❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زه‌رده‌شت ناوێكی‌ كوردی‌ ره‌سه‌نه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-02 11:07:45

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

زه‌رده‌شت ناوێكی‌ كوردی‌ ره‌سه‌نه‌

عه‌بدولخالق سه‌رسام
ناوی‌ زه‌رده‌شت به‌زۆر شێوه‌ تۆمار كراوه‌ له‌زمانه‌كانی‌ فارسی‌ و كوردی‌ و عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی‌ دیكه‌ وه‌ك زده‌شت – زه‌رئوشترا- زارا- زه‌رتشت- زه‌ر ئوسترا .. هتد..
بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ناوه‌كه‌ ده‌رنه‌چین درێژه‌ ناده‌ین به‌باسه‌كه‌مان و ده‌ڵێین زۆر بۆ چونی‌ دیكه‌ هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌م بۆ چونه‌مان له‌كاتی‌ خۆیدا كه‌بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌نوسینه‌كانماندا ده‌باره‌ی‌ زه‌رده‌شت به‌به‌ڵگه‌ی‌ ئاشكرا كردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بۆ چوونه‌كه‌ لێره‌دا و بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرای‌ ده‌كه‌ین كه‌ پشتمان به‌چیه‌وه‌ به‌ستووه‌:-
1- ئاشوریه‌كان.. كه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ ( زوهره‌) یان – به‌لاوه‌ پیرۆز بوو STAR به‌ئینگلیزی‌ – ستار به‌فارسی‌ – به‌ڵام به‌عه‌ره‌بی (نجم) ناوه‌كه‌ به‌زمانێكی‌ سامیه‌ به‌ڵام ناوی‌ ئه‌سێره‌كه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ (عه‌شتار) ئه‌شتار هاتووه‌ ئه‌شتار ئه‌شتێره‌ (ستار) مانای‌ ئه‌ستێره‌ ده‌دا به‌زامانه‌كانی‌ ئاری‌- كوردی‌ مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌ستێره‌ی‌ (زوهره‌یه‌) كه‌ لێره‌دا جێگوركێ‌ ی‌ (س – ش) هه‌ست پێ‌ ده‌كه‌ین له‌نێوان (ئه‌ستێره‌و عه‌شتێره‌) كه‌ كینایه‌یه‌ بۆ ئه‌ستێره‌ په‌رسته‌كان كورد و ئاری‌ ئه‌ستێره‌ی‌ رۆژ (خۆر) (زه‌رد ئه‌شترا) ده‌په‌رستن – بیابانیه‌كان ئه‌ستێره‌ی‌ شه‌و (زوهره‌) كه‌وا گه‌شترین ئه‌ستێره‌یه‌ به‌شه‌وان كاروان له‌بیابانه‌كان رێگای‌ پێ‌ ده‌دۆزیه‌وه‌ وله‌ژێر رۆناكی‌ ده‌رۆژی‌ به‌رێوه‌ وه‌ك هه‌مان ووشه‌ی‌ ئاشوریا ده‌بینین بوه‌ته‌ (سوریا) كه‌ووڵاتی‌ مێژووییانه‌ ئاواش (س) و (ش) جێگۆكێ‌ ی‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ (شوریا)بوایه‌ هه‌ر بۆیه‌ش جیاوازیه‌كی‌ زۆر نابینین له‌نێوان ئاشوری‌ و ئاسوریدا به‌كورتی‌ كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر له‌جێگوركێ‌ (س- ش) بكوڵینه‌وه‌ ده‌بینین ته‌نانه‌ت له‌زمانی‌ كوردی‌ و فارسیدا (س) وه‌ (ش) له‌یه‌ك ووشه‌ و مانادا جێگۆركێ‌ ده‌كات وه‌ك (ته‌شت) به‌كوری‌ (ته‌ست) به‌فارسی‌ یان هه‌ر له‌نێو شێوه‌ زمانه‌كانی‌ كوریدا سوتاندی‌- كرمانجی‌ باكور (شه‌وتاند) شنگاری‌ و كرمانجی یا هه‌ر ناو سنجار – شنگار به‌ (س) و (ش) بۆیێ‌ زه‌رده‌شت له‌نزیك سه‌رده‌می‌ ئاشوری‌ و خۆر (رۆژ) په‌رستی‌ ئاریه‌كان و كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ زه‌رده‌و مانه‌وه‌ی‌ به‌پیرۆزی‌ له‌سه‌رده‌می‌ زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ (ئاگر) كه‌ هه‌ردووكیان ره‌نگیان زه‌رده‌.
ته‌نانه‌ت (رۆژ) (رۆز) به‌پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌ (زۆر) –زه‌ر- كه‌له‌هه‌مان مانای‌ زه‌رد نزیكه‌ لێره‌دا ئێمه‌ له‌وه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ بڵێین زه‌رد + شت ( زه‌رد ئوشترا) له‌دووبرگه‌ی‌ به‌مانای‌ زه‌رد+ ئه‌شتر پێك هاتووه‌ یان ستر (ئه‌ستێره‌) كه‌كینایه‌یه‌ بۆ ئه‌ستێره‌ی‌ زه‌رد كه‌ زه‌رده‌شت خودی‌ خۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ زه‌ردواتا خۆری‌ ده‌په‌رست پێش بونی‌ به‌په‌یامبه‌ر واتا پێش په‌رستنی‌ ئاهورامزدا " ئاهور= نور رۆناكی‌- مزدا= به‌مانای‌ پیرۆز دێت وه‌ك مزدا – ئیزد – ئیزدان – یه‌زدان كه‌واته‌ (زه‌رده‌شته‌) وه‌ك هه‌ندێ‌ ده‌ڵێن له‌حوشتری‌ زه‌رده‌وه‌ نه‌هاتووه‌.. گوایه‌ حوشتری‌ زه‌ردبووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زۆر له‌واقیع دووره‌و حوشتر به‌خێوكردن له‌چیاكان نابێ‌ و نه‌بووه‌ كه‌ شوێنی‌ زه‌رده‌شت بووه‌ به‌ڵكو شوێنێكی‌ سارده‌ كه‌ مرۆڤ به‌دوای‌ ووزه‌ گه‌رمه‌كاندا ده‌گه‌رێ‌ له‌وانه‌ش (خۆر)ه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ زه‌رده‌ ( زه‌رد ئوسترا) (زه‌رد ئوشترا) یه‌ كینایه‌یه‌ بۆ پیرۆزی‌ زه‌رده‌شت له‌دوای‌ ئاهورامزدا كه‌ نوری‌ پیرۆزه‌ له‌لای‌ زه‌رده‌شتیه‌كان ووشه‌ و ناوه‌كه‌ش – ئاشكرایه‌ كوردیه‌كی‌ ره‌سه‌نه‌. كه‌ زه‌رده‌شت كورده‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ستیره‌ (ستار) به‌زمانه‌كانی‌ ئاریه‌ كه‌واته‌ ئاشوریه‌ سامیه‌كان ناوه‌كه‌یان له‌ئاریان وه‌رگرتووه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ده‌ ساڵ به‌ر به‌ئێستادا و تاكو ئێستاش كه‌ له‌كۆرو سیمینارو نوسینه‌كانكاندا .. ئه‌و بۆ چونه‌ی‌ خۆمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ زۆر له‌براده‌ران وه‌ك ڕا قه‌بوڵیان كرد به‌ڵام به‌بێ‌ ئاماژه‌كردن به‌ده‌ست به‌پێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ كه‌ ئه‌مانه‌تێكی‌ زانستیه‌ ده‌بێ‌ مرۆڤ رێزی‌ لێبگری‌ و بیپارێزی‌ و ئاماژه‌ی‌ پێ‌ بكات به‌به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌تا ئێستاش هارمۆنیه‌تی‌ چۆنیه‌تی‌ بۆ چونه‌كه‌مان لای‌ خۆمان وه‌ك نهێنی‌ پاراستووه‌ كه‌لێره‌دا راستیه‌كان زێتر به‌دیار ده‌خه‌ین كاتی‌ خۆی‌ تاكه‌ ڕایه‌ك كه‌باو بوولای‌ مێژوو نووسانی‌ كۆن وه‌ك ئاشكرایه‌ گوایه‌ زه‌رده‌شت له‌خاوه‌ن حوشتری‌ زه‌رده‌وه‌ هاتووه‌ به‌ڵام پاش چه‌ندین ساڵ به‌دواداچوون و بیركردنه‌وه‌و شێ‌ كردنه‌وه‌ی‌ ناووسمبوله‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ستمان به‌ناراستی‌ بۆچونه‌كه‌ی‌ مێژوو نووسانی‌ كۆن كرد كه‌ به‌بێ‌ بنه‌مایه‌ ..
دووره‌ له‌فه‌لسه‌فه‌و مێژوو له‌سمبوله‌كانی‌ سه‌رده‌مه‌كه‌و مانای‌ ناخی‌ ئاینه‌كه‌ .. یان مێژووی‌ دروستبونی‌ هزرو ئاینه‌كان..
له‌وانه‌ پێك چوونی‌ سمبولی‌ (ڤوهمناه‌) و واتا وێنه‌ی‌ ئه‌و مۆڤه‌ فریشته‌یه‌ی‌ رێشداره‌ی‌ له‌نێوان بازنه‌یه‌ك و دووباڵ دایه‌ له‌گه‌ڵ دووباڵی‌ ده‌وره‌ی‌ بازنه‌یه‌ك كه‌ له‌شوێنه‌واره‌كانی‌ ئاشوریاندا به‌دی‌ ده‌كرێ‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ زه‌رده‌شته‌ له‌سه‌ر ئاشوریه‌كان وه‌ك چۆن (گای‌ باڵدار) له‌لای‌ ئاشوریه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ گای‌ – گۆدیای‌ سۆمه‌ریانی‌ زاگروسی‌ كه‌ چۆن دوای‌ سه‌دان ساڵ كاریگه‌ری‌ و كاریانكرده‌ سه‌ر ئاشوری‌ و ئه‌كه‌دی‌ و بابلی‌. چۆن تیشكی‌ رۆژ و رۆژپه‌رستی‌ زاگرۆسیه‌كان كاریكرده‌ سه‌ر بابلی‌ و تیشكی‌ سه‌رشانی‌ خواوه‌ندی‌ حامورابی تا ده‌گاته‌ سه‌ر فیرعه‌ونیه‌كان كه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ شوێنی‌ گه‌رم زێتر ئه‌ستێره‌ی‌ سپی‌ یان ئه‌شتار په‌رست بوون له‌ناوچه‌كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ چیاییه‌كان كه‌ شوێنیان ساردبوو زێتر پێویستیان به‌(خۆر) رۆژ هه‌بووه‌ وپیرۆز بووه‌ له‌لایان ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئێستاكه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی‌ ده‌رونی‌ هه‌ردوو جۆره‌ دانیشتوان بكه‌ین ده‌بینین ئه‌گه‌ر كوردێك یان بچوكێكی‌ كورد وێنه‌یه‌كی‌ سروشت بكات یه‌كسه‌ر دووچیاو رۆژێك ده‌كات كه‌له‌نێوانیاندا تیشك ده‌به‌خشێته‌وه‌و هه‌ڵهاتووه‌. به‌ڵام بیابانیه‌كی‌ عه‌ره‌ب یان منالێكیان داوای‌ لێ‌ بكه‌یت وێنه‌یه‌كی‌ سروشت بكات یه‌كسه‌ر وێنه‌ی‌ خۆر ئاوابوون ده‌كات له‌ده‌م ئاوێكدا كه‌ مانای‌ فێنكایی‌ ده‌به‌خشێ‌ یا رزگاربوون له‌خۆر مرۆڤ پێش هه‌زاران ساڵیش به‌ر له‌ئێستا له‌هه‌ردوو شوێن هه‌مان هه‌ستی‌ هه‌بووه‌. بۆیێ‌ ده‌بینین له‌ئاینی‌ زه‌رده‌شتیدا (لافاو) نیه‌ به‌ڵكو باسی‌ له‌به‌فر پۆشینی‌ دونیا ده‌كات چۆن هه‌موو گیان له‌به‌ر له‌ناو ده‌بات ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ زه‌رده‌شت وه‌ك خاوه‌نی‌ ئاینێكی‌ چیایی‌ سارد جۆت جۆت له‌نێرومێ‌ له‌هه‌موو جۆره‌ روه‌ك و گیان له‌به‌رێكی‌ جوان هه‌ڵی‌ بژاردوه‌وله‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانباته‌ ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی‌ به‌فه‌رمانی‌ ئاهورامزدا دروستی‌ كردوه‌ له‌به‌فر رزگاریان بكات كه‌واته‌ لێره‌دا جیاوازی‌ هزری‌ خواروی‌ گه‌رمی‌ ئیراق و دانیشتوانی‌ چیاكانی‌ زاگرۆس به‌دیار ده‌كه‌وێ‌, هه‌ر به‌م جۆره‌ش ئه‌ستێره‌ی‌ زه‌ردو په‌یوه‌ندی‌ زه‌رده‌شتو ره‌نگی‌ زه‌ردی‌ ئاگروخۆر تا ده‌گاته‌ ئاڵای‌ زه‌ردیان –
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت بنه‌مای‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ ئاینی‌ زه‌رده‌شت تاریكی‌ و رۆناكیه‌ ئاهورامزداو ئه‌هریمه‌ن كه‌ زۆر سروشتیه‌ زه‌رده‌شت (زه‌رد) كه‌هێماو كینایه‌ یه‌ بۆ روناكی‌ ببێته‌ نادی‌ زه‌رده‌شت و ئه‌ستێره‌ی‌ زه‌رد كه‌ خۆره‌و رۆناكترین ئه‌ستێره‌یه‌ له‌جیهاندا – نه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ هێماكه‌و ته‌فسیركردنی‌ به‌حوشتری‌ زه‌رد كه‌ له‌ره‌وشو راستی‌ ئاینه‌كه‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی‌ زۆر دووره‌ سه‌ره‌رای‌ نه‌بوونی‌ حوشتر له‌ناوچه‌ چیاییه‌كانی‌ ئورمێ‌ ی‌ كوردستان و كورد شوێنی‌ له‌دایك بونی‌ بۆ زێده‌ زانیاری‌ و په‌یوه‌ندی‌ زه‌رده‌شت به‌ووڵاتو ناوه‌كه‌ی‌ (زه‌ر) هێماو مانای‌ ئه‌م شیعره‌ش ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی‌ خوێنده‌واران كه‌ مامۆستا هه‌وره‌مانی‌ له‌كتێبه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ به‌راوردی‌ نێوان زمانی‌ كوردی‌ و ئاڤێستای‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆیله‌یه‌كه‌ له‌ (گایاها ل20) و ل(50) ی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ چۆن په‌یوه‌ندی‌ و كاریگه‌ری‌ به‌ووڵاتوو زێده‌گایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌:-
در فروردین جامی‌ زمی‌ یاداورد ارفركی‌
وز زرتهشت نیك پی‌ پیغمبرا ایران زمین
مردی‌ زمادر باستان برخاست (زازر پاتگان)
از دوره‌‌و اسپیتمان و زخاندان ابتین
ده‌بینین زاراوه‌ی‌ (زازر پاتگان) كه‌مه‌به‌ستی‌ له‌(ئازرپاتگان) یان (ئادر پایگان) به‌مانای‌ شوێنی‌ ئاگری‌ زه‌رده‌شتی‌ "میدیای‌ بچوك" ده‌گه‌ینێ‌ یان ( ئاگر پایگان – پێگه‌ی‌ ئاگر) (ئاگر پێگه‌) ده‌گه‌ینێ‌ له‌م شیعره‌ زه‌رده‌شتیه‌ (زازر پاتگان) له‌سێ‌ برگه‌ پێك دێت (زا + زه‌ر+ پاتگان) و یه‌كسه‌ر مانای‌ زه‌رده‌شت و په‌یوه‌ندی‌ به‌زه‌رده‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست چونكه‌ زا لێره‌دا به‌مانای‌ زایین له‌دایك بوون دێت له‌شوێنه‌كه‌ی‌ زه‌رد پاتگان – زه‌رد پاتگان به‌مانای‌ وه‌ك وتمان زه‌رد په‌رسته‌كان ده‌گه‌نێ‌ كه‌ كینایه‌یه‌ بۆ ئاگری‌ زه‌ردو خۆرو خودی‌ زه‌رده‌شت خۆی‌. كه‌ ئێستا هه‌مان شوێن پێی‌ ده‌ڵێن – ئازربیجان- كه‌ گۆڕی‌ (دوغدو) ی‌ داكی‌ زه‌رده‌شت له‌نزیك (ئورمیه‌). وه‌ك ده‌شزانین (بیجان) له‌به‌ر نه‌بونی‌ پیتی‌ (گ) له‌عه‌ره‌بیدا به‌(ج) تۆمار كراوه‌ بێجان – هه‌مان "پێگان" واتا ووشه‌ی‌ (پایگانه‌) با پاتگان. كه‌ شوێنی‌ ره‌سه‌ن و سه‌رهه‌ڵدان و پێگه‌ی‌ میدیاو ماناكانه‌- بۆیێ‌ پێ‌ ی‌ ده‌ڵێن (میدیای‌ بچوك) كه‌ قوڵایی‌ كوردستانه‌ له‌كۆتاییدا تێبینیه‌ك ده‌خه‌ینه‌ روو كه‌كاتی‌ خۆی‌ ووتمان زه‌رزا نزیكه‌ له‌زه‌رده‌شت زا. له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ ئامۆزا كه‌ بۆی‌ هه‌یه‌ زه‌رزاكان هه‌مان هۆزبن وه‌ك لێره‌دا كه‌ناوی‌ "زازه‌ر پانگان" به‌راواژ بكه‌ین ده‌بێته‌ زه‌رزا پاتگان وه‌ ئێستاش له‌هه‌مان شوێن هۆزی‌ زه‌رزا هه‌یه‌ و ماوه‌.
بۆ زێده‌ زانیاری‌ و سه‌رچاوه‌كانی‌ كه‌ سوودم لێ‌ وه‌رگرتووه‌ بۆئه‌م باسه‌ بروانه‌ په‌راوێزی‌:
1- ئاڤێستای‌ نه‌ورۆز- ئه‌وكاتانه‌ی‌ ئیراق هه‌مووی‌ كوردستان بوو عه‌بدول خالق سه‌رسام.
2- زه‌رده‌شت و ئاینه‌كه‌ی‌- عه‌بدولخالق سه‌رسام ساڵی‌ 1973 گۆڤاری‌ هه‌ولێر – شاره‌وانی‌.
3- میتولۆژیای‌ زه‌رده‌شتی‌ له‌نێو حیكایه‌تی‌ كوردیدا عه‌بدول خالق سه‌رسام رامان 1997 ژماره‌ (8).
4- ئیزیدی‌ و زه‌رده‌شتی‌ و دووتێكستی‌ ئه‌ده‌بی عه‌بدول خالق سه‌رسام گۆڤاری‌ رامان (4) 1996.
5- زه‌رده‌شت له‌نێوان نیتشه‌و هیتله‌ردا. عه‌بدول خالق سه‌رسام كوردستانی‌ نوێ‌ ژماره‌ -1269 - 26/8/1996.
6- كورد له‌نێوان شوێنه‌واره‌كانی‌ ئاشوری‌ و زه‌رده‌شتیدا عه‌بدول خالق سه‌رسام – گۆڤاری‌ شانه‌ده‌ر- له‌ده‌ ژماره‌ی‌ به‌رایی‌.
7- دۆزینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م دوخمه‌ی‌ زه‌رده‌شتی‌ له‌كوردستاندا عه‌بدول خالق سه‌رسام بڕوانه‌ ژماره‌كانی‌ شانه‌ده‌ر یان برایه‌تی‌.
8- به‌راوردی‌ نێوان زمانی‌ كوردی‌ و ئاڤێستا – هه‌ورامی‌ ص50.
تێبینی‌:
پیرۆز – كه‌ به‌مانای‌ سه‌ركه‌وتن دێت یا ته‌قدیس و موباره‌كی‌ له‌هه‌مان وشه‌ی‌ (رۆز) رۆژه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌له‌دووبڕگه‌ پێك دێت پیر + رۆز له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ پیر موغان – پیر شالیاری‌ زه‌رده‌شتی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ڕای‌ من پیری‌ رۆز له‌پێش زه‌رده‌شتیان باو بووه‌ كه‌كینایه‌ بۆ رۆژ په‌رستی‌ پیرۆزكردن و موباره‌ك كردنی‌ هه‌ر شتێكی‌ تازه‌ وه‌ك چۆن خۆر (رۆژ) له‌ئاسۆدا نوێ‌ یه‌ یا هه‌ڵدێ‌ بۆ ئاسمان بڵند ده‌بێ‌ وه‌ك نه‌ورۆز- رۆژی‌ نوو.
له‌ ماڵپه‌ری جودی نیوز وه‌رگیراوه‌.

بابه‌ت گواسترایه‌وه‌ به‌ڕێزم له‌شووێنی گوونجاو بابه‌ت دابنێ ...ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net