.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ته‌نها بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كوڕیان ببێت
هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كانی بواری تایبه‌ت به‌ژن‌و مناڵ بوون له نوێترین تیۆرییاندا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها خوودی پیاوان به‌رپرسیاری ره‌گه‌زی مناڵه‌كانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری خواردنی دیاریكراو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌و جۆری تۆوانه‌ی پیاو زیاد ده‌كات كه هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی نێرینه‌یین.
له دوایین ژماره‌ی گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانیدا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ئاماده‌كردنه‌كه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵی خایاندووه‌و نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ژنی دوو گیان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییان تێدا كردووه كه هیچ یه‌كێك له‌و ژنانه ره‌گه‌زی كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو منداڵدانیان نه‌زانیوه، ته‌واوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن ژنه پرۆفیسۆر «ڤیۆنا ماسیۆ» له زانكۆی ئێگسیته‌ر سه‌رپه‌رشتیكراوه.
له‌سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا پرسیار له دایكه دووگیانه‌كان كراوه ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی كه ساڵی پێش سك‌پڕ بوونه‌كه‌ی خواردوویه‌تی‌و له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه كه 56%ی ئه‌و ژنانه‌ی خواردنی پڕ له ڤیتامینیان به‌كارهێناوه كوڕیان بووه له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ركه‌وتووه كه 45%ی ئه‌و دایكانه كچیان بووه كه كه‌متر خواردنی پڕ له ڤیتامینیان به‌كارهێناوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌و ژنانه‌ی زۆر به‌ڕێكوپێكی ژه‌مه خواردنی به‌یانیان ده‌خۆن‌و ئه‌وانه‌ش كه رۆژانه گیراوه‌ی تێكه‌ڵی پێكهاتوو له حه‌بی «السیریال»و شیر ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی له 87% ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه كوڕیان ببێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر راستی ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ش ده‌كاته‌وه كه رێنوێنی ژنان ده‌كات بۆ خواردنی 300 میللیغرام پۆتاسیۆم له رۆژێكدا به‌مه‌به‌ستی له‌دایك بوونی كوڕ، هه‌روه‌ك پێشنیار بۆ ئه‌و دایكانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت كوڕیان ببێت، باشترین میوه خواردنی «مۆز»ه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گۆڤاره به‌ریتانییه‌كه دوو رێگای پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رچاو رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و دایكانه‌ی كه ئاره‌زووی مناڵی كوڕ ده‌كه‌ن، رێگای یه‌كه‌م به‌جیاكردنه‌وه‌ی جۆری ئه‌و تۆوانه‌ی پیاوه كه هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی Y تایبه‌ت به ره‌گه‌زی نێرینه‌ن له‌وانه‌ی كه‌هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی X تایبه‌ت به رگه‌زی مێینه‌ن له‌تاقیگه‌داو دواتر چاندنی له مناڵانی دایكه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌م رێگایه به‌ڕێژه‌ی له 70% توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌هێنانه‌دی ئاره‌زووی ئه‌و دایكانه‌ی كه ئاره‌زووی مناڵی كوڕ ده‌كه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا توانراوه به‌ڕێژه‌ی له 90% ئاره‌زووی ئه‌و دایكانه بهێنرێته دی كه ئاره‌زووی مناڵی كچ ده‌كه‌ن.
هه‌رچی ده‌گه‌ڕێته‌وه به رێگای دووه‌م كه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵا‌و ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرێت‌و زۆرینه‌ی ووڵاتانی جیهان له‌وانه‌ش به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و كه‌نه‌دا دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه تایبه‌ته به خوڵقاندنی كۆرپه‌له‌كان له تاقیگه‌دا‌و پاشان بڕیاردانه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان بۆ چاندنی له مناڵدانی دایكه‌كه‌دا‌و بڕیاردانیش له‌سه‌ر له‌ناو بردنی كۆرپه‌له‌كانی دیكه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌و كۆرپه‌لانه رووحیان تێدایه هه‌ر بۆیه پیاوانی ئاینی‌و زۆرینه‌ی ریفۆرمیسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌دژی ئه‌م رێگایه وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به‌ڕێگایه‌كی نا ئینسانی‌و نائه‌خلاقی داده‌نێن بۆ دیاریكردنی ره‌گه‌زی مناڵ‌و هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌كانی دایك‌و باوك له‌دیاریكردنی ره‌گه‌زی مناڵه‌كانیان
slemany


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه