❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خەنسای دایکی شەهیدان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-30 18:17:13

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

خەنسای دایکی شەهیدان

سەرەتایەک لەسەر دایکی شەهیدان خەنساء و موسڵمان بوونی
ئافرەتێک بوو هەموو سیفەتێکی بەرزی پڕشنگداری بەخۆوە گرتبوو هەر لەزیرەکی یەوە بگرە تاکو تەقواو ئازایەتی و ئارام، هەروەها لەهۆنینەوەی شعریش هیچ پیاوو ژنێکی شاعیر نەیتوانیوە شان لەشانی بدات، بەم جۆرە کانیاوی شیعر لەنێو زمانیدا هەڵدەقوڵا پاش ئەوەی کوژرانی (صخر) ی برای بەچاوی خۆی بینی، جائەم ئافرەتە بەمەزنترین هۆنراوە نووس دادەنرێت لەهۆنراوەی (رثاء) واتە:
بەسەردا هەڵگووتن…
یەکێک لەجوانترین شیعرەکانی کەبەسەر (صخر)دا دەڵێت:
قذى بعينيك ام بالعين عوار      ام اقفذت اذ دخلت من اهلها الدار.
وە یەکێک لە شیعرە جوانەکانی تریشی:
اعيني جودا ولاتجمدا        الا تبكين لصخر الندى
الا تبكيان الجىء الجمل    الا نبكيان الفتى السيدا
خەنساء ناوی (تماضیرکچی عمر، کوڕی حارثى کوڕی شرید) بووە. خەنساء لەگەڵ هۆزەکەی (بنی سلیم) چوونە لای پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) وە موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، بوو بەموسڵمانێکی تەواو تاکوو بووە نیشانەیەک لە نیشانەکانی ئافرەتی ئازاو چاونەترس و دەروون بەرزو سەرمەشقی دایکانی موسڵمانان.
پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) حەزی بە شیعرەکانی دەکردو شیعری پێ دەگووت و پێی دەفەرموو:
(هیە یا خناس ویومى بسیده) …..
وەسفی پێغەمبەر بۆ خەنساء
کاتێک عەدی کوڕی حاتەم هاتە لای پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) گفتووگۆی لەگەڵ کردوو پێی گووت:
ئەی پێغەمبەری خوا  (صلى الله علیه وسلم) باشترین شاعیرو سەخیترین کەس و سوارچاکترین کەس لەناو ئێمەدا هەیە؟
پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: (سمهم)…. واتە: ناوەکانیان بڵێ.
هەرچی شاعیرترین کەشیانە (امرۆ القیس کوڕی حجر)ە، هەرچی سەخی ترین کەسە بریتی یە لە (حاتەم کوڕی سعد معدیکرب)ە.
پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی:
(لیس کما قلت یا عدى، اما اشعر الناس فالخنساء بنت عمر، واما اسخى الناس محمد (صلى الله علیه وسلم) یعنى نفسه، واما افرس الناس فعلی ابن طالب).
واتە: (ئەی عەدی وانیە، وەکوو تۆ دەیڵێیت، شاعیرترین کەس خەنسای کچی عمرە، سەخی ترین کەس محمد (صلى الله علیه وسلم) واتە خۆی، هەرچی سوارچاکترین کەسە ئەوە علی کوڕی ابو طالیبە).
بەڵێ لەگەڵ شاعیریەتی ئەم یاوەرە ئافرەتە کەوا هانی خەڵکی دەدا بۆ جەنگ، وە سیفەتی ئازایەتی پێوە دیاربوو وە زۆر هەڵوێستی قارەمانانەی هەبوو لە ڕێگای سەرخستنی ئاین و هەق، جا لەگەڵ زۆر لەغەزاکانی موسڵمان دەرچووە و یارمەتی سووپا سەرکەوتووەکەی کردوون.
ئامۆژگاری خەنساء بۆ چوار کوڕەکەی و هاندانیان بۆ جەنگ
کاتێک مثنى کوڕی حارثی شیبانی ڕووی لە قادسیە کردووە لەسەردەمی ئەمیری بڕواداران عمری کوڕی خطاب خەنساء بەخۆی و چوارکوڕەکەی لەگەڵیان دەرچوون لە یاوەریەتی ئەم سوپا مەزنە بەشداری کردووە.
جا لەناوەڕاستی مەیدانی جەنگ و شەوی پێکدادانی هەردوو سووپاکە لەگەڵ  یەکتریدا، خەنساء هەر چوارکووڕە شیرینەکەی خۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ جەنگ و تاکو پشت لەدووژمن نەکەن، هەروەها شەهادەتیان لەڕێگای خوا لەلا شیرین بکات، جا خۆشک و برایان گوێ بدەنە ئەم ئامۆژگاریە مەزنە کاتێک دەڵێت:
(ئەی ڕۆڵەکانم ئێوە بە ویستی خۆتان موسڵمان بوون، خۆتان کۆچتان کرد جاسوێند بەو خوا تاک و تەنیایە و هیچ خوایەک نی یە بێجگە لەو، بەڕاستی ئێوە کوڕی یەک دایکن و ناپاکیم لەگەڵ باوکتان نەکردووە و ئابڕووی خاڵەکانم نەکردوون، هەروەک دەزانن خودا پاداشتی گەورەی بۆ موسڵمان ئامادە کردووە لەجەنگی بێ باوەڕان، بشزانن ڕۆژی قیامەت باشتر لە دونیای بۆگەن، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ:
(ياايها الذين امنوا اصبرو وصابرو ورابطو واتقو الله لعلكم تفلحون).
جاکاتێک بەیانیتان کردەوە – ان شاء الله- بە سەلامەتی خۆتان ئامادە بکەن بۆ جەنگی دووژمنان بە چاوکراوەیی و بە یارمەتی خوا بەسەر دوژمنانتان سەردەکەون، کاتێک بینیتان جەنگ لەگەرمەیدایەو تۆز بەری ئاسمانی گرتووەو ئاگری لێ بڵند دەبێتەوە، ئێوە بڕۆنە ناوەندی جەنگەکەو با جەنگەکە بتان هاڕێت جا یادەسکەوتان دەست دەکەوێت یاخوا ڕێزتان لێ دەنێت بە شەهادەت.
هەرچوار کوڕە پاڵەوانەکەی بێ دەنگ بوون و گوێ یان گرت بۆ ئامۆژگارییەکانی دایکیان، ووشە بەووشە لە مێشکی خۆیان تۆماریان دەکردو بڕیاریان دا لەقسەی دایکیان دەرنەچن،
شەهیدبوونی چوار کوڕەکەی خەنساء لە جەنگی قادسیە
کاتێک بەیانی ڕووناکی دایەوە هەریەکێکیان چووە سەنگەری خۆی، هێرشیان  برد بۆسەر دووژمنەکانیان، ئەوەبوو یەکەمیان خۆی ئامادە دەکرد بۆ گەیشتن بە دووژمنەکانی و دەیگووت:
يااخوتى ان العجز والنصحة      قد نصحتنا اذ دعتنا البارحة
مقالة ذات بيان واضحة          فباكرو الحرب الضروس الكالحة
وانما تلقون عند الصائحة          من ال ساسان الكلاب النابحة
قد ايقنوا منكم بوقع الجائحة    وانتم بين حياة صالحة
او ميتة تورث غنما رابحة
پاشان هێرشی بردو تا پلەی شەهادەتی بەدەست هێنا، دووەمینیان خۆی ئامادە دەکردو دەیگووت:
ان العجز ذات حزم وجلد      والنظر الأوفق والرأى السدد
قد أمرتنا بالسداد وارشد        نصيحة منها وبرا بالولد
فباكرو الحرب حماة فى العدد    أما لفوز بارد على الكبد
أو ميتة تورثكم عز الأبد        في جنة الفردوس والعيش الرغد
پاشان هێرشی بردو ئەویش شەهادەتی بە دەست هێنا، سێ یەمیان خۆی ئامادە کردو گووتی:
والله لانعصى العجوز حرفا     قد أمرتنا حربا و عطفا
نصحا وبرا صادقا ولطفا       فبادروا الحرب، الضروس زحفا
حتى تلقوا أل كسرى لفا       أو يكشفوكم عن حماكم كشفا
أنا نرى التقصير منكم ضعفا   والقتل فيكم نجدة وزلفى
پاشان هێرشی بردو جەنگا تاکو شەهید کرا، چوارەمیان خۆی ئامادە کردو دەیگووت:
لست للخنساء ولا للأخرم     ولالعمرو ذى النساء الأقدم
ان أردفى الجيش الأعجم        ماض على الهول خضم خضرمى
أما لفوز عاجل و مغنم         أو لوفاة في سبيل الأكرم..
پاشان هێرشی بردو جەنگا تاکو ئەویش شەهید کرا.
کاتێک هەواڵ گەیشتە دایکی بڕواداری ئارامگر، نەگریاو نەفرمێسکی هەڵڕشت بەڵکوو قسەیەکی کرد ئێستاو ئێستاش لە مێژوو دەیڵێنەوە، وەهەتا هەتایە ئەم قسەیە هەر دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەم چەند ووشەیە بوو:
(ألحمدالله ألذى شرفنى باستشهادهم، وأرجو من ربى أن يجمعنى بهم في مستقر رحمتة).
واتە: (حەمدو سوپاس  بۆئەو خوایەی ڕێزی لێ نام بە شەهیدبوونی ئەمانە وە تکاکارم لەپەروەردگارم لەکۆشی بەزەیی خۆی کۆمان بکاتەوە).
بەڵێ ئەمەیە ئیمامی ئافرەتی خواناس و موجاهیدو، کوڕەکانی پەروەردەکرد لەسەر ڕاستی و پاکی و ئازایەتی، وەکردنی بە قوربانی ئایینی خوا و بۆ هیچ مەبەستێکی گەورەیی دوونیاو خۆدەوڵەمەند کردن گەورەی نەکردن، دایکێک دڵی پڕ بوو لە ئیمان و بڕوایی و خۆڕاگری و خۆشەویستی ئایینی خوا.
ئیمامی عمر (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێ) لەبەر ئەوەی بە گەورەیی خەنسای زانیبوو جا ئەرزاقی هەرچوار کوڕە شەهیدەکانی پێ دەبەخشی.
کۆچی دوایی خەنساء
خەنسا لەبیابان لەسەرەتای خەلافەتی ئیمامی عوسمان (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێ) لەساڵی ) (24 ) کۆچی گیانی پاکی بەپەروەردگار سپارد.
ڕەحمەتی خوا لە یاوەری بەڕێزی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) خەنسای دایکی شەهیدان بێ و گۆڕەکەی پڕ نوور بێ، خوای گەورەش سەبووری بدا بەهەموو ئەو دایکانەی کەوا کوڕەکانیان لەڕێگای خودا گیانی پاکیان بەخشیوە…

س: بةهارى دڵان

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net