❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-08 06:52:34

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4b824cf3ae.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c9658709da.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea3ed8cbe3.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a2774d96a4.jpg
بە پیی ئامارەکان کە زیاتر لە 16 هەزار سویدی لەم سالانەی دوای موسولمان بونی خۆیان راگەیاندوە
چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانى لەگەڵ کەسایەتى ناسراوى موسووڵمانى سویدى لەیف عەبدالحەق…
دوای ئەو هەموو دژایەتیەی کە ناحەزانى ئیسلام دەیکەن بەرامبەر بەم ئاینە کەجی دەبینین رۆژانە پەیتا پەیتا زانایان و سیاسی وپیاوانى کەنیسا لەم ولاتە ئەوروپیانە باوەش بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە دەکەنەوە کە ئەمەش ئەو هەموو تۆمەتانە بە درۆ دەخاتەوە کە گوایە ئاینی ئیسلام بە زەبری شمشیر بلاو بۆتەوە یەکیک لەو ولاتانەی کە رۆژانە خەلکەکەی ئاینی ئیسلام دەکەنە ناسنامەی خۆیان ولاتی سویدە بە پیی ئامارەکان کە زیاتر لە 16 هەزار سویدی لەم سالانەی دوای موسولمان بونی خۆیان راگەیاندوە زۆریک لە کەسایەتیە سیاسی و ناودارەکانى سوید کە باوەشیان بۆ ئیسلامە کردۆتەوە بریتی بوو لە گەورە سیاسی نیو وەزارەتی دەرەوەی سوید سەفیر کەنوت بینسترۆم کە ناو خۆی نا محمەد کە توانی قورئانى پیرۆز بە زمانى سویدی تەفسیر بکات ، کە پیش سالیک وەفاتى کرد هەروەها پرۆفیسۆر یان سامیلسۆن مامۆستای زانکۆ بەشی میژو ، وە رۆژنامەنوسی بەناو بانگی سویدی هۆکان لارسۆن کە خاوەنی 20 کتیبە هەرەها پرۆفیسۆر بینگت یۆهانسۆن کە خاوەنی بروانامەی دکتۆرایە لە هەندەسەی ئەلکترۆنی، هەروەها پزیشکی ناسراوی سویدی ماریە ئیلبورسون و چەندین کەسایەتی گەورەو بەناو بانگی تر کە پیویست بەناو هینانیان ناکات لیرە، ، قەشە لەیف عەبدل حەق دوای موسولمان بونى هەمیشە وەک ، بالیۆزیکی ماندونەناسی ئەم ئاینە لە میدیاکانی سوید بە جوانى باسی ئیسلام دەکات ، کە ئیستا وەک ئیمامی مزگەوتی شاری ئیسکلیستونای سوید هەفتانە وتاری هەیە بە زمانى سویدی ،زۆربەی وتارەکانی لایەنی پەروەردەیی وئیمانى لە خۆ دەگریت پیمان خۆش بوو دیمانەیەکی رۆژنامەوانى لەگەل ساز بکەین .

“سەرەتا پێمان خۆشە خۆت بناسێنى بە خوێنەران ؟ من ناوم لەیف عەبدالحق گەیلانە لە دایکبووى شارى ئیسکلیستونەم ، ئیمامى مزگەوتى ئەم شارەم، دەرچووى زانکۆى لوند بەشى فەلسەفەو دواتریش لە زانکۆى یۆتۆبۆرى بروانامەى زمان م بە دەستهێناوە.

” هۆکار چی بوو کە ئاینى ئیسلامت هەڵبژارد ؟ من لە ساڵى 1963 وە پەیوەندیم لەگەڵ ئیسلام و موسووڵمانان پەیدا کرد ،دواى ئەوەى سەفەرێکم کرد بۆ وڵاتانى ئەفریقا ، هەر لەسەرەتاى ناسینى ئەم ئاینە سەرسام بووم بە پەیوەندیی کۆمەڵایەتى و شێوازى ژیان و رەفتارى رەوشت بەرزیان و هەروەها شارەکانیان لە ڕووى بیناسازییەوە کە هەر لەو کاتەوە لە دڵمدا مووسوڵمان بووم ، دواى گەرانەوەم لەو سەفەرە هەوڵى دراسە کردنى ئیسلامم دا پاشان کە رازى بووم ئیسلام ببێتە ئاینم لە هەوڵى دۆزینەوەى مزگەوتێک بووم بۆ ئەوەى ئیسلام بوونى خۆم راگەیەنم بەڵام بەداخەوە لە حەفتاکاندا هیچ مزگەوتێک لە شارى یۆتۆبۆرى نەبوو کە ئەو کات من تێیدا دەژیام ، بۆیە لە چاوەروانیدا بووم هەتا ساڵى 1984 کە شەهادەم هێنا ، لە دواى ئەو ساڵەوە کە مامۆستا بووم لە ستۆکهۆڵم سەردانى مزگەوتەکانم دەکرد لە لاى زۆرێک لە ئیمامەکان خەریکى لێکۆڵینەوە بووم لەسەر ئیسلام و دەستم کرد بە نوێژ کردن و رۆژوگرتن .

” دەتوانى هەڵسەنگاندنێک بکەى لە نێوان ئیسلام و مەسیحیەت ؟ مەسیحیەت ئاینێکە خاوەن پەیامەو پێویستە ئێمە رێزیان لێبگرین کەسانێکى باش و چاکیان هەیە کە هەوڵ دەدن ئاینەکەیان بە پاکى رابگرن دوور لە خورافیات ، هەوڵى گرتنى رێگەى راست دەدن بۆ لاى خوا ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زۆرێکیان سەریان لێشێواوە شت گەلێکى زۆرى خورافیات تێکەڵى ئاینەکەیان کردووە کە لەسەردەمى پێغەمبەر عیسا سەلامى خواى لەسەر بێت نەبووە ، ئاینى ئیسلامیش مۆمێکى پرشنگدارە کە رێگە بۆ مرۆڤایەتى ڕووناک دەکاتەوە ، داواکارین خوا هیدایەتى گومراهان بدات بۆ سەر رێگەى راست .

“وەک دەزانن ئاینى ئیسلام دووەمین ئاینە لە سویددا ، ئایا بەراى جەنابتان رۆڵى موسووڵمانان و کاریگەریان لە کۆمەڵگاى سویدى چۆنە ؟ لە راستیدا موسوڵمانان تا ئێستاش کار ئاسانى باشیان بۆ نەکراوە تا بتوانن کاریگەری باشیان هەبێت لە کۆمەڵگاى سویدى ، بەداخەوە وەکو پێویستیش مووسوڵمانى تێگەیشتوو دەرچووى زانکۆکان کەمن لە بوارە جیاجیاکاندا تا بتوانن بەشدارى و کاریگەری پێویستیان هەبێت لە رۆژنامەکان و میدیاى سویدى بۆ ئەوانەی دژایەتی ئیسلام دەکەن . لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستیمان بە پەیمانگاى تایبەت هەیە بۆ پێگەیاندنى ئیمام و کەسانى تایبەت کە بتوانن ئاینەکە بەباشى بلاو بکەنەوە بە تایبەت لە نێو چینى گەنجاندا کە بتوانن سروشتى ئەم کۆمەڵگایە بناسێنێ بۆ نەوەى داهاتوو کە ژیانى خۆیان وەک موسوڵمانێک تەواو بەسەربەرن ، ئێمە ریکخراویکمان دامەزراندوە بە ناوى رێکخراوى کۆکەرەوەى ئیسلامى سویدیی کە هاوکارى زانکۆ ئیسلامیەکان دەکات لە جنوبى ئەفریقاو رۆژهەڵاتى ناوەراست تا بتوانن پەیمانگاى دەرچووى ئیمام بکرێتەوە لێرە ..

“بە راى ئێوە بۆ سویدیەکان ئاینى ئیسلام هەڵدەبژێرن ؟ ئاینى ئیسلام رێگەیەکى راست و دروستە ، وە باشترین شێوازى ژیانى دارشتووە بۆ مرۆڤەکان بۆ ئەوەى بەختەوەر بژین لە هەردوو دونیا ،ئیسلام باشترین شێوازى ژیانە ئەگەر مرۆڤەکان شوینی بکەون.

“ئیسلام ئاینێکە بەردەوام لە گەشەکردندایە لە جیهاندا ، زۆر کەس بە چاوێکى گەشبینانەوە دەرواننە ئەم گەشەکردنە زۆرێکیش لەمە دەترسن راى جەنابت چیە لەم بارەوە ؟ هەموو شتێک لە دەستى پەروەردگاردایە ،ئێمە سوپاسى خوا دەکەین لەسەر هەموو شتێ وە زۆر خۆشحاڵ دەبین کاتێ دەبینین خەڵک پۆل پۆل بەرەو ئەم ئیسلامە دێن ، بیر لەو ئایەتە پیرۆزە دەکەینەوە کە دەفەرمێ ادَا جاا النێر اللە والفتح ، ئەرکى سەرشانمانە کە سوپاسگوزارى خواى گەورە بکەین و داواى لێخۆش بوونى لێ بکەین چونکە بەراستى هەمیشە فەزڵى خواى گەورەیە وا ئەم ئاینە هەردەم لە گەشەکردندایە چ جاى ئەو هەموو دژایەتییەى دەکرێت کەچى هەر بەردەوام لە گەشەکردندایە ، بۆیە دەبێت ئێمەى مووسوڵمان بەم ئاینەوە پایەدار دەبین و ئەبێت دەستى پێوە بگرین ، لە هەموو گرنگتر گەیاندنى ئەو مەبەستەى کە ئاینەکە دیارى کردووە .

“سیاسەت پانتایەکى زۆرى لە ڕووبەرى ئیسلام پرکردۆتەوە داهاتووى سیاسەتى ئیسلامى لە سوید چۆن دەبینى ؟ بە راى من دەبێت ئێمە پێش هەموو شتێ گرنگى بە لایەنى رۆحى بدەین ، هەروەک چۆن پێغەمەبەرى خوا درودو سەلامى خواى لەسەر بێت لە شارى مەککە گرنگى دەدا بە دانانى پایەکى بەرزى عەقیدە ، پاشان لە مەدینە دەستى دایە دامەزراندنى حکومەت و بەرێوەبردنى کاروبارى سیاسیەت .

” داهاتووى ئیسلام لە سوید چۆن لەیەک دەدەیتەوە ؟ خوازیارم ئیسلام بتوانێ جێگاى خۆى بکاتەوە لە ناو کۆمەڵگاى سویدى دا وەک بەشێکى سروشتى ئەم کۆمەڵگایە سەیر بکرێت ، ئەرکى سەرشانى ئێمەى موسووڵمانە لە خەمى پەروەردەکردنى نەوەکانمان بین و هانى کوران و کچانى خۆمان بدەین بۆ ئەوەى بتوانن لە رێگەى بە دەست هێنانى بروانامەى بەرز جێگەى خۆیا ن بکەنەوە لەم کۆمەڵگایەو هەروەها کاریگەرى باشیان هەبێت و گرنگى زیاتر بدەنە لایەنى رۆحى ئەخلاقى .

“ئێوە پێناسەیەکى جوانى ئیسلامتان کرد لە میانەى پرسیارەکاندا ، هۆکار چیە میدیاى ئەوروپى زۆر جار وێنەیەکى ناشرین لە ئیسلام نیشان دەدات ؟ ئەو وێنە ناشرینەى کە ئێستا وڵاتانى ئەوروپى لە سەر ئیسلام نیشان دەدرێت هۆکارێکى سیاسیى و ئابورى و هەروەها ئەنجامدانى کارى نا مرۆڤانەى هەندێ گروپى توندرەوى ئاینى واى کردووە کە ئاوا لە ئیسلام بگەن ، داوا لە خوا دەکەین یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەى بتوانین سەرکەوین بەسەر ئەوانەى کە دژایەتى ئیسلام دەکەن و درۆ بڵا دەکەنەوە ، هیدایەتى ئەوانیش بدات . داواکارین لە خواى گەورە تاقیمان نەکاتەوە بە شتێک کە ئێمە تواناى هەڵگرتنیمان نەبێ هەروەها داواى فیردەوسى باڵا دەکەین بۆ ئەوانەى کە چاکەکارن.

” ئایا هەڵوێستى حکومەتى سویدى چیە لەسەر کاریکاتێرەکان کە لە ئەوروپا بڵاودەبێتەوە دژى پێغەمبەرى ئیسلام ؟ حکومەت و گەلى سویدى هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین کە خۆیان لە دژایەتى کردنى هیچ ئاین و شارستانێتێک ببینن ، گەلێکین هەمیشە حەزیان لە ئاشتى وپێکەوە ژیانە لەگەڵ مرۆڤەکان بە جیاوزاى بیرو راى ئاینەکان ، تەنانەت لە کاتى دروستکردنى مزگەوتى گەورەى ستۆکهۆڵم سەرۆک وەزیرانى کۆن ویران پێرشۆن یەک میلۆن کرونى بە دیارى بەخشییە مزگەوتەکە ، بۆیە ئەگەر رۆژنامەیەکیش کارى ئاوا نابەجێ دەکات ماناى ئەوە نیە کە حکومەتو گەلى سویدى رازییە بەو کارە ، کاتێ کاریکاتێرەکان لە چەند وڵاتێکى ئەوروپى بڵاو بوونەوە ، سەرۆک وەزیرانى سویدو وەفدێکى باڵاى حکومەت سەردانى رابیتەى ئیسلامى سوید و مزگەوتى گەورەى ستۆکهۆڵم یان کرد بۆ ئەوەى هەردوولا بتوانن هاوکارى یەکتر بکەن کە هیچ گرژى و ئاڵۆزییەک ڕوو نەکاتە وڵاتەکە ، سوپاس بۆ خوا حیکمەتى موسووڵمانان و کارئاسانى حکومەت کارێکى واى کرد کە هیچ کێشەیەک ڕووى نەدا ، وە چەند ماڵپەرێکى سویدى لە هەوڵى بڵاو کردنەوەى کاریکاتێرەکان بوون بەڵام بە زوویی حکومەت ئەو ماڵپەرانەى بلۆک کردو دایخست .. لە کۆتاییدا سوپاست دەکەم بۆ ئەم چاوپێکەوتنە
سازدانى . موحەمەد بەرزنجى . سوید 2011-1-7

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-08 15:39:12

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ فه‌نابوون گیان خوای گه‌وره‌ جه‌زای به‌خێرت باته‌وه‌
خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌م دینه‌ی ناردوه‌و خۆی سه‌ری ئه‌خات انشاالله‌
هه‌تا زیاتر دژایه‌تی ئه‌م دینه‌ بکرێ زیاتر گه‌شه‌ ده‌کات و په‌ره‌ئه‌سه‌نێت
سه‌ربه‌رز بیت براکه‌م

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-09 08:00:11

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

ده‌سته‌كانت خۆش بێت انشالله‌ موسلمانان رووله‌ زیادی ئه‌كه‌ن

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-09 08:38:37

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ xama گیان بێگومان راسته‌ خودای بالا ده‌ست خۆی به‌ڵێنی سه‌رخستنی ئه‌م دینه‌ی داوه‌

زۆرسوپاس احمد_88  بێگومان به‌ ژماره‌ی مسوڵمان بووه‌كان روو له‌زیادبوونه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-09 13:19:17

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsMSIE7

Re: قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-09 14:13:44

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

Re: قەشەیەکی مەسیحی موسوڵمان بوو

zorsupas tanya gull gean xwda taman drezht bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net