.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هه‌ولێر 8 حوزه‌یران/یۆنیۆ(کوردمیلۆدی) ـ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ستێره‌ی گۆرانی عه‌ره‌بی “کازم ساهر” گۆرانییه‌کی تازه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بڵاوکرده‌وه به ناوی “ماڵی خۆشه‌ویستان” که باس له نه‌ته‌وه‌کانی عێراق ده‌کات، سه‌ره‌تای ئه‌م گۆرانییه‌ی ناوبراو به‌کوردی ده‌ست پێ ده‌کات.
له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێکی تایبه‌ت “مونزیر که‌ریم” به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند “کازم ساهر” به (کوردمیلۆدی) گوت” ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه هونه‌رمه‌ند کازم ساهر به کوردی گۆرانی بڵێت، بگره له چه‌ندین ئاهه‌نگ گۆرانی کوردی گوتووه، ئه‌م گۆرانییه تازه‌ش گۆرانییه‌کی نهتهوایهتییهو تیایدا “کازم ساهر” یه‌که‌م نه‌ته‌وه باسی کورد ده‌کات.
مونزیر زیاتر گوتی” میلۆدی گۆرانییه‌که له لایه‌ن کازم ساهر خۆی و تێکسته‌که‌شی له لایه‌ن “که‌ریم عێراقی”ـه‌وه نووسراوه.
کازم ساهیر له به‌رنامه‌ی داهه‌یه زیاتر گۆرانی به کوردی بڵێت، ڕه‌نگه له داهاتووش ئه‌گه‌ر گونجا گۆرانییه‌ک به ته‌واوی به کوردی بڵێت” مونزیر که‌ریم وای گوت.
ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی (کوردمیلۆدی) ڕێز له‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه به‌رزه‌ی هونه‌رمه‌ندی عێراقی کازم ساهر ده‌گرین، ئه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌تاییه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان به سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان میدیای کوردی و ناوبراو ده‌زانین.
سه‌رچاوه::کوردمیلۆدی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه