❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-05 16:46:40

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

لـــــەژێر ئەم ئاسمانى ئازادییەدا و لـــــەژێر هەورەسپیەكــــــاندا دڵۆپ 1c دڵۆپ بارانەكانى عەشـــــق دادەكەن و هیچ مانایەكیان نەماوە ، باڵندەكـــــــانى ئەم ســـــــەردەمە هـــــاتن و بەدەنووكـــــەكانیان هەموو ماناكانى عەشقیان گـــــــەڕاندەوە بۆ نێو چیا بەرزەكــــــان ، كە بە بەردەوامـــــــى بەفر دەبارێت لەوێدا ، لەم دونیاى پڕ لە خۆشەویستیەدا هەنگاوەكان ماچ لە عەشق و شەق لە دابڕان هەڵدەدەن ، لە نێو ئەم جەنگەڵە چڕانەدا كەتیشكى ڕۆژ بەئاستەم بە نێو كـــــــونى دەرزیدا تێدەپەڕىَ و دەگاتە زەوى . لــــەم ووڵاتەى ئێمەدا زۆر بەگـــــــران هەناسەكـــــانى عەشـــــق دەدرێن ، لــــەدواى ڕووداوەكەى ئەم باسەوە ، سەیر نەبێ و دڵتان نەژاكــــــىَ كەدەڵێم لە ژوانگـەیەكى عاشقاندا مەعــــــشوق هەڵسا بە زیندە بەچاڵكردنى دڵى عاشقـــەكەى . چ دڵێك ؟ دڵێك لەنێو هەنـــاوى دڵـــــدارەكـــــان و لـــــە ژێر دڵۆپە بارانەكانى خۆشەویستیدا ســـــەرى بەرز دەكـــــردەوە ، بێگـــــومانم ئەمە یەكـــەمین ڕوودا و دواهەمین ڕووداو نــــــــى یە لە نێوئەم ووڵاتەى ئێمەدا ، سەیرتــــــان لەو دێڕەى سەرەوە نەیەت ! كە دەڵێم ئەو دڵەى ژمــــــارەى ئەنفــــالى گۆڕى و گــەیـــاندیە ســــەدوو هەشتاو دووهەزار و یەك ئەنفــال . ئەوا منیش ئەو دڵەم هەڵبژارد ، هەر وەك چــۆن ئەو كچە ئەو دڵە هەڵبژاردەیەى كە لە هەموو دڵەكـــانى سەر ئەم زەمینە ناسكترو لەهەموو تیشكەكانى جوانتر ولە هەموو دڵەكان گــــەشتر ، بڕیـــــاریـدا بخرێتە ژێر گـــــڵ ئەو دڵـــــــــــەش دڵــــــى ئەو گــــەنجــــــە بوو .
بـــەر لەدەست پێكردنم پێویستە هەنگاوێك بنێم بەنێو ئەو دڵەدا ، پێویستە بـــــگەمە ڕووبارى خوێن ، پرسیــارى ێبكــــەم كە لاشەكەى گــــــەیاندۆتە دەشتە سوورەكـــانى عەشـــق ، پێویستە بگەمە لاى حەكـــــیمى عــــاشــــقان و پرسیارى لێبكــــــەم دەربـــارەى ئەم مەملەكەتى عەشقە ، كــــەباڵندەكــــــان بەبىَ پرس دڵى ئەو كوڕەیان هەڵگرت و گەیاندیانە بەهەشــــت ، بــاڵندەكان بــــــەرلەوەى بگـــەنە بەهەشت ، تۆزێك لەو بۆنەیان پێدا كــــــــرد كـــە كچەكانى ئەم دەڤەرە درووستیان كردبوو .پرسیار لەو كچانە بكەم كە چۆن عەشقیان زیندان كــــردووە لەچیا بەرزەكانى دڵ لەنێو تابوتێكى شوشەدا ، لەسەر دەستى كچە سورەكانى ئەم دەڤــەرى عەشقەدا ، زۆر ئەستەمە لەبەهەشتدا عەشق ســـەرى بێشىَ بەڵام لەم دەڤەرەى ئێمەدا عەشق زیندە بەچاڵ دەكرىَ " عەشق مانایەكـــــــى گــــــەورە و ژیانێكى گـــــــــەورە دەبەخشىَ بەمرۆڤەكان ، بەڵام لێرە لێمان دەسێنرێتەوە " عـەشق زیاتر لە ڕووبـــارەكــــــان دەڕوات 1c.خێراتــــر لە بــــــا1c. كەچى هیچ بایەك و هیچ ڕووبارێك بەرەو دەڤەرەكـەى ئێمە نـــایەت ! ئەوا من دەڕۆم لەجیاتى هەمووتان دەڕۆم بەرەو ئەو تابووتەى كە كچەكـــــانى ووڵاتى ئێمە لەپێناوى ساماندا فرۆشتیان بەشەیتانەكــــان و گەیاندیانە چیـــا بەفراویەكان ، بەر لــــەوەى بـــــڕۆم پێویستە ماچێك لە هەناوى ئەو كوڕەو دەستێك لـــەڕۆحى بدەم ! پێویستە ئەو كچە ببینم بەر لەچەند ساڵێك لەژیانى ئاشتبونەوەى دنیا ، ئەم جەنگەڵێكى خــــــوێناوى لـــەگەڵ هێزەكـــــانى عەشـــــق بەرپاكرد 1c. بەپاڵپشتى شەیتانەكان ، جەنگەڵێك هەموو شـــارەكانى عەشق وێران كراون منداڵەكانى سەربـــــڕان و گوڵەكانى عەشــــق سوتێنران ، ئەم جەنگە بوو كەدڵى ئەو كوڕەیان بەزیندووى خستە ژێر گڵەوە . پێویستە بگـەمە ئەو جێ ژوانەى كە یەكەم گوڵ و یەكەم عەشق و یەكەم دڵ تیایدا خنكێنران ، دەستى خیانەتى ئەو كچە بوو كـە هەموو تەمەنى ئەو كــــوڕەى كردە قوربانى شەیتانەكــــــان ، دەبىَ بگەڕێم 1cبگەڕێم1cئێستا بەسەر دەریاكانى عەشقدا هەتاكو بگەمە بەهەشت یان ئەو بیابانەى كەدڵى ئەو پەپولەیەى بۆ براوە ، دەبىَ لەڕێگەو لەئاسمان و لەشارەكان بپرسم ؟ دەبێت بڵێم ئەو دڵەتان نەبینیوە كە كۆمەڵێك باڵندە هەڵیان گرت و بەرەو بیابان چــــــون ، ئەو دڵەى كــــە بەدەستە ڕەنگینەكانى عـەشق پەیـــــكــــەرێكیان لـــــە خــــۆشـــەویستى بـــۆ درووست كردبوو ! ئەمێستا لەڕێگـــــــەدام بـــــەرەو دنیاكـــــانــــى عـــــەشـــــق .
ئەستێرەكان هێندە نزیكبوون لێ مانەوە بەئاسانى دەستمـان دەیگەیشتىَ بەڵام نەمدەوێرا پرسیاریان لێبكەم وام دەزانى دەسیسەى كـــــچەكانە ، ئەمێستاش بەبىَ عـــەشق بەهار هیچ بەهایەكى نیە "عەشق دارستانێكە پڕ لەگوڵ ، لەنێو ئەم دارستانەدا كـــۆشكێك هەیە كەعاشقان بەڕووناكــــــى چاوەكانیان درووستیان كردووە ، ئاى چـــەند ســـەختە ئەم وەرزى عەشقە كە هیچ عەشقى لەگەڵدا نەبىَ ، تەمەن گەلىَ بىَ تامە كە عــــــــەشق بەڕێى نەكا ". وازبێنم باشترە لەخەیاڵەكانم ، بگەڕێم بەدواى ئەو دڵـەى كەفــــەیلەسوفەكان چـــــاوەڕوانن بگەڕێتەوە ، وا1c. دەگەمە ئەو بیابانەى كەپڕە لە كچ پڕە لەدڵى بێزوبان و پڕە لەدڵى سوتێنراو .ئەو بیابـــانەى كـــە شەقامەكــــانى بەخوێنى عـــاشقەكــــــانى ووڵاتى ئێمە ڕەنگـــــراوەو بەگەورەیى نوســراوە هاتنە ژوورەوە قــــەدەغەیە بۆ كـــوڕان1c.! نـــوسراوە كــــوڕەكـــانى دەڤەرى ئێوە زۆر بێوەفا و زۆر دەبەنگن 1c. هیچ كاتێك لەماناى عـەشقى ئێمە تێنەگـــــەیشـــتـــوون .
سـەیرە 1c1c ئێمە لـەوڵاتەكەى خۆماندا بەچ شـــێوەیەك ڕاهــــاتووین و پـــاشان دێینە ئەم شـــــارەوە زیندانى دەكرێین , ئەو دڵانەى لەم شـــارەدا زیندانى كراون ، دڵى ئەو كــــوڕانەیە كە دەستى چەندین لەپەپولەكانى جنسى ئێمە یــــــــان سوتاندووە ، ئێمە شـــەیتان نین 1c. ئێمە فریشتەو پەرین خودا لەئاسمانەوە دامان دەبەزێنێتە سەر زەوى ، ئێمە ئەو گــوڵەین لـە شعرى نالى و مەحوى و شێركۆدا باس دەكرێین ، ئاى 1cچەند ســـەیرە ، كەواتەدڵى كوڕەكەى ئێمە بـــــــۆ ئەم شارە نەهاتووە ، ئەمە شارى فریشتەكـــــانە1c شــــارى ئـــەو پەریانەیە كە كـوڕەكانى ووڵاتى ئێمە دەستیان سوتاندون 1c ئەمـــە شارى فرمێسكــەكــانە كە بەردەوام لە چاوانیاندا دەبارىَ ، دنیایەكى سەیرە ، عەشق مانایەكى زۆر گەورەى هەیە " عــــەشق لە نێو چــیــا بــــەرزەكــــانەوە هەڵــــدەفڕىَ بەرەو
دەشـــــتــــەكــــــانـــ ـــــــى دڵ " .
ئەى ئێستا پرسیــار لە كام فریشتە بكەم ، ئەگــــــەر بزانن لە جنسى ئەو نەگبەتانەم ئەوا دەمكەنە ژورىَ و هەلا1cهەلام دەكەن هەر یەكە لەلایەكەوە بانگ دەكا و دەڵێت ، تۆ بۆ هاتوى بــۆلاى ئێمە كچى ئەو سەردەمە نین بە پارە و سامـان هەڵخەڵەتێین ، ئێمە لەم شارەدا ماناى عەشق بە ڕاســــتــــى دەزانین ، ئەمێستا ئێمە فێربووین هەموو سەیر كردنێك ڕەت ناكـەینەوە و گـەورەترین هێما لە چاوەكاندا دەدۆزینەوە ، ئێمە وانەكانى ئەمســاڵمان لەســەر عـــەشــق و هاوكێشەكانى عـــەشق و یاساكــــانى عەشق بـــــووە ، بیگرن و بیكوژن ، بەجارىَ سەدەها دەنگ هاوار دەكات بیكوژن ، ئاى 1c.چەند بەد بەختم بیر لە چى دەكەمەوە و ڕاوەســـتاوم لە بەرامبەر دەرگـــــــاى ئەو شارەدا ، كەواتە من بەهەڵە هـــــاتووم دەبىَ بگەڕێم و پرسیار لــەو جادوگــــەرانە بـكەم كە هەموو كـــــــلیلەكانى عـــەشــــقیان لایە ، دەبــآ پرســــــــیار لــەو پیـــــــــرەمـــــێردانــ� �ـــە بكـــەم كــــە بــــــە گـــۆچانەكـــــانیان هەموو دەرگاكانى عەشق و بەهەشـت دەكەنەوە ، دەبىَ بگـەڕێم و بڕۆم بۆ بەرزایى چیاكان 1c.بۆ نێو جەنگەڵە چـــڕەكـان كە هەموو مانــــاكـــــانى عەشق و ماناكانى ژیان زیندانى كراوە لــە قەفەزەكــانى پارەدا ، دەبـــىَ بەردەوام بم و بژیم هەتا ئەو ڕۆژەى ماناكانى عەشـــق بەڕاســتى فـــــێرى ئەو خـوێندكـارانە بكـەم كــە دوا ڕۆژى ووڵات بــە ئەوانــەوە بەستراوە ، دەبىَ بە هەموومان بنوسین هەتا ماناكــانى عەشق زیندوو دەكــەینەوە ، دەبىَ لە گەڵمابن چونكە لە نێولاپەڕەكـــانى تەمەندا " ژیان گەلێك سەختە بەبىَ عـەشق ، بۆیە ژیانم بۆتە گۆڕستانێك و هەموو ژیانیشم لە نێو ئەم گۆڕستانەدا بووە بـــەژێر خاكەوە " .
بۆیە دەبىَ بگەڕم بە دواى ئەو دڵەى كە هەموو كلیلەكان و هەمــــوو وانەكان لەیەك كات ژمێردا زیندوو دەكاتەوە ،دەبىَ بگەڕێم بەنێو هەرێمەكانى عـەشقدا كە كچەكان دروستیان كردووە ، دەبىَ بگەڕێم بە شوێن پێكـــانى عەشق و دەست لە هەموو بەردەكان بدەم كە دەبنە كۆشك ، دەبىَ بگەڕێم تا دوا هەناسەم چــونكە " عەشق هێند مانایەكى گەورەى هەیە تەنها عاشقان دەتوانن ســنورى بۆ دابنێن " دەبىَ بگەمە شارى كچەكـان و ئو دڵەیان لىَ بسێنمەوە كـــــە لە جنسى ئێمەش زیندو بێتەوە ، دەبىَ یاساكانى عەشق و هاوكێشەكانى عەشقیان فێر بكـــەم بۆیە دەڵێم " دوا هـــەنــــــاســــەم شــــــەمـــــــــاڵــــــ ــى عــــــــەشـــقــى ئەو كـــــــچــــــــــەیـــــ ە كــــــە ســــەدەهـــــا ڕۆژە بــــــەجـــێـــى هــێـــشــتووم .


نوسین:هۆگر ئارام
سه‌رچاوه‌:نوسین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-06 14:24:20

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

ده‌ست چاوانت خۆشبێ به‌هیوای به‌رده‌وامی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-06 14:33:15

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPSafari

Re: ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-06 21:53:43

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گولیش خۆش بێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-08 07:40:11

rahang2
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 134
WindowsXPMSIE7

Re: ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

،دەبىَ بگەڕێم بەنێو هەرێمەكانى عـەشقدا كە كچەكان دروستیان كردووە.............زؤر جوانه منيش ده ليم ده بئ بكه ريم به ناو كؤماره كانى ئه شقدا تاكو له وئ نه كو كجه كان به لكو روحه سبيه كان ببينم ئه ورحانه ى له به رائه ت دروستكراون و هه ميشه بؤ باكى بيده كه نن،به لام ده بيت ئه و كؤماره له كام مه مله كه تى زياندا وجودى هه بيت، ده كه ريم ده كه ريم تاكو شه كه ت بونو دؤزينه وه ى هه ريمه سبيه كانى عه شق و كؤماره كانى خؤشه ويستى ده بينمه وه ده كه ريم بؤ ئه وه ى له وئ رؤمانيك بنوسين هاودؤستى بكه ين له كه ل ئيفلاتؤندا
ده ست خؤش سؤز كيان هه ميشه ئه وشتانه ى ئاماده ى ده كه ى سه رنجم راده كيشن ته مه ن دريز بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-08 22:50:51

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ئەو دڵەى بە زیندوویى دەخرێتە ژێر گڵەوە

زۆر سپاس ره‌هه‌نگ ده‌ستی تۆش خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت گیان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net