❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس


#1 2010-12-07 17:22:31

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

سلاو و رێز خۆشه‌ویستان هیوام باشی ئێوه‌یه‌
ئه‌زیزان زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ت یاری تۆپی باله‌ و تێنس  له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ سوپاسی هاوکاری تان ده‌که‌م

له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-07 18:17:43

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

یاری تێنس
چوار جۆر پاڵه وانێتی هه یه که ئه وانه ش
___چوار پاڵه وانێتی یه گه وره که ی جیهان ناسراو به(grand slam)
ئه و یاریزانه ی ئه م پاڵه وانێتی یه به ده ست بهێنێت ده بێته خاوه نی 2000 خاڵ
__ پاڵه وانێتی یه کانیش ئه مانه ن
+(میلبۆرن) له ئوسترالیا
+(ڕۆلان گارۆس) له فه ڕه نسا
+(وێمبڵدۆن)له ئنگلته ڕا
+(فلاشینگ میدۆز) له ئه مریکا

___(ماسترز) ئه و یاریزانه ی ئه م پاڵه وانێتی یه به ده ست بهێنێت ده بێته خاوه نی 1000 خاڵ
__ پاڵه وانێتی یه کانیش ئه مانه ن
+(ئیندیاناوێڵز) له ئه مریکا
+(مه یامی) له ئه مریکا
+(مۆنتی کارلۆ)له فه ڕه نسا
+(ڕۆما) له ئیتالیا
+(مه درید) له ئیسپانیا
+(مۆنتریال) له که نه دا
+(سینسیناتی) له ئه مریکا
+(شه نگه های) له چین
+(پاریس) له فه ڕه نسا
+(لندن) ناسراو به پاڵه وانێتی ماسترز که ته نها هه شت یایزانی ڕیزبه ندی جیهان به شداری تێدا ده که ن
___ پاڵه وانێتی یه (500) خاڵه کان
__له گرنگتین پاڵه وانێتی یه (500) خاڵه کان
+(به رشلۆنه) له ئیسپانیا
+(په کین) له چین
+(طۆکیۆ) له یابان
___
پاڵه وانێتی یه (250) خاڵه کان

*
_له پێش ده ست پێکردنی هه ر یاریه ک هه ردوو یاریزان بۆماوه ی پێنج خوله ک تمرین ده که ن
_دوای ته واو بوونی یه که م گێم پشویه ک ده ده ن به ڵام بێ دانیشتن و جێگه که یان ده گۆڕنه وه ئیتر تا ته واو بونی کۆمه ڵه که دوو گێم یاری ده که ن و جێگه که یان ده گۆڕنه وه له نێوان هه موو دوو گێمێک 90 چرکه پشوو ده ده ن
هه موو کۆمه ڵه یه ک به م شێوه یه دوباره ده بێته وه

_ هه موو کۆمه ڵه یه ک به بردنی شه ش گێم به جیاوازی دوو گێم له پێش یاریزانی به رامبه ر ته واو ده بێت
به ڵام ئه گه ر بوو به پێنج به پێنج ئه وا له حه وت گێم ته واو ده بێت
ئه گه ر بوو به شه ش به شه ش ئه وا گێـمی سیانزده هه م به خاڵ تۆمارده کرێت و ده بێت یاریزان حه وت خاڵ به جیاوازی دوو خاڵ ببات بۆ ئه وه ی بتوانێت کۆمه ڵه که بباته وه
_له چوار پاڵه وانێتی یه گه وره که ی جیهان ده بێت یاریزان سێ کۆمه ڵه ببات بۆ ئه وه ی یاریه که بباته وه
به ڵام له هه موو پاڵه وانێتی یه کانی تر به بردنه وه ی دوو کۆمه ڵه یاریه که ته واو ده بێت

*له کاتی باران باریندا له نێو یاریگای
_grass))(هه رێز) ڕاسته وخۆ یاریه که ده وه ستێت چونکه هه رێز زوو ته ڕ ده بێت و له وانه یه ببێته هۆی ئه وه ی یاریزانه کان توشی پێکان ببن
_(sand)(خۆڵ) یان ((hard(صلب) دوای ته واوبونی گێمه که یاریه که ده وه ستێت

*هه ر یاریزانێک توشی پێکان هات له کاتی یاریکردن ڕاسته وخۆ
ده توانێت داوای هاتنه ژوره وه ی پزیشکه که ی بکات

*له دوای ته واوبونی هه ر کۆمه ڵه یه ک یاریزان ده توانێت بچێت بۆWC

___ئه مانه ش چه ند زاراوه یه کن که له یاری تێنس به کار دێت

*serve)) (ارسال)ئه م زاراوه یه بۆ ئه و یاریزانه یه که تۆپه که ی له لایه
ئه مه ش دوو جاره
_1st serve وا تا یه که م serve(ارسال)
2nd serve_ واتا دووه م serve (ارسال)

*(double fault) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت که یاریزانه که هه ردوو((serveه که بکاته ده ره وه ی ئه و چوارگۆشه ی که بۆی دیاری کراوه یان تۆپه که بدات له شه به که
_له م کاته دا ئه و یاریزانه خاڵێک ده دۆڕێنێت

Net)*) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر یاریزانه که له کاتی1st serve یان 2nd serve تۆپه که بدات له شه به که و بکه وێته ناو ئه و چوارگۆشه ی که بۆی دیاری کراوه
_له م کاته دا یاریزانه که ((serveه که دوباره ده کاته وه
_تا ده جار ده توانێت ئه م حاڵه ته دوباره بکاته وه له سه ر یه ک دوای ده جاره که ئه گه ر دوباره ی بکاته وه ئه وا خاڵه که ده دۆڕێنێت

*ACE)) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر یاریزانه که له کاتی1st serve یان 2nd serve تۆپه که لێ بدات به ڵام یاریزانی به رامبه ر نه توانێت تۆپه که بگه ڕێنێته وه
_له م کاته دا ئه و یاریزانه خاڵێک بۆ خۆی تۆمارده کات

*((Winners ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر هه ر یاریزانێک له کاتی یاریکردندا تۆپێک لێ بدات و یاریزانی به رامبه ر نه توانێت بیگه ڕێنێته وه

*(unforced errors) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر هه ر یاریزانێک له کاتی یاریکردندا تۆپێک لێ بدات و بدات له شه به که یان تۆپه که بخاته ده ره وه ی ناوچه ی تایبه ت به یاریکردن

Net point)*) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر هه ر یاریزانێک له کاتی یاریکردندا بچێته نزیکه وه بۆ لای شه به که

*(Break point) به خاڵی بردنه وه ی گێمی ده ستی یاریزانی
به رامبه ر ده وترێت

*(Set point) به خاڵی بردنه وه ی هه ر کۆمه ڵه یه ک ده وترێت

*(Match point) به خاڵی بردنه وه ی یاریه که ده وترێت

*(challenger)(التحدی) ئه م زاراوه یه کاتێک به کاردێت ئه گه ر هه ر یاریزانێک گومانی له بڕیاری ناوبژیوانی هێڵ هه بوو ده توانێت داوای(challenger)(التحدی)بکات که ئه م ته کنه لۆژیایه ده توانێت له ڕێگه ی کۆمپیوته ره وه پیشانی بدات که تۆپه که له ده ره وه ی یاریگا بووه یان له سه ر هێڵ بووه
_هه موو یاریزانێک ته نها سێ جار ده توانێت داوای(challenger)(التحدی) بکات هه روه ها له گێمی( 13)هه م واتا(6به6)هه ر یاریزانێک یه ک(challenger)(التحدی)بۆ زیاد ده بێت
---------------------------------------سەرچاوە : باخیدڵان


زۆر گەڕام زانیاری نەبوو بە کوردی لەسەر یاری بالە.

بەڵام ئەگەر زمانی ئینگلیزی یان عەرەبیت باش بێت ئەم بەستەرانە سوودی دەبێت:











بەهیوای سوود

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-07 18:22:10

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

کاکه‌ بروا گیان زۆر سوپات ده‌که‌م مه‌منونم گیانه‌ بۆ هاوکاریه‌که‌ت
ده‌ستت خۆش بێت و ماندوو نه‌بیت کاکه‌ گیان زۆر زۆر زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-07 19:06:30

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

جۆره‌كانی یاریگای باله‌ .

تاتان ، ته‌خت ، گڵ ، كۆنكرێت

هێڵه‌كانی یاریگا

هه‌موو هێڵه‌كانی یاریگا پێوانی 5 سم ده‌پێورێت .

ناوچه‌كانی یاریگا

1-هێڵه‌كانی ناوه‌ندی یاریگا بریتییه‌ له‌ ڕاسته‌هێڵێ له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو هێڵی ته‌نیشت به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌  یاریگا دابه‌ش ده‌كات به‌پێوانه‌یه‌كی یه‌كسان .
2- ناوچه‌ی پێشه‌وه‌ : به‌پارچه‌ ڕاسته‌هێڵێك كه‌ له‌ دووری 3م وه‌ له‌هێڵی ناوه‌ندی یاریگاوه‌ ده‌كێشرێت .
3- ناوچه‌ی دواوه‌ : بریتیه‌ له‌ پاشماوه‌ی یاریگاكه‌ بۆ هێڵی دواوه‌ .
4- ناوچه‌ی لێدانی سه‌ره‌تا : به‌دووپارچه‌ ڕاسته‌هێڵ دیاری ده‌كرێ كه‌درێژی هه‌ریه‌كه‌یان 15 سم له‌دووری 20 سم وه‌ له‌هێڵی دواوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مودی واته‌ ئه‌ستوون .
5- ناوچه‌ی گۆڕان (گۆڕینی یاریزان ) : بریتییه‌ له‌ درێژكراوه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ له‌ هێڵه‌كانی دواوه‌ به‌دووری 75%1 كه‌ به‌هێڵی پچڕ پچڕ ده‌كێشرێت كه‌ درێژی هه‌ر هێڵێكیان 15 سم بوه‌ بۆشایی نێوانیان 20 سم .
ناوچه‌ی خۆگه‌رم كردن : له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی دا له‌هه‌ردوو كۆتایی هێڵه‌كانی دواوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئازاد درێژیه‌كه‌ی (3*3)م
1-    تۆڕو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی : بریتیه‌ له‌ لاكێشه‌یه‌ك كه‌ درێژییه‌كه‌ی 50%9 م پانییه‌كه‌ی به‌رزی 1 م چه‌ند چوارگۆشه‌یه‌ك چنراوه‌كه‌ پێوانه‌ی چوارگۆشه‌كان واته‌ تۆڕه‌كه‌ 10 سم ، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ به‌پارچه‌ قوماشێكی به‌هێز داپۆشراوه‌ پانی قوماشه‌كه‌ 5سم هه‌ر ڕویه‌كی ڕه‌نگی سپی بێ پاشان هه‌رچوارده‌وری تۆڕه‌ كه‌ به‌دووعه‌مووده‌وه‌ به‌ستراوه‌ .
تۆڕ : به‌رزی تۆڕ بۆ پله‌یه‌ك و پێش كه‌وتوواتن بۆ پیاوان 43%2 م بۆ ژنان 24%2 م .
تێبینی : پێویسته‌ پێوانه‌ی به‌رزی تۆڕ له‌ ناوه‌ڕاست و هه‌ردوو لاكاندا وه‌ك یه‌ك وابن .
پارچه‌ قوماشی ته‌نیشت :بریتیه‌ له‌ دووپارچه‌ قوماش كه‌ درێژی یه‌كه‌ی 5%1م پانیه‌كه‌ی 5سم له‌سه‌ر تۆڕه‌ كه‌ده‌به‌ستری .


هه‌ندێك له‌یاساكانی تێنسی سه‌رمێز .

1-     * مێزی تۆپی سه‌رمێز ده‌بی لاكێشه‌بێت ، پانییه‌كه‌ی 5%52%1 م درێژیه‌كه‌ی 74%2م به‌رزیه‌كه‌ی 74 سم بێت .
*ئه‌بی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دروست كرابێت وه‌ له‌به‌رزی 30سم به‌ربدرێته‌وه‌ به‌23 سم به‌رزبێته‌وه‌ ئینجا ئه‌و مێزه‌ یاسایی یه‌ .
*ئه‌بێ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێزه‌كه‌ تۆخ نه‌بێت وه‌ شه‌وق نه‌داته‌وه‌ به‌هێڵی سپی بكێشرێت به‌ پانی 2سم له‌چوار به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێزه‌كه‌ .
2- به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێزه‌كه‌ ده‌كرێت به‌دووبه‌شه‌وه‌ به‌هۆی شه‌به‌كه‌وه‌ .
كۆمه‌ڵه‌ی تۆڕ :
كۆمه‌ڵه‌ی تۆڕ پێكهاتووه‌ له‌ تۆڕو دووستون له‌گه‌ل دووگیره‌ به‌ته‌خته‌كه‌وه‌ چه‌سپیوه‌ ، پێویسته‌ تۆڕه‌كه‌ بچه‌سپێت به‌ مێزه‌كه‌وه‌ .
تۆپ :
پێویسته‌ تۆپی تێنس بازنه‌یی بێ تیره‌كه‌ی 40ملم بێ .
قورسایی تۆپه‌كه‌ 7%2 غم بێ .
پێویسته‌ تۆپ دروست بكرێت له‌ ماده‌یلا سلیلۆد یان هه‌رماده‌یه‌كی تربێت له‌ پلاستیك ، وه‌ ده‌بێ ڕه‌نگی سپی یا پرته‌قاڵی بێت .
ڕه‌كته‌ :
ئه‌بێت  ڕه‌كته‌ ته‌خته‌ی ڕه‌ق بێت .
ئه‌بێ له‌ 85% ڕه‌كته‌كه‌ دروست بكرێت له‌ته‌خته‌ی سروشتی هه‌ردوو دیوی ڕكته‌كه‌ به‌ماده‌ی كاربۆن یا ڕیشاڵی شوشه‌ بێت به‌مه‌رجێ پانی ئه‌و ڕیشاڵه‌ له‌ 75%بێت .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-07 19:08:50

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

زۆر زۆر زۆر سوپاس ڤیان خان بۆ یارمه‌تیه‌که‌ت به‌راستی ماندووم کردیت سوپاست ده‌که‌م
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت به‌رێزم ئه‌مجاره‌ش سوپاست ده‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-07 20:17:07

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

نا كاك سیروان گیان پێویس به‌ سوپاس ناكات ،،
ئه‌وه‌ ئه‌ركه‌ ،، ئه‌خوازم سودی هه‌بووبێت ،،
به‌ختوه‌ربیت هه‌میشه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-09 16:28:45

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس

کاکه‌  سیروان هه‌ر پرسیارێکی دیاریکراوت هه‌بوو  له‌سه‌ر   تێنس 
  ئه‌توانم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » زانیاریم ده‌وێت ده‌رباره‌ی یاری تۆپی باله‌ و تێنس


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net