❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مردنێك له‌ناو بێده‌نگیدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-24 11:09:25

saman bawanor
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-12
دواترین سه‌ردان: 2011-03-07
په‌یامه‌كان: 82
WindowsXPMSIE7

مردنێك له‌ناو بێده‌نگیدا

ساڵی یه‌كه‌مم بوو له‌په‌یمانگا به‌شی كوردی ئاهه‌نگی یه‌كترناسینمان ده‌گێرا كه‌دڵم شه‌یدای ئه‌و بوو .به‌ڵێ ئه‌و واته(شكوفه‌).شكوفه‌كچێكی چاوسه‌وزی خوین گه‌رم بوو قژێكی ره‌شی پێوه‌بوو خاوی ده‌كرده‌وه‌ بۆسه‌‌رشانی .ئارم وله‌سه‌رخۆ نه‌ختێك شه‌رمن.هه‌رله‌یه‌ك به‌ش بووین.ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ریه‌كه‌م رۆژ كه‌بینیم خۆشه‌ویستی رۆح وجه‌سته‌می داگیركرد...رۆژانی خوێندن له‌په‌یمانگاده‌ستی پێكرد‌وشكوفه‌له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كه‌ی كه‌ناوی له‌نجه‌ بوو ،بوون به‌نزیكترین هاورێ له‌منه‌وه‌ .ئه‌وه‌یش كه‌وای كرد ئه‌وهاورێیه‌تمان بێت جگه‌له‌وه‌ی له‌یه‌ك به‌ش بووین هۆكاریكی تریش ئه‌وه‌یوو ، كه‌وا من له‌ره‌وانبێژیدا كه‌ماده‌یه‌ك بوو له‌ماده‌كانی خوێندنمان شاره‌زایم تیایدا زیاتربوو.به‌ڵام به‌پیچه‌وانه‌وه‌ شكوفه‌ زۆرخراپ بوو هه‌رچه‌ندی ده‌كرد سه‌ری له‌به‌ر ده‌رنه‌ده‌كرد.بۆیه‌ زۆرجار له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ره‌وانبێژیدا ده‌هات پرسیاری له‌من ده‌كردو من بیم باس ده‌كرد.شكوفه‌ زۆرجار ده‌یوت من خۆم حه‌زم له‌به‌شی كوردی نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی كه‌له‌ له‌نجه‌ دوورنه‌كه‌ومه‌وه‌ به‌شی كوردیم هه‌ڵبژارد شكوفه‌ خۆی حه‌زی له‌به‌شی عه‌ره‌بی بوو به‌ڵام هێشتابه‌شی عه‌ره‌بی له‌وپه‌یمانگایه‌نه‌كرابوه‌وه.ساڵ گه‌یشت به‌نیوه‌و رۆژگارهه‌رواده‌روات و منیش خۆشه‌ویستی شكوفه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ زیاترده‌بوو له‌دڵمدا و به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانم بیدركێنم.ده‌ترسام ..ده‌ترسام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێی بڵێم ره‌نگه‌ جوابم بكات ،ئاخر ئه‌و زۆرجوان بوو.له‌وبروایه‌دابووم ئه‌گه‌رپێی بڵێم ره‌نگه‌هه‌رگاڵته‌ی به‌قسه‌كه‌شم لێ بێت.ده‌مگوت ئه‌گه‌رپێی بڵێم وجوابم بكات ئه‌وكات ئیتر هیچ هیوایه‌كم نامینێ.هه‌رچه‌ندئه‌گه‌رجوابیشی بكردایه‌م هه‌رخۆشه‌ویست بوو له‌دڵمدا،به‌ڵام پێم وابوو به‌م شێوه‌یه‌ لانی كه‌م هه‌روای ده‌زانم كه‌وا شكوفه‌خۆشه‌ویستی منه‌و ئه‌ویش ره‌نگه‌منی خۆش بوێت.هه‌روامابوم به‌ده‌ست به‌ده‌ست دڵێكی پرله‌خۆشه‌ویستی كه‌سێكه‌وه‌ كه‌شه‌ورۆژ بیرم لایه‌تی و له‌م دونیایه‌دا بووه‌ به‌هه‌مووكه‌س بۆم ،بووه‌ به‌وهیوایه‌ی كه‌ژیانی پێ رێده‌كه‌م و ئه‌ویش بێ خه‌به‌رله‌حاڵی من‌ .هه‌رچه‌ندسه‌رم ده‌هیناو ده‌برد نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و چۆن پێی بڵێم.رۆژگاهه‌روا به‌سه‌رته‌مه‌نمداهه‌نگاوده‌نێ و خۆشه‌ویتی شكوفه‌ رۆژله‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بوو له‌دڵمدا ئارامی لێهه‌ڵده‌گرتم،به‌جۆرێك كه‌ئه‌گه‌ر ده‌خت بوایه‌ سێبه‌ری هه‌ڵخست بوو.به‌ڵێ ساڵی یه‌كه‌می په‌یمانگابه‌سه‌رچوو. له‌ماوه‌ی ئه‌وچه‌ندمانگه‌ی كه‌پشوو بوو به‌ماڵ بووم چه‌ندجارێك به‌مۆبایل قسه‌م له‌گه‌ڵ له‌نجه‌وشكوفه‌كرد هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ شكوفه‌ زیاتر هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ربه‌شه‌و به‌رۆژ قسه‌م له‌گه‌ڵ شكوف بردایه‌ به‌قه‌دبینینی دیدارێكی سه‌بوری پێ نه‌ده‌به‌خشیم .زۆر بیریم ده‌كرد دڵم بوبوو به‌تۆسقاڵێك بۆ بینینی .ده‌مگوت خوایه‌ كه‌ی دووباره‌ خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه‌و ئه‌م ئه‌وینه‌م بۆ شكوفه‌ بدركێنم.ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌می مابوو بۆبه‌سه‌رچوونی پشوو گه‌رانه‌وه‌ بۆپه‌یمانگا. رۆژ به‌رۆژ چركه‌ به‌چركه‌م ده‌ژمارد خواكه‌ی ده‌گای په‌یمانگا واڵا بكرێته‌وه‌و بگه‌رێینه‌وه‌،بریارم دابوو گه‌ر ئه‌م جاره‌ گه‌رامه‌وه‌ گه‌رجوابیشم بكات ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌م بۆ شكوفه‌ بدركێنم.به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن پێی بڵێم؟ به‌چ شێوه‌یه‌ك؟چی بڵێم؟ دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆرو له‌ده‌رگادانی هه‌موو رێگاكان بریارمدا :هه‌رچیه‌ك له‌دڵمایه‌ له‌نامه‌یه‌كدا بینوسم و بیده‌م به‌ده‌ستیه‌وه‌ .كاغه‌زێكی سپیم هێناو له‌سه‌ره‌وه‌ تاخواره‌وه‌ هه‌موویم به‌ته‌نها وشه‌یه‌ك پركرده‌وه‌ كه‌نزیكه‌ی سه‌د جارێك نوسیبوم ( خۆشم ئه‌وێی )نامه‌كه‌م خسته‌ ناوزه‌رفێكه‌وه‌و له‌گیرفانم هه‌ڵم گرت .ئه‌وشه‌وه‌ تابه‌یانی سه‌عاتێك خه‌وم لێنه‌كه‌وت.چاوم بریبووه‌ په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌و هه‌رچاوه‌روانی هه‌ڵهاتنی رۆژم ده‌كرد برۆم بۆ په‌یمانگاو چاوم به‌چاوه‌ جوان و سه‌وزه‌كانی شكوفه‌ بكه‌وێته‌وه‌و نامه‌كه‌ی پێبده‌م . سبه‌ی هات و ده‌ستیك جلی جوانم له‌به‌ركردو به‌ره‌و په‌یمانگا به‌رێكه‌وتم كاتێك به‌رێگادا ده‌رۆیشم لام وابوو هه‌نگاوه‌كانم له‌شوێنی خۆیان ناجوڵێن ئه‌وه‌نده‌ تامه‌زرۆی بینینی شكوفه‌م ده‌كرد نامه‌كه‌ی پێبده‌م .كاتێك گه‌یشتمه به‌رده‌گای په‌یمانگا یه‌كه‌م كه‌س چاوم بۆی گێرا بیبینم شكوفه‌ بوو به‌‌ڵام نه‌مبینی،رۆیشتم بۆسه‌ره‌وه‌ ناوهۆڵ و پۆله‌كان گه‌رام نه‌مبینی ،گه‌رامه‌وه‌ خواره‌وه‌ ناوكافتریا گه‌رام هه‌رنه‌مبینی ،وتم خوایه‌ تۆبڵێی من زۆر زوو نه‌هاتبم ؟! نا..نا ..من زوو نه‌هاتووم ئه‌وه‌تا په‌یمانگا به‌ته‌نها هه‌رمنی لێ نییه‌ .شانم دا به‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی باخچه‌كه‌وه‌و مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێناو ویستم جه‌ره‌س بكه‌م له‌پر گوێم له‌ده‌نگێك بوو بانگی لێكردم  ئالان ..ئالان..ئه‌وچی ده‌كه‌یت له‌وێ؟ سه‌رم به‌رز كرده‌وه‌ ته‌ماشام كرد له‌نجه‌بوو ،خێرا لێی چوومه‌ پێشه‌وه‌و وتم له‌نجه‌ ئه‌وه‌ شكوفه‌ له‌كوێبه‌؟ بۆدیارنییه‌؟ له‌نجه‌ش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ گوت:كوری باش تۆجارێك بڵێ به‌یانیت باش دواتر بڵێ شكوفه‌ له‌كوییه‌ . شكوفه‌ بۆسه‌ردان بۆسه‌ردان رۆشتووه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ مالی پوری و سبه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه.وتم له‌نجه‌ تۆ دڵنیایت سبه‌ی ده‌گه‌ریته‌وه‌ ؟وتی ئا ئا ..ئالان گیان ئه‌وه‌چیه‌ بۆ وا هه‌واڵی‌ ده‌پرسی،خۆ له‌گه‌ڵ شكوفه‌ هیچتان نه‌بووه‌؟ وتم نا نا  له‌نجه‌ گیان هه‌روا هه‌واڵیم پرسی وتم بزانه‌ بۆدیار نییه‌ خوانه‌كرده‌ نه‌وه‌ك شتێك رویدابێ و من ئاگام لێی نه‌بێت .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌زۆر بێتاقه‌ت بووم به‌وه‌ی كه‌ئه‌و رۆژه‌ شكوفه‌ نه‌هات بۆ په‌یمانگا به‌ڵام له‌به‌رچاوی له‌نجه‌ وام پیشان نه‌دا هه‌ستم پێبكات.ئه‌و رۆژه‌ش هه‌روا به‌نائومێدی گه‌رامه‌وه‌و نه‌متوانی شكوفه‌ ببینم و نامه‌كه‌ی پێ بده‌م .بۆ رۆژی دووه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی یه‌كه‌ه‌م نامه‌كه‌م هه‌رله‌گیرفاندا بوو ،له‌به‌ر ده‌رگای په‌یمانگا راوه‌ستابووم سه‌رتاپام بوو بوو به‌چاو یۆبینینی شكوفه‌ .له‌ناكاو له‌نجه‌م بینی كه‌له‌دووره‌و هات و به‌ته‌نها هه‌ر خۆی بوو شكوفه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، هه‌ركه بینیم هه‌ستم به‌ بێتاقه‌تییه‌ك كرد به‌روخساری له‌نجه‌وه‌ وه‌كو رۆژانی تر نه‌بوو ،له‌نجه‌ كچێكی زۆر روو خۆش بوو هه‌میشه‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌ به‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌وه‌ بوو .خێرا لێی چوومه‌ پێشه‌وه‌و  وتم له‌نجه‌ رۆژ باش...ئه‌وه‌ شكوفه‌ كوا ؟نه‌گه‌رایه‌وه‌ له‌هه‌ولێر؟چۆن له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌هات؟ نه‌ختێك وه‌ستاو بێده‌نگ بوو ئه‌و بێده‌نگ بوونه‌ی ته‌زویه‌كی ناخۆشی هێنا به‌هه‌موو گیانمدا.وتم له‌نجه‌ گیان بۆقسه‌ی ناكه‌ی شتیك رویداوه‌ شكوفه‌ شتێكی به‌سه‌ر هاتووه‌؟هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكیشاو ..وتی :ئالان گیان دوینی كه‌شكوفه‌و ماڵی پوری كاتێك له‌هه‌ولێر گه‌راونه‌ته‌وه سه‌یاره‌كه‌یان وه‌ر گه‌راوه‌و پورزایه‌كی شكوفه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌،وتم ئه‌ی شكوفه‌؟وتی شكوفه‌ ته‌نها ده‌ستێكی شكاوه‌و چووم بۆ سه‌ردانی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ زۆر هه‌واڵی ده‌پرسیت.نه‌فه‌سێكی قوڵم هه‌لكیشاو ..وتم ئه‌كرێ دوای پێكه‌وه‌ بچین بۆسه‌ردانی .وتی بۆنا منیش هه‌ر بۆئه‌وه‌ هاتووم مۆله‌ت بۆخۆم و شكوفه‌ وه‌ربگرم و بگه‌رێمه‌وه‌ بۆلای شكوفه‌ .وتم زۆر چاكه‌ كه‌وابێ منیش دیم. به‌لێ شكوفه‌ بۆماوه‌ی دوو هه‌فته‌ نه‌هات بۆپه‌یمانگا.له‌ماوه‌ی ئه‌و دووهه‌فته‌یه‌دا ‌چه‌ند جارێك سه‌ردانیم كرد رۆژانی تریش به‌مۆبایل هه‌واڵیم ده‌پرسی.په‌یمانگا به‌بێ شكوفه‌ له‌به‌رچاوم چۆڵه‌وان بوو حه‌زم نه‌ده‌كرد سه‌ری پیادا بكه‌م.دوای دوو هه‌فته‌ شكوفه‌ گه‌رایه‌وه‌ بۆ په‌یمانگا،ده‌سته‌ شكاوه‌كه‌ی هه‌روا به‌سترابوو،كه‌چاوم پێی كه‌وت سه‌رتاپا پر بووم له‌هیواو ئاوات و گه‌شامه‌وه‌ .نامه‌كه‌م هه‌ر هله‌بیردا بوو ،به‌ڵام له‌به‌ر مردنی پورزایه‌كی و ئه‌و هه‌موو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتبوو به‌شیاوم نه‌زانی له‌كاتێكی ئاوه‌هادا نامه‌كه‌ی پێبده‌م .ساڵ گه‌یشت به‌نیوه‌و تاقیكرنه‌وه‌كانی كۆرسات ده‌ستی پێكرد .زۆری نه‌مابوو برۆین بۆ ( ته‌تبیق )واته‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ له‌قوتابخانه‌ كاندا به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی . رۆژێك له‌نجه‌هات و وتی :ئالان ئه‌مرۆ تۆ و شكوفه‌ له‌كافتریا میوانی منن. وه‌ره‌ بابرۆین.له‌كفتریا دانیشتبووبن باسێكم كرده‌وه‌. پێم وتن به‌رای ئێوه‌ كور چۆن بێت باشه‌ بۆئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا پێك بێنیت؟سه‌ره‌تا شكوفه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی : به‌رای من  كور ئه‌گه‌ر جوانیش نه‌بێت گرنگ نییه‌ به‌ڵام عاقڵ و تێگه‌یشت و بێت و خاوه‌نی ریزو كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رز بێت باشتره‌ له‌وه‌ی جوان بێت و عه‌قلێكی ژه‌نگ گرتووی هه‌بێت و كۆمه‌ڵگا به‌چاوێكی سووكه‌وه‌ ته‌ماشای بكات .له‌نجه‌ش وتی منیش هه‌روا ده‌ڵێم واته‌ زۆربه‌ی كچانیش هه‌روا ده‌لێن به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ختێك جوانیش بێت خۆ خراپ نییه‌ .كه‌گوێم له‌م قسانه‌بوو به‌تایبه‌تی شكوفه‌ كه‌من زیاتر مه‌به‌ستم ‌شكوفه‌ بوو له‌ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كه‌م. بیرم لای نامه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ چونكه‌ زیاتر ئومێده‌وار بووم به‌وه‌ی كه‌ ئگه‌ر نامه‌كه‌ی پێبده‌م جوابم ناكات.وانه‌ی كۆتای بووه‌ بریارمدا گه‌راینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه له‌ریگا نامه‌كه‌ بده‌م به‌شكوفه‌. وانه‌كه‌ ته‌واو بوو له‌پۆل هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌پر كارگوزارێك هات وتی تۆ كاك ئالانی له‌به‌شی كوردی ؟ وتم به‌ڵی فه‌رموو . وتی به‌رێوه‌به‌ری به‌ش ئیشی پێته‌ .وتم زۆر باشه‌ شكه‌ گیان تۆو له‌نجه‌ برۆن منیش ئێستا دێم ،هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و لای ژووری به‌رێوه‌ به‌رو دلم لای شكوفه‌ و نامه‌كه‌ .ده‌مگوت خوایه‌ تۆبڵێی زوو لێ بوومه‌وه‌ پێ رابگه‌م نامه‌كه‌ بده‌م به‌شكوفه‌.به‌ڵام له‌كلۆلی من كاتیك له‌ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ ته‌ماشام كرد من دواین خویندكارم له‌په‌یمانگا ده‌رده‌چم.ئه‌و رۆژه‌ش هه‌روا به‌نائومێدی و كه‌ساسی گه‌رامه‌وه‌و نه‌متوانی نامه‌كه‌ بده‌م به‌شكوفه‌ .ته‌نها پێنج رۆژی مابوو برۆین بۆ ته‌تبیق رۆژێك خۆمم كرد به‌ كافتریادا ،ته‌ماشام كرد شكوفه‌ به‌ته‌نها له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتووه‌و ده‌فته‌رێكی ده‌رهێناوه‌و له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌ستی دایناوه‌و خه‌ریكی شت نوسین بوو . وتم كات كاتی پێدانی نامه‌كه‌یه‌ و ئالان مه‌وه‌سته‌و برۆ نامه‌كه‌ی پیبده‌ . چوومه‌ پێشه‌وه‌و سلاوم لێی كردو ، وتم شكه‌ گیان ده‌توانم دانیشم ، وتی توخوا ئالان گیان حه‌یفت نه‌كرد فه‌رموو دانیشه‌ .وتم ئاخر نه‌وه‌ك خه‌ریكی نامه‌ نوسین و شتی وابی .وتی توخوا ئالان گیان به‌س پێمانه‌وه‌ رابوێره‌ من كێ شك ئه‌به‌م نامه‌ی بۆ بنوسم .كه‌وای وت رۆحی بردم ته‌واو  پری كردم له‌هیواو ئومێد .ده‌ستم برد بۆ گیرفانم نامه‌كه‌ی پێبده‌م بڵێم گر تۆ كه‌ست نییه‌ نامه‌ی بۆ بنوسی كه‌سێك دڵ و رۆ حیت بردووه‌و ئه‌م نامه‌یه‌یی بۆ نوسیویت . له‌پر مۆبایله‌ی زه‌نگی لێدا مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵگرت و نه‌ختیك دوور كه‌وته‌وه‌ وتی ئالان گیان به‌یارمه‌تیت . دوای نزیكه‌ی پێنج ده‌قیقه‌ گه‌رایه‌وه‌ . به‌ڵام تاگه‌رایه‌وه‌ چه‌ند هاورێیه‌كی تر كه‌ له‌ هه‌مان به‌ش بووین هاتن و له‌ته‌نیشتمه‌وه‌ دانیشتن و هه‌روا به‌به‌تالی ده‌ستم له‌ گیرفانم ده‌رهینایه‌وه‌و نه‌متوانی نامه‌كه‌ی پێبده‌م . خۆشه‌ویستی شكوفه‌ وه‌كو ده‌ریا شه‌پۆلی ده‌دا به‌سه‌رمدا و  وام لێهاتبوو چركه‌یه‌كم به‌سالێك لێ ده‌چوو دوور له‌ شكوفه‌ .حه‌زم ده‌كرد هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ بین و له‌ به‌ر چاوم ون نه‌بێت ، ئاواتم ده‌خواست ئه‌م دونیایه‌ هه‌مووی هی من بوایه‌ و هه‌مویم بركردایه‌ به‌ قوربانی . زۆر زۆرم خۆش ئه‌ویست .ته‌نها رۆژێكی مابوو برۆین ته‌تبیق . ئه‌ورۆژه‌ شكوفه‌ به‌ته‌نها هات بۆ په‌یمانگا له‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو پرسیاریم له ‌شكوفه‌ كرد  وتی : نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی بێت .هه‌واڵێكی دڵ خۆش كه‌ر بوو بۆم . نه‌ك نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ی له‌نجه‌ ..به‌ڵكو به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ شكۆفه‌ به‌ ته‌نها خۆیه‌تی و ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌و له‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نییه‌ و منیش له‌گه‌ڵی ده‌رۆم و له‌ریگه‌ نامه‌كه‌ی پێده‌ده‌م . ناوه‌كانیان پێداین و هه‌ریه‌كه‌و كه‌وتینه‌ قوتابخانه‌یه‌كه‌وه‌  زۆر بێتاقه‌ت بووم به‌وه‌ی كه‌ له ‌شكوفه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ئه‌مرۆ ئیتر هیچ رێگرییه‌ك نییه‌ و ده‌توانم نامه‌كه‌ بده‌م به‌ شكوفه‌ به‌شێك له‌و بێتاقه‌تییه‌ی ده‌ره‌واندمه‌وه‌ .ده‌وام ته‌واو بوو له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كان خواحافیزیمان كردو ، من و شكوفه‌ دوو به‌دوو به‌سه‌ر  شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌دا رێگامان گرتووه‌ . هه‌رچه‌نده‌ ماڵمان له‌یه‌كه‌وه‌ بوو به‌ڵام رێگای ماڵمان تاراده‌یه‌ك هه‌ریه‌ك رێگه‌ بوو .دڵم زۆر خێرا لێی ده‌دا ، بیرم هه‌ر لای نامه‌كه‌ بوو. له‌كوێدا بیده‌مێ ؟ چۆن بیده‌مێ ؟ بلێم ئه‌م كاغه‌ره‌ چییه‌ ؟ حه‌په‌سابووم نه‌فه‌سێكی قوڵم هه‌ڵكێشاو  ده‌ستم برد بۆ گیرفانم نامه‌كه‌ ده‌ربێنم و بیده‌مێ . له‌پر گوێم له‌ قیژه‌ی تایه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك بوو .كه‌لام كرده‌وه‌ ته‌ماسام كرد سه‌یاره‌یه‌ك كێشای به‌مندالێكداو  راش نه‌وه‌ستا . نه‌ختێك وه‌ستام ..خوایه‌ چی بكه‌م ..چاوم لای منداڵه‌كه‌ بوو كه‌ خوێناوین به‌سه‌ر جاده‌كه‌دا كه‌وتبوو ، دڵیشم لای نامه‌كه‌ و شكوفه‌ . شكوفه‌ش هه‌روا هاواری ده‌كرد ئالان گیان فریایی كه‌وه‌ یارمه‌تی بده‌ .بریارمدا بچم به‌لای منداڵه‌كه‌وه‌ . منداڵه‌كه‌م له‌ناو ته‌كسیه‌ك داناو بردم بۆ نه‌خۆشخانه‌ ، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن پێش ئه‌وه‌ی بگات به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا‌. زۆر بێتاقه‌ت بووم به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بیرم هه‌ر لای نامه‌كه‌و شكوفه‌ بوو .كه‌گه‌شتمه‌ ماڵه‌وه‌ دوای پشویه‌كی كه‌م مۆبایله‌كه‌م ده‌رهیناو بریارمدا ئه‌م جاره‌یان له‌جێگه‌ی پیدانی نامه‌كه‌ به‌مۆبایل ئه‌م ئه‌وینه‌م بۆ شكوفه‌ بدركێنم .مۆبایله‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌ بوو له‌پر شكوفه‌ جه‌ره‌سی كرد. كه‌جوابیم دایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر هواڵی منداڵه‌كه‌ی لێ پرسیم .كه‌پێم وت گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ، شكوفه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی تر بڵێت ده‌ستی كرد به‌گریان و مۆبایه‌لكه‌ی داخست . ئاخ خودایه‌ بۆ ئه‌بی وابی ، ئه‌بێ چ سرێك هه‌بێ له‌ ته‌قدیرمدا ‌كه‌وا هه‌موو ده‌رگاكانم به‌رودا داده‌خرێت.رؤژانی(ته‌تبیق)یش    ‌ ده‌ستی پێكرد .له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی كه‌له‌ شكوفه‌ دوور بووم نه‌رۆژم رۆژ بوو نه‌شه‌وم شه‌و . بیرو هۆشم هه‌ر له‌لای ئه‌و بوو ،ته‌نها جه‌سته‌یه‌كی سارد و سر بووم كه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كدا دانرا بووم .دلم بوو بو به‌تۆسقاڵێك بۆ بینینی ، ئه‌گه‌ر دڵم باڵی هه‌بوایه‌ رۆژی هه‌زار جار به‌ره‌و لای ده‌فری . مامۆستای ئه‌لفبێ نه‌خۆش كه‌وت و نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك نه‌هات بۆ قوتابخانه‌ . به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ داوای لێكردم وانه‌ی ئه‌لفبێ بلێمه‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی مامۆستای ئه‌لفبێ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .منیش له‌ماوه‌ی ئه‌و  هه‌فته‌یه‌دا ته‌نها پیتی (ش)م بۆ قوتابیه‌كان باس كرد ،حه‌زم ده‌كرد مامۆستای ئه‌لفبێ هه‌فته‌یه‌كی تر نه‌یه‌ته‌وه‌و منیش هه‌ر پیتی (ش)بۆ قوتابیه‌كان باس بكه‌م .ئاخر یه‌كه‌م پیتی ناوی شكوفه‌ به‌ (ش)ده‌ستی پێده‌كرد .هه‌میشه‌ بۆ نمونه‌ی پیتی (ش)ناوی شكوفه‌م ده‌هێنایه‌وه‌ ،هه‌تارۆژێك یه‌ك له‌ قوتابیه‌كان وتی : مامۆستا (شوشه‌)ئه‌بێت بۆنمونه‌ی پیتی (ش ) ؟ ! زۆر سه‌یر بوو خۆش ویستنی كه‌سێك به‌و چه‌شنه‌ . له‌هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه‌ بوو شكوفه‌ نه‌یده‌زانی من به‌و چه‌شنه‌ ئه‌وم خۆش ده‌وێت دڵم زۆر ته‌نگ بو بوو بۆ بینینی گری له‌دڵم به‌ردا بوو .ئیتر تاقه‌تی بێده‌نگ بوونم نه‌مابوو . بریارمدا گه‌ر ئه‌مجاره‌یان له‌هه‌ر كوێ بێت هه‌ركات و ساتیك بێت هه‌ر شتێك روو بدات نه‌بێته‌ رێگر له‌به‌ر ده‌مم و نامه‌كه‌م بده‌م به‌شكوفه‌ هه‌ركه‌ گه‌شتم پێی .سبه‌ی دواین رۆژی ته‌تبیق بوو بریار بوو بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ په‌یمانگا ، له‌خۆشیدا وه‌خت بوو باڵ ده‌ر بكه‌م . هه‌رچیم ده‌كرد كاتژمێره‌كان نه‌ده‌سوران ، خۆر ئاوا نه‌ده‌بوو ....هه‌ر چۆنیك بوو سبه‌ی هات. نامه‌كاه‌م  له‌گیرفانم ناو به‌رێكه‌وتم بۆ په‌ یمانگا . هه‌ركه‌ گه‌شتمه‌ به‌ر ده‌رگای په‌یمانگا  چاویكم گێرا شكوفه‌م نه‌بینی . سه‌برم نه‌گرت برۆمه‌ ژوره‌وه‌. مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێناو جه‌ره‌سێكم كرد بۆ شكوفه‌ .وتم شكه‌ گیان له‌كوێی ؟ وتی ئالان گیان له‌گه‌ڵ له‌نجه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ین ،ئه‌وه‌تا ئێمه‌ تۆ ده‌بینین وه‌ره‌ منیش چاوه‌رێتم ئیشم پێته‌ .به‌خێرا رۆشتمه‌ سه‌ره‌وه ‌و  رۆژ باشم لێكردن و یه‌كسه‌ر ده‌ستم برد بۆ گیرفانم نامه‌كه‌ ده‌ربێنم . له‌پر شكوفه‌ به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ زه‌رفێكی نامه‌ی دایه‌ ده‌ستم .له‌حزه‌یه‌ك وابیرم كرده‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ری كردبێت و نامه‌ی بۆ من نوسیبێت . به‌هێواشی ده‌ستم له‌گیرفانم ده‌رهێنایه‌وه ‌و  ده‌ستم برد و زه‌رفه‌كه‌م له‌شكوفه‌ وه‌رگرت و كردمه‌وه‌ ، ته‌ماشام كرد.... پارچه‌ كاغه‌زێكی  سپی تیا بوو كه‌له‌ سوچێكی لای سه‌ره‌وه‌ وێنه‌ی بوك و زاوایه‌كی پێوه‌ بوو  چه‌ پكێك گولیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو لێی نوسرا بوو ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ 

شادمانین به‌ هاتنتان بۆ ئاهه‌نگی شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی ( شكوفه‌ و ..........؟..........  )

                                                                                                                 *  سامان باوه‌نوری * 

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12993561581.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net