❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكایە بەڕێزان ڕاپۆرتێكم پێویستە لەسەر پێست

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-16 09:49:21

Ronaldo7
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-16
دواترین سه‌ردان: 2010-11-29
په‌یامه‌كان: 2
WindowsMSIE7

تكایە بەڕێزان ڕاپۆرتێكم پێویستە لەسەر پێست

سڵاو بەڕێزان
بەڕێزان لە قوتابخانە داوای ڕاپۆرتێكیان لێكردووم لەسەر پێست
هیوادارم یارمەتیم بدەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-16 13:20:14

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: تكایە بەڕێزان ڕاپۆرتێكم پێویستە لەسەر پێست

فه‌رموو هیوادارم ئه‌مه‌ سوودی  هه‌بێت


  نه‌خۆشیه‌کانی پێست
نه‌خۆشی ئێکزیما؛
نه‌خۆشی ئێکزیما، جۆرێکه‌ له‌ هه‌وکردنی پێستی، که‌ ڕووی سه‌روه‌ی پێست تووشی هه‌وکردن ده‌بێت. زاره‌وه‌ی ئێکزیما بۆ چه‌ندین ڕه‌وشی (حالاتی) پێستی به‌کاردێت، وه‌کو ووشک بوونی پێست، په‌ڵه‌ی پێست، سوریکه‌، خوران، هاڵقرێشان، پفکه‌ کردن و خوێن لێهاتن

   [img]http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ef37db5738.jpg[/img]

جۆره‌کانی ئێکزیما

جۆره‌ زۆر باوه‌کان

جۆره‌ که‌م باوه‌کان

چاره‌سه‌ری

ده‌رمان

دوور ڕاگرتنی پێست له‌ ووشکی

چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی

خۆراک

لێکۆلینه‌وه‌کان









جۆره‌کانی ئێکزیما

وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد، که‌ ئێکزیما زۆر ڕه‌وشی پێستی ده‌گرێته‌وه‌. دیاری کردنی جۆره‌کانیشی له‌ وانه‌یه‌ به‌هۆی شوێنه‌کی بێت وه‌ک (ئێکزیمای ده‌ست)، یان له‌وانه‌یه‌ چۆنیه‌تی ده‌رکه‌وتنی، یان هۆی دروست بوونی.

- جۆره‌ باوه‌کان؛

1. ئێکزیما به‌هۆی حه‌ساسیه‌ی بۆماوه‌؛ باوه‌ڕ وایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ په‌وه‌ندی به‌ بۆماوه‌ هه‌یه‌، به‌زۆری له‌و خێزانانه‌ زیاتر به‌دیار ده‌که‌وێت که‌ ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌ (ڕه‌بو و پووشه‌ تا) یان هه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌یان به‌ شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوری خوراو له‌ ده‌م و چاو و مل و سه‌ر و بازوه‌کان و به‌شی پشته‌وه‌ی ئه‌ژنۆ و ناچه‌ی سمت، ده‌رده‌که‌وێت.

2. ئێکزیما به‌هۆی به‌رکه‌وتن به‌ مادده‌ی تایبه‌تی که‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وکردنی پێست و دروست کردنی حه‌ساسیه‌ یان خوران.











چاره‌سه‌ری ئێکزیما

1. چاره‌سه‌ری به‌ هۆی ده‌رمان؛ هه‌وکردنی پێست به‌زۆری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ مارهه‌می تایبه‌تی، ئه‌م مه‌رهه‌مانه‌ له‌ مادده‌ی ستیڕۆید پێکهاتوو، که‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ و کۆنتڕۆل کردنی نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌. ئه‌م ده‌رمانانه‌ ده‌بێت به‌ژیرانه‌ به‌کاربهێندرێت و ته‌نها پزیشک بۆی هه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ به‌کارهێنانی بدات، چونکه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌کی ته‌ندروست به‌کارنه‌هێندرێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، ده‌بیته‌ هۆی ته‌نک و ناسک بوونی پێست، بۆیه‌ له‌ کاتی به‌کار‌هێنان له‌ ده‌م و چاو ده‌بێت جۆری بێ هێز به‌کاربهێندرێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ له‌ زیانه‌کانی. جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌بنه‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی توانه‌ی به‌رگری له‌ش، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌رمانی تر به‌کاربهێندرێت بۆ ڕێگرتن له‌گه‌شه‌ کردنی به‌کتریا و که‌ڕوه‌کان.

2. دوور ڕاگرتنی پێست له‌ ووشکی؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ور و شێدار کردنی پێست، چونکه‌ نه‌خۆشی ئێکزیما زیاد ده‌کات به‌ ووشک بوونی پێست. شێدار ڕاگرتنی پێست یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین چاره‌سه‌ریه‌کان. چه‌ورکردن یان شێدار کردنیش به‌هۆی مه‌رهه‌م و کرێمی تایبه‌تی ده‌بێت که‌ پزیشکی تایبه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات بۆ به‌کار‌هێنانی.

3. چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی؛ ئه‌مه‌ش به‌ به‌کارهێنانی تیشکی سه‌روی بنه‌وشه‌ی، هه‌رچه‌نده‌ به‌رکه‌وتن به‌ تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌ی زه‌ره‌ و زیانی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی دروست کردنی شێره‌په‌نجه‌ی پێست!

4. چاره‌سه‌ری به‌هۆی خۆراک؛ دواین لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد، که‌ زۆر جۆره‌ خۆراک هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی دورست کردنی حه‌ساسیه‌ی پێست و هه‌وکردنی، چاره‌سه‌ریش بریتیه‌ له‌ خۆ دوور ڕاگرتن له‌م خوراکانه‌. ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ له‌وانه‌ی ببنه‌ هۆی دروست کردنی حه‌ساسیه‌ بریتن ؛ قاوه‌، فاسۆلیا، هێلکه‌، فستق و گه‌نمه‌شامی. حه‌ساسیه‌ بۆ خۆراک جیاوازه‌ له‌ که‌سێک بۆ یه‌کی تر

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net