.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ١
ده‌بێ هه‌موو كارێ هه‌ر به ناوی خواوه بێ:
به‌ڵێ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له‌م سووره‌ته كورته‌دا مرۆ تێده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێ هه‌موو ئیش و كار‌و جم وجووڵ وبزووتن و هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشانێكی ته‌نیاو ته‌نیا به ناوی ئه‌وه‌وه بێ و، هیچ شتێكی تری ئاوێته نه‌كرێ، ئه‌گینه ده‌بێته كوفر‌و شیرك، چونكه بتپه‌رسته‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ش ناوی خوایان ده‌هێنا، به‌ڵام ناوی شتی تریشیان ده‌خسته پاڵی، بۆیه خوای باڵاده‌ست له‌م سه‌ره‌تای قورئانه‌وه فێرمان دهكاكه: نابێ ئێمه‌ش به‌هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی موشریكاندا بچین، بۆیه به‌م شێوه‌یه ده‌فه‌رموێ: بسم الله تهنهابهناوی خواوه ئه‌م سووره‌ته ئه‌نێرمه خواره‌وه، ده‌سا ئێوه‌ش (ئه‌ی ئیمانداران!) له‌ته‌واوی جم و جوڵ و ئیش و كاره‌كانتاندا هه‌ر به‌ناوی خواوه كاربكه‌ن، (نه‌ك به‌ناوی پاشا‌و سه‌رۆك و خاوه‌ن هێزه‌كان و هه‌رشتێ تره‌وه) وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و بكۆشن و هه‌وڵ بده‌ن، چونكه هیچ كهسێكیتر - بێجگه له‌خۆی- هیچ شتێكی به‌ده‌ست نییه‌و، هیچ كارێكیش به‌بێ ئه‌و پیرۆز نابێت، الرحمن الرحيم به‌خشه‌رو به به‌زه‌یی و دڵاوایه.
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ٢
الحمدلله ته‌واوی جۆره‌كانی سوپاس و ستاییش ته‌نها هه‌ر بۆ خوایه رب العالمين كهپهروهردگاری ئادهمییو فریشته‌و گشت ئاسمانه‌كان و زه‌ویی و بوونه‌وه‌ره، په‌روه‌ردگاری ته‌واوی جیهانه‌كانه، كه‌وابوو ئایینه‌كه‌شی په‌یام و نامه‌یه‌كی عاله‌مییه.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ٣
الرحمن الرحيم به‌خشنده‌ی به به‌زه‌یی میهره‌بانه. به‌زه‌ییه‌كه‌ی ئێجگار فراوانه، میهرهبانییهكهیشی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ٤
مالك يوم الدين خاوه‌نی ڕۆژی پاداشت و تۆڵه‌یه، كه‌سێكی ترنییه - بێجگه له‌و- شتێكی به‌ده‌ست بێت؛ به‌تایبه‌تی له‌و رۆژه‌دا، وه‌كو له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ( يوم لاتملك نفس لنفس شيئا والأمر يومئذ لله ) ٨٢/١٩..
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ٥
ده‌بێ ته‌نیا به به‌رنامه‌ی خوا كار بكه‌ین:
به‌ڵێ پێویسته باشتر له قورئانی پیرۆز وردبینه‌وه‌و تێبگه‌ین، تا رێك وپێك تر‌و قووڵتر خۆمانی ته‌سلیم بكه‌ین و، له‌هه‌موو ئیش و كاره‌كانماندا هه‌ر په‌یڕه‌وی له‌و بكه‌ین، ده‌بێ هه‌رچۆنێ نوێژ‌و رۆژوو‌و حه‌جمان به به‌رنامه‌ی خوا به‌رێوه ده‌به‌ین، هه‌رئاواش سیاسه‌ت و ئابووریی و، كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگیشمان هه‌ر به‌و پێودانه بێت، بۆیه فه‌رمانمان پێدهكاو، پێمان ده‌ڵێت كه: به‌زمان ولهناخیدهڵهوه بڵێین: إياك نعبد خوایه ته‌نها هه‌ر ئه‌تۆ ده‌په‌رستین، ته‌نیا به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كه‌ی تۆمان لاپه‌سه‌نده، هه‌ر گوێ رایه‌ڵ و ملكه‌چی تۆ ده‌بین، یه‌كتاپه‌رستیی (توحید الڕلوهیه)ـی راسته‌قینه - كه گه‌لێ كه‌س تێیدا ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌و، هه‌ڵه ده‌بێ- به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ ده‌بێ و له‌لای خوا قبووڵه وإياك نستعين وه ته‌نها هه‌ر له‌تۆ داوای یارمه‌تیی و كۆمه‌ك ده‌كه‌ین، ته‌نها ئه‌تۆی كه‌بتوانی له‌رۆژه سه‌خته‌كاندا یارمه‌تیمان بده‌یت و سه‌رمان خه‌یت به‌سه‌ر دوژمنی خۆت و ئێمه‌دا، ( توحيد الربوبيه )ی راسته‌قینه‌ش ئه‌مه‌یه‌و، ده‌بێ هه‌موو شتێكمان بیگێڕینه‌وه بۆلای خوا
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ٦
إهدنا الصراط المستقيم خوایه ڕێنماییمان بكه بۆ ڕێگه‌و رێبازه ڕاسته‌كه‌ی خۆت كه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و شاره‌زامان بكه، وه‌هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ورێیه‌ش به‌هه‌میشه‌یی سه‌قامگیرو دامه‌زراومان بكه
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ٧
صراط الذين أنعمت عليهم رێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نازو نیعمه‌ت و به‌خششی خۆتت به‌سه‌ردا رشتوون -له‌په‌یامبه‌ران و، ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان- غير المغضوب عليهم ولاالضالين نه‌ك ڕێی ئه‌وانه‌ی كه خه‌شم و قینی تۆیان به‌سه‌ردا رژا وه‌ك گه‌لی یه‌هوود، وه نه‌ك ڕێی ئه‌وانه‌یش كه گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون، وه‌ك گه‌لی گاوران. سه‌باره‌ت به فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م سووره‌ته گه‌لێ فه‌رمووده هه‌یه، له‌وانه پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د) گێڕاویه‌تیه‌وه: (( والذى نفسى بيده ماأنزلَ الله فى التوراة ولا فى الإنجيل ولا فى الزبور ولا فى الفرقان مِثْلَها، هى السبعُ المثانى والقرآنُ العظيمُ الذى أُوتِيتُهُ )). سوێند به‌خوا نهلهتهورات و، نه‌له ئینجیل و، نه‌له زه‌بوورو، نهلهفورقاندا سووره‌تێكی تر وه‌كو ئه‌م سووره‌تی (فاتیحه) یه كه به من دراوه، نه‌هاتووه.. جاتۆیش (ئه‌ی ئیماندار!) زۆر به وردیی و ملكهچكردنهوه بیخوێنه‌و په‌یڕه‌ویی بكه.
ئاماده‌کردنی ئاراگۆن
تایبه‌ت به‌یانه‌ی کورد ژین

له‌سه‌ر هێڵ نییه