❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیاری ژیرانه‌ بکه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-08 05:42:24

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

پرسیاری ژیرانه‌ بکه

سلا و (پرسیاری ژیرانه‌ بکه
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی : 
ژیان باشترو ئاسانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پرسیاره‌کانمان ژیرانه‌تر بێت. زۆر هه‌ن له‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌وێدا بوه‌ستێنین که‌ ئێمه‌ی تیاین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کرن و پێشکه‌وتن له‌ناوماندا ڕوونه‌دات و وه‌ڵامه‌ ڕاسته‌کان وه‌رنه‌گرین.

کاتێك که‌ تۆ پرسیارێك له‌خۆت ئه‌که‌یت هه‌میشه‌ وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت.  به‌خۆت بڵێ: بۆچی هه‌میشه‌ ئه‌وشته‌ له‌مندا ڕوده‌دات؟، تۆ وه‌ڵامێك وه‌رده‌گریت که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ بێتاقه‌تت بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ت ناوێت.  ئه‌گه‌ر پرسیاربکه‌یت: چۆن بتوانم ئه‌مڕۆ چاکترین ڕۆژم هه‌بێت؟ لێره‌شدا تۆ به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت. وه‌ڵامێك که‌ یارمه‌تیت ئه‌دات و هه‌لت بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێت که‌ چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی داهاتوشت بدۆزیته‌وه. هه‌ندێ پرسیارم بۆ هه‌ڵبژاردون که‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانن به‌کاریان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێڕه‌وێکی ڕاستدا بڕۆن، که‌ ده‌تانبات به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که‌ خۆتان ئه‌تانه‌‌وێت.

- ده‌مه‌وێت بگه‌مه‌ چ شتێك ئه‌مڕۆ؟

- گرنگترین کاره‌کانی ئه‌مڕۆی من چیه؟

- ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ من ئه‌مه‌وێت بیگه‌مێ له‌ ئێستادا؟

- ئه‌مڕۆ ئه‌توانم چ شتێك فێرببم؟

- چ شتێك هه‌یه‌ که‌ من سوپاس گوزاریبم ئه‌مڕۆ؟

- گرنگترین شت بۆ من چیه‌ ئێستا؟

- چۆن بتوانم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم ئێستا؟

- چی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی به‌ده‌نی و ده‌روونیم ڕابگرم ئه‌مڕۆ؟

- له‌ چیدا/ کوێدا خۆشی بدۆزمه‌وه‌ ئه‌مڕۆ؟



ئه‌م پرسیارانه‌ کاریان زۆر پیکراوه‌و بوونه‌ته‌ مایه‌ی خۆشبه‌ختی و خۆ دۆزینه‌وه‌و له‌ خۆنزیکبوونه‌وه‌ له‌ لای ئه‌وانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ کاریان به‌م پرسیارانه‌ کردووه.  گرنگه‌ که‌ بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی باشترین کاریگه‌ری هه‌بێت و ببێته‌ به‌شێك له‌ ڕاهێنانی ڕۆژانه‌ت و دواتریش وه‌ك ڕۆتینێکی ڕۆژانه‌ی لیبێت و خۆی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ئۆتۆماتیکی له‌ مێشکتدا کاری پێبکرێت، ده‌بیت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م پرسیارانه‌ له‌خۆت بکه‌یت و وه‌ڵامه‌کانت ده‌ست بکه‌وێت.

سه‌رکه‌وتوبن

w
arzshidaruni


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net