❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێم ون بوویت!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-13 18:07:35

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

لێم ون بوویت!

لێم ون بوویت!

له‌ کوێوه‌ لێم ون بوویت؟
له‌ کام ده‌رگا چوویته‌ ده‌ر؟
که‌ی خوا حافیزی و ماڵئاواییت کرد؟
ده‌ردی ئه‌و دووریه‌ت تاڵیه‌
ده‌ردی دووریت بێ سه‌بووریه‌
به‌ڵام سه‌بوورم و سه‌بوور ئه‌بم
چی تۆی ون کرد لێم؟
موسافری کام ڕێگای؟ چۆن بتدۆزمه‌وه‌؟
ئه‌ی هه‌وری خوێناوی بۆ هاوار ناکه‌ی؟
به‌هاواره‌وه‌ بڵێ وه‌ره‌ مه‌عشوقت پێ ئه‌زانم
ئه‌ی ئاسمان بۆ بێ هه‌ستی؟
ئه‌ی مانگ بۆ کپ و بێ ده‌نگ و تاریکی؟
ئه‌ی خۆر ڕووناکیت یه‌کبخه‌ و له‌یه‌ک شوێنی بده‌
خۆ هه‌ر له‌ تاریکی دام
شوێنی مه‌حبوبمم نیشانده‌
کوا له‌ کوێیه‌ مه‌عشوقی من؟
ئه‌ی زه‌وی بۆ هیچ ناڵێی؟ بۆ مه‌حبوبمم پیشان ناده‌ی؟ له‌کوێ عه‌شارت داوه‌؟

به‌چی بفڕم؟ بۆ کوێ بفڕم؟
ئه‌ڕۆم   ،،،   ئه‌ڕۆم
ماندوو نابم دوریش بڕۆم
ئه‌گه‌ڕێم ئاخۆ له‌کوێی
واز ناهێنم تا ئه‌تدۆزمه‌وه‌
ئه‌فڕم بۆ دوورایی ئاسمان
ئه‌ڕۆم بۆ قووڵایی ده‌ریاکان و زه‌ریاکان
ئای! بۆ هه‌مووتان بێ ده‌نگن؟
بۆ هه‌مووتان ڕه‌قن له‌گه‌ڵم ؟
ئه‌ی دره‌ختی پڕ سه‌یرو جوان تۆ پێم بڵێ
ئه‌بێ تۆ هه‌ست به‌ناخی ئاگرینم بکه‌ی
تۆ جوانی و دڵخۆشی
ئه‌بینم چۆن ((با)) سه‌ما به‌ گه‌ڵاکانت ئه‌کا
خه‌نده‌یان لێ ئه‌بارێ ده‌ بفه‌رموو

ئای بێده‌نگی مانایه‌کی تێکه‌ڵت هه‌یه‌ پێویستم به‌ به‌ده‌نگ بوونه‌
بۆ که‌س ڕه‌حمێ به‌من ناکا
گشت ده‌نگێک په‌رژین کراوه‌ به‌ بێ ده‌نگی
نازانم که‌ من له‌ بوونا ون بوومه‌ یا بوون له‌ مندا ونبووه‌!
ئیتر ئه‌زانم کێ تۆی برد
ونی کردی لێم
ئه‌وه‌ قه‌ده‌ره‌!
ئای قه‌ده‌ر! باڵه‌کانمت شکاند
ئیتر ناتوانم بفڕم
ئای! قه‌ده‌ر باشی یا دڵڕه‌ق!؟
به‌ڵام فێرت کردم خۆڕاگرتر بم
نه‌که‌وم
له‌که‌وتن هه‌ستمه‌وه‌
ئه‌ی په‌پوله‌ی باڵ نه‌شکاو بڕۆ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ر تا ده‌گه‌یته‌ مه‌عشوقم پێی بڵێ بیرت ئه‌که‌ین
هه‌رچه‌نده‌ که‌ سه‌خته‌ له‌ دووریت به‌سه‌ر بردنی ژیان
هه‌رچه‌نده‌ ژیان به‌بێت تاریکایی بۆ هێشتینه‌وه‌
به‌ڵام ڕووناکیه‌ک به‌دی ئه‌که‌ین تا دیسان ڕێگاکانی جوانی و ژیانی پێ بدۆزینه‌وه‌..

زوو پێت ئه‌گه‌م تا به‌ هه‌موو هه‌ستم تا قووڵایی ڕۆحم هه‌ست به‌خۆم ئه‌که‌م
کاتێ باوه‌شمان وه‌کو لاولاو و چیلکه‌ له‌ یه‌کتر داوه‌
لێم ونبوویت و دووریت لێم
پێت ئه‌گه‌م ،،، پێت ئه‌گه‌م.


تایبه‌ت به‌: کوردژیـــــــن
موسلیــــم غه‌مگیـن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-13 19:36:50

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: لێم ون بوویت!

ده‌ست وخامه‌ت ره‌نگین بیت زۆر جوانت نوسیوه‌ هه‌ر به‌رده‌وام به‌ به‌راستی زۆر جوانن زۆر جوانت هۆنیوه‌ ته‌وه‌
ماندو نه‌بیت له‌شت ساخ بیت زۆر جوانه‌ هه‌ر نمونه‌ت زۆر بیت به‌ساقه‌ به‌ هیوای کاری جوانتر بی به‌شمان مه‌که‌ له‌ به‌هره‌ جوانه‌کانت کاک موسلیم به‌ریز هه‌ربمینی به‌شادی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-13 19:51:40

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: لێم ون بوویت!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم گیان هه‌ر بژیت
هه‌میشه‌ ده‌ست و خامه‌ت ره‌نگین بێت
سه‌ربه‌رز بیت برام

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-13 23:49:52

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: لێم ون بوویت!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم گیان ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-14 18:01:30

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: لێم ون بوویت!

زۆر زۆر سوپاس خاتوو شه‌هلا گیان
زۆر سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت و هه‌ستی به‌رز و ناسکت
هیوام وایه‌ له‌ژیانتا سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت.
دووباره‌ زۆر سوپاس هاوڕێ گیان
*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*


ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت خه‌مه‌گیان
زۆر سوپاس هاوڕێ گیان بۆهه‌ستت
سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانا
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*


زۆر سوپاس شازه‌ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سه‌رکه‌وتوو و  شاد بیت له‌ژیانتا هاوڕێ گیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-14 19:52:58

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لێم ون بوویت!

ده‌سته‌كانت خۆشبێت موسلیم گیان
به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌كی زۆر زۆر جوانه‌
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت و بابه‌ت و په‌یڤ و هۆنراوه‌ی جوانمان پێشكه‌ش بكه‌یت
سه‌ركه‌وتوو بیت ئیشه‌ڵا و به‌رده‌وام بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-29 10:25:07

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: لێم ون بوویت!

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ مه‌ریوان گیان برای خۆشه‌ویستم
له‌هه‌ستی به‌رز و جوانت سوپاستێکی زۆرت ئه‌که‌م براگیان
زۆر سوپاس منیش هیوام وایه‌ که‌ له‌ژیانتا سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌ بژیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net