.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سێ بەشی گۆی زەوی ئاو دایگرتووە.
لە ڕووی پلانی جوگرافیاییشەوە چوار زەریامان هەیە. زەریای ئارام ـ زەریای هێند، زەریای ئەتڵەس و زەریای بهستهڵهکی باكوور.
ڕاستە زەریاكان هەر یەكە و ناوێكیان هەیە، بەڵام لە شوێنگەلێكا پێكەوە تێكەڵ دهبنهوه و بوونەتە دەریایەكی گەورە.
زەریای بەستهڵهکی باكوور ساردترین زەریای سهر گۆی زەوینە و هەمیشە سەهۆڵبەندانە .
بەرینترین زەریا كام زەریایە؟
زەریای ئارام لە هەموو زەریاكانی دنیا گەورەترە، بە چەشنێ كە نیوەی زەوینی داپۆشیوه.
منداڵینە دەریا و زەریا فەرقیان چییە؟ زۆر جار لە قسە كردندا جیاوازی دەریا و زەریا نازانین پێمان وایە هەر یەكێكن، جوگرافیزانەكانی دنیا دەڵێن: دەریا بەشێكی بچووك لە زەریایە.
بۆ نموونە دەریای ناوەڕاست لە نێوان كیشوەری ئەفریقا و ئۆرووپا دایە
بۆچی ئاوی دەریا سوێرە؟
ئاوی دەریا لە بەر ئەوەی خوێی تێدایە سوێرە، ڕاستە هەر ئهو خوێیە ئاسایییەیه وا ڕۆژانە دەیخۆین.
هۆیەكەیشی بارانە، باران كە دەبارێ خوێی بەردەخوێیڵینەكان دەشواتەوە و دەیباتە ڕووبارەكان و دواجار ڕووبارەكانیش دەڕژێنەوه ناو دەریاكان. لە وڵاتە گەرمێنەكان، بۆ نموونه له وڵاتێکی وەك هێندستاندا كرێكارهکان لە كەناری دەریاوە خوێی كۆ دەكەنەوە و دەیفرۆشن.
ئەو كرێكارانە لە كەناراوهکاندا دیوارگەلێکی بچووك ساز دەكەن.
ئهو کاتانهی وا ئاو شەپۆل دەدات و بەرز دەبێتەوە و دهدات به سهر دیوارهکاندا و لە ناو دیوارەكاندا دەمێنێتەوە، وردە،وردە بە تیشكی هەتاو ئاوەكە دەبێتە هەڵم و پاشان خوێیەكەی دەمێنێتەوە.
منداڵە خۆشەویستەكانم، ئێوە وادەزانن دەریای سوور بە ڕاستی سوورە؟
پێتان وایە ئەگەر لە ناو ئاوی دەریای سووردا مەلە بكەن، هەموو گیانتان سوور دەبێ؟ نا. نا. ڕۆڵەكانم سوور نابن كەس سوور نابێ.
لە بنی ئەو دەریایەدا قەوزەی سوور دەڕوێت و هاوینان دەریای سوور پڕ دەبێ لەو گیا سوورانە، بۆیە ڕەنگی ئاوەكە سوور دەنوێنێت.
ئازیزەكانم ئەگەر خۆمان ناتوانین بچین ئەو دەریایە لە نزیكەوە ببینین، دەتوانین لە ڕێگەی ئینتهرنێت یان مەكتەبەی قوتابخانەوە سهیری نەخشەی ئهو دهریایه بکهین.
قەوزە ــ گیایێكە لە ناو ئاودا دڕوێ؛ كەژاو و قەوزەقوڕواقیش پێ دهڵێن.
گەرمێن؛ گهرمیان؛ ئەو شوێن و وڵاتانەی وا زۆر گەرمن.
هه ولير


لهسهر هێڵ نییه





zor swpas
لهسهر هێڵ نییه






زور جوانة

لهسهر هێڵ نییه