.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سلا و (
تاپیرنهبیت، ڕۆنی زه‌یتوون به‌كاربهێنه
ـ بایه‌خدانی مرۆڤ به خۆپارێزی‌و ڕه‌چاوكردنی ئه‌و خواردنانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌كاری ده‌هێنێت، هۆیه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی بارێكی تهندروستو ژیانێكی دوور له نه‌خۆشی پێببه‌خشن، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه یه‌كێك له‌و ماددانه‌ی كه سوودیان بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌و پارێزگاری له‌باری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن، ڕۆنی زه‌یتوونه.
توێژینه‌و زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ڕۆنی زه‌یتون یارمه‌تیده‌ری مرۆڤه له دره‌نگ پیربوون، نه‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ بگاته هه‌شتا ساڵیش.
رۆنی زه‌یتون بڕێك له ڤیتامینه‌كانی A،K،Hی تێدایه، كه دژی كرداری ئۆكساندننو ڕێگری ده‌كه‌ن له چرچبوونی پێست‌و هێشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی نهرمو جوان. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ڕۆنی زه‌یتوون وه‌ك ماسكو هه‌فتانه دووجار، یارمه‌تیده‌ری پێسته له سافبوونو نه‌هێشتنی چرچه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دهمیلهكانی پێسته‌وه دهمژرێتو ده‌بێته‌هۆی ته‌ڕكردنی مادده چه‌وره‌كانی ژێرپێست.
چۆنێتی به‌كارهێنانی ڕۆن، یاخود زه‌یتی زه‌یتوون بۆ پێست
- كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتوون.
- به‌شێك له زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
- چه‌ند دڵۆپێك له ئاوی لیمۆ.
ئه‌و ماددانه به‌باشی تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌كرێن، وه‌ك ماسك له‌سه‌ر ده‌موچاو به‌كارده‌هێنرێت‌و بۆ ماوه‌ی 20-30 خولهك ده‌هێڵرێته‌وه، دواتر به ئاوی شله‌تێن پێست ده‌شۆردرێت.
* بۆ قڵیشاندنی به‌ری پێ‌و زبری ده‌ست، ڕۆنی زهیتوونو گلیسرین به‌رێژه‌یه‌كی وه‌ك یه‌ك تێكه‌ڵ به یهكتردهكرێن، پاشان تێكه‌ڵه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
* بۆ پاراستنی پێست له تیشكی خۆر، ئه‌و ناوچانه‌ی پێست كه به‌ده‌ره‌وه‌ن، به‌زه‌یتی زه‌یتوون چهوردهكرێن.
* زه‌یتی زه‌یتوون په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به جوانی‌و بریسكه‌ی قژو پرچهو هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كه خاوه‌ن قژێكی وشكن، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی حه‌مام زه‌یته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێگریش ده‌كات له سپیی بوونی تاڵه‌كانی مووی پرچ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون مادده‌یه‌كی دژه ئۆكساندنهو سپی بوونی قژیش له ئه‌نجامی ئۆكساندنی مادده ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی پێستی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
دیسان یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ڕۆنی زه‌یتوون، ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ نه‌هێشتنی كڕێشی سه‌رو ڕێگرتن له هه‌ڵوه‌رینی تاڵه‌مووه‌كان.
بۆچۆنێتی به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ پرچ یاخود قژ، ڕۆنه‌كه له‌گه‌ڵ توێكڵی سیر تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌كرێن، پاشان به ئاگر گهرمدهكرێتو ڕۆژانه دووجار قژی پێ چه‌ورده‌كرێت.
* یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ئه‌م ڕۆنه ئه‌وه‌یه كه مادده‌ی كۆڵسترۆڵی تێدا نییه، به‌ڵكو بۆریه‌كانی خوێن پاكدهكاتهو دڵ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها زه‌یتی زه‌یتوون یارمه‌تیده‌رێكی باشی پهنكریاسهو به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش وڵاتێكی وه‌ك ئه‌لبانیا كه دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر پشت به خۆراكه ڕووهكییهكانو ڕۆنی زه‌یتوون ده‌به‌ستن، ڕێژه‌ی مردن تیایاندا به به‌راورد به وڵاتانی تری ئه‌وروپا كه‌متره.
* سوودێكی تری ئه‌م ڕۆنه ئه‌وه‌یه كه ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی خانه ئاساییه‌كانی له‌ش بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی بگۆڕێن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئاندریا ویڵ زانای ئه‌مریكی، ئاماژه به‌وه ده‌كات باشترین ڕێگه بۆ گه‌یشتن به ته‌ندروستییه‌كی له‌بار، ئه‌وه‌یه مرۆڤ ده‌ستبه‌رداری خواردنه چه‌وره‌كان ببێت، جگه له زه‌یتی زه‌یتوون نه‌بێت.
هاوكات توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ژاپۆنیش، ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ڕۆنه ڕێگری ده‌كات له پێست‌و ڕیخۆڵه، كه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببنه‌وه، ئه‌و ژنانه‌ش كه ڕۆژانه بۆ دووجار ئه‌و ڕۆنه به‌كارده‌هێنن، ئاستی تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كه ئه‌م جۆره ڕۆنه به‌كارناهێنن ته‌نیا له 45%. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری نێو خوێن، به‌ڕێژه‌ی 10%، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی ئه‌وتۆ گۆگردی تێدا نییه.
رۆنی زه‌یتوون چاره‌سه‌رێكی گونجاوی ڕۆماتیزمهو هه‌وكرنی جومگهكانهو توخمێكی سه‌ره‌كیشه بۆ ماوه‌ی سكپڕبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسك بههێزدهكاتو یارمه‌تیده‌ری دروستكردنی ئێسكی كۆرپهلهشه، ئه‌م جگه له‌وه‌ی مێشكی كۆرپه‌له‌و ساوا له‌دوای له‌دایكبوون چالاك ده‌كات، بۆیه له ماوه‌ی سكپڕی‌و له‌دوای منداڵبوونیش، به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره زه‌یته سوودێكی زۆری هه‌یه.
رۆنی زه‌یتوون ڕێگری ده‌كات له كه‌مبوونه‌وه‌ی مادده‌ی كالسیۆم له له‌شدا، له كاتی پیربووندا ده‌بێته‌هۆی فشه‌ڵبوونی ئێسك.
به‌كارهێنانی ئه‌م ڕۆن، به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌و به بڕی 40گرام، ده‌بێته‌هۆی دابه‌زاندنی گوشاری خوێن.
له سووده‌كانی تری ئه‌م ڕۆنه:
- سپێتی ددانه‌كان دهپارێزێتو پووكه‌كان به‌هێز ده‌كات.
- چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ سووتاوی، ئه‌ویش دوای تێكه‌ڵكردنی به ئاو‌و گه‌ڵای دره‌ختی لیندن (له ئه‌وروپا) هه‌یه.
- به‌هێزكه‌ری گهدهیهو حه‌زنی خواردن زیادده‌كات.
- پارێزه‌ری یاده‌وه‌ری مرۆڤه له كاتی پیریدا.
- رۆنی زهیتوونو زه‌ڵاته‌ی مه‌عده‌نووس چاره‌سه‌ره بۆ ئازاری كۆئه‌ندام[ی میزه‌ڵدان.
تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان له‌سه‌ر ڕۆنی زه‌یتوون
به‌پێی یه‌كێك له‌و توێژینه‌وه پزیشكییانه‌ی له ئیسپانیا كراوه، ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی له گۆڤاری زانستیی "گات"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك كراوه، بۆئه‌وه‌ی بزانن بوونی ڕۆنی زه‌یتوون تا چه‌ند كاریگه‌ری ئیجابی هه‌یه، به‌جۆرێك مشكه‌كان به‌سه‌ر 3 پۆلدا دابه‌شكراون، به‌شێكیان خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به زه‌یتی زه‌یتوون، به‌شی دووه‌میان خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕۆنی ماسی‌و جۆری سێیه‌میشیان ئه‌و خۆراكه‌یان پێدراوه كه به زه‌یتی گیا گه‌زنه "العصفر" چهوركراوه، پاشان هه‌ریه‌ك له‌و سێ پۆله، جۆره مادده‌یه‌كیان پێدراوه، بۆئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه ببن، ده‌رئه‌نجامیش ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه‌ی كه خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به زه‌یتی زه‌یتوونیان پێدراوه، كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، به به‌راورد به دوو پۆله‌كه‌ی تر.
میجێل گاسۆڵ، سه‌رۆكی ئه‌و تیمه توێژه‌ره‌ی ئیسپانیا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و خواردنه‌ی ته‌نیا له 5%ی زه‌یتی زه‌یتوونی له‌خۆگرتووه، به به‌راورد به‌و خواردنه‌ی زه‌یتی گیا گه‌زنه‌ی تێدایه پاكترهو باشتره‌و دیسان ڕۆنی زه‌یتوون ڕێگره له دروستبوونی مادده‌یه‌ك كه به ئاركیدونات ده‌ناسرێت كه هه‌ركاتێك له له‌شدا له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی تر به ناوی بوستجلاندین یه‌كده‌گرێت، ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی.
سه ر جا وه (هه‌فتانه )


له‌سه‌ر هێڵ نییه