❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئا يا ده‌ته‌وێت منداڵه‌که‌ت به‌ بێ پێوتن خۆی ژ بکات؟؟؟‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-13 07:15:54

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ئا يا ده‌ته‌وێت منداڵه‌که‌ت به‌ بێ پێوتن خۆی ژ بکات؟؟؟‌

سلا و ها و ريكا نم (ئا يا ده‌ته‌وێت منداڵه‌که‌ت به‌ بێ پێوتن خۆی ژ بکات؟؟؟‌

رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي " رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ﴿ابراهيم:٤٠﴾
ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه‌ به‌وانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن وبه‌ڕێك و پێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه‌..

خوشكێك ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: به‌سه‌رهاتی خۆمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ما.. كچه‌كه‌م له‌ پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییدابوو، زۆر نوێژه‌كانی به‌لاوه‌ قورس بوو، ته‌نانه‌ت رۆژێكیان كه‌ پێم گوت هه‌سته‌ نوێژه‌كه‌ت بكه‌، به‌رماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشته‌ ژووره‌كه‌ی تر و له‌وێ به‌رماڵه‌كه‌ی فڕێدایه‌ سه‌ر زه‌وی ودانیشت بێ ئه‌وه‌ی نوێژه‌ه‌ی بكات، ئیتر نه‌یزانی كه‌من چاودێری ده‌كه‌م بزانم چیده‌كات و چی ناكات؟ كه‌ هاته‌وه‌ لێم پرسی: كچم نوێژه‌كه‌ت كرد؟

گوتی: به‌ڵێ..زۆر به‌و درۆیه‌ی په‌ست بووم - هه‌ر چه‌ند من خۆم به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانم و دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆما ده‌نێم- ئه‌وه‌ند تووڕه‌بووم به‌رچاوم تاریك بوو، تا هێزم تیا بوو زله ‌یه‌كم لێ دا، و ده‌ستم به‌گریان كرد، وسه‌رزه‌نشتم كرد، وعه‌زابی خۆا و لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تم بۆ باس كرد.. به‌ڵام هیچ كام له‌مانه‌ سوودی نه‌بوو..
به‌ڵام رۆژێك یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كانی هاوه‌ڵم سه‌ردانی خزمێكیانی كردبوو، خزمه‌كه‌شیان موسڵمانێكی عاده‌تی بوو، وه‌نه‌بێ زۆر پێ به‌ندبووبێ به‌دینیشه‌وه‌، كه‌چی له‌كات نوێژه‌كانا بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت و بانگیان بكات مناڵه‌كانی هه‌ڵده‌ستان بۆ نوێژ،ده‌ڵێ: منیش لێم پرسی: ئه‌وه‌ چۆنه‌ وامناڵه‌كانت بێ جه‌نگ و جیدال و بانگ كردن و پێ گوتن و یادخستنه‌وه‌ خۆیان هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان؟!

گوتی: وه‌ڵاهی شتێكم نییه‌ كه‌ پێت بڵێم جگه‌ له‌وه‌ كه‌: پێش ئه‌وه‌ی شووبكه‌م تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌م دوعایه‌م كردووه‌و و به‌دڵ پێی له‌ خوا پاڕاومه‌ته‌وه‌: "

رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي " رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ﴿ابراهيم:٤٠﴾
ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه‌ به‌وانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن وبه‌ڕێك و پێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه‌..

گوتی: وه‌ڵاهی دوای ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه‌ به‌رده‌وام ئه‌و دوعایه‌ له‌ سوجده‌كانا له‌ فه‌رز و سوننه‌ته‌كانا له‌پێش سه‌لام دانه‌ودا و هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ی ئومێدی دوعا گیرابوونیان تیایه‌ ئه‌و دوعایه‌ ده‌خوێنم.. خوشكان وه‌ڵڵاهی ئێستا كچه‌كه‌م له‌ ئاماده‌ییه‌ له‌وكاته‌وه‌ ئه‌و دوعایه‌ ده‌خوێنم ئێستا ئه‌و بۆنوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه‌ و بییرمان ده‌خاته‌وه‌، براكانیشی سوپاس بۆ خوا هه‌موویان سوورن له‌سه‌ر نوێژ، ته‌نانه‌ت كه‌ دایكیشم هات بۆ ماڵمان و سه‌ردانی كردین، له‌لام مایه‌وه‌و شه‌ولای ئێمه‌ خه‌وت ئه‌و حاڵه‌ كچه‌كه‌م سه‌رنجی راكێشا كه‌ خۆی هه‌ڵده‌ستێ، و به‌سه‌رمانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێت و بۆ نوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه‌!!
ده‌زانم كه‌ ئێوه‌ش ئاره‌زومه‌ندن ئه‌و دوعایه‌ بزانن ئه‌و دوعایه‌ دوعاكه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌ كه‌ له‌ خوا پاڕایه‌وه‌و خوا له‌ سووره‌تی ئیبراهیما بۆمان باس ده‌كات كه‌ فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه‌ به‌وانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن وبه‌رێك و پێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه‌

سه رجاوه : حه سه ن پێنجوێنی
--------------------------------------------------------------------------------
به‌نوێژ مه‌ڵێ كارم هه‌یه‌
به‌ كار بڵێ نوێژم هه‌یه‌

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net