❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و كاته‌ی‌ مندالاَن له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه‌ ده‌ترسێنرێن چی‌ ڕووده‌دات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-27 19:31:43

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

ئه‌و كاته‌ی‌ مندالاَن له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه‌ ده‌ترسێنرێن چی‌ ڕووده‌دات

(دانا نادر) توێژه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ( منداڵ كه‌سێكه‌ چاوه‌ڕێی‌ ده‌ره‌نجامی‌ خێرا له‌شته‌كان ده‌كات)http://img819.imageshack.us/img819/8134/mnal.jpg
ترس بۆ مرۆڤه‌كان كارێكی‌ باشه‌ له‌به‌ر هه‌ندی‌ هۆكار له‌وانه‌ : ترس له‌سه‌ر كه‌وتن و فێر بوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات بۆ فێر بوون و سه‌ر كه‌وتن . یان ترس له‌و شتانه‌ی‌ مرۆڤ به‌ره‌و تیاچوون و له‌ناوچوون ده‌بات . به‌مه‌ش مرۆڤ خۆیان له‌و شتانه‌ به‌دوور ده‌گرن یان ترس له‌گیانداره‌ دڕنده‌كان و كوه‌تنه‌ خواره‌وه‌و سوتان و ........هتد ئه‌مانه‌ هه‌موویان شتانێكن مرۆڤه‌كان خۆیان لێ‌ ئه‌پارێزن و لێیان ئه‌ترسن به‌م جۆره‌ش ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا خوای‌ گه‌وره‌ ڕۆژی‌ مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی‌ كۆتایی‌ پێ دێنێت . له‌سه‌رو هه‌موو ترسه‌كانیشه‌وه‌ ترس له‌خوای‌ گه‌وره‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ ژیانێكی‌ خۆش بۆ دواڕۆژی‌ مرۆڤه‌كان . تائیره‌ ترسه‌كان سوود به‌مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت . به‌لام ئه‌و ترسه‌ی‌ زیان به‌مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت مندالاَن ترساندنی‌ له‌ئه‌تقه‌سته‌ كه‌له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه‌ مندالاَن ئه‌ترسێنرین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كارو باره‌كانی‌ ژیانین به‌باشی‌ به‌ڕێ‌ بكه‌ن . ئه‌بێ‌ دایكان و باوكان و لێپرسراوانی‌ مندالاَن ئه‌و ترساندنه‌ زیان به‌مندالاَن ده‌گه‌یه‌نێت . له‌م دیداره‌دا وه‌لاَمی‌ باشترت ده‌ست ده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ترساندنی‌ مندالاَن . به‌ڕێز (دانا نادر) وه‌ك توێژه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌م جۆره‌ پێناسه‌ی‌ منداڵ ده‌كات و ده‌ڵێت :. ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی‌ منداڵ بكه‌ین له‌ڕوانگه‌ی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و ده‌رون ناسه‌كان و كۆمه‌ڵ ناسه‌كانه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆی‌ به‌جۆرێك پێناسه‌ی‌ منداڵی‌ كردوه‌ : به‌لاَم ئه‌كرێ‌ ئێمه‌ كۆمه‌ڵیك سیفاتی‌ هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه‌و پێناسه‌یه‌كی‌ لێ ده‌ر بهێنین . نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێناسه‌یه‌كه‌ كردوه‌و ده‌ڵێت :. منداڵ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌له‌دایك ئه‌بێ‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌یه‌كگه‌شتنی‌ دوو كه‌سی‌ ڕه‌گه‌ز جیاواز له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌ر گیری‌ له‌به‌روارو واده‌ی‌ خۆی‌ له‌ڕوی‌ بایۆلۆجییه‌وه‌ له‌دایك ئه‌بێ‌ و ته‌مه‌نی‌ له‌(18) ساڵ كه‌متره‌و كۆمه‌ڵیك سیفات و تایبه‌ت مه‌ندی‌ هه‌یه‌ . له‌وانه‌ نه‌توانین بۆ دابین كردنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ : پێویست بوون به‌چاودێری‌ . لاوازی‌ و بچوكی‌ له‌ڕووی‌ گه‌شه‌ی‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ . به‌رده‌وام                            كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری‌ كه‌سنی‌ ده‌ورو به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ پڕ بكاته‌وه‌                                 .   
بۆچی‌ گه‌وره‌كان مندالاَن ئه‌ترسێنن؟ ئه‌م توێژه‌ره‌ ده‌ڵێت : . هه‌میشه‌ ترس وه‌ك ئامرَزێك به‌كار هێنراوه‌ بۆ سه‌پاندنی‌ به‌رنامه‌یه‌ك یان بیرۆكه‌یه‌ك یان كارێك به‌سه‌ر كه‌سی‌ به‌رامبه‌ردا بۆ جی‌ به‌جێ‌ كردنی‌ . ئه‌م كه‌سه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ بوبێ‌ یان نا . ئێمه‌ش وه‌ك دایك و باوك یاوه‌ك سه‌ر په‌رشتیار له‌ڕێگایه‌كه‌وه‌ كه‌ناومان ناوه‌ خۆشه‌ویستی‌ ئه‌مانه‌وێ‌ منداڵ بترسێنین به‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ‌ جێ‌ به‌ جێ‌ی‌ بكات .بۆیه‌ ئه‌یترسێنین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌پێمان وایه‌ ئه‌م منداڵه‌ خاوه‌ن داهاتووه‌ ئێستا ئه‌م داهاتووه‌ لای‌ ئه‌م منداڵه‌ ڕوون نییه‌و نادیاره‌ ئه‌م منداڵه‌ش ئاستی‌ گرنگی‌ ئه‌م داهاتووه‌ی‌ خۆی‌ نازانێت بۆیه‌ به‌م ترسه‌ داهاتووی‌ خۆی‌ پێ‌ ئه‌ناسێنرێت . به‌لاَم گرنگی‌ ئه‌م كاره‌ له‌وه‌دایه‌ تاچه‌ند ئه‌م ترساندنه‌ سوودی‌ هه‌یه‌ .
ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌منداڵی‌ پێ‌ ئه‌ترسێنرێت چین ؟ دانا نادر ده‌ڵێ‌ : شته‌كان زۆرن وه‌ك ترساندنی‌ زاره‌كی‌ . كرداری‌ . یان لیسه‌ندنی‌ ماف كه‌من پێم وایه‌ ئه‌مه‌یان هه‌موو شته‌كان ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ركوێ‌ منداڵ مافێكی‌ هه‌بوو تۆ لێی‌ بگریته‌وه‌ . وه‌ك یاریه‌كانی‌ لێ‌ زه‌وت ئه‌كه‌یت . نه‌هێڵی‌ سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆن بكات . یان سه‌ردانی‌ هاوڕێكانی‌ بكات . گرتنه‌وه‌ی‌ ڕۆژانه‌ . نه‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بۆ میوانی‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان . ئه‌مانه‌ هه‌موو ترسن بۆ منداڵ و زه‌وت كردنی‌ مافی‌ منداڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ .
ئایا ئه‌گه‌ر مندال به‌شتێك ترسێنرا وه‌ك ئه‌و شته‌ی‌ لێ‌ زه‌وت بكرێت كه‌خۆی‌ حه‌زی‌ لێیه‌تی‌ چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ‌ ده‌كرێت ئه‌و كاره‌ بكات كه‌گه‌وره‌كان داوای‌ لێ‌ ده‌كه‌ن ؟
ئه‌م توێژه‌ره‌ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێ‌ : به‌لێ‌ كاره‌كه‌ ده‌كات به‌لاَم به‌و ده‌ره‌نجامه‌ نا كه‌منداڵه‌ كه‌ خۆی‌ ئه‌یه‌وێ‌ . ئیمه‌ ده‌ره‌نجامێكمان له‌منداڵه‌كه‌ئه‌وێ‌ به‌لاَم ده‌ره‌نجامێكی‌ كرچ و كاڵ . چه‌نكه‌ منداڵ كه‌سێكه‌ چاوه‌ڕێی‌ خێرا له‌شته‌كان ده‌كات . به‌لاَم ده‌بێ‌ گه‌وره‌كان چاوه‌ڕێی‌ داهاتوویانه‌ له‌ منداڵه‌كان بكه‌ن . ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش واله‌ گه‌وره‌كان ده‌كات له‌سه‌ری‌ بێن جواب و بێزاری‌ كه‌ن وه‌ك كۆمه‌ڵێ‌ ووشه‌ وه‌ك ( مه‌كه‌ ، بكه‌ ، دانیشه‌ ، ) له‌كاتێكدا منداڵ قودره‌تی‌ كارو كرده‌وه‌ی‌ گه‌وره‌كانی‌ نییه‌ . كاتێ‌ به‌منداڵ ئه‌وترێ‌ وه‌ره‌ دانیشه‌ پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ بۆ داهاتوی‌ ئه‌و چه‌نده‌ گرنگه‌. بۆیه‌ ئه‌و كاته‌ئه‌و ئاره‌ زووی‌ جوله‌َو یاری‌ ده‌كات . ئه‌بێ‌ ڕێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ كه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ جووڵه‌ و یاری‌ منداڵه‌كه‌دا . به‌ترساندنی‌ منداڵ كاره‌كه‌ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كات به‌لاَ م پێم وایه‌ كه‌گه‌وره‌ بوو كه‌سێكی‌ دوڕوو ده‌رده‌چێت , چونكه‌ له‌نێوان ویستی‌ منداڵ و دایك و باوك یا داواكاری‌ كلتور یا داواكاری‌ كۆمه‌ڵگا بۆ شاییه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ . ئه‌مانه‌ بۆ خۆی‌ ئیزدیواجیه‌ت دروست ده‌كات .ته‌نانه‌ت له‌گه‌وره‌كانیشدا دروست ده‌بێت . لێره‌دا ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانین ده‌بێ‌ مندالچ یه‌ك جۆر په‌روه‌رده‌ فێر بكرێت نه‌ك له‌به‌ر چاوی‌ خه‌ڵك و له‌مالاَن باش بێت به‌لاَم قه‌ینا با له‌ماڵی‌ خۆماندا هه‌رچی‌ پێخۆشه‌ بیكات ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ .
ئاسه‌واری‌ ترساندن له‌سه‌ر منداڵ ؟ ئه‌م تۆێژه‌ره‌ ده‌ڵێت : ئاسه‌واری‌ باش ئه‌وه‌یه‌ ته‌نا فێری‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌و كاته‌دا پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات به‌بێ‌ چێژو به‌بێ‌ گیان . ئاسه‌واره‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و منداڵه‌ فیر ئه‌بێ‌ ببێته‌ ڕۆبۆت بۆ حه‌زو ویست و قسه‌ی‌ خۆی‌ ئیراده‌ی‌ له‌شته‌كانا نه‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش نه‌بوو كاتێ‌ گه‌وره‌بوو ناتوانێ‌ ته‌عبیر له‌ڕای‌ خۆی‌ بكات ناتوانێ‌ سه‌لیقه‌ی‌ به‌كار بهێنێت ته‌نانه‌ت ناتوانێ‌ شتێكی‌ زۆر ساده‌ بۆ خۆی‌ بكڕێت به‌بڕیاری‌ خۆی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێشتر به‌ترسه‌وه‌شته‌كانی‌ پێ ووتراوه‌ و بوحه‌زی‌ گه‌وره‌كان شته‌كانی‌ بۆ كراوه‌ نه‌ك هه‌ڵبژاردنی‌ خۆی‌ . كه‌سێك ده‌رده‌چێت خاوه‌نی‌ دوو كه‌سێتی‌ ده‌بێت . له‌شوێنه‌ گشتییه‌كان كه‌سێكی‌ ئاساییه‌ به‌لاَم كاتێ‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌چاوی‌ كۆمه‌ڵگا كلتور یاسا كه‌سێكی‌ تره‌ . ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین كه‌سێتییه‌ كه‌ئێمه‌ له‌منداڵدا دروستی‌ ده‌كه‌ین . له‌ڕێگا چاره‌كاندا ( دانا نادر ) توێژه‌ری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد ئه‌بێ‌ منداڵ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌وجودی‌ خۆی‌ بكات له‌ناو ماڵدا گوێ‌ له‌داواكارییه‌كانی‌ بگیرێت به‌لاَم له‌سنووری‌ خۆیدا ئامۆ ژگاری‌ دایكان و باوكان ده‌كه‌م كه‌ڕاست گۆبن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌هه‌موو ئه‌و وه‌عده‌ به‌ڵێنانه‌ی‌ كه‌به‌منداڵی‌ ده‌ده‌ن . ببنه‌ هاوڕێ‌ بۆ منداڵه‌كانیان چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ گوێت لێ‌ نه‌گرت و هاوڕێ‌ نه‌بووی‌ بۆی‌ ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كان ده‌كاته‌ هاوڕێ‌ یان هاوڕِِِِێی‌ خراپ گوێی‌ لێ‌ ئه‌گرن كۆلاَ ن و سه‌ر جاده‌كان گوێی‌ لێ‌ ئه‌گرن و له‌ئه‌نجامدا داهاتوویه‌كی‌ نادیار چاوه‌ڕێی‌ ده‌كات . بۆ ئه‌وه‌ی‌ زاڵ بین به‌سه‌ر ئامێری‌ تردا ئه‌بێ‌ ترسه‌كه‌ بگۆڕین بۆ هاوڕێیه‌تی‌ منداڵ و گرفتی‌ نێوان ژن و مێرد لای‌ منداڵه‌كاندا باسی‌ لێوه‌ نه‌كرێت و دایكان و باوكان له‌به‌ر چاوی‌ منداڵه‌كان ده‌مه‌ قاڵێ‌ نه‌كه‌ن .

                                                               
س.خوشکان


به‌ریز وینه‌که‌ت له‌ بنکه‌ى بارکردنى کوردژین بار بکه‌ به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ لادانه‌ له‌یاساکانى کوردژین له‌گه‌ل ریزمان ......به‌ریوبه‌رایه‌تى کوردژین

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net