❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌ دكتۆر قه‌ره‌داغی‌: ئیمان له‌ قورئاندا به‌مانای‌ ژیانسازی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-08 07:23:15

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

‌ دكتۆر قه‌ره‌داغی‌: ئیمان له‌ قورئاندا به‌مانای‌ ژیانسازی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-543aedeed9.jpg

پرۆفیسۆر دكتۆر علی‌ قه‌ره‌داغی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ موسڵمان، له‌ ووتاری‌ هه‌ینی‌ رابردوودا له‌ مزگه‌وتی‌ خاتوو عائیشه‌ له‌ دۆحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مسوڵمانان ریزی‌ برایه‌تیان به‌هێز بكه‌ن.
له‌ درێژه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌مه‌وه‌ چوونی‌ داواكاریه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بنه‌مای‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیه‌ له‌ دنیاو له‌ دواڕۆژدا، پاشان ووتی‌ " به‌شێكی‌ زۆر له‌خه‌ڵكی‌ ده‌پرسن ئایا ئه‌م ئوممه‌ته‌ ئیسلامیه‌ كه‌ته‌نها ئوممه‌تی‌ یه‌كتاپه‌رست و خواناسه‌، هه‌روه‌ها خوای‌ گه‌وره‌ به‌ڵێنی‌ پاراستنی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ پێداوه‌ كه‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌ ، له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ته‌نها ئوممه‌ته‌ كه‌له‌ سه‌ر رێبازی‌ یه‌كتاپه‌رستی‌ ماوه‌ته‌وه‌ و په‌یره‌وی‌ له‌ په‌یامی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام ده‌كات. ئایا سه‌ره‌رای‌ ئه‌م هه‌موو سیفه‌ته‌ ئیمانیانه‌ بۆچی‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ بوه‌ته‌ ئومه‌تی‌ گرفت وبه‌لاَو موسیبه‌ت؟
خوای‌ گه‌وره‌ له‌ زۆر ئایه‌تدا وه‌لاَمی‌ ئه‌م پرسیاره‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌تاقی‌ كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌و حاڵه‌یان رازی‌ نییه‌ و نایه‌وێ به‌ناته‌واوی‌ ئیسلام وه‌ربگرن، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ به‌ ( خیر امه‌ أخرجت للناس ) واته‌ به‌ باشترین ئوممه‌ت وه‌سفی‌ ده‌كات. له‌ به‌رئه‌وه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ك جۆرێك له‌شێوازه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن ئه‌و شێوازه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا به‌كاربهێنێت، هه‌تا بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر راسته‌ رێگه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ باوكێك چه‌ند دڵسۆز بێت بۆ مناڵكان ئه‌وه‌نده‌ لێیان ده‌پرسێته‌وه‌و ئامۆژگاریان ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویستی‌ كرد سزاشیان ده‌دات.
لێره‌وه‌ ده‌كرێت بپرسین كه‌واته‌ كه‌م و كورتیه‌كانمان له‌ كوێدایه‌؟ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ ئومه‌تێكی‌ باوه‌ڕدارو ئیمانداره‌، به‌لاَم له‌ كاتێكدا كه‌ ئیمانه‌كه‌ی‌ چالاك ناكات و نایخاته‌ بواری‌ واقیعه‌وه‌ و وه‌لاَمی‌ ئه‌و داواكاریانه‌ ناداته‌وه‌ كه‌ خوا داوای‌ لێكردوه‌ و ئیمان ته‌نها له‌ بوارێكی‌ به‌رته‌سكدا موماره‌سه‌ ده‌كات‌و نایباته‌ بواری‌ فراوان كاریه‌كانی‌ ژیان ‌و به‌پێی‌ سونه‌ته‌كانی‌ خوا مامه‌ڵه‌ ناكات له‌ پابه‌ند بونی‌ به‌ هۆكانی‌ شكست‌و سه‌ركه‌وتن‌و سونه‌ته‌كانی‌ ئاوادانكردنه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌و گه‌شه‌پێدان‌و بنیاتنانی‌ شارستانیه‌ت، هه‌روه‌ها پابه‌ند نیه‌ به‌ سوننه‌تی‌ برایه‌تی‌‌و خۆشه‌ویستی‌‌و یه‌كبوون، ئه‌و كاته‌ ئه‌و ژیانه‌ی‌ كه‌ ئێستا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ به‌رئه‌نجامێكی‌ ئه‌و هۆكارانه‌یه‌.
به‌ڕێزیان له‌ درێژه‌ی‌ ووتاره‌كه‌یدا ووتی‌ دروست بوونی‌ فیتنه‌و نائارامی‌و هه‌ژاری‌و گرفته‌كانی‌ تر به‌رئه‌نجامی‌ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ} (24) سورة الأنفال خوای‌ گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ ئیمانه‌ به‌ته‌نها به‌س نیه‌، راسته‌ پێی ده‌چێته‌ ناو بازنه‌ی‌ باوه‌ڕدارانه‌وه‌، به‌لاَم پێی ناچێته‌ ناو بازنه‌ی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌م داواكاریه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ چون ، له‌وانه‌ ناژمێردرێت كه‌ به‌شداری‌ له‌ ژیان سازی‌ و بنیاتنانی‌ ژیانێكی‌ باش‌و خۆش گوزه‌راندا ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مانه‌ پێویستی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ ئابوری‌‌و سیاسی‌و گه‌شه‌پێدان‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌یه‌. كه‌ پێویسته‌ مرۆڤی‌ ئیماندار به‌باشترین شێوه‌ پیاده‌یان بكات له‌ پێناو بنیادنانی‌ ژیانێكی‌ خۆش گوزه‌ران بۆ كۆمه‌ڵگه‌ ، واته‌ بنیات نانی‌ ژیانێكی‌ باش له‌ دنیاو دواڕۆژداو دنیاش كێڵگه‌ی‌ دواڕۆژه‌.
پاشان به‌ڕێز قه‌ره‌داغی‌ ووتی‌ " خوای‌ گه‌وره‌ داوامان لێ ده‌كات كه‌ به‌ده‌م داواكاری خۆیی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بچین ، په‌یامێكی‌ بۆ ناردوین بۆ ژیان، داوامان لێ ده‌كات كه‌ ژیانی‌ ئێمه‌ وه‌ك مرۆڤ جیاواز بێت له‌ ژیانی‌ ئاژه‌ڵه‌كان، چونكه‌ نابێت ئێمه‌ هه‌موو ئامانجه‌كانمان به‌ ژیانی‌ دونیاوه‌ ببه‌ستینه‌وه‌ و هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كمان له‌ رۆژی‌ دوای‌ نه‌بێت. چونكه‌ ئه‌مانه‌ خوای‌ گه‌وره‌ وه‌سفیان ده‌كات به‌ ( یعلمون ضاهرا من الحیات الدنیا ) ته‌نها شتێكی‌ رووكه‌ش له‌ ژیانی‌ دونیا ده‌زانێت .
ئێستا خه‌ڵكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌دایه‌ بۆ ژیانێكی‌ ئاژه‌ڵی كه‌ته‌نها وه‌لاَمی‌ غه‌ریزه‌كان بداته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش غه‌ریزه‌ی‌ جنس و خواردن، به‌لاَم خوای‌ گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت مرۆڤ له‌وه‌ گه‌وره‌تر بژی‌، ژیانێك بژی‌ كه‌ شایسته‌ی‌ مرۆڤ بێـت ، له‌ دنیادا ژیانێكی‌ به‌رێزو پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌ و كه‌رامه‌نی‌، پاشان ئه‌م ژیانه‌ درێژبێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ له‌ به‌هه‌شتدا چه‌ندان جار له‌وه‌ خۆشتر بژی‌. ئه‌مه‌ش به‌وه‌لاَمدانه‌وه‌ به‌ داواكاریه‌كانی‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌لاَم دانه‌وه‌یه‌ نه‌بێت ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت {وَاتَّقُواْ فِتْنَةً لاَّ تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمْ خَآصَّةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ} (25) سورة الأنفال، كه‌واته‌ ئێمه‌ له‌ به‌رده‌م دو هه‌ڵبژاردنداین یان وه‌لاَم دانه‌وه‌ به‌ داواكاریه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ژیانێكی‌ خۆش و ئارام و سه‌ربه‌رزی‌ و برایه‌تی‌ و خۆشه‌ویستیه‌، یان پشت كردنه‌ له‌و داواكاریانه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ( فیتنه‌یه‌) ، ووشه‌ی‌ ( فیتنه‌ ) ووشه‌یه‌كی‌ نه‌ ناسراوه‌ ( نكره‌ )یه‌ .
كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر بواری‌ عه‌قیده‌و گروپی گومڕایی جۆراو جۆراو دوبه‌ره‌كی‌ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك چۆن ده‌بینی‌ كه‌ ئێستا ئه‌م ئومه‌ته‌ ئیسلامیه‌ گرفتاری‌ جۆره‌ها فیتنه‌ بوه‌ كه‌ به‌راست و چه‌پ توشی فیتنه‌و سه‌رخۆری‌ و دوبه‌ره‌كی‌ و داگیركاری‌ هاتوه‌، كه‌ دوژمنان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر تواناو خێرو بێریدا رابگرن، له‌ به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رتاپاگیری‌ توشی‌ فیتنه‌ هاتوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ به‌پێی‌ پێویست به‌ده‌م ئه‌و داواكاریانه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌خوای‌ گه‌وره‌ داوای‌ لێكردوه‌، چونكه‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌ ئوممه‌تی‌ میانڕه‌وی‌ ناوی‌ بردوه‌‌و به‌باشترین ئوممه‌ت وه‌سفی‌ كردوه‌. لێره‌وه‌ خوای‌ گه‌وره‌ سیمای‌ ئه‌و ئیمانه‌مان بۆ دیاری‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ مسوڵمانان هه‌ڵگری‌ بێت. چونكه‌ ئیمان ته‌نها ووشه‌یه‌ك نیه‌ به‌زمان بوترێت یان ته‌نها عیباده‌تێك بێت به‌ته‌نها ئه‌نجامبدرێت. چونكه‌ ئیمان گرنگیه‌ی‌ گه‌وره‌تری‌ هه‌یه‌و به‌شێكه‌ له‌ژیان نابێت له‌بواره‌كانی‌ ژیان جیابكرێته‌وه‌، ئیمان پێویسته‌ به‌كاربخرێت له‌نێو چالاكیه‌كانی‌ ژیاندا، ئیمان بریتیه‌ له‌وزه‌ی‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ كه‌پێویسته‌ بیخاته‌ جوڵه‌و چالاكی‌. خوای‌ گه‌وره‌ رووده‌كاته‌ ئیمانداران‌و پێیان ده‌فه‌رموێت: (یا ایهاالذین امنوا بالله ورسوله ....)خوای‌ گه‌وره‌ شایه‌تی‌ ده‌دات كه‌تۆ باوه‌ڕداریت به‌لاَم داوات لێ ده‌كات كه‌باوه‌ڕ بهێنێته‌وه‌. ئایا ئه‌مه‌ مانای‌ چیه‌؟
خوای‌ گه‌وره‌ پێت ده‌ڵێت (یاایهاالذین امنوا ) ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئیمانتان هێناوه‌، واته‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ تیۆری‌‌و ته‌نها له‌بواری‌ عیباده‌تدا، به‌لاَم ئێوه‌ نه‌تانتوانیوه‌ ئه‌م ئیمانه‌ بكه‌نه‌ سلوك، له‌ژیانی‌ رۆژانه‌تاندا نه‌تانتوانیوه‌ ئه‌م ئیمانه‌ بكه‌نه‌ پرۆگرامێكی‌ راستگۆیانه‌ له‌ژیانی‌ رۆژانه‌تاندا هه‌تا له‌ژیاندا پیاده‌ی‌ بكه‌ن، كه‌ده‌فه‌رموێت (امنوا) واته‌ ئیمانه‌كه‌تان بكه‌نه‌ كردارو به‌گه‌ڕی‌ بخه‌ن، ئه‌م ئیمانه‌ بكه‌نه‌ وزه‌یه‌ك له‌ژێر رۆشنای‌ ئه‌ودا بچن به‌ده‌م داواكارییه‌كانی‌ ئیمانه‌وه‌، هه‌تا ئه‌م ئیمانه‌ ببێته‌ سلوك له‌ژیانی‌ رۆژانه‌تانداو ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كاری‌ ئیجاب‌و خێر، چونكه‌ قورئان به‌رده‌وام ئیمان له‌به‌رامبه‌ر كاری‌ خێرو چاكه‌دا ده‌هێنێت {وَالْعَصْڕ، إِنَّ الْإِنسَانَ ڵفِی خُسْرٍ} (1، 2) سوره‌ العصر.
هه‌روه‌ها له‌وتاره‌كه‌یدا وتی‌ هه‌ركاتێك وزه‌ی‌ كاره‌با هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا روناكی‌ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر بونی‌ ئیمانیشدا پێویسته‌ كاری‌ خێرو چاكه‌ هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ئیمانه‌ ته‌نها تیۆرو قسه‌ ده‌بێت‌و نابێته‌ ژیان، له‌به‌رئه‌وه‌ ئیمان به‌بێ كرده‌وه‌ ناته‌واوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ هۆكاری‌ ئه‌و گرفت‌و ناته‌واویانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مسوڵمانان تیایدا ده‌ژین، كه‌هه‌ندێكیان سته‌م له‌هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن و به‌زه‌ییان به‌یه‌كتردا نایه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر برا مسوڵمانه‌كه‌یان ده‌یكه‌ن زۆر له‌وه‌ خراپتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌دوژمنه‌كانیان ده‌یكه‌ن، ئایا ئه‌وه‌ چ ئیمانێكه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌كاتێكدا كه‌ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌خوێنینه‌وه‌{سُبْحَانَ الَّذی أَسْرَی‌ بِعَبْدِهِ ڵیْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِڵی‌ الْمَسْجِدِ الا‌َقْصَی‌ الَّژِی بَارَكْنَا حَوْڵهُ لِنُڕێهُ مِنْ اياتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ البَصِیرُ} (1) سوره‌ الإسرا‌و ئایا تاچه‌ند هه‌ست به‌گرفت‌و نه‌هامه‌تی‌‌و داگیركاری‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌قصا ده‌كه‌ین، ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره‌ساته‌دا ده‌ژین كه‌مسوڵمانانی‌ پاكستان تیایدا ده‌ژین، ئیمان داواكاری‌ هه‌یه‌و برایه‌تی‌ ئیمانیش پێویستی‌ خۆی‌ هه‌یه‌. كاتێك باس له‌ده‌سته‌واژه‌ی‌ برایه‌تی‌ ئیمانی‌ ده‌كه‌ین ده‌بێت راستگۆبین له‌گه‌ڵ خۆماندا، چونكه‌ برایه‌تی‌ وشه‌یه‌ك نیه‌ به‌زمان بوترێت. به‌ڵكو ئه‌رك‌و مافه‌. پێغه‌مبه‌ری‌ خوا له‌سه‌حابه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه‌، فێری‌ كردن كه‌ ئیمان پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئیلتیزام بوون بێت به‌چه‌ند راستیه‌كه‌وه‌، ئه‌و راستیانه‌ش له‌نێون موهاجیر‌و ئه‌نساره‌كاندا له‌واقیعدا به‌رجه‌سته‌ بوو. ئه‌نساره‌كان هه‌رچی‌ له‌نێونیاندابوو كردیان بۆ برا موهاجیره‌كان، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ ، داوایانكرد ئه‌وانه‌ی‌ دوو ژنیان هه‌یه‌ یه‌كیان ته‌لاَق بدات‌و براموهاجیره‌كه‌یان به‌شێوه‌ی‌ شه‌رعی‌ ماره‌ی‌ بكاته‌وه‌.
جیلی‌ یه‌كه‌م به‌وشێوه‌ پاكی‌‌و راستگۆییه‌ ئیمانیان هه‌ڵگرتبوو بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌وان فه‌تحی‌ هه‌موو جیهانیان كرا، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ی‌ مسوڵمانیش ده‌بێت ئه‌وان پێشه‌نگ‌و سه‌رمه‌شقی‌ ئێمه‌ بن‌و ئێمه‌ش به‌هه‌مان رێبازی‌ ئه‌واندا بڕۆین.

سه‌رچاوه‌: ستانده‌ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-08 07:25:50

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: ‌ دكتۆر قه‌ره‌داغی‌: ئیمان له‌ قورئاندا به‌مانای‌ ژیانسازی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌

ده‌ست خۆش كاكه‌ هه‌واری خاڵی هه‌ربیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-08 07:33:45

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ‌ دكتۆر قه‌ره‌داغی‌: ئیمان له‌ قورئاندا به‌مانای‌ ژیانسازی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌

ده‌ست خۆش سه‌ ركه‌و تووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-14 07:09:58

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: ‌ دكتۆر قه‌ره‌داغی‌: ئیمان له‌ قورئاندا به‌مانای‌ ژیانسازی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌ڕیزان fanabun_1988 و احمد_88

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net