.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی نوێ ده‌ریده‌خات، که ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نانه‌ی جارێك یان دووجار له‌هه‌فته‌یه‌کدا شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش ده‌خۆن، خۆیان له کێشه‌کانی دڵ به‌دوور ده‌گرن. هاوکات توێژه‌ران نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن، که ڕۆژانه خواردنی شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش هه‌مان سوودی ده‌بێت.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Heart Association"دا بڵاویانکردۆته‌وه و تێیدا نووسیویانه، که بۆماوه‌ی نۆ ساڵ نزیکه‌ی 32 هه‌زار ژنی سوێدی نێوان ته‌مه‌ن 48 بۆ 83 ڕاچاوکراون.
ڕاوێژکارانی خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که سه‌رکردنه‌سه‌ر خواردنی شۆکۆلاته زیانی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه.
به‌ڵام توێژه‌ران ده‌رئه‌نجام ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆیان ده‌رکه‌وت، که به‌هۆی خواردنی 19 بۆ 30 گرام له شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش جارێك یان دووجار له‌هه‌فته‌یه‌کدا، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به کێشه‌کانی دڵ به‌ڕێژه‌ی له 32% که‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ری تووشبوون بۆ له 26% داده‌به‌زی، ئه‌گه‌ر ژنان جارێك بۆ سێ جار له مانگێکدا ئه‌م خۆراکه‌یان بخواردبایه.
هاوکات توێژه‌ران نه‌یانتوانی بزانن، که ڕۆژانه خواردنی شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش هه‌مان کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ ته‌ندروستی ژنان هه‌یه.
توێژه‌ران پێیانوایه، که خواردنی شۆکۆلاته جارێك یان دووجار له‌هه‌فته‌یه‌کدا سوودمهندنی ته‌واوی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
"فلاڤانۆید"
هاوکات توێژه‌ران ئاماژه به مه‌ترسییه‌کانی سه‌رکردنه‌سه‌ر خواردنی شۆکۆلاته ده‌ده‌ن، چونکه بڕێکی یه‌کجار زۆر له شه‌کر و چه‌وری تێدایه، ئه‌مانه‌ش به هۆکاری سه‌ره‌کی قه‌ڵه‌وی داده‌نرێن.
به‌ڵام شۆکۆلاته بڕێکی یه‌کجار زۆر له پێکهاته‌ی "فلاڤانۆید"ی تێدایه، که یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات، په‌ستانی خوێنی له‌ئاستێکی ته‌ندروستدا بهێڵێته‌وه و له کێشه‌کانی دڵ به‌دووری بخات، هه‌روه‌ك ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو.
دکتۆر "Murray Mittleman"، سه‌رپه‌شتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و به‌ڕێوبه‌ری "Cardiovascular Epidemiology Research Unit at the Beth Israel Deaconess Medical Centre" له "Boston"، ده‌ڵێت: "ناتوانرێت ئه‌وه پشتگوێبخرێت، که شۆکۆلاته بڕێکی یه‌کجار زۆر له کالۆرینی تیدایه و خواردنی بڕێکی زۆر له‌م خۆراکه‌ش مرۆڤ دووچاری زۆرکێشی ده‌کاته‌وه."
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش به‌بڕێکی گونجاو بخوات، ئه‌وا ده‌توانێت سوودمه‌ندییه‌کی ته‌ندروستی باش به‌خۆی ده‌گه‌ێنێت."
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ژنانی سوێدی شۆکۆلاته‌ی شیریان خواردبوو، که بڕی کاکاوی ئه‌مجۆره شۆکۆلاتانهش ده‌گاته له 30%. له‌کاتێکدا بڕی کاکاوی شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش ده‌گاته له 75%. کاکاویش سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یی:-خۆزگه-


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هه ربزيت سوزك كيان بو ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتوو بيت بمينيت به خيرو خوشى


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به سووده

له‌سه‌ر هێڵ نییه