.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پشت ئێشه (Backache – Lumbago ) :--
پشت ئێشه پێناسه ئه‌کرێت به هه‌ست کردن به ئازارێکی که‌م یان زۆر قورس یان ناڕه‌حه‌تیه‌ك له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت.
ئێشانی به‌شی خواره‌وه‌ی پشت یه‌کێکه له کیشه‌کانی سه‌رده‌می ئێستامان، به‌ڵام هه‌ندێ ڕێگا هه‌یه که یارمه‌تی ده‌رن بۆ پێشگیری کردنیان و نه‌هێشتنیان.
زۆر جار به هۆی شێوازی ژیانی سه‌رده‌میانه‌وه ڕوو ئه‌ده‌ن وه‌کو مانه‌وه و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌م کۆمپیوته‌ردا یان به هۆی کاری زۆر قورسه‌وه که ئه‌نجام ئه‌درێت یان کاره‌سات و ڕوداوه جۆر به جۆره‌کان. 
هه‌مومان له‌وانه‌یه به‌شێك یان جێگایه‌کی پشتمان ئێشابێت ڕۆژێك له ڕۆژان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه یه‌کێکه له ئازاره ناله‌باره‌کانی پشت که له به‌شی خواره‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشتدا ڕو ئه‌دات واته له بڕبڕه‌کانی که‌مه‌ردا و له‌وانه‌یه شه‌وێك بخایه‌نێت یان به‌رده‌وام بێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئه‌ویش له ئه‌نجامی کارێکی قورس یان جوڵه‌یه‌کی ناله‌باری بڕبڕه‌ی پشت یان هه‌ڵگرتنی کێشێکی قورس ڕوبدات.
له‌وانه‌یه کاتێ هاوڕێیه‌کت ئه‌ڵێت پشتم ئه‌یه‌شێت تۆ گاڵته‌ت پێی بێت به‌ڵام کاتێ له خۆتدا ڕوو ئه‌دات ئه‌وسا ئه‌زانیت که گاڵته نیه.
ئازاره‌که ئه‌شێت کوتوپڕ و تیژ و به‌تین بێت(sudden and severe) یان درێژخایه‌ن بێت واته ئه‌گه‌ر درێژه‌ی کێشا بۆ زیاتر له سێ مانگ.
پشت ئێشه به زۆری له ته‌مه‌نه‌کانی گه‌نجیدا ڕو ئه‌دات که کاره‌کانیان هێزی جه‌سته‌یی زۆری بوێت (physical effort) به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که له ته‌مه‌نی پیریشدا بڵاو نه‌بێت.

چی ئه‌بێته هۆی پشت ئێشه ؟ : --
له زوربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا مه‌حاڵه هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی پشت ئێشه بزانرێت.
نزیکه‌ی له % 25 حاڵه‌ته‌کان ئه‌توانرێ هۆکاره‌که‌ی بدۆزرێته‌وه و به زۆری ئه‌مانه‌ن : --
شێوازی ژیانی ئیسراحه‌ت و سستی و وه‌رزش نه‌کردن، جۆری جێگا و دۆشه‌کی خه‌وتن، دانیشتنی ناله‌بار، جوڵانی به‌هێز و ناله‌بار و به هه‌ڵه وه‌رزش کردنی قورس (badly supervised exercise ).
پلیشانه‌وه‌ی په‌پکه‌کانی به‌ینی بڕبڕه‌کان به هۆی په‌ستانه‌وه (slipped disc )، پوان و هه‌ڵۆڵ بونی ئێسکه‌کان ( Osteoporosis )، یان زۆر به که‌می به هۆی تێکشکانی ئێسکه‌کانی بڕبڕه‌کانی پشت به هۆی هه‌وکردن یان شێرپه‌نجه‌وه، ئه‌مانه هه‌ندێ فاکته‌رن که ئه‌بنه هؤی پشت ئێشه.
نیشانه‌کانی پشت ئێشه چییه ؟ : --
ئازارێکی تیژ له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، که هه‌ندێ جار ئازاره‌که ئه‌چێت بۆ سمت و پشتی ڕان یان بهرموسهڵانی نه‌خۆشه‌که، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌کیترین نیشانه‌یه و عاده‌ته‌ن ڕو ئه‌دات له دوای جوڵه‌یه‌کی قورس و ناله‌بار یان به‌رز کردنه‌وه‌ی کێشێکی قورس و نا ئاسایی یان مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له وهزعیهتێکدا ( بۆ نمونه به دانیشتنه‌وه یان به پێوه ).
ئازاره‌که له کهمهردایه و زۆر جار ئه‌وه‌نده تونده که نهحۆشهکه ناتوانێ به پێوه بوه‌ستێت یان بجوڵێت و ته‌نانه‌ت ڕۆیشتن به ڕێوه به ئازار ئه‌بێت.
ئازاره‌که خراپتر ئه‌بێت به جوڵان و جوڵانی بڕبڕه‌کانی پشت دیاری کراو ئه‌بێت ( محدود ) به تایبه‌تی دانه‌وینه‌وه ( چه‌مانه‌وه ) بۆ پێشه‌وه، یان خوار بونه‌وه به‌ره‌و دواوه.
نه‌خۆشه‌که پشتی به گیر ئه‌وه‌ستێت له ئه‌نجامی کرژ بون و توند بونی ماسولکه‌کانی ده‌وری بڕبڕه‌کانی پشت.
له کاتی ئازاری زۆردا و کرژ بون و توند بونی ماسولکه‌کان ئه‌بێته هۆی لار بونه‌وه‌ی پشت به لایه‌کدا که ئه‌مه‌ش شێوه و وه‌زعیه‌تی نه‌خۆشه‌که ئه‌شێوێنێت، هه‌ندێ جار ئازاره‌که هاوکاره له‌گه‌ڵ سڕ بون و مێروله کردنی پشت، سمت یان قاچی نه‌خۆشه‌که.
نیشانه مه‌ترسیداره‌کانی پشت ئێشه چییه : --
ئه‌گه‌ر کوتوپڕ نه‌خۆشه‌که نه‌یتوانی کۆنترۆڵی میز یان پیسایی کردن بکات یان ئه‌گه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی پشتی یان قاچه‌کانی سڕ بوو به یه‌کجاری ئه‌وا پێویسته خێرا ( کوتوپڕ ) بگه‌یه‌نرێته به‌شی کوتوپڕی نه‌خۆشخانه ( قسم الطواریء ).
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که پشت ئێشه‌ی هه‌بوو وه هه‌ستی کرد که قاچێکی یان هه‌ردو قاچی سست و باریك بونهتهو ه یان ماسولکه‌کانیان پوکاونه‌ته‌وه پێویسته هه‌رچی زووه سه‌ردانی پزیشك بکات.
ئه‌م نیشانه و ئاگادار کردنه‌وانه مانای ئه‌وه‌یه که دڕکه مۆخ ( الحبل الشوکی – Spinal Cord ) یان لقه ده‌ماره‌کانی په‌ستانی له‌سه‌ره و پلشاوهتهوه ( Compressed ) له‌م کاته‌دا چاره‌سه‌ر کردنی زۆر پێویسته چونکه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگری بکرێت له تێکشکانی هه‌تا هه‌تایی ده‌ماره هه‌سته‌کان و دڕکه مۆخ.
چی ئه‌توانرێت بکرێت له ماڵه‌وه بۆ باشکردنی پشت ئێشه : --
بۆ پشت ئێشه‌ی تیژ و کوتوپڕ، ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان ( نمونه ئیپۆبرۆفین – ibuprofen ) و ده‌رمانه‌کانی ماسولکه خاوکه‌ره‌وه‌کان (muscle relaxants ) زۆر جار ئازاره‌که ئه‌شکێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته نه‌خۆشه‌که به‌رده‌وام بێت له چالاکی ڕۆژانه‌ی خۆی چونکه ئه‌مه به‌سوده بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه.
گه‌رم کردنی پشت سودمه‌نده هه‌روه‌ك مه‌له کردن له مه‌له‌وانگه‌ی ئاوی گه‌رمدا و بکارهێنانی جهوهندهی ئاوی گه‌رم به‌سوده.
ئیسراحه‌ت کردن و نوستن له‌سه‌ر ڕاخه‌رێکی ته‌خت و تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌ق ئه‌گه‌ر توانرا.
به پێه‌و نه‌وستێ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، نه‌چه‌مێته‌وه، قورسایی هه‌ڵنه‌گرێت، دانه‌نیشێت له‌سه‌ر کورسی نزم.
پشت ئێشه‌ی درێژخایه‌ن : --
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که پشت ئێشه‌ی هه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بکات، به ده‌گمه‌ن وێنه‌ی تێشکی پشت (X-ray ) سودمه‌نده بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ی.
سه‌ردانی پزیشکی چاره‌سه‌ری سروشتی بکات ( Physiotherapist ) بۆ مشت و ماڵ کردن و شێلانی پشت و بڕبڕه و درکه مۆخ زۆر به‌سوده و هه‌ندێ جار ئه‌بێته هۆی نه‌مانی ئازار و نیشانه‌کانی، به‌ڵام ئه‌مه تا سه‌ر نییه و زۆر درێژه ناکێشێت. 
وه‌رزشی پشت سودی هه‌یه بۆ پشت ئێشه 

چۆن پزیشك نه‌خۆشیه‌که ده‌ستنیشان ئه‌کات ؟
له زۆربه‌ی کاتدا پزیشکه‌که ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌که ئه‌کات له‌و زانیاریانه‌ی که نه‌خۆشه‌که ئه‌یانخاته ڕوو له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌که‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها به پشکنینی نه‌خۆشه‌که و سه‌رنج دان له جوڵه‌ی جومگه‌کانی بڕبڕه‌ی پشتی نه‌خۆشه‌که و حه‌وز و که‌مه‌ر وکڵۆك ( Hip Joint )، پشکنین و تاقی کردنه‌وه بۆ ماسولکه‌کانی ئه‌کات و هه‌وڵ ئه‌دات به پشکنین بزانێت ئایا هیچ ده‌مارێك له بڕبڕه‌ی پشتی نه‌خۆشه‌که پاڵه‌په‌ستۆی له سه‌ره له لایه‌ن هه‌ر بڕبڕهیهکهوه (trapped in the spine. ).
هه‌ندێ جارێش پێویست ئه‌کات وێنه‌ی تێشك و CT- Scan ( له ناو خه‌لکدا به ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری ناو ده‌برێت ) و پشکنینی خوێن بکات تا جیا بکرێته‌وه له هۆکاره ترسناکه‌کان که ئه‌بنه هۆی پشت ئێشه.
چۆن پشت ئێشه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت ؟ : --
پشت ئێشه‌ی تیژ و کوتوپڕ (Acute low back pain ) : --
به‌کارهێنانی ئازارشکێنه‌کانی وه‌ك ئیبۆپرۆفین ( نمونه نیورۆفین – Nurofen )، پێویسته نه‌خۆشکه چالاك بێت و به‌رده‌وام بێت له چالاکی ڕۆژانه‌ی خۆی، به واتایه‌کی تر نه‌خۆشه‌که بۆی نه‌که‌وێت له جێگادا که ئه‌بێته هۆی خراپتر بونی حاڵه‌ته‌که‌ی.
شێلان و مشت وماڵ کردنی بڕبڕه‌کانی پشتی نه‌خۆشه‌که به‌سوده هاوشان له‌گه‌ڵ ئازارشکێنه‌کان و ده‌رمانه ماسولکه خاوکه‌ره‌وه‌کان (muscle relaxants )، ده‌رمانه ئارامبه‌خشه‌کان ( antidepressants )و هه‌ندێ جاریش ده‌رزی ستیرۆید ( Steroid ) ئه‌درێت له به‌ینی ئه‌و په‌رده‌یه‌ی که ده‌وری دڕکه مۆخی داوه ( epidural steroid injections ) و وه‌رزشی پشت و چاره‌سه‌ری سروشتی (Physiotherapy - العلاج الطبیعی ) و به‌کارهێنانی هه‌ندێ پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ر بۆ پشت و که‌مه‌ر وه‌ك پشتێنی تایبه‌تی.
هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان وای بۆ ده‌چن که ڕاکێشانی بڕبڕه‌کانی پشت و مانه‌وه و پشوی ناو جێگا بێ سوده و بگره زهرهزمهندیشه بۆ نه‌خۆشه‌که (bed rest and traction ).
ئه‌بێت نه‌خۆشه‌که ئه‌و ڕاستیانه بزانێت که به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر چالاکی ڕۆژانه و زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن به ڕێك و پێکی زۆر سودمه‌نده، هه‌روه‌ها سستی و بێ هێزی ماسولکه‌کانی سك و پشت مه‌ترسی پشت ئێشه زۆر زیاد ئه‌که‌ن، که‌واته وه‌رزش کردن بۆ به‌هێز کردنیان زۆر پێویسته.
ڕێنماییه به سوده‌کان : --
شێوازی ژیانی سستی و ئیسراحه‌ت به‌لاوه بنێ و چالاك به.
هه‌وڵ بده وه‌رزش به به‌رده‌وامی و ڕێك و پێکی بکه‌یت، وه‌رزش کردن زۆر سودمه‌نده بۆ به‌هێز کردنی ماسولکه‌کانی سك و پشت و زۆر یارمه‌تی ده‌ره بۆ ڕوو نه‌دانی پشت ئێشه و پێویسته به ڕۆتینی ئه‌م وه‌رزشانه بکرێت له لایه‌ن هه‌موو که‌سێکه‌وه.
چاودێری کێشی له‌شت بکه، چونکه ئه‌گه‌ر کێشت له ئاسایی زۆرتر بێت ئه‌رکێکی زیاتر ئه‌چێته سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتت.
که‌م کردنه‌وه‌ی کێش ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی پشت ئێشه.
چێگای خه‌وتنێکی گونجاو هه‌ڵبژێره، دۆشه‌کێکی تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌ق یان چێگایهكی تایبه‌تی که به شێوازێك دروست کراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جیاوازیه‌کی زۆر دروست ئه‌کات له ئازاره‌که‌دا ( له کورده‌واریدا ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیان ئه‌یه‌شێت له سه‌ر لباد ئه‌خه‌ون ).
گه‌رمی بخه‌ره سه‌ر پشت و که‌مه‌رت، زۆر جار ئازاره‌که ناهێڵێت ( نمونه جه‌وه‌نه‌ی ئاوی گه‌رم ).
خاوکردنه‌وه و مه‌ساج و شێلان و کشانی ماسولکه‌کان و که‌مه‌ر زۆر کاریگه‌رن.
له یادت بێت پشت ئێشه به ده‌گمه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشی خراپه‌وه ڕو ئه‌دات و زوربه‌ی جار له ماوه‌ی دو سێ ڕۆژدا نامێنێت.
تایبه‌ت به کوردژین
نوسین و ئاماده‌کردنی ... باپیره
سود وه‌رگیراوه له
Net Doctor
Reviewed by Dr Stephen Collins, GP
هه‌روه‌ها گۆڤاری Hello Magazine ژماره 3 حوزه‌یرانی 2010
Hello Magazine 03 JUNE 2010
وێنه‌کان له هه‌مان سه‌رچاوه وه‌رگیراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dest xosh bapira
xwa bman parezi

له‌سه‌ر هێڵ نییه






کاکه muhands گیان ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت.
زۆر سوپاست ئه‌که‌م بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت.
ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان بۆ ئه‌م باباته پر له زانیاری و پر له سودمهندهت
به‌راستی زۆر زۆر جوانت روون کردۆته‌وه هۆکار و چاره‌سه‌ره‌کانی پشت ئێشه‌ت جوان شی کردۆته‌وه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به تاکید پشت ئێشه له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا بۆته نه‌خۆشیه‌کی سه‌ره‌کی
زۆرێک له مرۆڤه‌کان ئێستا به‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن ،
هیوام وایه ئه‌م بابه‌ته جوانانه‌ت ببێته مایه‌ی سود گه‌یاندن به هه‌موو لایه‌ک
دووباره ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م باپیره گیان
بمێنێت به خێر‌و خۆشی له ژیاندا ........

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت کاکه یادگار
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه ناسك و جوانه‌که‌ت
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروستی باشت بۆ ده‌خوازم چاوی باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه