❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی چواره‌م / گومانکردن...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-19 07:07:39

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

به‌شی چواره‌م / گومانکردن...

به‌شی چواره‌م / به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان ...

http://gulebax.net/up//uploads/images/domain-aceea4638f.gif



ئه‌مجاره‌یان ,ناگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ربه‌شه‌کانی رۆشتوو, به‌جیا هه‌ندێک ته‌وه‌ره‌ی تر هه‌ن ،ده‌بێ له‌سه‌ریان بوه‌ستین، بۆ زیاتر قول بوونه‌وه‌ له‌باسه‌که‌مان،مه‌به‌ستمانه‌، خاڵێک بدۆزینه‌وه‌ بۆ رزگاربوون له‌وگیرۆده‌ییه‌،که‌من به‌نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ی ده‌زانم له‌نێوان تاکه‌کان.ئه‌وانه‌ی باسمان کردوو ،ئه‌وانه‌ی که‌باسیشیان ده‌که‌ین،هه‌موویان روونکردنه‌وه‌ی زانستی وعه‌قیده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌خاڵیکی وه‌ستاو،له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌وپه‌رده‌ تاره‌ی که‌، به‌رچاومانی گرتووه،‌ له‌بینینی واقیعێکی ره‌خساوله‌وه‌چه‌رخان بوونێکی وونه‌وه‌،که‌نه‌مان توانیوه‌ هه‌ستی پێ بکه‌نین.گیردۆده‌بوون به‌ وه‌ختایه‌کی زۆره‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاته‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی زه‌مه‌ن،وای کردووه‌ سنوره‌کانی گومان ،له‌وپه‌ری فراوانیه‌وه‌ ببینرێت ،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سنوره‌کانی به‌رگری بوون وگه‌یشتن به‌ بریارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌،له‌به‌رامبه‌ر گومانه‌کان . ئه‌وه‌ی چنگمان که‌وت له‌به‌شه‌کانی تر، باسگه‌لێکی زۆرجیاوازتربوون، له‌وه‌ی که‌ده‌مانه‌وێ بیانروژێنین،به‌ڵام ئه‌م باسانه‌شمان هه‌ر به‌ته‌واوکه‌ری مانشێته‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
وه‌ک باسمان کرد ،هه‌ست روژێنه‌رێکی سه‌ره‌کی زاوزێی وه‌چه‌کانی گومانه‌ ،به‌ڵام ژینگه‌ی به‌رجه‌سته‌ بووی مرۆڤیش ،دوور له‌و هه‌سته‌ نابه‌رجه‌سته‌یانه‌ ،ده‌ورێکی بالایه‌ن هه‌یه‌،له‌رێگای ئه‌مه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم ،گومان کارابوونی خۆی دۆزیوته‌وه،‌ له‌نێو هه‌موو پرۆسه‌ فیکریه‌کان، چونکه‌ ئه‌گه‌ر دووریش بکه‌وینه‌وه‌، له‌وپرۆسه‌ هزریانه‌ی که‌ به‌رجه‌سته‌ نابن له‌ ژینگه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌بوو،ده‌بێ دووباره‌ تێکه‌ڵی ئه‌و ژینگه‌یه‌ ببین که‌ ،خۆمان به‌به‌رجه‌سته‌ بوو له‌نێوی دا ده‌خولێینه‌وه‌،بێ ئه‌وه‌ی بتوانین ره‌خنه‌ له‌ به‌رجه‌سته‌بوونی هیچ گومانێک بگرین.ئه‌مه‌ وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی ببینه‌.
رێبگره‌ برۆ بۆلای چه‌ند که‌سێک ، له‌وان باهه‌ندێکیان خێزان داربن،هه‌ندێکیشیان با تازه‌ گه‌نج بن وهه‌ندێکیشیان بامناڵی 10 سالانه‌بن،،،هه‌ریه‌ک له‌مانه‌ شتێکی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ ،بۆ بینین وبیستن وتامکردن وبۆنکردن وده‌ست لیدان،واتا به‌شێوه‌یه‌کی تر ،هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی لێکدانه‌وه‌ی بۆهه‌سته‌کانی خۆی هه‌یه‌،سا نزیکه‌ هاوته‌مه‌ناکان لێکدانه‌وه‌کانیان له‌یه‌ک بچێ،یاخود خیزانداره‌کان به‌هه‌مان شێوه‌،به‌ڵام هه‌رگیز روونادات خیزاندارێک هه‌مان لێکدانه‌وه‌ی گه‌نجێکی هه‌رزه‌کاری هه‌بێ بۆلێکدانه‌وه‌کانی ،سه‌باره‌ت به‌ هه‌سته‌کانی،وه‌هه‌رگیزیش مناڵێکی 10ساڵان لێکدانه‌وه‌کانی وه‌ک پیره‌پیاوێک نابێ بۆ هه‌سته‌کانی،چونکه‌ هه‌ریه‌که‌یان ژینگه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌بووی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌، که‌له‌رێگای ئه‌وپێنج ئامرازه‌ هه‌ستیاره‌ی باسمان کرد لێکدانه‌وه‌ بۆ هه‌سته‌کانیان ده‌که‌ن.
بائیستا توێژینه‌وه‌که‌ چر بکه‌ینه‌وه‌، له‌ خیزانداره‌که‌ ده‌پرسین،،،،ئایا چیت هه‌یه‌ بۆگومان؟ ئه‌و له‌وه‌ڵام دا وه‌ک گه‌نجێک نایه‌ته‌ گۆ ،که‌ سه‌یری به‌رپێی قسه‌کانی نه‌کا،به‌ڵکو به‌هه‌سته‌وه‌ ده‌روژێته‌ نێوباسه‌که‌،ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومان به‌شێکه‌ له‌خۆی،له‌رێگای ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی که‌له‌سه‌ریه‌تی .وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک که‌ژن ده‌هێنێت،هه‌موو خه‌ڵک به‌جیا سه‌یری ده‌که‌ن،که‌چی ئه‌م هه‌رکه‌سه‌که‌ی پێشووه‌ که‌بێ ژن بوو، هۆکاری ئه‌مه‌ ئه‌وبه‌رپرسیاربوونه‌یه‌ که‌درووست ده‌بێ ،به‌سه‌ر هه‌رتاکێک له‌کاتی زه‌ماوه‌ند کردن،ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه‌ ده‌بینین ،زۆرینه‌ی کێشه‌ خێزانیه‌کان به‌هۆی حاڵی نه‌بوونه‌،خۆی خاڵی حاڵی نه‌بوون وتێ نه‌گه‌یشتنیش هۆکاره‌که‌ی گوێ نه‌گرتن ودایلۆگه‌،هۆکاری نه‌بوونی دایلۆگیش ،هه‌ستی خۆ فه‌رز کردنه‌ به‌سه‌ر یه‌ک ،ئه‌م هه‌سته‌ش له‌ به‌رپرسیاربوونه‌وه‌ درووست ده‌بێ ،به‌رپرسیاریه‌تیش ئه‌رکێکی قورسه‌ بۆهه‌ریه‌کێکمان سابه‌و هۆیه‌ش له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی خراپ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ گومان درووست ده‌بێ وسه‌ر هه‌ڵه‌دا.
بۆیه‌ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌ن خێزانه‌ ،زیاتر لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسیاربوونه‌ له‌ پانتایه‌کی وون،واتا وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ پاشای شارێک بی له‌غه‌یب ،به‌جۆرێکی تر، گومانی ئه‌وکه‌سه‌ له‌ هه‌لس وکه‌وته‌کانی زیاتر شاراوه‌یه‌ ،به‌ڵام له‌که‌مترین جوله‌ی نامۆی ژنه‌که‌ی ده‌کۆڵیته‌وه‌،باهه‌رچه‌ندێکیش سیقه‌ی له‌سه‌ر بێ،ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ی که‌ له‌سه‌ریه‌تی و ناتوانێ به‌ته‌واوی له‌باره‌یه‌وه‌ تێبگا.
ئه‌وکه‌سه‌ به‌جێ ده‌هێڵین ،،،ده‌چین له‌گه‌ڵ ئه‌وگه‌نجه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌ قسه‌ده‌که‌ین،هه‌مان پرسیاری لێ ده‌که‌ین،ئایا چیت هه‌یه‌ بۆگومان؟ ئه‌میش وه‌لامێکی تایبه‌تی پێیه‌،ئه‌و زۆر جیاواز له‌گه‌ڵ خاوه‌ن خێزانه‌که‌ پێناس ده‌کرێ،چونکه‌ بانائاگای هه‌نگاوده‌نێته‌ نێو باسه‌که‌وه‌،دووراودوور بریارده‌دا،وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ما ن ئه‌رکی خاوه‌ن خیزانه‌که‌ی له‌کۆڵ بێت ده‌هێته‌ گۆ،به‌ڵام لێکدانه‌وه‌کانی زۆرجیاوازتره‌ بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی پرسیاره‌که‌مان،به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌روانگه‌ی سیقه‌ی هه‌سته‌کانیه‌وه‌ ده‌چیته‌ نیو گفتوگۆیه‌که‌، ره‌چاوی ئه‌وه‌ناکا که‌، هه‌سته‌کانی چه‌نده‌ تینوبوون له‌ راستیه‌کان،بۆیه‌ دیسان له‌نێو لێکدانه‌وه‌کانی توشی هه‌مان گومان ده‌بێ ،که‌ده‌یه‌وێت بیروژێنێت،بۆنمونه‌ ده‌یه‌وێت باسی هه‌ستی خۆی بکا ،بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ ،له‌هه‌مان کات گومانی هه‌یه،‌ ئاخۆ هه‌سته‌که‌ی راستگۆیانه‌ ده‌دوێ یان نا. ئه‌و به‌ره‌چاوکردنی ته‌مه‌نی خۆی  ،له‌سنوری خۆیه‌وه‌ نیشتیمانێکی تازه‌ ده‌خوڵقێنێ بۆباسه‌که‌ی ،ده‌چیته‌ سه‌ر خاڵیکی زه‌ق ، وه‌ک کاره‌کته‌ر ده‌وری نهێنیێک ده‌گێرێ ،که‌ نهێنیه‌که‌ی به‌ده‌مامکه‌وه‌ سه‌ره‌برێت بێ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات،چونکه‌ حاڵه‌ته‌که‌ی ته‌نها گومانه‌ ،ئه‌و له‌درێژ کردنه‌وه‌کانی باسی خۆی سه‌باره‌ت به‌گومان ،یه‌کرست هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر دژه‌ره‌گه‌زه‌که‌ی،به‌دڵنیاییه‌وه‌ نزیکه‌ گومان به‌ شتێکیت راست بزانێ ،که‌چی له‌دڵه‌وه‌ش هه‌ست به‌وه‌ده‌کا خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌ هێرشێک به‌رپا بکا ،بۆسه‌ر ویژدانی که‌سانی تر. له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هێرشه‌که‌ی، تاده‌گا به‌وه‌ی خۆی ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆراستیه‌کان، ،ئه‌میش له‌حاڵه‌تێک که‌دان به‌وه‌ده‌نێت، گومان بردن پیویستی به‌لێکدانه‌وه‌ هه‌یه‌،نزیکه‌ دژه‌ره‌گه‌زه‌که‌ی، که‌سێکی جێگای گومان بووبێ، بۆیه‌ ئه‌و گومانی به‌ پۆزێتیڤ نه‌خشاند بێ،به‌ڵام هێشتانێش که‌سێکی گوماناویه‌ ،چونکه‌ هه‌وڵی نه‌داوه‌ له‌راستیه‌کان بگا.
گومان وه‌ک مۆرانه‌ وایه‌ هه‌رچه‌ندێکا بیهێلیه‌وه‌ زیاتر ناخت ده‌خوا،بۆیه‌ ده‌بێ به‌زووی پشتراستبکه‌یه‌وه‌ ئاخۆ له‌کوێ هه‌ڵه‌ی .
ئیستا با بچینه‌ لای مناڵیکی 10ساڵان... ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێ به‌جوانی وشه‌که‌ شی بکاته‌وه‌ ،ئێمه‌ بۆی ئاسان ده‌که‌ین ده‌لێین ،،،بچکۆڵ  ئه‌گه‌ر تۆپی یاری کردنه‌که‌ت بزربێ ،له‌کوی بۆی ده‌گه‌رێی؟ئایا شک له‌که‌سه‌که‌ی که‌ بردبێتی؟ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی خێرای نیه‌ وه‌ ناشتوانێ به‌فراوانی بیربکاته‌وه‌ ،یه‌کراست ده‌لێ له‌ومناڵه‌ی جیرانمان، ئه‌وه‌ هۆکاره‌‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نها ئه‌ومناڵه‌ به‌جوانی ده‌ناسێ ، هه‌ربۆیه‌بیری بۆ ئه‌وده‌روا،،،،

لێره‌ هه‌رسێ ژینگه‌که‌ وه‌ره‌گرین،ده‌یانخه‌ینه‌وه‌ به‌ر پێداچوونه‌وه‌،تاکو بتوانین جوانتر لێکیان بده‌ینه‌وه‌.
له‌ژینگه‌ی که‌سه‌ خاوه‌ن خێزانه‌که‌ سه‌روه‌ریه‌ک هه‌یه‌،له‌ته‌کیه‌وه‌ش به‌رپرسیاری خێزانی ،ئه‌مه‌ بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی زۆر جیایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌ له‌خیزانه‌که‌ی،ژینگه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ واده‌خوازێ له‌کورترین جوڵه‌ی نامۆ بکۆلێته‌وه‌ ،تابگا به‌راستیه‌کان ،که‌مترین گومان له‌به‌رچاوه‌گرێ  ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار بواری ئه‌وه‌نامێنته‌وه‌ ووتووێژی هاوسه‌ری ئه‌نجام بدرێ، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و ووتووێژیه‌ش  به‌د حاڵی بوون دێته‌ کایه‌وه‌،له‌پاشان هه‌ڵچون دوای بریاردان ،وه‌ک له‌به‌شی رابردوو باسمان کرد هه‌ر بریارێک له‌تووره‌بوون واتا بریارێکی نه‌گه‌یوو  ناکامڵ بوو  له‌راسته‌قینه‌ویه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بۆ باسه‌ شاراوه‌کان،هه‌ر له‌رێگای ئه‌م ته‌بس بوونه‌، نهێنیه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه‌ ،له‌هه‌ردوو لا نه‌ئه‌م درک ده‌کا بیدرکێنێ، نه‌ئه‌ویش حه‌زه‌کا بیبیستێ،تاوای لێدێ جیابوونه‌وه‌ ده‌خوڵقێ،له‌پاشان که‌ ماوه‌یه‌ک تێپه‌ری ،ئه‌وجا هه‌ڵه‌ی خۆیان ده‌زانن ،که‌ خه‌تای هیچ کامیان نه‌بووه‌،به‌ڵکو خه‌تای لێکدانه‌وه‌کانیان بووه‌،ژنێک له‌وه‌تووره‌ده‌بێ ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی پرسیاری لێبکا له‌سه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ،له‌وکاته‌ی که‌توره‌ش ده‌بێ مێرده‌که‌ی هان ئه‌‌دا زیاتر گومانی لێبکا،ئه‌و به‌دهۆشیه‌ی که‌هه‌مانه‌ ،واناکا حالی بین له‌یه‌ک،باشه‌ چ ژن ومێردێک هه‌نه‌ که‌ کێشه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بێ،به‌لام ژینگه‌ی هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تریان جیایه‌،هه‌ندێکیان له‌روانگه‌ی یه‌که‌وه‌ قسه‌ده‌که‌ن واتا خۆیان ده‌خه‌نه‌ شوێن یه‌ک ،هه‌م ژنه‌که‌ هه‌میش پیاوه‌که‌ ،ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌که‌ پیویست بێ بۆ لێپێچینه‌وه‌ پیاوه‌که‌ ده‌یکاو ژنه‌که‌ش رازی ده‌بێ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ریش پێویست نه‌بێ وپیاوه‌که‌ خۆی بێ ده‌نگ ده‌کا وژنه‌که‌ش ده‌چیته‌ شوێنی وخۆی باسی بۆده‌کا،ئه‌مه‌ ئه‌وژن ومێرده‌ن که‌ له‌یه‌ک تێ ده‌گه‌ن ،بێ ئه‌وه‌ی هیچ کات داوای روونکردنه‌وه‌ له‌یه‌ک بکه‌ن ،به‌هانه‌ به‌شیكی ره‌های داگیر کردووه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌کان ئه‌مێش له‌دوای ئه‌وه‌دێ که‌ گومانه‌کانی چر ده‌بنه‌وه‌،ئه‌وخاڵه‌ هۆکاره‌که‌ی که‌مته‌رخه‌می هه‌ردوولایه‌،نیشانه‌کانی له‌هه‌ردوو لا یه‌که‌گرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی جێگای نوستن جیاده‌که‌نه‌وه‌ ،به‌شه‌ر دێن وجنێو به‌یه‌ک ده‌ده‌ن، ریزی یه‌کتر ناگرن ....هتد ئه‌مه‌وه‌ چه‌ندین نیشانه‌ی تر،ئه‌وه‌ خالیکی زه‌قه‌ بۆجیابوونه‌وه‌ی هه‌ردولا،به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ هه‌ردوولا حه‌ز به‌وه‌ده‌که‌ن ژیانیان واتیک بچێ ،به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بچیه‌ نێو ناخیان هه‌ردوولا حه‌زه‌که‌ن ژیانێکی ئاسوده‌یان هه‌بێ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ،دان به‌هه‌له‌کانیان نانێن،بؤچاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌،تاکه‌رێگا دایلۆگێکی نه‌رم ونیانه‌،دوای هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵه‌کانی خۆیان بڵێن ،له‌پاشان هه‌ڵه‌کانیان به‌راوردبکه‌ن،بۆیان ده‌ره‌که‌وێ هه‌موو هه‌ڵه‌کانیان له‌دژی هه‌ڵه‌کانی یه‌ک بووه‌،له‌توێژینه‌وه‌کان ده‌رخراوه‌،که‌ زۆری نه‌خۆشیه‌کانی ئیستای ئافره‌ت له‌وه‌دایه‌ که‌ فشاری ده‌روونی زۆری بکرێته‌ سه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه‌ فشاری له‌سه‌ربێ له‌رووی هه‌ڵس وکه‌وت،به‌ڵام ئه‌وه‌مانای ئه‌وه‌نیه‌ ئافره‌تیش ره‌چاوی ئه‌وه‌نه‌کا که‌ چۆن هه‌ڵس وکه‌وت بکا،خۆئه‌گه‌ر ئافره‌تێک به‌رێکی هه‌ڵس وکه‌وتی کرد نیشانه‌یه‌که‌ بۆپیش گرتن به‌گومان بردنی مێرده‌که‌ی،
ئه‌وه‌ی باسم کرد ژینگه‌ی ئه‌و خێزانه‌ بوو که‌پیاوێک له‌ناوه‌رۆکیه‌وه‌ گوماناوی ده‌بێ،یاخود ژنێک به‌پێچه‌وانه‌وه‌.
بابێینه‌ سه‌ر ژینگه‌ی دووه‌م که‌ ژینگه‌ی تازه‌ گه‌نجێکه‌،له‌ژینگه‌ی ئه‌و دا ،ته‌نها یه‌ک پرێنسیپ هه‌یه‌،ئه‌ویش بێ متمانه‌یه‌کی زۆر به‌ داهاتوو،وه‌ گومان کردن له‌زۆربه‌ی دژه‌ره‌گه‌زی خۆی ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێ،که‌ خۆی به‌شێکه‌ له‌ و وانه‌یه‌ی که‌ده‌یڵیته‌وه‌ بۆژیان،زۆرێکمان له‌وگه‌نجانه‌ هه‌ڵگری ئه‌وپێناسه‌یه‌ین،گرنگی ئه‌وژینگه‌یه‌ به‌زووی چاره‌سه‌رده‌بێ ،له‌تیۆرخواردنێک به‌نێو به‌سه‌رهاتێکی واقیع،ئه‌مه‌ش واده‌کا هه‌سته‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی ،نه‌خاته‌ کۆڵی خۆی ،بۆئه‌وه‌ی گومان ریزی بخاته‌وه‌،سه‌باره‌ت به‌ژیان وسه‌ربرده‌کانی.ئه‌و هه‌رله‌وخاڵه‌دا ده‌وه‌ستێ،به‌دواداچوون ده‌کا بۆ خۆی ،نه‌ک بۆ گومانه‌کانی خه‌ڵکی،ئه‌وه‌ له‌کاتێک رووده‌دا ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌کا باوه‌ری به‌وه‌بشکێ که‌ راستگۆیی ده‌رخه‌ری گومانه‌و گه‌یشتنه‌ به‌ کامڵ بوونی  بریار،له‌وێشه‌وه‌ بریارێک ده‌دا به‌بێ گومانانه‌ وبه‌یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یی .
له‌ژینگه‌ی سێیه‌م دا ژینگه‌ی مناڵێکی ده‌سالانه‌،که‌درکی به‌هیچ شتێکه‌وه‌ نه‌کردووه‌، له‌پێکهاته‌کانی فراوان بوون،له‌نێو بیرکردنه‌وه‌ به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هێشتان کامل نه‌بووه‌ بۆبریاردان ،،،،


                 

http://gulebax.net/up//uploads/images/domain-aceea4638f.gif




ئیستا گه‌یشتینه‌ ئامانجی خۆمان،واتا گه‌یشتین،به‌ کۆتاباسه‌که‌مان،له‌رێگای ئه‌و هێله‌ی که‌گومان له‌راستی جیاده‌کاته‌وه‌،که‌ئه‌مانێش به‌پێی ئه‌وم دارشته‌یه‌ی  خواره‌وه‌ ده‌بێ،،

1 ــ گومان له‌هه‌سته‌وه‌ له‌دایک ده‌بێ ،له‌هه‌ستیشه‌وه‌ گه‌وره‌ده‌بێ،به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی درکی پێبکرێ،بریاری بۆده‌درێ.
2 ــ  ڤایرۆسێکی گوێزراوه‌  ،له‌نێو نهێنیه‌کان خۆی حه‌شارده‌دا،هه‌رکه‌سێک نهێنی زۆری خه‌ڵکی هه‌ڵگرێت توشی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دژه‌ ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی نه‌بێ،که‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵیه‌،،ده‌توانم ناوی بنێم به‌ئنتی گومان.

3 ــ خاڵێکه‌ بۆوه‌چه‌رخان به‌دوای راستی،به‌ڵام له‌کوده‌تایه‌کی نهێنیه‌وه‌بێ،نه‌ک ئاشکرا تاکو شاراوه‌ی زاڵ بێ به‌سه‌ری داو بلاونه‌بێته‌وه‌،به‌وجۆره‌ بێ زیان ده‌بێ تاده‌گا به‌خاڵه‌ روونه‌که‌.

4 ــ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئاگابوونمان له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانمان،تاکو به‌رگری زیاترمان هه‌بی له‌به‌رامبه‌رهێرشه‌کان.

5 ــوه‌ ده‌وربینی نی ژینگه‌کانی ده‌ورووبه‌ر، به‌سه‌ر سروشته‌ ئه‌ساسیه‌کانی مرۆڤ ،بۆ ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر نامۆبوونه‌کان.وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌و ژینگه‌یه‌کمان هه‌یه‌، که‌له‌رێگایه‌وه‌ هه‌سته‌کانمانی پێ ده‌ناسینه‌وه‌، نمونه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ کاتێ من هه‌ستکردنم له‌گه‌ڵ تۆ جیابێ، بریاریشم جیاده‌بێ،ژینگه‌ی من تاچه‌نده‌ ژینگه‌یه‌کی ئالۆز بێ له‌به‌ربه‌ره‌کانێ ،زیاتر هه‌ڵگری ئه‌و سیفاتانه‌م که‌ بۆبه‌ربه‌ره‌کانی ره‌هان.به‌جۆرێکی تر قه‌ساب پیویستی به‌ چه‌قۆیه‌ به‌ڵام نوسه‌ر پێویستی به‌قه‌ڵه‌مه‌.

6 ــ گومان شکسته‌ بۆ تێگه‌یشتن،واتا به‌دحاڵی بونه‌وله‌هه‌ما کاتیش غیره‌ییه‌و ئه‌مه‌ش له‌گوێ نه‌گرتنه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ دایلۆگ ،وه‌خۆسه‌پاندنێکی ره‌هایه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوولا،وه‌چۆک نه‌دانی هیچ کامیانه‌،دوایش په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌کی بێ که‌ڵکه‌.


بۆچاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌،،،ده‌کرێ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وخالانه‌ ره‌چاوبکه‌ی...
1 ــ  هه‌رگومانێک له‌دایک بوو مه‌یخه‌ره‌ بواری راگه‌یاندن بۆگومانلێکراو،تاکو چه‌ند جارێک به‌چاوی عه‌قڵ سه‌یری نه‌که‌ی.

2 ــ خۆپاراستنت له‌و ڤایرۆسه‌ ته‌نها پێویستت به‌متمانه‌یه‌کی ره‌هایه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی کلیلی ده‌روونت عه‌قڵ بوو.

3 ــ هه‌رچه‌ندێکا گومان خراپی زۆرتره‌ ،به‌ڵام یه‌کێک له‌باشیه‌کانی ده‌رخه‌ری راستیه‌کانه‌ ،ئه‌گه‌ر به‌دڵ بۆراستی ده‌گه‌رێی،ئه‌م ووته‌یه‌م له‌بیر مه‌که‌ (( ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌راستگۆیی بژین ده‌بێ ئارامگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون )).

4 ــ  هه‌وڵده‌ به‌رگری کارێکی به‌هیز بی، له‌سه‌ر هه‌سته‌نهێنیه‌کانت،که‌هه‌ست پێکراونین له‌لایه‌ن که‌سه‌وه‌، هه‌وڵده‌ زاڵبی به‌سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کانت وه‌ک توره‌یی وهه‌ڵچون یاخود ئه‌و هه‌سته‌ی که‌ گومانت بۆدرووست ده‌کا.

5 ــ  وه‌هه‌وڵده‌ زاڵبی به‌سه‌ر ژینگه‌ی تایبه‌تی خۆت ،وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ورووبه‌ر نه‌یه‌ته‌ نێو بیرکردنه‌وه‌کانت بۆزیادکردنی گریمان ،گوێ له‌وگریمانانه‌ مه‌گره‌ که‌گومان ده‌خه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵکو ده‌بێ به‌ڵگه‌ی زیندووهه‌بێ بۆ ده‌رخستنی گومانه‌کان،نه‌ک گریمان.

6 ــ هیچ کات هه‌وڵ مه‌ده‌ تاهه‌تایه‌ به‌شاراوه‌یی بیهێلیه‌وه‌ ،تاوای لێبێ توره‌یی گومانه‌کان قووتت بده‌ن ،دوای مه‌جالی ئه‌وه‌ نه‌هێلی گومانلێکراو هیچ بدرکێنێ،به‌ڵکو له‌دوای که‌ڵه‌که‌بوونی گومانه‌کان هه‌وڵده‌ ،به‌جۆرێکی هێمن ،گومان لێکراو بهێنیه‌ گۆ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌بکا گومانت لێی کردووه‌،واده‌رخا ته‌نها ده‌روونت ئارام ده‌که‌یه‌وه‌،له‌وێوه‌ ده‌توانی دایلۆگ بکه‌ن ودوای لێک تێبگه‌ن وله‌دوای ئه‌وه‌ش که‌تێگه‌یشتن هه‌بوو راستیه‌کان ئاسان تر ده‌بینرێن....



                   

http://gulebax.net/up//uploads/images/domain-aceea4638f.gif



له‌کۆتایی دا هیوام وایه‌ که‌س به‌گومانه‌وه‌ بریار نه‌دا تانه‌گا به‌راستی،وه‌که‌سیشمان ئه‌وگومانانه‌ له‌دڵ هه‌لنه‌گرین کاتێ ده‌زانین گومانن،،،دووباره‌ زۆر خۆشحاڵ بووم که‌تائێره‌ خوێنه‌ری بابه‌ته‌که‌م بوون ،هه‌رشادو کامه‌ران بن....

نوسه‌ر / په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی
نوسه‌ری داد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن peiman.x (2011-01-19 07:27:08)

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net