❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆت گرێدراو و په‌یوه‌ستی که‌س مه‌که‌..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-23 19:27:32

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

خۆت گرێدراو و په‌یوه‌ستی که‌س مه‌که‌..

خۆت گرێدراو و په‌یوه‌ستی که‌س مه‌که‌..

باوه‌ڕبه‌خۆبوون دژی هه‌رچه‌شنه‌ په‌یوه‌ستی و گرێدراویه‌که‌.
په‌یوه‌ستی به‌شتێکه‌وه‌، به‌که‌سێکه‌وه‌، به‌هه‌ر شتێکه‌وه‌ ڕووخێنه‌ره‌.
تۆ په‌یوه‌ست نیت به‌ کاره‌که‌ته‌وه‌، وا به‌خۆت بسه‌لمێنه‌ که‌ کاره‌که‌ت په‌یوه‌ستی تیه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ وزه‌و توانای تۆوه‌. هه‌مووی ئه‌مانه‌ ، هه‌موو هه‌لو مه‌رج و بارودۆخه‌کان هۆکارێکن بۆ سوود وه‌رگرتن و که‌ڵک لی وه‌رگرتنی تۆ .
ئاسوده‌یی و شادومانی و هه‌سته‌کانی تر مه‌به‌سته‌ به‌که‌سانی تره‌وه‌، نه‌به‌ که‌سێک نه‌به‌ شوینێک و نه‌به‌شتێکه‌وه‌.
سوهرابی سپهری ئه‌ڵێ : سێبه‌ریی ئاسوده‌یمان خۆمانین.
که‌س ناتوانێت ببێته‌ هۆی ئاسوده‌یی و ڕه‌زامه‌ندی تۆ، جگه‌ له‌خۆت. زۆرێک له‌ هاوسه‌رگیریه‌ سه‌رنه‌که‌وتووه‌کان ، هی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ دڵه‌ڕاوکێیان له‌گه‌ڵه‌ یان باوه‌ڕیان به‌خۆیان نییه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بۆ ئاسوده‌ی و حه‌سانه‌وه‌ و باوه‌ڕبه‌خۆبوون ، ئه‌گه‌ڕێن و ئه‌یانه‌وێت له‌که‌سێکی تر وه‌ریگرن له‌ ئاکامدا نائومێد و سه‌ریان ئه‌دری له‌به‌رد.
که‌س و له‌هیچ هه‌لومه‌رجێکدا ، ناتوانێت ئاسوده‌یی و خۆشحاڵی و ڕه‌زایه‌ت له‌تۆدا  دروست بکات ، جگه‌ له‌خۆت.
ئاگاداربه‌ ! ئه‌م چه‌شنه‌ ڕستانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌رگیز نه‌یه‌ته‌ سه‌ر زمانت  ( ئه‌میس ئاگادارییه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاگرتن ):
- من بێ تۆ ناژیم.
- ژیان بێ تۆ بۆمن پوچ و بێ واتایه‌.
- تۆ زۆر شادمانم ئه‌که‌یت.
- تۆ وا له‌من ئه‌که‌یت وه‌ک پیاوێکی ڕاسته‌قینه‌ بم .
- هه‌مووی په‌یوه‌سته‌ به‌تۆوه‌.
- ئه‌گه‌ر تۆ لام ىرۆیت و هتد..
وتنی ئه‌م شتانه‌ ڕه‌فتاری خۆشکێنانه‌ن، نه‌ک هه‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستی نادات به‌که‌سی به‌رامبه‌ر ، به‌ڵکو نه‌بوونی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و پشت به‌خۆپه‌رستن له‌تۆدا ئه‌گه‌یه‌نی و ئه‌سه‌لمێنێ ڕوبه‌ڕوه‌که‌ت هه‌ست یه‌کا که‌تۆ زۆر لاواز و پشت به‌ستوو به‌غه‌یری خۆتی و جیگه‌ی باوه‌ڕ نیت.
ئاگاداربه‌! په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی تۆ ، سه‌ره‌تا بۆخۆت بێت و دواتر بۆکه‌سی دیکه‌ بێت، تۆ ئه‌بی که‌سانی ترت هه‌میشه‌ له‌به‌ر ڕۆحی مرۆڤایه‌تی و ڕه‌فتاریه‌وه‌ خۆش بووبێت ، تا ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ ڕۆحی مرۆڤایه‌تی تۆ نه‌شکینێت.
خۆت له‌ هیچ هه‌لو مه‌رج و بارودۆخێکدا به‌هیچ که‌س و هیچ  شتک په‌یوه‌ست مه‌که‌.

ئاماده‌کردنی  "شازاده‌ شه‌نێ "  سه‌رچاوه‌ " کتێبی باوه‌ڕبه‌خۆبوون له‌ ده‌ ڕۆژدا "
تایبه‌ت به‌ کــــــــــــــــــــــــــــــــوردژیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-23 19:59:03

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆت گرێدراو و په‌یوه‌ستی که‌س مه‌که‌..

ده‌ستت خۆش بێط شازاده‌  شه‌نێ گیان بۆ دانانی ئه‌م باباته‌ جوان و به‌ سوده‌ت،
خۆشحاڵین که‌ جارێکی تر ده‌بینین به‌ بابه‌ته‌‌ جوانه‌کانت یانه‌ی کوردژین ئاوه‌دان ده‌که‌یته‌وه‌
ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی شازده‌که‌ی کوردژین ، هیوام له‌ش ساغی وته‌مه‌ن درێژی تۆیه‌ له‌ ژیاندا ،
دووباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ گیان .......

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net