❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-13 22:36:11

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

                                          سلاو هاورييان به باشم زانى هه ندى له زيانى نازداران كوبكه مه وه بيش كه شى ئيوه ى بكه م

                                          هيوادارم سودى هه بى ............................
1:ئێدگار ئالین پۆ



ئیدگار ئالێن پۆ له‌ روَژى 19ى ژانویه‌ى ساڵى 1809 دا له‌ شارى بوَستوَن له‌دایك بوو .

ئێدگار شاعیر و نووسه‌رى كورته‌ چیروَكه‌كان بوو ، له‌ ساڵى 1811دا باوكى ماڵئاوایى له‌ ژیان كرد و ژیانى ئه‌و له‌گه‌ڵ كوَڵێك چه‌رمه‌سه‌رى وئیش وئازارى جه‌سته‌یى وده‌روونى به‌ره‌وررِوو بوو به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نى لاوێتیدا په‌كى كه‌وت .

له‌ نێوَیوَرك شیعه‌ره‌كانی خوَى چاپكردن به‌لاَم هه‌روا نه‌ناسراو بوو دواى ماوه‌یه‌ك بوو به‌ سه‌ر نووسه‌رى گوَڤاریك ودواتریش له‌ گه‌ل كچه‌ مامه‌كه‌ى خوىَ هاوسه‌رگیرى كرد به‌لاَم هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌ر له‌ ته‌مه‌نى لاوێتیدا كوَچى دوایى كرد وبه‌ ته‌نیایى به‌جێى هێشت .

ئێدگار له‌ فیلادلفیا له‌ 16ى ئوَكتوَبه‌رى ساڵى 1849دا وله‌ ته‌مه‌نى 40 سالیدا بوَ هه‌میشه‌ جاوى لێك نان .

گرنگتربن به‌رهه‌مه‌كانى ئێًدگار ئالێن پۆ بریتیه‌ له‌ :

الاعراف - دڵى نهێنى دركێن - ویلادمیر - زینده‌ به‌چاڵ - ته‌یمور له‌نگ - قاڵاو - ئه‌و نوسراوه‌ى كه‌ له‌ بوتڵێكدا دۆزرایه‌وه‌- خه‌وو لێكه‌وتوو - به‌رمیلى ئامۆنیتلادۆ - پشیله‌ى رِه‌ ش- مه‌رگى سوور - ئێلیبوزا - مرۆڤ كوژیه‌كانى كۆڵانى گه‌وره‌ - چیرِۆكه‌ سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان - قالۆنچه‌ى زێرِین - بۆ هێلین - دۆزه‌خ - دوو قه‌تل - ئیسرافیل - شیعره‌كانى تامرلین و شیعره‌كانى دیكه‌ - شیعره‌كان و .....


 ك:كول بزيريك ل.كه وره بياوانى ج
.......................................................................................


2:جه‌ك له‌نده‌ن


جان گریفت له‌نده‌ن ،له‌ سالى 1876 له‌ سانفراسیسكۆ له‌دایك بووه‌. ناوبراو ناودارترین و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوترین نوسه‌رى ئه‌مریكیه‌ له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا. له‌نده‌ن له‌كێڵگه‌ و مه‌زرا هه‌ژار نشینه‌كانى ده‌ورو به‌رى \\\"ئۆكڵه‌ند\\\" و به‌ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ژارانه‌ گه‌وره‌بوو. له‌سه‌ورده‌مى تازه‌ لاویدا سه‌رپه‌لى لاتوو لوته‌كانى ناوچه‌ى خۆیان بوو دواتر له‌كتێبه‌كانى خۆیدا پێداچونه‌وه‌ى بۆ به‌سه‌رهاته‌كانى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ى خۆى كرد.



له‌ته‌مه‌نى 17سالى ڵه‌ماڵه‌وه‌ رایكردوو به‌كه‌شتى چوو بۆ \\\"پاسیفیك\\\"ى باكورو ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كیش له‌زیندان بوو. جه‌ك له‌نده‌ن دواى ده‌رباز بوونى له‌زیندان بریارى دا ژیانلاى خۆى بگۆرێت . هه‌ر بۆیه‌ له‌دواناوه‌ندیدا درێژه‌ى به‌خوێندنه‌كه‌ى دا و هاوكاتیش له‌كتێبخانه‌ى گشتى شارى \\\"ئۆكڵه‌ند\\\" ده‌ست به‌كاربوو . ناوبراو بۆده‌ست به‌سته‌به‌ركردنى ئاڵتوون ره‌وانه‌ى ئالاسكا بوو ، به‌لام هه‌واَه‌كانى بۆ ده‌ست پێراگه‌شتنى بىَ ئاكام بوو، به‌لام ئه‌و سه‌فه‌ره‌ بوو به‌ هه‌وێنى رۆمانه‌كانى \\\"كورى گورگ و منداڵانى دارستان\\\"له‌نده‌ن له‌كۆتایى ته‌مه‌نیدا به‌توندى بریندابوو له‌ساڵى 1909له‌ كالیفۆرنیا نیشته‌جێ بوو و له‌ ساڵى 1916كءچى دوایى كرد.

گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانى \\\"جه‌ك له‌نده‌ن\\\" بریتین له‌:

مندالاَنى دارستان(1900)،كورى گورگ (1902)،ئاوازى درنده‌كان(1903)،دان چه‌رموو(1903)،گورگى ده‌ریا(1904) و .............

.....................................................................................



3:تۆڵستۆى


  لیۆنكۆى لایویچ تۆڵستۆى له‌ 9ى سێپتێمبه‌رى ساڵى 1828 له‌ گوندى یاسنا یاپا لیناغ هه‌ڵكه‌وتوو له‌شارى تولا له‌داین بوو.ناوبراو شاره‌زاى زمانه‌كانى ئینگلیزى ،فه‌ره‌نسى و ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى بوو.هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌و دایك و باوكى مردن و به‌رهێناتنه‌كه‌ى كه‌وته‌ ده‌ست یه‌كێك له‌خزمه‌كانى . له‌ سالى 1844 چووه‌ زانكۆى غازان و له‌سالى 1847 به‌ر له‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو بكات ، وازى لێهێناو گه‌رایه‌وه‌ شوێنى له‌دایك بوونه‌كه‌ى و زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆى ته‌رخانى خوێندنه‌وه‌ كرد . له‌سالى 1852 دا له‌سه‌ر داخوازى خۆى چوو بۆ قه‌فقاز وله‌شه‌ره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ژدارى كرد . تۆڵستۆى چیرۆكه‌كانى سه‌رده‌مى منداڵى ، سه‌رده‌مى لاوێه‌تى و هێندێك له‌ چیرۆكه‌كانی دیكه‌شى سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كانى شه‌رى قه‌فقازنوسیپه‌وه‌و له‌ هه‌ر له‌وێش ده‌ستیكرد به‌ نوسینى چیرۆكى قه‌زاقه‌كان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شاعیرێكى ناودارى روسیا چیرۆكى منداڵیه‌كه‌ى له‌گۆڤارى "سه‌رده‌م" دا بلاو كرده‌وه‌ .بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و چیرۆكه‌ بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ تۆڵستۆى ناوبانگ ده‌ربكات و چیرۆكه‌كانى دواتریش ئه‌و نێوبانگه‌ى ئه‌ویان داسه‌پاند . ئه‌و دواى گه‌رانه‌وه‌ى راگوێزى سوپا كراو بۆ به‌رگریكردن له‌ سواستۆپۆڵ چوو كریمه‌ و ئاخوداخى خۆى سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆدانى سواستۆپل له‌سىَ چیرۆكدا به‌ناوى حه‌كایه‌تى سواستۆپۆل نووسى .


دواى گیرانى شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و له‌وىَ له‌گه‌ڵ نوسه‌رانى گه‌وره‌یى ئه‌وكاتى روسیا ئاشنا بوو . ناوبراو له‌كۆتایى سالى 1856 دا وازى له‌ خزمه‌تى سوپا هێناو دواى دومانگ چوو بۆ وڵاتانى فه‌ره‌نسا و سویسرا و ئیتالیا . له‌سالى 1859 دا له‌ شوێنى له‌دایك بونه‌كه‌ى خوێندنگه‌یه‌كى بۆ فێركردنوو بارهێنانى گوند نشینه‌كان دامه‌زراند . له‌سالى 1869 دا دیسانه‌وه‌ هاورىَ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ى به‌ره‌و ناوه‌ندى ئه‌وروپا چوو. له‌و سه‌فه‌ره‌دا زیاتر خۆى به‌ بارودۆخى فێركردنوو بار هێنان له‌خوێندنگاكانى فه‌ره‌نسا و سویسرا و ئیتالیا و نه‌مسا به‌ریتانیاوه‌ خه‌ریك كرد. له‌سێپتێمبه‌رى 1863 دا له‌گه‌ڵ "سۆفیا ئه‌نده‌ر یونا" هاوسه‌رگیرى كرد . ناوبراو له‌كۆتایى هه‌رئه‌وساله‌دا ده‌ستیدایه‌ نوسینى گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى خۆى . به‌ناوى "شه‌رو ئاشتى" له‌ سێپتێمبه‌رى1881 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چوو بۆمۆسكۆ خه‌ریكى فێركردن و راهێنانى لاوان بوو. له‌داین ساله‌كانى ژیانیدا به‌هه‌ولێكى ماندووى نه‌ناسنه‌ كارى ده‌كرد و سه‌ره‌راى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى كه‌ له‌ سالى 1901 ه‌وه‌ تووشى ببوو، ده‌رونێكى سه‌لامه‌تى هه‌بوو تۆڵستۆى له‌ 7 ى نۆڤه‌مبه‌رى سالى 1910مال ئاوایى له‌ژیان كرد .

ك:ك.بياوانى جيهان
.........................................................................................

4:بێڵ گه‌یتس

ڤلیام هێنرى بیڵ گه‌یتسى سێهه‌م ناسراو به‌ بێڵ گه‌یتس به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى "مایكرۆسۆفت "ه‌ هه‌ر ئێستامایكرۆسۆفت به‌زیاتر له‌چل هه‌زار كارمه‌ند له‌شه‌ست ولاتى جیهانه‌وه‌ به‌داهاتى 3/25میلیارد دۆلار له‌كۆتاتیى سالى 2001یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتووترین كۆمپانیاكانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و یه‌كێك له‌پێشه‌نگاكانى كۆمپیته‌ربووه‌ . بێڵ گه‌یتس له‌28ى ئۆكتۆبه‌رى سالى 1955 له‌بنه‌ماله‌یه‌كى مامناوه‌ندى له‌شارى "سیاتل"ى ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌ .باوكى بیل ڤیلیام هێنرى گه‌یتسى دووه‌م بریكارى خانه‌ى داد و یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانى شارى سیاتل بووه‌ و دایكیشى مامۆستاى قوتابخانه‌ و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رى "یونایتد ڤاى ئه‌نتر ناشناڵ بوو كه‌ له‌ كاروبارى خێرخوازیشدا چالاكى ده‌كرد . بیل گه‌یتس له‌و بنماله‌دا و له‌پال دوو خوشكه‌كه‌ى خۆیدا گه‌شه‌ى كرد. گه‌یتس له‌سه‌رده‌مى مندالیدا زۆربه‌ى كاته‌كانىلا له‌گه‌ل دایه‌ گه‌وره‌یدا به‌سه‌رده‌برد و دایه‌ گه‌وره‌شى كاریگه‌ریه‌كى زۆرى به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌بوو. ناوبراو وه‌ر له‌ هه‌مان سه‌رده‌مى مندالیه‌وه‌ روحى ململانێى خۆى پیشان داو هه‌وه‌لى ده‌دا بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێش دۆسته‌كانى خۆى بكه‌وێت . گه‌یتس قۆناغى سه‌ره‌تایى خوێندنى له‌ خوێندنگه‌ى گشتى LAKESIDE ته‌واو كردووه‌ هه‌ر له‌وىَ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپیته‌ر ئاشنا بوو. له‌سه‌ره‌تاى یه‌كێك له‌ساله‌كانى خوێندندا مامۆستاكان بریاریاندا به‌یارمه‌تى بنه‌ماله‌ى خوێندكاره‌كان سه‌نته‌رێكى كۆمپیته‌ر قه‌رزبكه‌ن و خوێندكاره‌كان له‌وىَ فێرى كۆمپیته‌ربكه‌ن بێل گه‌یتس له‌وكاته‌دا بوو كه‌له‌گه‌ل كۆمپیته‌ر ئاشنابوو زۆرخێرا شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى له‌وبواره‌دا ده‌سته‌به‌ركرد و له‌ته‌مه‌نى 13 سالیدا ناوبراو یه‌كه‌مین پرۆگرامى خۆى كه‌ یاریه‌كى ساكارى كۆمپیته‌رى بوو ،نوسى گه‌یتس هاورىَ له‌گه‌ل دۆسته‌كه‌ى خۆى پۆل ئالن كه‌دوو سال له‌ىگه‌یتس گه‌وره‌تربوو و له‌ بوارى ره‌ق ئامێرى كۆمپیته‌ریشدا شاره‌زابوو زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆى به‌نوسینى پرۆگرام ته‌رخان كردبوو گه‌یتس له‌سالى 1973چووه‌ زانكۆى هاروارد و له‌وىَ له‌گه‌ل ستیمۆ بالمر (كه‌ئێستا به‌رپرسى به‌شى ئیداره‌ى مایكرۆسۆفته‌) ئاشنابوو .گه‌یتس ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌ هاروارد بوو یه‌ك BASICD ى كۆمپیته‌رى AITS ALTAIR دارشت بیل كۆمپانیایه‌كى بچوكیان به‌ناوى Microsoft و به‌دروشمى "له‌هه‌موو مالێكدا كۆمپیته‌رێك دامه‌زراند مایكرۆسۆفت هه‌موو چه‌شنه‌ پرۆگرامێكى بۆ كۆمپیته‌ره‌ جۆراو جۆره‌كان به‌رهه‌م دێنا .له‌و سه‌رده‌مه‌دا مایكرۆسۆرفت ته‌نها 40 فه‌رمانبه‌رى هه‌بوو كه‌به‌شێوه‌یه‌كى شه‌وانه‌ رۆژى كاریان ده‌كرد و فرۆشى سالانه‌ شیان ته‌نیا 4/2میلیۆن دۆلار بوو له‌سالى 1980كۆمپانیاى ibm بۆئه‌وه‌ى له‌بازارى كۆمپیته‌ره‌كان جىَ نه‌مێًنێت ، بریاردا كه‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ى خۆىكه‌ناوى pcله‌سه‌ردانرا و كۆمپیته‌ره‌كانى ئه‌مرۆش هه‌ربه‌و پێیه‌ دروست ده‌كرێن ،به‌رهه‌م بێنێت و ره‌وانه‌ى بازاریان بكات . ئه‌و كۆمپانیایه‌ بریارى دا كه‌ ئه‌ركى نه‌رم ئامێره‌كه‌ى به‌كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ بسپێرێت ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌خت رووى له‌ مایكرۆسۆفت كرد و ibm گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل كۆمپانیایه‌كى بچوكى مایكرۆسۆفت بۆئه‌وه‌ى نه‌رم ئامێر ى گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل كۆمپیته‌ره‌كانى ibm به‌رهه‌م بێنێت . كۆمپیته‌ره‌ نوێیه‌كان پرۆسیسۆرى 16بیتى 8088ى كۆمپانیاى "ئینتێل " یا تێدا به‌كار هاتبوو هه‌ر بۆیه‌ مایكرۆسۆفت بۆفرۆشتنى زمانى پرۆگرامه‌كانى خۆى پێویستى به‌سیته‌مێكى 16بیتى هه‌بوو . له‌و كاته‌دا كه‌سێك به‌ناوى تیم پاترسۆن له‌كارگه‌ى ماله‌كه‌ى خۆیدا كۆمپیته‌رێكى 16بیتى بچوكى به‌رهه‌م هێنا هێنابوو و سیسته‌مێكى ساكارى 16 بیتى داس 86ى له‌سه‌ر دانابوو .بیل گه‌یتس هه‌موو مافێكى سیسته‌مى داس 86ى به‌نرخى 75 دۆلار كرى بیل گه‌یتس پۆل ئالن ،سیسته‌مى داس 86" یان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو له‌گه‌ل كۆمپیته‌ره‌كانى ibm گۆری و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانیان زیاد كرد و سیسته‌مێكى به‌هێزى 16 بیتیان به‌رهه‌م هێنا. مایكرۆسۆفت ناوى ms-dos ى له‌سه‌رئه‌و سیسته‌مه‌ دانا .

Ms-dosله‌سه‌ركۆمپیته‌ره‌شه‌خسیه‌كانى ibm دانراو ibm به‌شێك له‌ مایكرۆسۆفت و ورده‌ ئیمپراتۆریه‌تى ئاغاى بێل گه‌یتس له‌ ms-dos بونیات نرا دواتر مایكرۆسۆفت به‌به‌رهه‌م هێنانى سیسته‌مى گرافیكى WINDOS و به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتوى دیكه‌ هه‌نگاوى گه‌وره‌ترى به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌لێنا.

به‌پێى دواین ئاماره‌كان زیاتر له‌ 95له‌سه‌دى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌كۆمپیته‌رى تایبه‌تیان هه‌یه‌ ، له‌به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌كانى مایكرۆسۆغت كه‌لك وه‌رده‌گرن . ئێستا بۆ ماوه‌ى سێزده‌ ساله‌ كه‌ بیل گه‌یتس به‌زیاتر له‌ 57 میلیارد دۆلار به‌ده‌وله‌مه‌نترین كه‌سى جیهان ناسراوه‌. یه‌كیسَك له‌هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى مایكرۆسۆفت به‌وته‌ى خودى گه‌یتس ، دامه‌زراندنى كه‌سانى زیره‌ك له‌و كۆمپانیایه‌ دایه‌ .

گه‌یتس كاتێك كه‌ته‌مه‌نى ته‌نیا 19 سال بوو ، به‌رێو به‌رى مایكرۆسۆفت بوو .ناوبراو ئه‌وه‌نده‌ى كار ده‌كرد كه‌ته‌نانه‌ت زۆر جاران بۆماوه‌ى چه‌ند رۆژێك شوێنى كاره‌كه‌ى خۆى به‌جىَ نه‌ده‌هێشت و هاورێ له‌گه‌ل فه‌رمان به‌ره‌كانى خۆى به‌وردى له‌سه‌ر پرۆژه‌ جۆران جۆره‌كانى و پێشنیازى مشته‌ریه‌كانیان كاریان ده‌كرد گه‌یتس له‌سالى 1994 ملیندا فرنج گه‌یتس هاوسه‌رگیرى كردوو و له‌سالى 1996 كچێك و له‌سالى 1999ش كورێكیان بووه‌ . بێل گه‌یتس درژه‌ى به‌رێگاكه‌ى دایكى داو هاورىَ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى چه‌ندین دامه‌زراوى خێرخوازى له‌سه‌رانسه‌رى دونیادا دامه‌زراند .ئێستا بیل گه‌یتس هاورىَ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداله‌كانى له‌ شارى سیاتل ده‌ژین.

C4kurd

........................................................................................................
5

:یۆرى گاگارین


یۆرى ئه‌لیكسیاڤیچ گاگارین ، گه‌شته‌وانێكى بۆشایى سۆڤیه‌تیه‌، له‌ دایك بووى (9-مارس-1934)، گاگارین به‌یه‌كه‌م مرۆڤ دائه‌نرێ ، كه‌ توانیبێتى هه‌ڵفڕێ بۆ بۆشایى ده‌ره‌كى ، و خولانه‌وه‌ به‌ ده‌ورى زه‌ویدا، له‌رێكه‌وتى (12-اپریل-1961)، به‌سوارى گالیسكه‌ى بۆشایى ڕووسى(فۆستۆك1).
    سه‌ره‌تاى ژیانى :
     یۆرى ، له‌ خێزانێكى هه‌ژار له‌ دایك بووه‌ ، له‌ (كلۆشیۆ)، له‌ نزیك (گزاتسك) كه‌ شوێنێكه‌ له‌ رۆژ ئاواى (مۆسكو) له‌ (روسیا)، كه‌ دواتر شوێنى نیشته‌جێ بوونى به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌نرا ، وه‌ك رێزلێنانێك بۆى له‌ساڵى (1968). باوكى دارتاش بووه‌، دایكیشى سه‌رگه‌رمى خوێندن بووه‌ ، ڕێزبه‌ندى له‌ نێوان چوار خوشك وبراكه‌ى ، سێ یه‌مینه‌، خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ئه‌كرد ، له‌به‌ر له‌ ماڵ نه‌بوونى زۆربه‌ى كاتى دایك و باوكى ، بۆبژێوى په‌یداكردن ، هه‌روه‌كو زۆربه‌ى خانه‌وده‌كانى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت . خانه‌واده‌كه‌یان تووشى ناخۆشى بووه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م ، دوو براشى له‌ده‌ست داوه‌ له‌كاتى شه‌ردا ، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیه‌كان كاتێك كه‌ به‌ دایلیان گرتن ، له‌ كۆتایى جه‌نگیشدا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ . هه‌رده‌م مامۆستاكانى به‌زیره‌ك و لێهاتوو باسیان كردووه‌ ، وازهێنانى له‌ مامۆستاى ماتماتیكى و په‌یوه‌ندیكردنى به‌ هێزى ئاسمانى له‌ له‌شكرى سوور، كاریگه‌رى  دیارى له‌سه‌ر یۆرى جێهێشتووه‌ .
فێربوونى :
   له‌كاتى كاركردنى له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانى ئاسن ، هه‌ڵئه‌بژێردرێ بۆ  پڕۆژه‌ى مه‌شقكردن ، له‌ په‌یمانگاى ته‌كنۆلۆژى له‌ شارى (سرتوف) ، له‌كاتى مانه‌وه‌ى له‌وێ ، په‌وه‌یه‌ندى ئه‌كات به‌ یانه‌یێكى فڕۆكه‌وانى ، و مه‌شقكردن ، بۆ هه‌ڵفڕینى فڕۆكه‌ى بچووك ، واى لێ هات گرنگى به‌م ئاره‌زووه‌ نوێیه‌ى بداو ،  زۆربه‌ى كاته‌كانى پێیه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌ تائه‌وه‌ كاته‌ى فێرى هونه‌رى فڕۆكه‌وانى بوو ، به‌ شێوه‌یێكى رێك و پێك ، وه‌ بوو به‌ هانده‌رێك بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بكات به‌ كۆلێژى فرۆكه‌وانى جه‌نگى ، له‌ ئۆرنبێرگ له‌ساڵى 1955ز ، دواى ته‌واو كردنى خوێندنه‌كه‌ى له‌ سرتۆف . له‌ كۆلێژیشدا چاوى كه‌وت به‌ فالانتیا گۆڕیشیفیا ، وه‌ له‌ ساڵى 1957ز  بوون به‌ هاوسه‌ر، وله‌ دواى ته‌واو كردنى مه‌شقه‌كه‌ش به‌شێوه‌یێكى دروست له‌ سه‌ر فرۆكه‌ى میگ(15) ، له‌بنكه‌یێكى ئاسمانى دامه‌زرا ، له‌نزیك سنوورى نه‌رویجى ، له‌ هه‌رێمى مۆڕماسك.
  كاركردنى له‌ پرۆژه‌ى بۆشایى گه‌رى سۆڤیه‌تى :
      له‌ساڵى 1960ز ، ئه‌ندازیارانى پرۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى ، ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و كاركردنى ورد ، له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى كه‌سانى شیاو  و لێهاتوو ، تامه‌شقیان پێ بكرێ ، و ئاماده‌ بكرێن ، بۆ ئه‌م كاره‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ى ، كه‌ گۆڕانێك دروست ئه‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت له‌ پرۆژه‌ى بڕینى بۆشاییگه‌ریان ، ئه‌وه ‌ئه‌گه‌ێنى ، كه‌ئه‌مان سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ، به‌تایبه‌ت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆشاییگه‌رى ، له‌م كه‌ته‌دا هه‌ر كێبركێیه‌كى بێ ئه‌ندازه‌ خۆى ئه‌نواند ، له‌ نێوانى ئه‌م دوو زلهێزه‌دا ، له‌ هه‌موو بوارێكدا بیست كه‌س هه‌ڵبژێردرا ، كه‌ یۆرى یه‌كێك بوو له‌وان ، و خرانه‌ ژێر جۆره‌ها شێوازى تاقى كردنه‌وه‌ى لاشه‌یى ، و ده‌روونى توند ، بۆ مسۆگه‌ركردن له‌ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌ ، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ مایه‌وه‌ كه‌یه‌كێك له‌م دوو ناوه‌ هه‌ڵبژێردرێ( یۆرى گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێ به‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌چێ بۆ بۆشایى ئاسـمان ، ئه‌وه‌ بوو یۆرى گاگارینى كورته‌ باڵایان هه‌ڵبژارد ، چونكه‌ له‌كاتى مه‌شق و تاقى كردنه‌وه‌كان سه‌ر كه‌تووتربوو ، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش خاوه‌نى كه‌سایه‌تیێكى نه‌رم و ساده‌ بوو.
یۆرى له‌بۆ شایى ئاسمان:
   له‌ دوانزه‌ى ئه‌پریلى 1961 ، یۆری ‌یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌زه‌وه‌ى ببینێ له‌ بۆشایى ده‌ره‌كیدا، به‌سوارى گالیسكه‌ى (فۆستۆك1) . به‌پێى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌وكاته‌ى كه‌ یۆرى له‌ بۆشایى ئاسماندا بووه‌ ، وتویه‌تى (هیچ بوونێك بۆ خودا نابینم لێره‌)، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ێك له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌م وته‌یه ‌نییه‌ چونكه‌ تۆماركراوه‌ رێكۆرده‌رییه‌كان هیچ جۆرێك له‌م وتانه‌ى تیانییه‌ ، له‌م كاته‌ى كه‌ ئه‌م له‌ بۆشایى ئاسماندا بوو، پله‌ى به‌رزكرایه‌وه‌ له‌ یاریده‌ده‌رى یه‌كه‌م ،بۆ پله‌ى پێشڕه‌و(رائد) . سۆڤیه‌ت به‌ جارێ سه‌رى سوڕمابوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى یۆرى ، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌مه‌یان چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌كرد ، نیكیتا خرۆشۆف ، یۆرى به‌ نه‌به‌ردێكى نه‌ته‌وه‌یى دانا ، به‌هۆیه‌وه‌ ناوبانگى تاده‌هات زیاتر ئه‌بوو . ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌ سه‌رنجى خرۆشۆفى ڕاكێشا ، كه‌ پڕۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى به‌ده‌ستى هێناوه‌ ، بۆیه‌ فه‌رمانى دا كه‌پاره‌ى زیاتر ببه‌خشرێ به ‌جبه‌خانه‌ى موشه‌كى سۆڤیه‌تى ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كى ئاسایى پشت گوێ خرا ، بۆیه‌ بوو به‌هۆى بێزارى و توڕه‌بوونى ده‌زگاكانى له‌شكرو سوپا و، دابه‌زینى ئاستى خرۆشۆف له‌ ڕووى ڕامیاریه‌وه‌.
  له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى :
له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆسه‌ر زه‌وى ، یۆرى بوو به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناو بانگه‌كان وسه‌ردانى وڵاتانى جیهانى ئه‌كرد ، وه‌ك ریكلامێك بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت .وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ڕێكى هه‌ڵسو كه‌وتى ئه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مه ‌شوێنه‌وارێكى نه‌ریتى بۆ دروست كرد ، ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕاهات له‌سه‌ر مه‌ى خواردنه‌وه‌ ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ى خێزانیشى پێ چاره‌نه‌ئه‌كرا ، پاشان بوو به‌ جێگرى ئه‌نجوومه‌نى سۆڤیه‌تى ، تائه‌وكاته‌ى كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ (سیتىستار)تا هاریكاربێت له‌ دروستكردنى گالیسكه‌یێكى بۆشاییگه‌رى كه‌ ، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌زێتر له‌ جارێك به‌كاربهێنرێ ، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1967ز ئه‌و له‌وێ كارى ئه‌كرد ، كاتێ كه‌ گالیسكه‌ى بۆشاییگه‌رى(سویوز) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا ، و گه‌شته‌ وانێكى سۆڤیه‌تى تیایدا گیانى له‌ده‌ستدا ، به‌ناوى ڤلادیمیر كۆمارۆف.
كۆچى دوایى كردنى :
     به‌هۆى سروشتى كاره‌كه‌ى ، كه‌جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شق كردن بوو ، له‌ سیتى ستار، ئه‌بوایه‌ جارێكى تر هه‌ڵفڕێ به‌ سوارى مێگ-15، تا مۆڵه‌تى فڕۆكه‌وانى پێ بدرێ ، ئه‌وه‌ بووله‌ 27-مارس- 1968ز ، له‌كاتى مه‌شق كردنێكى ئاسایى(رۆتینى) له‌ نزیك (كیزراچ)، به‌هۆى كه‌مووكوڕیه‌كى هونه‌رى نه‌زانراو ، فرۆكه‌كه‌ى تێك شكا ، و خۆى و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى بوون به‌ قوربانى..

ره‌نگار

............................................................................................



                                              ماركو
                                      هيوادارم سودى هه بيت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-13 22:38:36

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

6:ئه‌لبێرت ئاینیشتاین


ساڵى 1905 ساڵێكى ئاسایى نه‌بوو بۆ زانست وجیهان كه‌ یه‌كێك له‌ زانا بلیمه‌ته‌كانى جیهان (تیۆره‌ شێته‌كانى) به‌رهه‌م هێنان ، خه‌ڵك له‌وكاته‌دا به‌م ناوه‌ى بانگ كرد…ئه‌م تیۆرانه‌ ڕاستیه‌كى نوێى هێنایه‌ كایه‌وه‌ و ئه‌نجامێكى نوێ كه‌ كه‌س ناتوانێت ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ڵگه‌كه‌ى به‌هێزبوو ، كه‌س نه‌یتوانى ڕووبوڕووى ببێته‌وه‌، بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌و كاته‌دا به‌جۆرێكى جیاواز بوو كه‌ كه‌س نه‌یتوانى لێى تێبگات یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵى بسه‌نگێنێت ،..
تیۆرى ڕێژه‌یى ئاینیشتاین لاى كه‌س ڕوون نه‌بوو ، وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڵام هه‌موویان دانیان به‌ لۆژیكى داده‌نا ،.. ئه‌م تێۆره‌ زاناكانى تووشى سه‌رسوورمان كرد ، وه‌چه‌ندین زاراوه‌ى فیزیایى كلاسیكیى وه‌ چۆنیه‌تى تێك شكاندنى گۆڕى . باس ده‌كرێت كه‌ ئاینیشتاین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى هۆلیود له‌گه‌ڵ چارلى چاپلن وه‌ستابوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ده‌وروو به‌ریاندا كۆبوونه‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ ئاینیشتاین ووتى :-((خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ‌ده‌ورى بلیمه‌تێكى ناسراو كۆبوونه‌وه‌ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن ، وه‌ بلیمه‌تێك كه‌ لێی تێناگه‌ن ئه‌ویش منم.))
به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌ تیۆرى رێژه‌یى داناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵبدات بیخوێنێته‌وه‌ خۆى له‌ ناو قوڵایى ده‌ریاى نهێنیه‌كاندا ده‌بینێت ، تاڕاده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و باسه‌ بڵاوبۆوه‌ ته‌نها 10 كه‌س له‌هه‌موو جیهاندا له‌ تیوره‌كه‌ى تێده‌گه‌ن.
ژیانى :
ئه‌لبێرت ئاینیشتاین 14 ی مارسی ساڵى 1879ز له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوو له‌شارێكى بچووك به‌ناوى (ئوڵم) ، خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و میونیخ به‌ڕێكه‌وتن ، باوكه‌كه‌ى (هرمان) خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى (كارۆ كیمیاوى) بووه‌ ، دایكیشى به‌ناوه‌ى (بولین كۆخ) شه‌یداى مۆسیقابووه‌ ، خوشكێكى له‌خۆى بچووكترى هه‌بوو . له‌گه‌نجێتیدا ئاینیشتاین حه‌زى له‌سروشت و ماتماتیك بوو ، له‌ ماڵه‌وه‌ زیره‌ك بوو له‌م دوو وانه‌یه‌ به‌ڵام له‌ قوتابخانه‌ زیره‌ك نه‌بوو ، خۆشیى خۆیى له‌ ئه‌ندازه‌ و وانه‌كانى دیته‌وه‌ ، وه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا فێرى مۆسیقابوو.
پاشان به‌ره‌و میلانۆ ڕۆیشت بۆ لاى دایك و باوكى ، له‌وێ چووه‌ په‌یمانگایى پولوتێكنیك ، به‌ڵام له‌تاقى كردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو ته‌نها بیركارى نه‌بێت ، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگا داواى لێكرد كه‌ دبلوم له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانى سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشى ساڵێك بتوانێت له‌ پولۆتێكنیدا بخوێنێت . له‌ساڵى 1901ز ئاینیشتاین ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 21 ساڵ . پاشى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كار توانى كارێك له‌نوسینگه‌ى موڵه‌ت پێدانى داهێنان له‌ (برن) به‌ده‌ست بهێنێت ، كه‌ زۆرى خوێنده‌وه‌ ده‌رباره‌ى زانا و فه‌یله‌سووفه‌كان ، به‌ڵام نوسینه‌كانیانی به‌دڵى ئاینیشتاین نه‌بوون چونكه‌ پێ وابوو كه‌ زۆر قووڵ نین. له‌ساڵى 1905ز ئاینیشتاین له‌كاتى كاركردنى له‌نووسینگه‌ى تۆماركردنى داهێنانه‌كاندا . چه‌ندین تیۆرى دانا ، ئه‌و كاره‌ش واى كرد كه‌ساڵى 1905 ز ببێته‌ ساڵى شۆرش له‌ مێژووى جیهاندا.
بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌ساڵى 1905ز ئاشكرا نه‌بوو بوو ته‌نها لاى هه‌ندێ له‌ هاوڕێیه‌كانى نه‌بێت ، به‌ڵام به‌كۆتایى ئه‌وساڵه‌ ئه‌م زانایه‌ ئه‌ڵمانیه‌ بوو به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانى و سه‌رنجى زاناكانى فیزیایى له‌هه‌موو زانكۆكانى سویسرا بۆ خۆى ڕاكێشا هه‌ر بۆیه‌ داوایان كرد كه‌پۆسته‌كه‌ى له‌ نووسه‌ر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانكۆ ، له‌ ساڵى 1909ز وه‌كو سه‌رۆكى فیزیای تیۆرى له‌زانكۆى زۆریخ ده‌ست نیشانكرا ، پاشان به‌ره‌و زانكوى براگ به‌ڕێكه‌وت له‌ ساڵى 1910 ز تا هه‌مان پۆست بگرێته‌ ده‌ست به‌ڵام له‌ ساڵى 1912ز ناچاربوو به‌جێىبهێڵێت به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ڕازى نه‌بوو زۆریخ به‌جێبهێلێت ،..
وه‌ له‌ كاتى ئاشكرابوونى ڕاستى یه‌كێك له‌ نامۆترین تیۆره‌كانى له‌ ساڵى 1910 ، ئاینیشتاین بوو به‌ دیار ترین زاناكانى جیهان ، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو رۆژنامه‌كانى جیهان بڵاوبوه‌وه‌.
كاره‌كانى ئاینیشتاین:
له‌ساڵى 1905 ز ئاینیشتاین چوار لێكوڵینه‌وه‌ى زانستى بڵاوكرده‌وه‌ ، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كارۆتیشكى(الكهروضوئية‌) بوو ، دووه‌میشیان جوڵه‌ى ئوبروانى گه‌رده‌كان(الحركه‌ الأبروانیه‌ للجزیئات) و سێیه‌میش بۆ سروشتى شوێن و كات چواره‌میش ده‌رباره‌ى دینامیكاى جوڵه‌ى تاكى جه‌سته‌كان بوو. دوو لێكۆلینه‌وه‌ى دووایى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌تى بوون كه‌ هاوكێشه‌ى ووزه‌ى به‌رهه‌م هێنا ) (E=mc2 . كه‌ به‌ هۆى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ توانرا ووزه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ست بهێندرێت ئه‌ویش به‌گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر بچووكى بارسته‌ بۆ ووزه‌ كه‌(ووزه‌ى ئه‌تۆمى) بوو . له‌ساڵى 1921 ، ئاینیشتاین یاساى دیارده‌ى كارۆتیشكى دۆزیه‌وه‌ (واتا گۆڕانى تیشك بۆ كاره‌با) كه‌ زاناكانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى تووشى سه‌رسوڕمان كردبوو....
ئاینیشتاین بنه‌ماى بۆ چه‌ندین بوارى نویێ فیزیا دانا وه‌كو :-
1-تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌ت.
2- تیۆرى ڕێژه‌یى گشتى .
3- میكانیكى بڕ(1لكم).
4- تیۆرى بوارى یه‌كبوو (نظریه‌ المجال الموحد) ئاینیشتاین هاوكێشه‌یه‌كى فیزیایى به‌ ناوبانگى دۆزیه‌وه‌ كه‌ووزه‌ى مادده‌ به‌ بارستاییه‌كه‌ى و خێرایه‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خێرایى تیشك ئه‌وه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى هێزى گه‌وره‌ى بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌كان . به‌ڵام بۆچه‌ند لایه‌نى باشیش به‌كارهاتووه‌.
وه‌ تا ئه‌مڕۆ زاناكان ناتوانن بزانن كه‌چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌م تیۆرانه‌ . به‌تایبه‌تى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌له‌سه‌ر تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌كرێن ، ئه‌وانه‌ى ڕاستى تیۆره‌كه‌ى ئاینیشتاین دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ساڵانه‌(1000) لێكۆڵنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت .
لیندا تبۆرگى هاوڕێى ده‌رباره‌ى ئاینیشتاین ده‌ڵێت :-" له‌به‌رلیین دوو جۆر له‌ فیزیا گه‌ران هه‌بوون : جۆرى یه‌كه‌م ئاینیشتاینه‌ و جۆرى تریش هه‌موو فیزیا گه‌رانى تربوون".
پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌شدارى سیاسى پێى بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت ((كه‌ من بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌كراوم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و ووتى تاكى به‌ته‌نیا ده‌توانێت بیربكاته‌وه‌ و شتى به‌سوود و نوێ دابهێنێ كه‌ كۆمه‌ڵ پێی ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت )) ئاینیشتاین زۆر داوه‌تنامه‌ى بۆ هاتبوو به‌هۆى ناوبانگى تیۆرى ڕێژه‌یه‌كه‌ى ، وه‌ هه‌رجارێك كه‌ وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ، به‌ ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ پێشوازى لێده‌كرا به‌ ئاماده‌ بوونى گشت خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ش كه‌هاتبوون بۆ ناسینى ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ تیۆرى ڕێژه‌یى تێناگه‌ن ، به‌ڵام گرنگى خه‌ڵك بۆ ئه‌و بێ وێنه‌بوو .
له‌ڕاپۆرتى نێردراوى فه‌له‌كناسى ئینگلیزى له‌ ساڵى 1919ز دا هاتووه‌ كه‌ڕاستى تیۆرى ئاینیشتاین ده‌رباره‌ى لاربوونى تیشك له‌كاتى ڕۆیشنى به‌ ئاسماندا گرنگترین هۆكاره‌كانى ناوبانگى بوون به‌ڵام چونكه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانى بوو بۆیه‌ ناوبانگه‌كه‌ى له‌ئینگلته‌را كه‌م بوو، به‌ڵام مالدین داوه‌تى كرد بۆ ئینگلته‌را و له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ ئاینیشتاین ووتى (ئه‌وه‌ى كه‌ نیوتن له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌مدا كردى ، ئاینیشتاین له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یكات . ئاینیشتاین حه‌زى له‌ ئاشتى بوو و ڕقى له‌ جه‌نگبوو ، له‌ بانگه‌وازێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رۆكى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ترومان ، ئاینیشتاین گووتى :-(ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌كردن له‌ پێناو به‌رگرى له‌ خۆكردن بووایه‌ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شێوازێكى شێتانه‌ى پێوه‌ دیاره‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه‌ بڕوا ، ئه‌وا له‌ داهاتوو هێچ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت ). ساڵى 1923 ز خه‌ڵاتى (نۆبڵ)ى وه‌رگرت له‌لایه‌ن پاشای سوید ، پاشان له‌به‌رلین نیشته‌ جێبوو كه‌ میوانه‌كانى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌هاتن بۆلاى و گوێیان له‌ قسه‌كانى ده‌گرت ، تا ساڵى 1929 ز كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ په‌نجاساڵ بڕیارى ونبوونى دا و كه‌س نه‌یزانى له‌ كوێ ده‌ژیت ، له‌ 18 ئه‌پریل ساڵى 1955 ز له‌ شارى برنستون ئاینیشتاین كۆچى دوایى كرد،..زۆر له‌ زانكۆكان پێشبڕكێیان بوو تا مێشكى ئه‌م پیاوه‌ به‌ده‌ست بهێنن تا نهێنیه‌كانى ئه‌م زانایه‌ بزانن،.
زاناى فیزا ئه‌لبیرت ئاینیشتاین پله‌ى گه‌وره‌ترین زاناى له‌ جیهاندا به‌ده‌ستى هێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین له‌ دواى ئه‌و دێت ، و ئه‌م پله‌یه‌ى له‌ گۆڤارى جیهانى پێبه‌خشرا كه‌ سه‌د زانا له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى ئه‌م بواره‌ به‌شداریان تێدا كرد .
زانا برایت جرین له‌ زانكۆى كۆلۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ڵێت تیۆره‌كانى ئاینیشتاین به‌ تایبه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى هه‌موو بیروڕایه‌كانى سه‌باره‌ت ، بۆشایى ئاسمان و كات گۆڕى ، كه‌له‌ جیاتى ئه‌م دووانه‌ جیهانێكى سه‌یر و جوڵاوى پێشكه‌ش كرد كه‌ بۆشایى و زه‌مان(كات) تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بیروڕاكانى زۆر قورسن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین هه‌ر به‌ به‌ناوبانگترین زانا داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌م قورسییه‌ بوو به‌ هۆكارى ناوبانگیه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆشى تێدابێت . چونكه‌ بۆ زانست ژیاو و خه‌باتى له‌ پێناو جێبه‌جێ كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و بیروڕاكانى ده‌كرد ، هه‌ر بۆیه‌ شوێنى خۆى له‌ مێژوودا دیارى كرد.

س.ره‌نگار

..............................................................................................


7:سه‌عد غامدى


ناوى ته‌واوى (سه‌عد سه‌عید غامدییه‌) و له‌شارى (ده‌مام) ى مه‌مله‌كه‌تى عه‌ره‌بى سعودى له‌ساڵى 1967ى زایینى له‌دایك بوه‌.زانكۆى (ئیمام محه‌مه‌دى كورِى سعود)ى ئیسلامى كۆلیژى (شریعه‌ تخێیێ الدین)ى له‌ساڵى 1410 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به‌ساڵى 1990 ى زایینى ته‌واو كردوه‌ وه‌ له‌وساڵه‌دا ده‌ستى كردوه‌ به‌ له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز و توانیویه‌تى تاوه‌كو ساڵى 1995 ى زایینى هه‌موو سورِه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز له‌به‌ربكات.بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1996 مۆڵه‌تى قورئان خوێندنى له‌سه‌ر رِیوایه‌تى (حفێ عن عاێم) وه‌رگرتوه‌و هه‌رئه‌وساڵه‌ش خه‌تمى قورئانى پیرۆزى بۆتۆماركراوه‌،كه‌له‌نوێژه‌كانى ته‌راویحى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆز خوێندویه‌تى .غامدى چه‌ند جار داواى لێكراوه‌ سه‌ردانى ئێزگه‌ بكات به‌ڵام رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ و به‌باشى ده‌زانێت ته‌نها له‌ نوێژه‌كانه‌ ته‌راویح قورئانى بۆ تۆماربكرێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێـت خوێندنى قورئان له‌كاتى ته‌راویحه‌كان تام و چێژى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌.هه‌روه‌ها خێزانداره‌ سێ منادڵى هه‌یه‌ تابڵێى پیاوێكى رِوخۆش و ده‌م به‌پێكه‌نینه‌ ....جگه‌ له‌ قورئان خوێندن ووتاربێژو مامۆستاى قوتابخانه‌یه‌ ،بۆ نمونه‌:

1-له‌ساڵى 1996 تاوه‌كو ساڵى 2002 كراوه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌ له‌ قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان.

2-سه‌رپه‌رشتیارى گشتیه‌ له‌بنكه‌ى ئیمام شاتبى بۆ قورئانى پیرۆز له‌شارى ده‌مام.

3-پێشنوێژ و ووتارخوێ،ى مزگه‌وتى (یوسف بن احمد)ه‌،له‌شارى ده‌مام.

4-ئێستاكه‌ش به‌رِێوه‌به‌رى گشتى قوتابخانه‌ى (محمد الفاتح)ه‌،له‌شارى ده‌مام.

له‌بڵاو كراوه‌كانیشى :

1-خه‌تمێكى قورئانى پیرۆز كه‌له‌ساڵى 1996 تۆمار كراوه‌.

2-رساله‌ الى أهل القران.

3-تنضیم الفیه‌ للحفض العراقى.

4-الاذكار.

4-الارقیة‌ الشرعیة.

كه‌ئه‌مانه‌ هه‌موو كتێبى قورئان خوێنن و شایه‌نى باسه‌ تا ئێستاش قورئان خوێن سه‌عد غامدى له‌ ژیاندا ماوه‌.

سه‌رچاوه‌. كتێبى ژیانى قورئان خوێنان

له‌ ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى: صهیب جمیل على

.........................................................................................


8:ئه‌ره‌ستۆ فه‌یله‌سوفی یۆنانی



ئه‌ره‌ستۆ 384 ساڵ پێش زایین له‌شارى ئه‌ستاگیرا له‌باكورى ده‌ریاى ئێژه‌ له‌ دایك بوه‌.

باوكى ئه‌ره‌ستۆ له‌ پزیشكانى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى بووه‌.ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ ته‌مه‌نى 14 ساڵیه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێرى ئه‌ره‌ستۆدا خه‌ریكى خوێندن بوو و دواتر به‌ ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌وره‌ ناوبانگ ده‌ركرد،ئئه‌ره‌ستۆ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌لاى باوكى فێربوو.باوكى ئه‌ره‌ستۆ كه‌ هه‌ستى یه‌ توامییه‌كانى كورِه‌كه‌ى خۆى كردبوو،پێى خۆش بوو له‌ بوارى زانستى سروشتیدا بخوێنێت.ئه‌ره‌ستۆ له‌ته‌مه‌نى 17 ساڵیدا چوو بۆ ئاتێن (ئه‌سینا)،له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاتێن ناوه‌ندى فێركردنى زانست بوو.ناوبراو له‌و شاره‌دا له‌ژێر چاودێرى ئه‌فلاتون قێرى زانست بوو و هه‌رله‌وكاته‌دا كه‌توانیه‌كانى ده‌ركه‌وتن .بیرى تیژى ئه‌ره‌ستۆ ئه‌وى لاى ئه‌فلاتون خۆشه‌ویست كردبوو.به‌ڵام زۆرى پێنه‌چوو كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ گه‌رم گورِه‌یان ساردبۆوه‌.چونكه‌ ئه‌ره‌ستۆ هۆگرى فێربوونى شتى تازه‌ تربوو و قسه‌كاتى ئه‌فلاتون به‌لاى كۆن ببوون.ئه‌ره‌ستۆ زۆر به‌ خێرایى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌یهه‌ویست ده‌سته‌به‌رى كردو ناوبانگى ده‌ركرد.ئه‌و بیرمه‌نده‌ نزیكه‌ى 400 تا 1000 به‌رگ كتێبى نووسیوه‌ و ئه‌و رِێژه‌یه‌ش له‌ سه‌رده‌مێكدا كه‌ مه‌كمینه‌ى چاپ نه‌بوه‌،رِێژه‌یه‌كى زۆر به‌رچاوبوه‌.

ناوبراو بێجگه‌ له‌نوسین كتێب كۆمه‌ڵێك كارى دیكه‌شى كردوه‌.بۆ نموونه‌ نزیكه‌ى هه‌زار كه‌سى هه‌ڵبژارد و ئه‌وانى رِه‌وانه‌ى یۆنان و ئاسیا كرد بۆ ئه‌وه‌ى رِاپۆرتێك له‌ژیانى گیاندارانى نێو ئاو و ووشكایى ئاماده‌به‌كه‌ن.

ئه‌و بیرمه‌نده‌ له‌بوارى ئه‌حیا و زینده‌وه‌رزانیشدا چالاكى كردبوو كه‌ هه‌ندێكیان بایه‌خى زانستى خۆیان هه‌یه‌.ناوبراو زۆربه‌ى كاته‌كانى خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ژیانى ئاژه‌ڵان بوو.ناوبراو یه‌كه‌مین كه‌سێك بوو كه‌ده‌ستى دایه‌ ده‌روونناسى ئاژه‌ڵه‌كان و جیاوازى پێكهاته‌ى ده‌رونی ئه‌وانى دۆزیه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ بوو كه‌ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ ده‌ره‌كیه‌كانى جه‌سته‌ى ئاژه‌ڵه‌كان له‌زینده‌وه‌رزانیدا به‌س نییه‌.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌بوو كه‌ جیهان له‌سه‌ر چوار تووخمى به‌ ناوبانگى ئاو ،با،گڵ و ئاگر دامه‌زراوه‌ و باسى ئه‌وه‌شى ده‌كرد كه‌ گۆى زه‌وى ناوه‌ندى جیهانه‌ و خۆرو هه‌ساره‌كانى دیكه‌ به‌ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه‌،كه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مرِۆكه‌ به‌ هۆى پێشكه‌وتنى زانسته‌وه‌ پشَچه‌وانه‌كه‌ى سه‌لماوه‌،به‌ گشتى سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رستۆ ده‌توانین بڵێین كه‌ ناوبراو له‌و بیرمه‌نده‌ ناودارانه‌بوو كه‌ بۆچوونه‌كانى ساڵانێكى زۆر _به‌دروست و نادروسته‌وه‌)دانیان پێدانرابوو.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ كاتێك كپلرى ئه‌ستێره‌ ناسى ئه‌ڵمانى له‌ساڵى 1609 ى زاینى له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ هه‌ساره‌كان به‌سه‌ر هێڵێكى هێلكه‌یى دا ده‌خولێنه‌وه‌،له‌وه‌ ترسا كه‌ نه‌كا گریمانه‌كانى له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌ره‌ستۆ نابوت ببێت.هه‌روه‌ها كاتێك گالیله‌ له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌زه‌وى به‌ ده‌ورى خۆردا ده‌خولێته‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر دادگاى پشكنینى بیر و باوه‌رِدا پێچه‌وانه‌ى شته‌كه‌ى خۆى باس كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سزاى درِندانى سووتاندن رِزگارى بێت كه‌له‌لایه‌ن پیاوانى كه‌نیسه‌وه‌ ناچارده‌كران له‌ترسى مه‌رگ له‌ باوه‌رِه‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه‌
C4kurd

..............................................................................................


9:ناوداری مه‌زن” داروین 1809 – 1882 “


زانای ئینگلیزی هه‌ره‌ مه‌زنی سروشتی سه‌ده‌ی نۆزده‌م چارلس داروین له‌ 12ی شوباتی 1809 دا له‌ ئنگلته‌را له‌داییک بووه‌ ، ( ڕۆبه‌رت داروین )ی باوکی پزیشکێکی ناودار بوو حه‌زی ده‌کرد چارلسی کوڕی بچێته‌ به‌ر خوێندنی لاهوت یاخود پزیشکی که‌چی ( داروین )ی لاو حه‌زی له‌و زانست و پیشانه‌ نه‌بوو ، به‌ڵکو هه‌وه‌سی به‌ زانستی مێژووی سروشتی ده‌هات ، بۆیه‌ چووه‌ کۆلێژی زانست له‌زانکۆی کێمبریدج و هه‌ر که‌ خوێندنی ته‌واو کرد به‌هۆی زانای جیۆلۆجی و ڕووه‌کناس ( جۆن هنزلۆ ) توانی ده‌رفه‌تی گه‌شتێکی دوور و درێژی 5 ساڵی له‌سه‌ر پشتی پاپۆڕی ( بیگل ) وه‌ده‌ست بێنێ و وه‌ک پسپۆڕێکی مێژووی سروشتی به‌ده‌وری دنیادا بسوڕێته‌وه‌ و له‌دواییدا ئه‌و گه‌شته‌ی بووه‌ سه‌ره‌تاییه‌کی به‌که‌ڵک له‌بواری دۆزینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌مه‌یش بووه‌ بنچینه‌یه‌کی پته‌و بۆ دانانی تیۆری یه‌ ناوداره‌که‌ی که‌ به‌ تیۆری ( داروینیزم ) ناسرا.
ئه‌و زانایه‌ له‌ماوه‌ گه‌شته‌ زانستیه‌که‌یدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردی له‌سه‌ر گیاندارانی دورگه‌کانی ( گلابا گۆس ) کرد و له‌وه‌وه‌ بیری ( گۆڕانکاری و په‌ره‌پێدان ) ی له‌ مێشکیدا ڕووا .
داروین له‌ساڵی ( 1838 )ه‌وه‌ تاکو 1841 بووه‌ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به‌ زانای جیۆلۆجی ( سێر چارلس لایل ) ه‌وه‌ هه‌بوو و کتێبه‌ ناوداره‌که‌ی ئه‌و زانایه‌ که‌ به‌ ناوی ( سه‌ره‌تاکانی جیۆلۆجیا ) بوو ، کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو بۆ خۆش کاردنی ڕێگا له‌به‌رده‌م کارکردنی داروین .
داروین له‌ساڵی 1839 ژنی هێنا و دوای سێ ساڵ شاری ( له‌نده‌ن )ی جێهێشت و له‌شاری ( داون ) نیشته‌جێ بوو تاکو ڕۆژی مردنی له‌ساڵی 1882 له‌و شاره‌دا مایه‌وه‌ و ئه‌و زانایه‌ ساڵه‌کانی دوا دوای ژیانی ته‌رخان کردبوو بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ بۆ تیۆره‌ زانستییه‌کانی و هه‌ر که‌سێکی پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و تیۆرییانه‌ به‌نامه‌ لێ بکردایه‌ به‌وردی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌ و زانای بلیمه‌تمان له‌ساڵی 1871 دا نامه‌ی ئیستیحاقی وه‌رگرت و له‌ساڵی 1878 یشدا کرا به‌ ئه‌ندامی ( کۆڕی زانیاری فه‌ڕه‌نسا ) و له‌ 19 ی نیسانی 1882 دا له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

به‌رهه‌مه‌کانی :
1- کتێبی نه‌ژادی جۆره‌کانی : له‌ساڵی 1859 به‌چاپی گه‌یاند و چاپی یه‌که‌می بریتی بوو له‌ 1250 دانه‌ له‌ته‌نیا ڕۆژێکدا فرۆشرا و هیچی لێ نه‌مایه‌وه‌ و ئه‌م کتێبه‌ی ڕێبازی کارکردنی له‌بواری مێژووی سروشتی و ئامانجه‌کانی به‌جارێک گۆڕی .
2- جۆراوجۆریکردنی گیاندار و ڕووه‌ک به‌ماڵیکردن له‌ ساڵی 1868 بڵاوی کرده‌وه‌ .
3- نه‌ژادی ئاده‌میزاد و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌ز له‌ساڵی 1871 بڵاوی کرده‌وه‌ و ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان بووه‌ مایه‌ی به‌رپابوونی مشتومڕێکی زۆر له‌نێو ناوه‌ندی ئایینی و په‌روه‌رده‌کاراندا و زۆر له‌زانایان پشتی تیۆره‌که‌ی ( داروین )یان گرت و یه‌کێک له‌وانه‌ زانای ناوداری ئینگلیز ( هه‌کسلی ) بوو .
س:پی سی سیتی
...................................................................................................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-01-13 22:42:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-13 22:40:35

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

10:سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی


سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ده‌ریهێنا و چه‌ندین داهێنان و چاكسازی و بیناسازی له هه‌ریه‌ك له‌میسر و وڵاتی شامدا ئه‌نجامدا.

سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب كوڕی شازی كوڕی مه‌روانه، كوردێكی موسوڵمانه له‌ساڵی 1138ی زایینی له تكریت له‌دایكبووه‌. بنه‌وه‌چه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ریر له‌باكووری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.

له‌گه‌ڵ مامی "ئه‌سه‌د دین شێركۆ" سه‌روه‌ری سوپای "نور دین زه‌نگی"یان بۆ میسر به‌ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی "العاضد الفاطمي" دژی دوژمنانی كرد و له‌وێش سه‌روه‌ی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبه‌خشرا، له‌پاشان كۆتایی به‌فه‌رمانڕه‌وایی فاتمییه‌كان هێنا و بوویه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری میسر.

پاش كۆچی دوایی نور دین زه‌نگی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ر شامدا كێشا و داوا له سه‌ڵا‌حه‌دین كرا هێمنی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شام. سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵسا به ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی شام و وڵاته‌كانی چوارده‌وه‌ری یه‌كخست و چاكسازی تێدا ئه‌نجامدا و له‌ میسر قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی تێدا دروستكرد و چه‌ندین قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.

به‌رهه‌مه‌كانی ناوبه‌ناو به‌ره‌وه زیادبوونی گه‌شه‌كردن ده‌چوون، تاكو وای لێهات وڵاتی ئه‌یوبی له‌باشووری میسره‌وه بۆ وڵاتی ئه‌رمن له‌باكوور و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه دوورگه‌ و موسڵ، له‌وێشه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ی خاچپه‌رسته‌كان به‌رجه‌ستی كرد.

له‌ساڵی 1182 بۆ دواهه‌مین جار له‌میسره‌وه به‌ره‌و شام بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رسته‌كان به‌ڕێكه‌وت و له چه‌ندین جه‌نگدا به‌رنگاری هێرشی خاچپه‌رسته‌كان بوویه‌وه و تا جه‌نگی كۆتایی له "حتین" له‌ساڵی 1187ی زایینی به‌رپابوو، كه تیایدا هیوای خاچپه‌رسته‌كانی له‌گۆڕنا و ڕێگای بۆ سوپای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ڕزگاركردنی قودس له‌هه‌مان ساڵدا خۆشكرد، كه پێشتر توانی "ته‌به‌ریه‌"‌ و "عه‌كا" و "یافا" و "به‌یروت"ی ڕزگار بكات.

سه‌لا‌حه‌دین ئه‌یوبی توانای بڵاوی موسوڵمانه‌كان یه‌ك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند نیمچه وڵاتێك له‌ژێر ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كاندا ده‌چه‌وسانه‌وه. سه‌ڵا‌حه‌دین به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادوه‌ر ده‌ناسرا و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ‌ دیلكراوه‌كانی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا خاچپه‌رسته‌كان دیلكراوانی موسوڵمانه‌كانی ئازار ده‌دا، تا ئه‌و ساته‌ی گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1193دا له ته‌مه‌نی 57 ساڵییدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌پاش خۆی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌شبوون.

خۆزگه‌
..................................................................................................
11

: نابليؤن

سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى و ئیمپراتۆرى فه‌ڕه‌نسى پۆناپارت (15 ئابى 1769ز) له‌ دوورگه‌ى كۆرسیكا له‌ دایكبووه‌. ئه‌و دورگه‌یه‌ى كه‌ فه‌ڕه‌نسا پازده‌ مانگ به‌ر له‌ دایكبوونى, ده‌ستى به‌سه‌ر داگرت. له‌ 5ى مایسى 1821ز له‌ دوورگه‌ى سانت هێلینا كۆچى دوایی كردووه‌.
ناپلیۆن نیشتمان په‌روه‌رێكى توند ڕۆبوو, له‌و كاته‌ى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسا به‌رپابوو , ناپلیۆن هه‌لى بۆ ڕه‌خسا و له‌ ساڵى 1793ز ئه‌و كاته‌ى فه‌ڕه‌نسیه‌كان شارى (تۆلون) یان گه‌مارۆداو له‌ ده‌ست به‌ریتانیه‌كان ڕزگاریان كرد , ناپلیۆن سه‌ركرده‌یه‌كى لێهاتوى تۆپ هاوێژان بوو , به‌ هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌رى خۆیدا هاته‌وه‌ و بوو به‌ نیشتمان په‌روه‌رێكى دڵسۆز, ڕێزى هه‌موو لایه‌كى وه‌ده‌ست هێنا , بوو به‌ سه‌ركرده‌ى له‌شكرى فه‌ڕه‌نسا له‌ ئیتاڵیا. سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى وه‌ده‌ستهێنا ونزیكه‌ى فه‌رمانڕه‌واى ته‌واوى ئه‌وروپاى كه‌وته‌ ده‌ست به‌مه‌به‌ستى ده‌ست گرتن به‌سه‌ر بازرگانى ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ هیندستان , بۆ وڵاتى میسر نێردرا , به‌ڵام هێرشه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر گه‌شتیگه‌لى ئینگلیزى به‌ سه‌ركردایه‌تى نیسلۆن له‌ جه‌نگى نیل , به‌شكان كۆتاى پێهات , گه‌ڕایه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا , دواتر ڕایگه‌یاند كه‌ خۆى راوێژكارى یه‌كه‌مه‌ بۆ ماوه‌ى ده‌ ساڵ, پاشان به‌ ئیمپراتۆر ناوزه‌د كرا.
بۆ جارى دووه‌م دژى گه‌وره‌ترین سێ هێزى به‌ریتانیا و نه‌مسا و روسیا له‌ ساڵى 1805ز كه‌وته‌ جه‌نگه‌وه‌. له‌ (ئیسترلین) به‌سه‌ر ڕووسیا و نه‌مسادا سه‌ركه‌وت , پاشان له‌ جینا ساڵى 1806ز بروسیاى به‌زاند, له‌ ساڵى 1812ز هێرشى كرده‌ سه‌ر روسیاى هاوپه‌یمانى و به‌سه‌ر له‌ شكرى روسیدا سه‌ركه‌وت , به‌ڵام كاتێ چووه‌ ناو شارى مۆسكۆ , خه‌ڵكه‌كه‌ى وێرانیان كردبوو , تا له‌شكرى ناپلیۆن سوود له‌شاره‌كه‌یان نه‌بینێت , له‌شكره‌كه‌ى برسى و ماندووبوو , ئازارى به‌ده‌ست سه‌رماى زستانه‌وه‌ ده‌چێشت له‌ روسیا , له‌ شیكردنه‌وه‌ى ددانى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه‌ له‌ روسیادا كوژران و ژماره‌یان (25) هه‌زار كه‌س بوو , ده‌ركه‌وت كه‌ تووشى نه‌خۆشى (گرانه‌تاو تایى خه‌نده‌ك) بوونه‌ , ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه‌ له‌ڕێگاى كێچ ده‌گوازرێته‌وه‌ , له‌ كۆتاییدا له‌ساڵى 1815ز ناپلیۆن شكستى خوارد, دواتر بۆ دوورگه‌ى سانت هێلانا دورخرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێدا به‌شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ كۆچى دوایى كرد, یان ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ى زه‌رنیخ پۆشى دیوارى ژووره‌كه‌ى كوژراوه‌ , كه‌ بۆته‌ هۆى بریندار بوونى گه‌ده‌ى و تاوه‌كو مردنى ئازارى داوه‌ , هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌ستى خستۆته‌ ژێر پۆشاكه‌كه‌ى سه‌ر گه‌ده‌.

س.. ره نگار

................................................................................


12:ژان ژاك رۆسۆ

ژان ژاك رۆسۆ له‌ساڵی‌ 1712 له‌ ژنێڤ له‌دایك بووه‌ ، باوكی‌ ئیزاك رۆسۆ سه‌عاتچیه‌كی‌ ناسراو بووه‌، دایكیشی‌ ( سوزان بێرنارد) ماوه‌یه‌ك دوای‌ له‌ دایك بوونی‌ رۆسۆ ده‌مرێت، بوكی‌ لایه‌نگرێكی‌ به‌بروای‌ ده‌سه‌لاَتی‌ كۆماری‌ بوو ده‌یویست كوره‌كه‌یشی‌ به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ بكات ،رۆسۆ له‌ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵیه‌وه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ كتێب خوێندنه‌وه‌و تاكۆتایی‌ ژیانی‌ ( پلوتارك) خۆشه‌ویسترین نوسه‌ر بووه‌ له‌لای‌ ،پاش به‌سه‌ربدنی‌ چه‌ندین ساڵ‌َ له‌ته‌مه‌نی‌ تاراوگه‌و گه ران به‌ شاره‌كاندا رۆسۆ خه‌ریكی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ توانسته‌كانی‌ خۆی‌ ده‌بێت، سه‌ره‌تا به‌ فه‌لسه‌فه‌ ده‌ست پێده‌كات ، فه‌یله‌سوفه‌كانی‌ وه‌ك ( جۆن لۆك و مالێبرانژ و دیكارت و لایبنیتس و ڤڵتێر ) ده‌خوێنێته‌وه‌، ژیانی‌ ئه‌م سالاَنه‌ی‌ رۆسۆ پڕه‌ له‌گه‌ڕان به‌ نێو ئیتالیاو فه‌ره‌نساو سویسرادا، رۆسۆ فه‌یله‌سوفه‌كان به‌ به‌شێكی‌ ئه‌و جیهانه‌ داده‌نێ‌ ،كه‌ ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرن، بۆیه‌ هه‌موویان گوناهبارده‌كات،به‌وه‌ی‌ كه‌ فه‌یله‌سوفه‌كان گرنگی‌ به‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ چه‌وساندنه‌وه‌ ده‌ده‌ن و كاریان بۆ ده‌كه‌ن،ژیانی‌ رۆسۆ دوای‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ” دیكسۆرزی‌ زانست و هونه‌ر ” به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌گۆڕێت كه‌ ده‌توانرێت له‌ نێو “دیكسۆرزی‌ زانست و هونه‌ر” داچه‌ند بیرورایه‌كی‌ رۆسۆ وه‌ك (مرۆڤایه‌تی‌ له‌ دۆخه‌ بێگوناه و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی‌ ژێر په‌ریوه‌)و( ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌ له‌ رووی‌ هونه‌ری‌ و زانستیه‌وه‌ دواكه‌وتوون له‌ و نه‌ته‌وانه‌ سه‌روه‌رتن كه‌ پێشكه‌وتوون) دیاریبكرێن .

ژان ژاك رۆسۆ پاش به‌سه‌ر بردنی‌ چه‌ند ساڵێكی‌ پڕ له‌ به‌رهه‌می‌ ئه‌ده‌بی‌ و فه‌لسه‌فی‌ وسیاسی‌ و گه‌ران به‌دوای‌ ده‌سه‌لاَتێكی‌ ره‌واو گفتوگۆی‌ چڕوپڕ له‌و بوارانه‌دا پێی‌ باش بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دونیای‌ ئارامی‌ و نیشته‌جێبوون، له‌ ساڵی‌ 1770 ده‌گرێته‌وه‌ بۆ پاریس ،ئه‌گه‌ر چی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌كێشرابۆوه‌، به‌لاَم رۆسۆ ده‌یزانی‌ ئه‌گه‌ر نوسه‌ران نزیكی‌ سیاسه‌ت نه‌كه‌ونه‌وه‌ ئه‌دا دادگای‌ فه‌ره‌نسا وازیان لێده‌هێنێت ،له‌م قۆناغه‌دا رۆسۆ زیاتر سه‌رقاڵی‌ توێژینه‌وه‌ بوو له‌ بواری‌ روه‌كدا ،سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ فه‌ره‌نسا بێده‌نگه‌و به‌ وریاییه‌وه‌ چاودێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازیی‌ گه‌لانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌وروپا ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌وان توێژینه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ ،به‌م جۆره‌ كۆتاییه‌كانی‌ ژیانی‌ به‌ بێده‌نگی‌ به‌ سه‌ر ده‌بات و له‌(2/7/1778) له‌ سه‌ر ده‌ستوری‌ رۆژانی‌ دیكه‌ی‌ پیاسه‌ی‌ به‌یانیانی‌ به‌ نێو سرووشتدا ده‌كات و ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م پاش نان خواردنی‌ به‌یانیانی‌ ئازارێكی‌ تیژ له‌نێوسه‌رو له‌شیدا هه‌ڵده‌ستێ‌ وكتو پڕ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی‌ به‌رده‌بێته‌وه‌، سه‌رانی‌ شۆرشی‌ فه‌رنسی‌ له‌ 11ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ 1794 تابوته‌كه‌ی‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ نزگه‌ی‌ پیاوانی‌ فه‌ره‌نسا له‌ پاریس


ماركو
تيبينى: هه موو سه رجاوه كان له كه ل بابه ته كاندا نو سراوه

                                              بيشكه شه به هه موو ئه ندامان
                                             هيواى سه ركه وتن بو هه موان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-14 08:07:12

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

ده‌ستت خۆش كاكه‌ ماركۆ گیان ، زۆۆر به‌سووده‌ ، هه‌ربژیت
به‌هیوای به‌رده‌وامی .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-14 16:19:08

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsMSIE7

Re: ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

دەستەکانت خۆش بێت
زۆۆۆۆر کارێکی باشت کردووە
بۆ دانانی ئەم زانیارییانە
دەربارەی ئەم کەسە گرنگانە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-20 14:16:59

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژيـــانـــی12 نــــاودارى جيهان.........به شى 1

سوباس  بو  به  يامى  ئيوه  هاورييانم  سه ركه  وتو  بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net