❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .


#1 2010-12-04 14:33:01

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

سڵاو بۆ ئێوه‌ی به‌ڕیز ...

ئه‌م كاته‌و هه‌مووكاتتان خۆش .


ببورن ئه‌رك نه‌بێت یه‌كێ له‌ خزمه‌كانم داوای ڕاپۆرتێكی كردوه‌ .

له‌سه‌ر
( توڕه‌بوون ) .

مه‌منون بۆ هاوكاریتان .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-04 14:49:49

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

سڵاو  هاوڕێ گیان..
ڤیان خان من له‌ بابه‌تێکا که‌مێک ئاماژه‌م پێدا جا نازانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یڵێی ئه‌گونجێ یانا ئه‌مه‌ بابه‌ته‌که‌یه‌،


وه‌ فه‌رمووده‌یه‌کیش له‌سه‌ر توڕه‌بوون ئه‌مه‌یه‌: ‌‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی: " ألا وإن‌الغضب جمرة في قلب إبن آدم، أما رأیتم إلی حمرة عینیه‌ وإنتفاخ أو داجه‌ فمن أحس بشيء من ذلک فلیلصق بالأرض".
واته‌: (به‌راستی تووره‌بوون پشکۆیه‌ک ئاگره‌ له‌دڵی ئاده‌میزاددا، ئایا نابینن که‌چۆن   چاوی سوور هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ و ده‌ماره‌کانی گه‌ردنی به‌رز ئه‌بێته‌وه‌، هه‌ر که‌س هه‌ستی به‌وه‌ کرد ببا له‌ جێی خۆی بمێنێته‌وه‌ و نه‌جوڵێت).
وه‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ئه‌فه‌رموێت: (به‌راستی تووڕه‌بوون له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌ ، شه‌یتانیش له‌ ئاگره‌، بێگومان ئاگریش به‌ ئاو دا ئه‌مرکێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ ئێوه‌ تووڕه‌بوو، باده‌ست نوێژ بگرێت).

هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌مه‌ زیاتر ئه‌گرێت به‌ڵام جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌توانم هاوکاریت بکه‌م ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو زیاتر هاوکاری ئه‌که‌م له‌م بابه‌ته‌.
ئاسووده‌ بی و کاتت شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-04 15:13:58

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

زۆر مه‌منون كاك موسلیم ،، به‌ڕێزی ... ده‌سته‌كانت خۆش ،، ماندونه‌بیت ،،
چاوه‌ڕیی هاوكاریتانم مه‌منون بۆ هه‌موان ... به‌خته‌وه‌ربن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-04 15:41:02

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

سڵاو..
لەکاتی گەڕاندا ئەمانەم بەرچاو کەوت ،هیوام وایە سوودی هەبێت:


----------
تـــــــــــــــــــــوڕه‌ بــــــــــــــــــــــوون
كێ‌ هه‌یه‌ له‌ئێمه‌ رۆژێك له‌ڕۆژان توڕه نه‌بوبێت یان توره‌یان نه‌كردبێت.

چه‌ندمان له‌كاتی‌ توڕه‌ه‌ییدا ده‌توانین كۆنترۆلی خۆمان بكه‌ین‌و قسه‌یه‌ك یان ره‌فتارێك نه‌كه‌ین كه‌ دواتر لێی په‌شیمان نه‌بین.

لای هه‌ندێك توڕ‌ه‌یی به‌جۆرێك له‌ئازایه‌تی‌ داده‌نرێت‌و لای هه‌ندێكیتر نیشانه‌ی‌ پیاوه‌تی‌‌و خۆهه‌ڵكێشانه‌ كه‌ تاكێكی‌ توڕه‌ه‌یه‌‌و لای‌ هه‌ندێكیتر ره‌فتارێكی‌ شه‌رمه‌زارییانه‌یه‌و به‌ شوێن چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێت بۆی.

هه‌ندێك توڕه‌بونه‌كه‌ی‌ له‌ناخی‌ خۆیدا ده‌خواته‌وه‌‌و ناتوانێت یان رێگه‌ی‌ نادرێت ده‌ری ببڕێت‌و هه‌ندێكیتر به‌ هاوار‌و قیژه‌ توڕه‌ییه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌بڕێت‌و كه‌سانێك هه‌ن به‌ وته‌ی‌ نه‌شیاو‌و توندوتیژی‌‌و ئازاردانی‌ خود یان به‌رامبه‌ر یان زیان گه‌یاندن به‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ ناوماڵ‌ توڕه‌ییه‌كه‌یان ده‌رده‌برین.

كه‌سانێكیش هه‌ن به‌ زیانگه‌یاندن به‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ گشتی‌(شكاندنی‌ دره‌ختی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ویستگه‌ی‌ پاسه‌كان‌و به‌لوعه‌ی‌ ته‌والێته‌كان) توڕه‌یی‌و ناڕه‌زایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.


هۆكاری توڕه‌بون:

ده‌توانین بڵێین دوو هۆكاری سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ بۆ توڕه‌بوون:

هۆكاری ده‌ره‌كی‌: وه‌كو قه‌ره‌باڵغی‌‌و گرفتی‌ هاتوچۆ‌و پیسبوونی‌ ژینگه‌‌و ده‌نگه‌ده‌نگی‌ زۆرو به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رماو فشاری كار‌و نه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی‌ كار‌و سته‌م‌و زۆرداری لێكردن‌و نایه‌كسانی‌‌و نادادپه‌روه‌ری له‌بواره‌كانی‌ ژیاندا ...... هتد.

هۆكاری ناوه‌كی‌: په‌یوه‌ندی‌ به‌ خودی‌ تاكه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو بێخه‌وی‌، برسێتی‌، ئازار، گرفتی‌ سوڕی مانگانه‌، نه‌مانی‌ سوڕی مانگانه‌( له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌مانه‌ نه‌خواستراوبێت)نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی‌ گه‌ر چاره‌سه‌ری ئاسان نه‌بێت‌و درێژخایه‌ن بێت‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی‌ ژیان هه‌بێت‌و له‌هه‌ندێ بواردا چالاكی‌ تاك سنوردار بكات، به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكحول‌و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان یان هه‌وڵدان بۆ وازهێنان ئه‌گه‌ر تاك ئالوده‌بێت، سه‌رنه‌كه‌وتن له‌په‌یوه‌ندی‌ سه‌رجێگه‌ له‌گه‌ل هاوسه‌ردا، بونی‌ حاڵه‌تێك یان نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌رونی‌ وه‌كو خه‌مۆكی‌و دڵه‌راوكێ‌‌و سكیزۆفرینیا.


نیشانه‌كانی‌ توڕه‌یی:

تاكه‌كان جیاوازیان هه‌یه‌ له‌شێوازی‌ ده‌ربڕینیان بۆ توڕه‌یی، بۆیه‌ ده‌شێت هه‌ندێ نیشانه‌ له‌تاكێكدا هه‌بێت‌و له‌یه‌كێكیتردا نه‌بێت‌و به‌ پێی هۆكاری توڕه‌بونه‌كه‌‌و شوێنی‌ توڕه‌بون‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ لێی توڕه‌ده‌بیت ده‌ربڕینت بۆ توڕه‌بون ده‌گۆڕێت.


ئاشكراترین نیشانه‌كان بریتین له‌:

خێرالێدانی‌ دڵ‌و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری خوێن‌و سوربونه‌وه‌‌و هه‌ناسه‌ كورتێ.

له‌رزین ، گرژبونی‌ ماسولكه‌كان، عاره‌قكردنه‌وه‌، ئاخاوتن به‌ده‌نگی‌ به‌رز‌و ره‌خنه‌گرتن‌و قسه‌ی‌ نه‌شیاو‌و زیان گه‌یاندن به‌ خود یا به‌ ده‌وروبه‌رو خێرایی‌و توندوتیژی‌ له‌ڕه‌فتاردا.

بێده‌نگی‌‌و خۆ به‌دووورگرتن. گرفت له‌نوستن‌و خواردن‌و په‌یوه‌ندی‌ سێكسی.

بۆ هه‌ندێك زوو توڕه‌ده‌بن‌و هه‌ندێكیتر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟

د.جیری دیڤینباتشه‌ر پسپۆڕ له‌بواری به‌رێوه‌بردنی‌ توڕه‌یدا هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ سێ هۆكاری سه‌ره‌كی‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ :

1- هۆكاری بۆماوه‌‌و فسیۆلۆجی‌.

2- تێڕوانینی‌ تاك‌و خێزان بۆ توڕه‌یی‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ تاك له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌.

3- هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و رۆشنبیری. هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ شێوازێكی‌ ئه‌رێنی‌ ده‌ڕوانێته‌ تاكی‌ توڕه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات تاك، توڕه‌بون به‌ شتێكی‌ ئیجابی‌ وه‌رگرێت‌و جاربه‌جار هه‌وڵ بدات خێرا تر‌و توندتر توڕه‌ ببێت.



هۆكارەكانی تووڕەبوونی هەرزەكار
سەرجەم ئەو گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕە سیاسی و كۆمەڵایەتیانەی كە ڕۆژانەو بەبەردەوامی روودەدەن، كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر گەنجان و هەرزەكاران دروست دەكەن، بەو پێودانگەی هەرزەكار زوتر گۆڕانكارییەكان كاری تێدەكەن، لەبەر ئەوەش زۆرترین كێشەو گرفت و بەربەست لەبەردەمیدا دروست دەبێت، ئەمیش كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر هەڵچوونی دەروونی لای هەرزەكار هەیە.
لێرەوە دەمانەوێت هۆكارو دەرئەنجامەكانی توڕەبوون و هەڵچون لای هەرزەكاران بخەینە ڕوو، سەرەتا پێویستە لە چەمكی توڕەبوون تێ بگەین :
توڕەبوون : هەڵچونێكی دەروونییە بەهۆی چەند پاڵنەرێكەوە پەیدا دەبێت، بەمانایەكی تر كاردانەوەی كردارێكی ترە، نەك لەخودی توڕەبوونەوە هاتبێ، زانایانی بواری دەروونی پێیان وایە كە هەرزەكاری توڕە : كەسێكی رسكاوی توندە، ئینكارە، حەزدەكات بەو پەڕی توانایەوە مەبەستەكانی بێنێتەدی، هەمیشە شێواو و پشۆكاوە، كەبوەتە مایەی بێزاری زۆری ئەو كەسانەی كەلەدەوروبەریدان. بەڵام توڕەبوون لای هەرزەكاران چەندین هۆكارو فاكتەری هەیە. د. عەبدولعەزیز محەمەد ئەلحور شارەزا لەبواری دەروونیدا پێیوایە توڕەبوونی هەرزەكار هۆكاری زۆری لەپشتە: یەكێكیان: پەیوەندی بە فاكتەری بۆماوەییەوە هەیە بۆ دروستبوونی كەسایەتیەكەی. بۆ نموونە: لەوانەیە دایك و باوك، یەكێكیان كەسێكی توڕەو دەمار گرژبێ. دووەمیان: ئەگونجێ هۆكاری ژینگەیی بێ وەكو ئەوەی هەرزەكار لەكەشێكی پەروەردەیی لێوان لێو دەمارگیری و ڕەفتاری لاسارو توڕەییدا گەورەبووبێ، یان بەوپەڕی دڵڕەقییەوە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا كرابێ، چونكە مامەڵەكردن لەگەڵیدا بەتوندوتیژی و بێبەزەییانە، ڕاستەوخۆ ئەگوازرێتەوە بۆ خودی هەرزەكارەكە، وای لێئەكات هەمان هەڵچوون دوبارەكاتەوە، چونكە درێژكراوەی هەمان ڕەفتاری گەورەكانە كەزۆربەی كات لە دایك و باوك یان دەوروبەرەكەیەوە فێر دەبێ.
سێیەمیان: پەیوەندی بەجۆری ئەو مامەڵەوەیە لەگەڵیدا زیادەڕۆیی تێدادەكرێ و لەتوانای ئەم بەدەرەو زیاد لە پێویستەو پێی جێبەجێ ناكرێت. بەم كارە وای لێدێ بێزاربێ لە خۆشی و دەوروبەرەكەشی، كەلە دەرئەنجامدا وا هەست دەكات دوژمنكارییەك بەرامبەری ئەنجامدراوەو لەكۆتاییدا كەسێكی توڕە دەرئەچێ.
چوارەمیان: چەند هۆكاری تریش هەن كە ئەبنە هۆی توڕەبوونی لەوان: بچوكی ماڵ، نەبونی ژینگەیەكی گونجاو بۆ كات بەسەربردن و حەوانەوە، كەتیایدا چالاكی هزریی و جەستەیی ئەنجام بدات، هەروەها گرنگیدان بە پێویستییە رەواكانیان و پشودان و ڕابواردن لە هەندێ كاتدا. (د. عەبدولعەزیز محەمەد ئەلحور) پێیوایە چارەسەری توڕەیی لە هەرزەكاراندا، لە میانەی دابینكردنی كەشێكی ئارام و پڕ لە كامەرانی یەوە دەبێت. هەروەها خۆشەویستیان پێ ببەخشرێت یان دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێ و ورەیان بەرز كەیتەوە لەناو خێزاندا، پێویستە بەتەبایی و هاوكاری بژین و نەترسن لەوەی نەكا خێزانەكانیان لەبەر یەك هەڵوەشێ توشی گرێی دەروونی بن، یان بارێكی وای بۆ بڕەخسێ كە ترسی لە شكست و كەوتن و دەرنەچون لە خوێندندا نەبێ. گومانی تێدانییە هەتا سۆزو خۆشەویستی بەرامبەریان زیادكرێ، زیاتر بواری تێگەیشتنیان فەراهەم دەبێ، پێویست ناكات سوربین لەسەر ترساندن و سزا لەكاتی سەرپێچیاندا. هەروەها متمانەی زیاتری پێ بكرێ، نابێ بەشێوەیەكی (فزولی) هەڵسوكەوتیان لەگەڵ بكرێ چونكە ئەو جۆرە ڕەفتارە بەرامبەریان ئەبێتە زەوییەكی بەپیت بۆ نەش و نماكردنی توڕەبوون. زۆر گرنگە سەربەخۆیی زیاتریان پێ بدرێ و دەسەڵاتی باوكان بەرامبەریان كەم بكرێتەوە، چونكە بەدڵنیایییەوە سەربەخۆیی شێوە دەربڕینێكی هەستی خۆشەویستیە، بەتایبەتی بۆ ئەم قۆناغەو پشت بەستن بەخۆیان. پێویست ناكات شپرزە بین بۆ هەر كارێكی باش ئەگەر بیانەوێ بەهەر ڕێگایەك و لەگەڵ هەركەسێكدا بیكەن، تەنها ئەوەندە نەبێ چاودێری كارەكانیان بكرێ. لەگەڵ ئەوەشدا نابێ مافە كانیان پێشێلكرێ و ئەبێ پێویستیە كانیان بۆ جێ بەجێ كرێت لە كۆتایدا ( د. عەبدولعەزیز محەمەد ئەلحور) جەخت لە سەر پێنج بنەمای پێویستی سەرەكی دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی توڕەبوونی نەوجەوانان :
1ـ پێویستی بۆ ڕێزگرتنیان.
2ـ پێویستی بۆخۆشەویستی و ئاسایش و ئارامیان.
3ـ پێویستی بۆ سەلماندنی خودی.
4ـ پێویستی بۆ بوونی كۆمەڵایەتی.
5- پێویستی بۆئاراستەكردنی باش.


جــــۆره‌کــانــی تــووڕه‌بــوون
تووڕه‌بون یه‌کێکه‌ له‌ خراپترین خووه‌کانی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووره‌بون سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌که‌ بۆ گرۆی ئاده‌میزاد. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ موسوڵمان خۆی له‌ تووڕه‌بوون بپارێزێ، ئه‌وه‌تا پیاوێک دێته‌ لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سێ جار پێی ده‌ڵێت: ئامۆژگاریم بکه‌، پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) هه‌ر سێ جاره‌که‌ له‌ وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت: تـــــــــوڕه‌ مـــــــه‌بــــــه‌


بێگومان توڕه‌بونیش له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی ترو له‌ بارێکه‌وه‌ بۆ بارێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین خه‌ڵکی له‌ باری توڕه‌بونه‌وه‌ بکه‌ین به‌ چوار به‌شه‌وه‌:

یـــــــــــه‌کــــــــــ ــه‌م:
خێرا تووڕه‌ بوون و خێرا هێور بونه‌وه‌.


دووه‌م:
دره‌نگ تووڕه‌بون و دره‌نگ هێور بونه‌وه‌.

ســــــێ یـــــــــه‌م:
خێرا تووڕه‌ بون و دره‌نگ هێور بونه‌وه‌.

چــــــواره‌مـــــــــ :
دره‌نگ تووڕه‌بون و خێرا هێور بونه‌وه‌.


1- خـــــــێــرا تـــووڕه‌ بــــون و خـــێــرا هــێــور بــونــه‌وه‌:
ئه‌م خۆره‌ که‌سه‌ ناتوانێت کاروباره‌کانی خۆی به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ببات، ته‌نها وشه‌یه‌ک کاری تێده‌کات و وشه‌یه‌کی تر هێوری ده‌کاته‌وه‌،
ئه‌م جۆره‌ مرۆڤه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵی به‌ ئازاره‌و که‌سی به‌رامبه‌ر نازانێت چۆن له‌گه‌ڵی هه‌ڵ بکات، چونکه‌ میزاجی به‌رده‌وام له‌ گۆڕانکاریدایه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ووشه‌یه‌ک توڕه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش هه‌فته‌یه‌ک هه‌مان ووشه‌ی پێ بڵێیته‌وه‌ له‌لای ئاسایی بێت، به‌ گوێره‌ی باری ده‌روونی خۆی.



2_ دره‌نـــــگـــ تـــــوڕه‌بــــوون و دره‌نـــگ هــێـــور بـــــونــه‌وه‌:
جۆرێکی ترن له‌ خه‌ڵک که‌ توڕه‌ نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توڕه‌ش بن له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر بپچڕێنێت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌ یا زیاتریش، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ئه‌وه‌یان باشه‌ دره‌نگ تووڕه‌ ده‌بن.


3_ خـــێــــرا تـــــووڕه‌ بــــون و دره‌نــــگ هـــێـــور بـــونـــه‌وه‌:
ئه‌مه‌ش خراپترینی خه‌ڵکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بچوکترین شت تووڕه‌ ده‌بن و خێراش هێور نابنه‌وه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ نین داوای لێبوردن بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانیان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کاتێک که‌سی به‌رامبه‌ر داوای لێبوردنیشی لێ بکات ئه‌و زیاتر له‌سه‌ر بڕیاره‌ هه‌ڵه‌کانی پێ دا ده‌گرێت،
که‌واته‌ گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆت و ده‌وروبه‌رت و هاوڕێیانت ئاسوده‌بن ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ له‌ جۆره‌ سیفاته‌ دوربکه‌ویته‌وه‌.


4_ دره‌نـــــــــگ تـــــووڕه‌ بــــوون و خــێـــــــرا هــێـــور بــــونه‌وه:
ئه‌م جۆره‌یان با‌شترین‌ جۆری خه‌ڵکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌رمونیانی و ژیری له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌وانه‌، به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یان ڕێگری ئه‌وه‌یان لێ ناکات که‌ هیچ کات تووڕه‌ نه‌بن، چونکه‌ ئه‌وانیش مرۆڤن و ده‌بێ تووڕه‌ببن، به‌ڵام زۆر دره‌نگ توڕه‌ده‌بن، ئه‌و کاته‌ش که‌ توڕه‌ ده‌بن زۆر به‌ خێرای هێور ده‌بنه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت کاتێک داوای لێبوردنیان لێ بکرێت خێراتر هێور ده‌بنه‌وه‌.


تۆی خوێنه‌ریش هه‌وڵ بده‌ له‌م جۆره‌یان بیت، چونکه‌ هه‌م خۆت هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران و خاوه‌نی دڵێکی ئارام و ئاسوده‌یت، هه‌م ده‌وروبه‌ره‌که‌شت خۆشحاڵ و ئاسوده‌ن به‌ هاوده‌می و هاورێیه‌تی که‌سانی وه‌کو تـــۆ!!

چۆن خۆت له‌توڕه‌بوون ده‌پارێزیت؟
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌ییدا، سه‌رباری‌ هۆ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ زانینی‌ توڕه‌یی‌، پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ چۆنێتی‌ حاڵه‌تی‌ توڕه‌ییدا بكرێت، پێویسته‌ كه‌ناڵێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ كوژانه‌وه‌‌و خه‌فه‌كردنی‌ گڕووتینی‌ توڕه‌یی‌، گه‌ر تووشی‌ حاڵه‌تێكی‌ توندی‌ توڕه‌یی‌ بوویت، ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

1 ـ هه‌ڵچوونه‌ تاك لایه‌نه‌كانت وه‌لانێ‌، به‌ئارامی‌‌و بێ‌ پێچ‌و په‌نا توڕه‌ییه‌كه‌ت ده‌ربخه‌، ڕێگه‌بده‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توانای‌ گفتوگۆ‌و قه‌سه‌كردنی‌ هه‌بێت تا ئه‌وئاسته‌ی‌ لێت تێبگات.
2 ـ بیر له‌ته‌كنیكی‌ ئازادی‌ سۆزداری بكه‌ره‌وه‌، ته‌كنیكی‌ ئازادی‌ سۆزداری‌ جێگره‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ شیكاری‌ ده‌روونییه‌، چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی‌ توڕه‌ی به‌سیستمی‌ وزه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رزی‌ (چین) ییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌ستنیشانكراوانه‌ی‌ یاده‌ورییه‌ ناخۆشه‌كان، بیردێنێته‌وه‌و هۆشیارتده‌كاته‌وه‌‌و توڕه‌ییه‌كان ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.
3 ـ له‌ڕێگه‌ی‌ پسپۆڕێكی‌ ده‌روونی‌‌و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ت، ده‌توانیت ڕاوێژ بكه‌یت بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی‌ توڕه‌بوون، ڕاوێژ ده‌توانێت یارمه‌تی‌ جیاكاری‌‌و ده‌ستنیشانی‌ ساتی‌ توڕه‌یی‌ بدات، فێرده‌بیت به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستانه‌ خۆت ڕێكبخه‌یته‌وه‌‌و زاڵبیت به‌سه‌ر توڕه‌ییه‌كه‌دا.
4 ـ زۆركات بۆهێوربوونه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ توڕه‌یی‌، پێویستیت به‌هاوڕێیه‌ك یان ئه‌ندامێك یاخود زیاتر له‌چه‌ند كه‌سێكی‌ خێزانه‌كه‌ت هه‌یه‌، به‌شداری‌ به‌كۆمه‌ڵ كاریگه‌ری‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ حاڵه‌تی‌ توڕه‌یی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی‌ هه‌ر كه‌سێك لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ وته‌‌و قسه‌یه‌كی‌ خۆش به‌سه‌ر توڕییه‌كه‌تدا تێبپه‌ڕن‌و هه‌ستی‌ توڕه‌بوونه‌كه‌ت نه‌هێڵن.
5 ـ كاری‌ پێچه‌وانه‌ بكه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ توڕییه‌كه‌ت بته‌قێته‌وه‌، كارێك بكه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ پێی‌ بێزار ده‌بیت، ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی‌ ئارامت پێده‌به‌خشێت، هه‌وڵبده‌ بیرله‌وه‌بكه‌یته‌وه‌ كه‌سی به‌رامبه‌رت هه‌ستت پێبكه‌ن، چونكه‌ هۆكاری‌ زانینی‌ توڕه‌بوونت له‌هه‌ستكردن به‌دڵه‌ڕاوكێ‌و مه‌یلت بۆ ته‌قینه‌وه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌وه‌، لۆجیكیش ئه‌وه‌یه‌ خۆت بخه‌یته‌ جێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌رتن، به‌وه‌ش هێدی‌ هێدی‌ هه‌ستی‌ توڕه‌بوون ده‌ڕه‌وێته‌وه‌‌و نامێنێت.
6 ـ شێوازێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆت په‌یڕه‌وبكه‌، به‌جۆرێك له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌میشه‌ گه‌شبین بڕوانیت‌و هه‌ست‌و سۆزت به‌هێزتر بێت له‌و شتانه‌ی‌ ده‌بنه‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ توڕه‌بوون له‌لات.
7 ـ وه‌رزش ئه‌نجامبده‌، توڕه‌بوون وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ فیزۆلۆژی‌‌و ده‌روونیه‌ له‌یه‌ك كاتدا، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆكه‌ره‌وه‌‌و شاراوه‌ی‌ هه‌ستی‌ توڕه‌ بێت له‌ناختدا، هه‌سته‌ به‌چالاكیه‌ك یارمه‌تیت بدات له‌و وزه‌ی توڕه‌ییه‌ی‌ تێتدایه‌، چه‌ند وه‌رزشێك ئه‌نجامبده‌ وه‌ك، مه‌له‌كردن، ئه‌سپسواری‌، تێنس‌و یاری‌ تۆپ یان هه‌ر یارییه‌ك.
8 ـ چه‌ند وشه‌یه‌كی‌ شیاو هه‌ڵبژێره‌، دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌وشه‌ی‌ نه‌شیاو‌و برینداركه‌ر له‌كاتی‌ توڕه‌بووندا، خۆت به‌دووربگره‌ له‌وه‌ی‌ هه‌موو كاتێك به‌رامبه‌رت تاوانباربكه‌یت‌و به‌خه‌تابار‌و هۆكاری‌ هه‌موو ناخۆشیه‌كان بزانیت.
زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌بوون‌و ده‌ربڕینی‌ به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستانه‌، هه‌ستی‌ به‌خته‌وه‌ریی‌‌و ئاسووده‌یت پێده‌خشێت، كه‌ له‌دوایدا په‌شیمانی‌ نه‌چێژیت.


بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی:
مەکۆی کوردماکس
ماڵپەری ئاوێنە
taw-media

بەهیوام سوودی هەبووبێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-04 16:27:24

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

ده‌سته‌كانت خۆش كاك بڕوا ،، به‌ڕێزی ،، ماندونه‌بیت ،،
به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌ی بۆ تۆی به‌ڕیز ،، نازانم چی تربڵێم ..
ته‌نها زۆر زۆر مه‌منونم ... به‌خته‌وه‌ربیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-04 18:21:27

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

پێویست ناکات ڤیان خان ،تەنها ئەرکێکم بەجێگەیاندووە.
ماندوو بوون لە ئاستی ئێوەدا شانازییە.
سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-05 08:35:40

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .

گه‌وره‌یی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌ ،،
ته‌نها خۆشی و ئاسوده‌یی بۆ ئێوه‌ ئه‌خوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » ڕاپـــۆرتــێــك لــه‌ســه‌ر تــوڕه‌بـــوون .


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net