❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چیرۆكى یه‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-30 18:56:03

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چیرۆكى یه‌كه‌م

چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى مامۆستا أبو بكر أحمد
پێداچوونه‌وه‌ى مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم

چیرۆكى یه‌كه‌م:

عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ (رضي الله عنه) أَنَّ نَبِىَّ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا، فَسَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَاهِبٍ فَأَتَاهُ فَقَالَ إِنَّهُ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا فَهَلْ لَهُ مِنَ تَوْبَةٍ فَقَالَ: لاَ. فَقَتَلَهُ فَكَمَّلَ بِهِ مِائَةً، ثُمَّ سَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَجُلٍ عَالِمٍ فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ مِائَةَ نَفْسٍ فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ فَقَالَ: نَعَمْ وَمَنْ يَحُولُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ التَّوْبَةِ انْطَلِقْ إِلَى أَرْضِ كَذَا وَكَذَا فَإِنَّ بِهَا أُنَاسًا يَعْبُدُونَ اللَّهَ فَاعْبُدِ اللَّهَ مَعَهُمْ وَلاَ تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ فَانْطَلَقَ حَتَّى إِذَا نَصَفَ الطَّرِيقَ أَتَاهُ الْمَوْتُ فَاخْتَصَمَتْ فِيهِ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ وَمَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ فَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ جَاءَ تَائِبًا مُقْبِلاً بِقَلْبِهِ إِلَى اللَّهِ، وَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ إِنَّهُ لَمْ يَعْمَلْ خَيْرًا قَطُّ، فَأَتَاهُمْ مَلَكٌ فِى صُورَةِ آدَمِىٍّ فَجَعَلُوهُ بَيْنَهُمْ فَقَالَ: قِيسُوا مَا بَيْنَ الأَرْضَيْنِ فَإِلَى أَيَّتِهِمَا كَانَ أَدْنَى فَهُوَ لَهُ، فَقَاسُوهُ فَوَجَدُوهُ أَدْنَى إِلَى الأَرْضِ الَّتِى أَرَادَ فَقَبَضَتْهُ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ » أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7184) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ (رضي الله عنه)

ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له‌ پێش ئێوه‌دا له‌(به‌نى ئیسرائیل) پیاوێك نه‌وه‌دو نۆ كه‌سى كوشتبوو، وه‌ پرسیارى كرد سه‌باره‌ت به‌ زاناترین كه‌سى سه‌رزه‌وى ، ده‌ستنیشانى پیاوێكى خوا په‌رستى بۆكرا، ئه‌ویش رِۆیشته‌ لاى و پێى ووت: من نه‌وه‌دو نۆ كه‌سم كوشتووه‌ ئایا بۆم هه‌یه‌ ته‌وبه‌ بكه‌م؟ خوا په‌رسته‌كه‌ش ووتى : نه‌خێر، پیاوه‌كه‌ش خواپه‌رسته‌كه‌ى كوشت و بوو به‌ سه‌د كه‌س، پاشان پرسیارى كرد سه‌باره‌ت به‌ زانا ترین كه‌سى سه‌ر زه‌وى، ده‌ستنیشانى پیاوێكى زاناى بۆ كرا، پیاوه‌كه‌ش چووه‌ لاى و پێى ووت: من سه‌د كه‌سم كوشتووه‌، ئایا بۆم هه‌یه‌ ته‌وبه‌ بكه‌م؟ زاناكه‌ ووتى: به‌ڵێ، وه‌ كێ رِێگه‌ له‌ ته‌وبه‌ى تۆ ده‌گرێت، برِۆ بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ ده‌ستنیشانى دێیه‌كى بۆكرد، چونكه‌ ئه‌و دێ یه‌ خه‌ڵكانێكى تێدایه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌په‌رستن، تۆش له‌وێ خوا بپه‌رسته‌، وه‌ نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆ خاكه‌كه‌ى خۆت، چونكه‌ شوێنێكى خراپه‌، پیاوه‌كه‌ رِۆیشت تاكو گه‌یشته‌ نیوه‌ى رِێگه‌كه‌ مردن رِێگه‌ى پێگرت، له‌و جێگه‌یه‌دا مه‌لائیكه‌ى رِه‌حمه‌ت و مه‌لائیكه‌ى سزا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست رِوحى بكێشێتء رِوحه‌كه‌ى ده‌ربهێنێت، مه‌لائیكه‌ى رِه‌حمه‌ت ووتى: ئه‌م پیاوه‌ له‌ شوێنى خۆى ده‌رچووه‌و ته‌وبه‌ كاره‌و به‌ دڵى رِووى كردۆته‌ خواى په‌روه‌ردگار، وه‌ مه‌لائیكه‌ى سزا ووتى: له‌ ژیانیدا هیچ خێرو چاكه‌یه‌كى نه‌كردووه‌، خواى په‌روه‌ردگار مه‌لائیكه‌یه‌كى له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ بۆ رِه‌وانه‌ كردن، ئه‌وانیش كردیان به‌ دادوه‌ر له‌نێوان خۆیاندا، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤدا بوو ووتى: هه‌ر دوو زه‌ویه‌كه‌ بپێون له‌ هه‌ر لایه‌كیانه‌وه‌ نزیك بوو، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌تانه‌، دوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش زه‌ویه‌كانیان پێوا بینییان كه‌ له‌و دێیه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ ویستى بۆى برِوات به‌ بستێك، بۆیه‌ مه‌لائیكه‌ى رِه‌حمه‌ت بردیان.



چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) درووست نییه‌ بۆ هیچ كه‌سێك فه‌توا بدات بۆ خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر حوكمى ئه‌و شته‌ نه‌زانێت، ئه‌گه‌ر چى خوا ناسیش بێت و شاره‌زایشى هه‌بێت له‌ هه‌ندێك بوارى ئایینیدا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خواناسه‌ شاره‌زابوایه‌ به‌ شه‌رعى خوا ئه‌وا ده‌رگاى ته‌وبه‌ى دانه‌ده‌خست، وه‌ نه‌فسى خۆشى له‌ده‌ست نه‌ئه‌دا.
(2) ده‌بێت نه‌زان پرسیار له‌ كه‌سێك بكات كه‌ زانابێت به‌ (شه‌رعى خوا) تاكو كێشه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
(3) خواى په‌روه‌ردگار زۆر به‌رِه‌حم وبه‌سۆزو لێبورده‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌كانى، ئه‌گه‌ر چى به‌نده‌كان گوناهـ و تاوانه‌كانیان به‌ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریا بێت، به‌مه‌رجێك ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى، وه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر واته‌: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى گوناه و تاوانتان زۆره‌، بێ ئومێد مه‌بن له‌ رِه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار، به‌رِاستى په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى رِاسته‌قینه‌ بكه‌ن) به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆشبوو لێبوورده‌یه‌.
(4) زانا به‌شه‌رعى خوا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌رگاى ته‌وبه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى، وه‌ ده‌رگاى شه‌رِو خراپه‌كارى و ئومێد بوون له‌ رِه‌حمه‌تى خوا داده‌خات.
(5) پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كات و ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌، له‌ براده‌رو هاورِێى خراپ دوور بكه‌وێته‌وه‌.
(6) پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كات نزیك بكه‌وێته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كارى باش و خێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر ئایینى براده‌رو خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تى.
(7) پێویستى گه‌رِانه‌وه‌ بۆلاى زانایان له‌ كاتى كێشه‌و دووبه‌ركیدا.
(8) نابێت له‌ كه‌سى گوناهبارو تاوانكار بێ ئومێد بین، چونكه‌ نازانین به‌چى كۆتایى به‌ژیانى دێت.
(9) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى مرۆڤى زانا به‌سه‌ر خواپه‌رستدا چ جاى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاساییدا.

payam.ueuo

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-30 20:07:03

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چیرۆكى یه‌كه‌م

ده‌ست خۆش هاورێ گیان هه‌ر بژیت بۆ بابه‌ته‌که‌ت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-31 16:42:47

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چیرۆكى یه‌كه‌م

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net