.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










((ئا تاشگه‌ده‌ی خه‌یاڵ))
یادت به‌خێر.ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
بۆ یه‌كه‌م جار ڤاڵیۆمی عه‌شقت پێ خواردم
هۆ ئه‌و شۆخه‌ی گه‌وره‌ترین سۆز و وه‌فات پێ سپاردم
جا له پاش تۆ له ئاته‌شگه‌ده‌ی خه‌یالم
كامه ئیمام.زیكر و پێش نوێژم بۆ بكا؟
پاش نامه‌ی تۆ ئیتر تیژبال ڕاناسپێرم
نامه‌ی نهێنی و خه‌ته‌رمان بێنێ وببا
دوو ئه‌ڤینداری بـێـبـاك بووین ئا ماده بووین
له پێناوی یه‌كتردا رۆحمان به خشین
له گۆڕه‌پانی سه‌رده‌مدا زۆر نه‌مابوو
ئێمه‌ش ناو بنرێین مه‌م و زین
تۆ مامۆستای وانه‌ی په‌یڤێكی پیرۆز بووی
فیری پاكی و ماچ و په‌رستنت كردم
له ئاكامدا دڵت به‌ره‌و كانگای زام و
ژانی بۆیه‌ك نه‌بوونت بردم
ده‌خۆت بڵێ چۆن ئه‌و ساته.كپ وخۆشانه‌م بیرده‌چێ
به تاسه‌وه لێوم نزیكی لێوت بوو
نا گیانه نا زۆر ئه‌سته‌مه بیرم بچێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بۆیه‌كه‌م جار به‌ترسه‌وه پێك گه‌یشتین
به په‌رۆشیه‌وه پێت گوتم
(بیرت نه‌چێ هه‌ردووك ڕێبواری یه‌ك گه شتین)
به‌ڵام ئازیز گه‌ر ده‌تزانی
ئه‌و گه‌شته‌مان به‌یه‌كه‌وه نابه‌ینه سه‌ر
بۆچی هێشتت پیره كه‌شتی هیواكانم
له كه نارت بگرێ له‌نگه‌ر؟!..
(فه‌ریدون مه‌خموری)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بۆدانانی ئه‌وشعره جوانه له‌م ماڵه جوانه،،، ده‌ست وپه‌نجه‌کانی نوسه‌ر خۆش بێ بۆ ئه‌ودارشتنه به‌هێزه ،،،هه‌رشاد بی

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه