوی ئه‌نفه‌ر دایناوه كه ئه‌م باڵدارهش ده‌ستكردی خۆیه‌تی، به‌ڵام كاتی باڵداره‌كه ده‌ستی به فرین كردووه، مهرجانهكه له پشتی باڵدارهكهوه كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی و شكاوه. له یه‌كشه‌ممه‌دا كه یه‌كه‌م رِۆژی ئه‌فراندن بووه، خودێ له سه‌رده‌می یه‌كه‌مدا فریشته‌ی عیزازیلی هێناوه‌ته سه‌ر دونیا، ئه‌م حه‌وت فریشته‌یه به‌رپرسیاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی جیهانی ماددی له پاشماوه‌ی مه‌رجانه شكاوه‌كه‌یان له‌سه‌ر شان بووه، ئێزدیه‌كان ئاگر .. خۆر .. زه‌وی .. ئاو و هه‌وایان له لا پیرۆزه، باوهرِیان به یه‌كگرتنێكی پته‌و و هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ سروشت دا هه‌یه. رِاستگۆیی، ئاشتیخوازی و یه‌كتر په‌سه‌ندكردن گرنگیه‌كی تایبه‌تی له‌لان هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی بێ بناغه، ئێزدیه‌كان برِوایان به بوونی خراپ نییه و چاكه و خراپه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خودان دان . مرۆڤ به‌رپرسی كردارهكانیهتی و خودا ده‌سه‌ڵاتی بیركردنه‌وه و برِیاردانی پێ داوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی باوهرِیان به گوێزه‌رانه‌وه‌ی گیان له جهستهیهكهوه بۆ جه‌سته‌یه‌كی تر هه‌یه كه له‌و رِێگهیهوه ده‌گاته ئاستێكی نوێ، بۆیه هیچ مرۆڤێك ناتوانێت برِوا به ئایینه‌كه‌یان بێنێت. پێویسته مرۆڤ به ئێزدی له دایك بێت. ئێزدیه‌كان به سه‌ر دوو چینی جیا دابه‌ش ده‌بن، چینی موریده‌كان و چینی پیاوانی ئایینی، ئاینیه‌كانیش به سه‌ر دوو چینی شێخه‌كان و پیره‌كان دابه‌ش ده‌بن. چیینه‌كان له ئاینی ئێزدی دا زیاتر پێناسه‌ی كاركرده ئاینیه‌كان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی نێوان چینه‌كان، ئامرازیكی سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی ئاینه‌كه. ئهمرِۆكه نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار تا ملیۆنێك ئێزدی هه‌ن كه زۆربه‌یان له كوردستانی ئێراق ده‌ژین و لالش شوینی هه‌ره پیرۆزیانه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان له ئه‌وروپای رۆژئاوادا ده‌ژین. هه‌ندێكیانیش له ده‌وروبه‌ری جزیر و ماردینی توركیا و رِۆژههڵاتی سوریا و گورجستان و ئه‌رمه‌نستان ده‌ژین. عه‌له‌وی یان قزڵباشه‌كان گه‌لێك جار قزلباشهكان به هۆی ئه‌و گرنگیه‌ی به عه‌لی زاوای محه‌مه‌د ده‌ده‌ن، به رِێبازێكی سۆفیگه‌ری داده‌نرێن. به‌ڵام لهرِاستیدا په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌میان به ئیسلامه‌وه هه‌یه. ئاینه‌كه‌یان زیاتر مرۆییه، ره‌فتاره لیبراڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان زۆر له ئیسلامی سه‌ره‌تاییه‌وه دووره. بۆ نموونه ژن و پیاو لای ئه‌وان یه‌ك پله‌ی هه‌یه. زۆر گرنگی به رۆژوی ره‌مه‌زان ناده‌ن. خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌ده‌غه ناكه‌ن. بۆنه ئایینه‌كانیان كه هه‌میشه سه‌ماو ئاهنگی له‌گه‌ڵدایه، له مزگه‌وت ناكرێن و له شوێنی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن كه به (( جوم ئێڤی)) ناویان لێ ده‌برێت و له لایه‌ن سه‌ركرده ئایینهكانیانهوه بهرِێوه ده‌برێن كه به ده‌ده یان سه‌یید ده‌ناسرێن. كتێبێكی پیرۆزی دیاریكراویان نیه. رِێز له قورئان و ئینجیل و ته‌ورات ده‌گرن. له نێوان خوا‌و مرۆڤایه‌تیدا برِوایان به نێوبژیوانی پێنج فریشته و دوانزه وه‌زیری خوا و چل پێغه‌مبه‌ر هه‌یه. هه‌ندێك جار پێیان ده‌ڵێن ((سهرسوورهكان)) و زۆربه‌یان له ئه‌نادۆڵ و شاره‌كانی سیواس و دیاربه‌كر و خه‌ربووت ده‌ژین. قزڵباشه كورده‌كان به كوردی و زازایی قسه ده‌كه‌ن. له چیاكانی دێرسم زیاتر له ملیۆنێكن. خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌م دواییه دانیان به‌وه ناوه كه له‌وانه‌یه قزڵباشه‌كان 25 له سه‌دی دانیشتووانی توركیا پێك بێنن. ئه‌هلی حه‌ق كۆمه‌ڵه ئاینیه‌كه‌ی ئه‌هلی حه‌ق شیعه‌گه‌رایی به‌ره‌و توند و تیژی برد. ئه‌هلی حه‌ق له سه‌ده‌ی یانزده‌ی زایینی له لورِستان دامه‌زرا و له شاره‌زوور و هه‌ورامان له لایه‌ن موباره‌ك شا بابه خوشین بڵاوكرایه‌وه و له لایه‌ن سوڵتان ئیسحاق یان ((سوحاق))ه‌وه جاكسازی تیایدا كرا كه له هه‌ورامان شوێنێكی پارِانهوهی به ناوی ((نیازـ خانه)) بنیات نا و شارۆچكه‌ی ((پردی وار))ی كرده بنكه‌ی چالاكیه‌كانی خۆی. سه‌یده رِاستهقینهكانی كاكه‌یی له ئێراق، كه بنه‌چه له‌و بنه‌ماڵه پیرۆزانه‌ن. ئه‌هلی حه‌ق باوهرِیان به عه‌لی و نهوادهكانی ((ئیمامه‌كان)) هه‌یه و له هه‌مان كاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و داوودیشیان لا پیرۆزه برِوایان به حه‌وت دیارده‌ی ئاسمانی یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌یه كه هه‌ریه‌كه و چوار یان پێنج فریشته‌یان له گه‌ڵدا بووه. له بابه‌تی دووباره به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ درووز و ئێزدیه‌كان كۆكن. ئه‌وان بابه یادگار ده‌په‌رستن ( كه له ساڵی 1596 مردووه) مه‌زاره‌كه‌ی بۆته شوێنی حه‌جیان. له مریدهكانی ئه‌هلی حه‌ق له گونده‌كانی گۆرانی ئێراق و لورستان له ئێران و ئێلهكانی دیلفان هه‌ن. له ئێراق كاكه‌ییه‌كان، له گونده‌كانی تووك ده‌ژین ( له ده‌ورو به‌ری كه‌ركووك)، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ناوچه‌ی خانه‌قین و قه‌سری شیرین. سۆفیگه‌ری هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌وه سۆفیگه‌ری له كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه و كۆمه‌ڵه جیاجیاكان به په‌سه‌ند كردنی رِێبهرێكی هاوبه‌ش له باوه‌شی تهریقهیهكهدا یه‌ك ده‌گرن. له هه‌موویان كۆنتر كه تا ئێستاش له كوردستان زۆر كارایه، ته‌ریقه‌ی قادری یه كه له لایه‌ن عه‌بدولقادری گه‌یلانیه‌وه (1078 ـ 1166) دامه‌زراوه و له شاری به‌رزه‌نجه (نزیك شاری سلێمانی) ناوه‌ندی بۆ دانراوه. ده‌روێشه قادریهكان بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شێخهكهیانهوه به مورید بناسرێن ده‌بێ هه‌ندێ ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و كۆمه‌ڵێ ئه‌ركی گران به جێ بگه‌یه‌نن كه بریتین له دانپیانان به خراپیهكانیان، چێژتنی سزاكانیان، فه‌رمانبه‌ری، رِێزگرتن له یاساكانی خانه‌قا و ماوه‌ی رۆژووهكان. له میانه‌ی مه‌راسیمه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌قا، موریده‌كان له ناو بازنه داخراوه‌كاندا له گه‌ل ده‌نگی جهرگبرِی ده‌ف دا خه‌م و رِاست ده‌به‌نه‌وه تا ده‌گه‌نه حاڵه‌تی دڵرِاوكێیهكی گشتگیر. ئینجا هه‌ندێكیان به خه‌نجه‌ر و قه‌مه جه‌سته‌كه‌یان كون ده‌كه‌ن یان بزمار له‌سه‌ری خۆیان ده‌كوتن یانیش به سه‌ره‌وه خۆیان له دیواره‌كان ده‌ده‌ن. ئهمرِۆ تاڵه‌بانی و بریفكانی ناودارترین بنه‌ماڵه‌كانی قادرین. ته‌ریقه‌ی دووه‌م نه‌قشبه‌ندی سوونی له سه‌ر ده‌ستی به‌هائه‌ددین نه‌قشبه‌ند (1317 ـ 1389) له بوخار (ئوزبهكستانی ئهمرِۆ) دامه‌زراوه و له ساڵی 1808 گه‌یشتووه كوردستان. ئه‌م ته‌ریقه كه له لایه‌ن مه‌ولانا جاف هێنراوه، شێخه‌كانی بارزان، ته‌وێڵه و شه‌مدینان ده‌گرێته‌وه خۆی. ئه‌مان مه‌راسیمه‌كانیان له بێده‌نگی ته‌واودا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سووفیهكان به ده‌وری یه‌ك له شێوه‌ی بازنه داده‌نیشن و بیر له‌و بابه‌ته ده‌كه‌نه‌وه كه له لایه‌ن شێخه‌وه كه بهرِیوهبهری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه، هه‌ڵده‌بژێردرێت و تاوتوێ ده‌كرێت. كلێسای سریانی رِۆژههڵاتی هه‌موو مه‌سیحیه‌كانی رِۆژههڵات هه‌مان بیروباوهرِیان هه‌بوو كه ماوه‌ی ((كونسیل نیسا)) له 320ی دووای زایین رِاگهیهنرا بوو. پاشتر كلێسای رِۆژههڵاتیان دامه‌زراند. به‌ڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزه‌نتی له رِۆژئاواوه و ئیمپراتۆری فارس له رِۆژههڵاتهوه بووه هۆی دابه‌شبوونی ئه‌و مه‌سیحیانه. جووله‌كان ئهمرِۆ ته‌نیا هه‌ندێك گۆرِستان و ئاسه‌واری په‌رستگاكان له كوردستان ماون. بۆ نموونه له ئاكرێ هێشتا ئاسه‌واره‌كانی جووله‌كه‌ی كوردستان ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كورد له ئیسرائیل زۆر به‌هێزن و ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیان پاراستووه. زه‌رده‌شتی زه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی ئێران له ساڵی 660 پ.ز له دایك بووبێت و له ساڵی 583 پ.ز له ناوبراوه. ئهمرِۆ ته‌نیا چه‌ند وێرانه‌یه‌ك له بورجه‌كانی بێده‌نگی ( لاشه‌كان له‌م سه‌ر ئه‌م بورجانه داده‌نران به ئه‌وه‌ی باڵداره لاشخۆرهكان بیا نخۆن) و ژماره‌یه‌كی زۆر بچووكی باوهرپێكهران له ناوچهكوردیهكانی ئێران و نزیك یه‌زد به جێ ماون.
مه‌لا شێخ خالیدی شاره‌زووری ناسراو به « مه‌ولانا خالید» كه نازناوی «چیاءالدّین» و «ژی الجناحین» یش هه‌بووه،یه‌كێكه له كه‌ڵه پیاوانی كوردستان له گۆرِهپانی خوداناسی و زانیاری‌دا؛ خواناسێكی گه‌وره‌ی وا كه له گه‌ڵ ئه‌وته‌مه‌نه كورته‌ی دا گه‌یشته به‌رزترین پله‌ی ناوداری و خۆشه‌ویستی به جۆرێك كه كاتێ له هیندستان له خزمه‌تی « شا عبدالله دهلوی» گهرِایهوه،هه‌زاران كه‌س له زانایانی ئایینی و گه‌وره پیاوان و خهڵكیتر به‌ره‌و پیری رِۆیشتن و بوون به موریدی و له سه‌رده‌می ژیانیدا، ناوبانگی زانایی و خواناسیی ئه‌و، بێجگه له كوردستان، له وڵاتانی ئێراق و ئێران و توركیا و سوریا و میسر و عه‌ره‌بوستان و ئه‌فغانستان و... ده‌نگی دایه‌وه و به هه‌زاران هه‌زار مورید و پهیرِهوی بوو، وه هه‌ر له ژیانی خۆیدا،هه‌ندێك له زانایانی ئایینی و گه‌وره مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه له عه‌رب و تورك و كورد كتێبیان سه‌باره‌ت به‌و نووسی(ژماره‌ی ئه‌م كتێبانه ده‌گات به نزیكه‌ی 20 كتێب) و له كۆچی دوایی‌یشیدا، به شیعر و نووسراوه‌ی به‌رز لاواندیانه‌وه؛ ئێسته‌یش جێگه‌ی خۆیه‌تی كه ئێمه‌یش به خویندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ئه‌و گه‌ره پیاوه،ئاشنایی زۆرتری له گه‌ڵ په‌یدا كه‌ین
ژیاننامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید
ناوی خالید كورِی ئه‌حمه‌دی كورِی حوسه‌ینه و له‌تیره‌ی جافی مكایلی‌یه. دایكی ناوی فاتمه‌یه و له سه‌ییده‌كانی پیر خدرییه.مكایلی تیره‌یه‌كن له جافی كۆچه‌ری له‌نه‌ته‌وه‌ی پیر مكائیل كه به شه‌ش ئه‌نگوس(شه‌ش په‌نجه) ناسراوه و له ساڵی 738 ی كۆچی‌دا هاتوه بۆ ناوچه‌ی «جوانرِۆ» و له دێی دهودان نیشته‌جی بووه، هه‌ر له‌وێش كۆچی دوایی كردوه. ماوه‌یه‌ك دوای وه‌فاتی پیرمكائیل، نه‌وه‌كانی چوونه‌ته ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و سه‌نگاو.مه‌ولانا خالید له ساڵی 1193 ی كۆچی‌دا له شاری قه‌ره‌داغ له دایك بووه و به منداڵی هه‌ر له‌و شاره خوێندوویه. له ته‌مه‌نی لاوه‌تی‌دابه فه‌قێیه‌تی چووه بو سوله‌یمانی لای مامۆستا پایه‌به‌رزه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رسی خوێندووه و له خزمه‌ت شێخ محه‌مه‌د قه‌سیمی سنه‌یی ئیجازه‌ی وه‌رگرتوه؛ له هه‌موو زانسته‌كانی ئه‌و زه‌مانه‌ی خوێندگا ئیسلامییه‌كاندا زۆر به‌رز و هه‌ڵكه‌وتوو و خاوه‌ن پایه بووه. كاتێ سه‌یید عه‌بدولكه‌ریمی به‌رزنجی مامۆستای خۆی له ساڵی 1213 دا، كۆچی دوایی ده‌كا، مه‌ولانا به فه‌رمانی عهبدورِهحمان پاشای بابان له جێی داده‌مه‌زرێ و ده‌ست ده‌كا به ده‌رس كوتنه‌وه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه فه‌قێ دێنه خزمه‌تی و ناوبانگ ده‌ر ده‌كا. له‌و ماوه‌یه‌دا كه خه‌ریكی ته‌دریس بووه، گه‌لێ له دنیا و ئه‌هلی دونیا دوور بووه و هه‌میشه موشتاق بووه مورشدێكی رِۆحی بدوزێته‌وه و عیلمی ته‌سه‌ووفی لێ وه‌ربگرێ تا له چاڵی دنیاخوازییهوه به پایه‌ی به‌رزی مه‌عنه‌وی بگات.حه‌زره‌تی مه‌ولانا له ساڵی 1220 دا له رِێگای شامه‌وه ده‌چێ بۆ زیاره‌تی مه‌ككه و مه‌دینه. وه‌ك دهگێرِنهوه پیاوچاكێك له‌و سه‌فه‌ره‌دا تێی ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێ بچێ بۆ هیندوستان تا به مورادی دڵی بگا.ماوه‌یه‌ك دوای گهرِانهوه له حه‌ج به‌رو هیندوستان وه رِێ ده‌كه‌وێ، له رِێگای تاران و خوراسانه‌وه دوای پتر له ساڵێك ده‌گاته دێهلی و « شاه عبدالله دهلوی » زیاره‌ت ده‌كا. له ماوه‌ی پێنج مانگدا ئه‌ونده له لای شاه عبدالله خۆشه‌ویست ده‌بێ كه كه‌س به پایه‌ی ئه‌و ناگا. دوای سه‌ركه‌وتن له پله و پایه‌كانی ته‌ریقه‌ت، حه‌زره‌تی شا عبدالله ئیجازه‌ی ئیرشادی له هه‌ر پێنج ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، قادری،سوهره‌وه‌ردی، كوبره‌وی و چهشتیدا پێ ده‌دا و دوای ساڵێك به فه‌رمانی شاعبدالله دهگهرِێتهوه بۆ كوردستان. له سالی 1226 دا ده‌گاته‌وه سوله‌یمانی و
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زانایان و پیاو ماقووڵانی شار به‌ره‌و پیری دێن، پاش ماوه‌یه‌ك حه‌سانه‌وه دچێ بۆ به‌غدا و پێنج مانگ له باره‌گای غه‌وسی گهیلانیدا ده‌مێنێته‌وه و دیسان دهگهرِێتهوه بۆ سوله‌یمانی، ئه‌مجار ده‌س ده‌كا به ئیرشادی موسوڵمانان بۆ ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی. هاوینان چووه بو هه‌ورامان و هه‌ر له‌و سه‌فه‌رانه‌دا شێخ عوسمان سیراجه‌ددین كه ئه‌و كاته به فه‌قێ عوسمان مه‌شهوور بووه به خزمه‌تێ گه‌ییوه و خه‌ریكی سولوكی ته‌ریقه‌ت بووه.مه‌ولانا له سالی 1228ی كۆچی‌دا بۆ جاری دووهه‌م چووته به‌غدا و دوای چه‌ند ساڵ گهرِاوهتهوه بۆ سوله‌یمانی و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه. له ئاخردا ده‌بینێ كه وه‌زعی سوله‌یمانی به هۆی كێشه و ناكوكی له ناو بابانه‌كاندا ناخۆش بووه، ئیدی به جارێك دڵی له‌و شاره هه‌لده‌قه‌ندرێ و له سالی 1236دا بۆ جاری سێهه‌م ده‌چێ بۆ به‌غدا، دوای دوو ساڵ مانه‌وه، به‌ره‌و شام وهرِێ ده‌كه‌وێ و له ساڵی 1238ی كۆچی‌دا ده‌گاته ئه‌وێ.دوای حه‌سانه‌وه له شام، به مه‌به‌ستی زیاره‌ت، سه‌فه‌ریكی قودس ده‌كا. له‌وێش زۆر له زانایان و پیاو ماقووڵان و خه‌ڵكی دی ده‌بن به موریدی. كه له قودسه‌وه بۆ شام دهگهرِێتهوه تا ساڵی 1241 خه‌ریكی ئاموژگاری كردنی موسوڵمانان و ده‌رس گوتنه‌وه به فه‌قێیان و ئیرشادی موریدان ده‌بێ. له‌و ساڵه‌دا دیسان سه‌فه‌ری مه‌ككه و مه‌دینه ده‌كا، له مه‌دینه كومه‌ڵێكی زۆر له موسوڵمانان به تایبه‌تی زانایان و پیاو ماقووڵان، كه هاتبوون بۆ حه‌ج، به خزمه‌تی ده‌گه‌ن و ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رده‌گرن. هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌م سه‌فه‌ره له مه‌ككه خه‌لیفه‌ی هه‌بووه.ساڵێك دوای گهرِانهوه بۆ شام، واتا له سالی 1242ی كۆچی‌دا، شه‌وی چوارشه‌ممه 11ی مانگی ژیالقعده تووشی نه‌خۆشی تاعوون ده‌بێ و له شه‌وی جومعه سێزده‌ی هه‌مان مانگدا له نێوان نویژی شێوان و خهوتناندا كۆچی دوایی ده‌كا - خودای لێ رِازی بێ. (1)حه‌زره‌تی مه‌ولانا، كتێبی زۆری نووسیون و هه‌روه‌ها به كوردی و فارسی و عاره‌بی شیعری گوتوه كه زۆربه‌ی شیعره‌كانی پارِانهوه له خوا و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و مه‌دحی پیاوچاكانن
.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نه‌قشبندی، رِێ و رِهوشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بهاءالدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له رِاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و رِێ و رِهوشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و رِاستكهرهوهی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بهاءالدّین بخارایی».ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێنشینهكانی ئه‌و علاءالدّین عگار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چاخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامدا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به رِهوشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)، وتوویه‌تی: :« الگریقه العلیه السالمه من كدورات جهله الصوفیه، هی الگریقه النقشبندیه» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «چیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ژوالجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ''دیهلی'' له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئهگرِێتهوه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عپمان سراجالدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراقدا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوهرِی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ''به‌غداد'' و شێخی «سراجالدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانیدا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند. شێخ عوسمان، پاش چه‌ند ساڵ گه‌رایه‌وه بۆ ''هه‌ورامان'' و له زێده‌كه‌ی خۆیدا ـ كه ئێسته شاریكی ئاوه‌دان و گه‌وره‌یه و شوێنه زیاره‌تی موریدان و دڵسوزانه ـ و هه‌ندێ جاریش له وڵاته‌كانی ده‌ور و به‌ریدا، ده‌ستی دایه به‌ر ئیرشاد و هه‌تا كاتێ له دونیا ده‌رچوو (ساڵی1283 كوچی)، له سه‌ر ئه‌و حاڵه مایه‌وه.شێخ عوسمان پیاوێكی خواناس و دڵ بێ‌دار و زانا و له دونیا دوور بوو و ئه‌مه و ئه‌و هێزه زۆره‌ی له كار و باری رِوحیدا هه‌بووی، بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵه‌كانی ئیرشادیدا، كه‌سانێكی هۆگری زۆر له دوورترین شوێنه‌كانی كوردستان و ئێران و عیراق و وڵاته ئیسلامیهكانیترهوه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ریقه و په‌روه‌رده بوون بێن بۆ لای تا راده‌یه‌ك كه 80 كه‌س زیاتر له زانایان و ئه‌دیبه‌كان و سه‌ییده‌كانی ئه‌و شوێنانه، پله‌ی خه‌لافه‌تیان لێ وه‌رگرت كه له‌وانه‌ن: شاعیر و خواناس و كهلامزانی به ناوبانگی كورد، «سید عبدالرّحیم مولوی تاوگوزی (1300ـ 1221 كوچی) » ناسراو به مه‌وله‌وی، ئه‌دیب و زانای پایه‌به‌رز مه‌لا حامیدی بێسارانی (كاتبالأسرار) و زانای گه‌وره مه‌لا ئه‌حمه‌د نۆدشی.شێخی سیراجه‌ددین، شه‌ش كورِی هه‌بووه كه چواریان پله‌ی جێنشینی و ئیراشدیان به ده‌س هێناوه و هه‌ر وه‌ك باوكیان، ته‌مه‌نی خۆیان خستوه‌ته پێناوی خزمه‌ت كردن به خواناسی و زانیاری و شه‌ریعه‌ت و سه‌دان سه‌د كه‌سیان گه‌یاندوه‌ته پله‌ی ته‌واوه‌تی و كه‌ماڵ . ناوی ئه‌و گه‌ورانه، به پێی ساڵی به دنیا هاتن و ئیرشادیان، به‌م جۆره‌یه:شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین،شێخ عهبدولرِهحمان ئه‌بولوه‌فا، شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ ئه‌حمه‌د شهمسوددین.له پاش كورِهكانی شێخ عوسمان، كورِهزاكانی و هه‌روایش، ئه‌و كورِه زازایانه‌ی كه پله و پایه‌ی ئیراشادیان هه‌بووه، له شوێنه‌كه‌ی باوكیان و له شوێنه‌كانی‌تردا، ده‌ستیان داوه به‌ر ئیرشاد كه ناودارترینیان به پێی مێژووی له دایك بوونیان، به‌م جۆریه:
شێخ عه‌لی حوساموددین (1358 ـ 1278) كورِی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین ، شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددین (1337 ـ 1280) كورِی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین (1373 ـ 1280) كورِی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417 ـ 1314) كوری شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین.
لۆگۆ: رِستهی« بسمه سبحانه و تعالی» به خه‌تتی حه‌زره‌تی حاجی شێخ ئه‌حمه‌دی شه‌مسه‌دین،كورِی چواره‌می حه‌زره‌تی شێخ عوسمانی سراجه‌دین. دابی شێخه نهقشبهندیهكانی هه‌ورامان وا بوه كه « بسمه سبحانه و تعالی یان (هه‌ر به‌م جۆره) له پێش نامه‌كانی خۆیان نووسیوه. ئەم بڵاگە سەبارەت بە تەسەووف، تەریقەتی نەقشبەندی و مەشایخی هەورامان بابەت بڵاو دەكاتەوە. سوود وەر گرتن لە بابەتەكان بێ ئاماژە بە سەرچاوە قەدەغەیە. .......... نێو و مێژووی وه‌فاتی شێخه نهقشبهندیهكانی هه‌ورامان: حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراجو‌ددین (1283 كۆچی مانگی). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین(1298). حه‌زره‌تی شێخ عهبدولرِهحمان ئه‌بولوه‌فا (1284). حه‌زره‌تی شێخ عومه‌ر زیائوددین(1318). حه‌زره‌تی شێخ ئه‌حمه‌د شهمسوددین (1307). حه‌زره‌تی شێخ عه‌لی حوساموددین(1358). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددین(1337). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین(1373). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان
بۆچی ناوی ته‌ریقه‌ت له ناو ئه‌صحابه و تابعیندا نه‌بوو؟
له زه‌مانی حه‌زرتدا نوور و به‌ركه‌تی هاورِێیهتی پێغه‌مبه‌ر ، دروودی خوای له سه‌ر بێ، ئه‌ونده فراوان و عالهمگیر بوو حیسابی نه‌ئه‌كرا.هه‌روا له زه‌مانی تابعینیشدا هه‌رچه‌ند ئه‌و شێوه پێشوه نه‌ما بوو، به‌ڵام پاشماوه‌ی نووری به‌ركه‌تی زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر هێشتا گه‌لێ زۆر بوو و مه‌جالی ئه‌وه نه‌بوو كه‌سێ به تایبه‌تی مه‌شهوور ببێ به مورشید و موره‌ببی. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پاشه‌وه‌دا كه‌سانی نه‌زان و بێ‌ئاگا له خوا و دنیا په‌رست ئه‌ونده زۆر بوون پیاوانی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شه‌وی تاریك دیاری‌یان ئه‌دا و به یه‌كه یه‌كه ئه‌ژمێررا بۆیه یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هاورِێیهتی پیاوه به‌رزه‌كانی وه‌ك خوله‌فای راشیدین و ئه‌صحابه و تابیعین په‌روه‌رده بووبوون كه‌ناریان گرت و له ئه‌هلی فه‌ساد و خراپه و بێئاگایی دوور كه‌وتنه‌وه. ئه‌وانه‌ش كه ئه‌یانویست بچنه سه‌ر رِهوشت و خووی ئه‌وان ده‌وری ئه‌وانیان ئه‌دا و له‌وان خرِ ئه‌بوونه‌وه و له سه‌ر رِهوشتی ئه‌وان ده‌ستیان ئه‌كرد به عیبادهت و ئایینپه‌روه‌ری و زوهد و خه‌ڵوه‌ت و پاك كردنه‌وه‌ی نه‌فس له رِهزیله و خراپه و وه‌رگرتنی خوورِهوشتی پاك و به‌رز كه پێی ئه‌وتری غه‌زای گه‌وره(الجهاد الأكبر) كه غه‌زای نه‌فسه. ئه‌م كه‌سانه ئه‌بوون به پێشه‌نگ و پێشوای موسوڵمانان و دیاره هه‌ریه‌كێ له‌مانه رِێ و شوێنێكی تایبه‌تی بۆ خۆی وه‌ر ئه‌گرت.
بۆ نموونه ئه‌م ئادابه‌ی كه ئهمرِو مه‌شهووره به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌ختی خۆی له سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئه‌بووبه‌كری صیددیقه‌وه خوای لی رازی بێ تا زه‌مانی شێخ بایه‌زیدی بهسگامی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی صیددیقی‌یه» و له سه‌رده‌می شێخ بایه‌زیدی بهسگامییشهوه تا سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقی غه‌جده‌وانی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی گیفورییه» و له سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقیشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید موحه‌ممه‌دی بوخارایی كه مه‌شهووره به شاهی نه‌قشبه‌ند ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان» و له سه‌ر ده‌می ئه‌ویشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حرار ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «نه‌قشبه‌ندییه» و له سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حراریشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید ئه‌حمه‌دی فارووقی سه‌رهیندی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی نهقشبهندییهی ئه‌حراری‌یه» و له سه‌رده‌می ئیمامی رِهببانیشهوه ـ كه هه‌موو ئه‌ولیا هاوده‌نگن له‌وه‌دا كه تازهكهرهوهی هه‌زاری دووهه‌می هیجریه(مجدد الف پانی) ـ ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «موجهددیدییه» و ئه‌م ناوه تا سه‌رده‌می شاهـ مهڤهری مامۆستای شاهـ عه‌بدوڵلای دیهله‌وی به‌ردوام بووه و له سه‌رده‌می ئه‌ویشه‌وه به ته‌ریقه‌تی «مهڤهرییه» ناوبانگی ده‌ركردوه و له سه‌رده‌می مه‌ولانا خالیدی شاره‌رزووریشدا مه‌شهوور بووه به «خالیدییه». به هه‌ر حاڵ ئێستا له ناو مه‌نسووبه‌كانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌دا ناوی «نه‌قشبه‌ندییه» باوه.
..........
سه‌رچاوه‌كان:
1. قدسیه؛ كلمات و سخنان بهاءالدّین نقشبند(مۆسس گریقت نقشبندی)، نوشته خواجه محمّد بن محمّد پارسا‌ی بخارائی، با مقدّمه و تصحیح و تعلیق:احمد گاهری عراقی؛ كتابخانه گه‌وری، تهران،آژرماه 1354.
2. بر پهنهیاد ؛ یادنامه شیخ محمّدعپمان سراجالدّین نقشبندی به همراه ترجمه تفسیر تین و نمونه آپار و اشعار شیخ؛ گردآوری و تنڤیم: عپمان نقشبندی، انتشارات كُردستان،سنندج، 1379
3- په‌رتوكی كوردستان وه‌ڵاتی خودا ــ نووسه‌ر فرانسوا گزاڤیێ لۆڤا ئاماده‌كردنی : شوكری به‌رواری
4- ئه‌م ژین‌نامه‌یه له كتێبی یادی مه‌ردان(به‌رگی یه‌كه‌م) نووسراوی مامۆستای به‌ناوبانگ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودهرِیس گوڵبژێر كراوه.
5- سیلسیله‌ی نه‌خشبه‌ندی؛ نووسراوی ره‌حمان میسباح قازی؛ چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی(ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی)، ورمێ: 1369 ی هه‌تاوی، لل. 8 ـ 6 .
5-. قدسیه؛ كلمات و سخنان بهاءالدّین نقشبند(مۆسس گریقت نقشبندی)، نوشته خواجه محمّد بن محمّد پارسا‌ی بخارائی، با مقدّمه و تصحیح و تعلیق:احمد گاهری عراقی؛ كتابخانه گه‌وری، تهران،آژرماه 1354.
6- بر پهنهیاد ؛ یادنامه شیخ محمّدعپمان سراجالدّین نقشبندی به همراه ترجمه تفسیر تین و نمونه آپار و اشعار شیخ؛ گردآوری و تنڤیم: عپمان نقشبندی، انتشارات كُردستان،سنندج، 1379.
7- یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌كه‌م،
له‌سه‌ر هێڵ نییه