.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






شۆڕشگێڕی ناوداری كورد و پاشای كوردستان شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێكی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكی دڵسوزی شێخی نه‌مر و كورد و كوردستان له ته‌نیشت گۆڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێدرا.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی كورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایكبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان كردووه و چاویان به‌سوڵتا عه‌بدولحه‌میدا كه‌وتووه و ڕێزێكی زۆریان لێنراوه.
كاتێك له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ناوچه‌ی سلێمانی هۆزه‌كانی خۆی ده‌كێشێته‌وه، شێخ مه‌حموود له 1918.11.15دا میرییه‌كی كوردی له كوردستانی باشوور داده‌مه‌زرێنێ، له‌م هه‌نگاوه‌یدا "مه‌یجه‌ر نۆئێل"ی فه‌رمانڕه‌وای ڕامیاری به‌ریتانیا له كوردستان پشتگیریی ده‌كات و حه‌ز ده‌كات كورد ده‌سه‌ڵاتێكی ڕامیاری خۆی هه‌بێ و جودابێ له ئێراق.
"ستیڤن لۆنگریك له په‌رتووكه‌كه‌ی "ئێراق له 1900 - 1950"دا له‌باره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حمووده‌وه ده‌ڵێ:"ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕاویی شێخ مه‌حموود ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تا ده‌گاته ڕ‌ه‌واندزی گرته‌وه و ماوه‌یه‌كیش كۆیه و ناوچه‌كه‌یشی سه‌ربه میرییه‌كی شێخ بوون و به‌ده‌یان سه‌رۆك خێڵی كوردی كه‌وتنه پاڵی و كوردی بووه زمانی فه‌ڕمیی میرییه‌كه‌ی و فه‌رمانبه‌ری له كورد به‌ولاوه كه‌سی تر نه‌بوون."
شێخ مه‌حموود هه‌ستی ده‌كرد به‌ریتانیا به‌دڵ له‌گه‌ڵ كورد نی‌یه و ورده ورده له په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانی، كه به‌كوردی دابوون پاشگه‌ز ده‌ێته‌وه، بۆیه له ڕۆژی 21ی مایسی 1919دا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئینگلیزه‌كانی له سلێمانی و ناوچه‌كانی وه‌ده‌رنا و هه‌ندێكیشی به‌دیلگرتن.
به‌ڵام پێنه‌چوو ئێنگلیزه‌كان هێزێكی چه‌كداری گه‌وره و گرانی خۆیان كۆكرده‌وه و له قۆڵی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و سلێمانی هاتن و له ده‌ربه‌ندی بازیان به‌له‌شكری خۆبه‌ختكاری شێخ مه‌حموود گه‌یشتن، به چه‌كی نوێ له كوردیان دا‌و له ئه‌نجامدا شێخی نه‌مر له په‌نا به‌رده قاره‌مان به برینداری به‌دیلگیراو بردرا بۆ به‌غدا و دادگای سه‌ربازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دا، به‌ڵام دوایی بیریان له‌وه‌كرده‌وه، گه‌ر شێخ مه‌حموود بكوژرێ باری كوردستان پتر ئاڵۆز ده‌بێ و شێخ‌یش دیله‌كانی ئێنگلیزی نه‌كوشتوون و هێرشێ نه‌كردۆته سه‌ر سوپای به‌ریتانیا، به‌ڵكو له‌باری به‌رگری له خۆكردن دابووه، بۆیه بڕیاریان دا فه‌رمانی سزاكه‌ی سووك بكرێ و دوور خرێته‌وه بۆ هیندستان.
له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود له سلێمانی، باری ئاسایشی كوردستان پتر تێكچوو، بۆیه به‌ریتانیا بیری له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاشایه‌ی كوردستان كرده‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێوییه، وابوو ئێنگلیزه‌كان له‌دوا دوای مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1922دا شێخ مه‌حموودیان هێناوه كوردستان و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو ناوی نا پاشای كوردستان و له‌مانگی تشرینی دووه??%8
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


dast xosh barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zaniariakat baswda har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه