.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ناسینی خوای گه‌وره دوو جۆره
یه‌که‌م: ناسینی خوا له‌وه‌ی که دان ده‌نێت به وجوودی خوا، ئه‌م جۆره‌یان هه‌موو خه‌ڵکی تیایدا به‌ژدارن چاک و خراپ و گوێڕایه‌ڵ و گوناهبار.
دووه‌م: ناسینێکه که حه‌یا به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، خوا له‌لای مرۆڤ خۆشه‌ویست ده‌کات، دڵی په‌یوه‌ست ده‌کات به خوا، تامه‌زرۆی گه‌یشتن به خوای ده‌کات، لێی ده‌ترسێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه لای، به خوا هۆگر ده‌بێت، له ده‌ست خه‌ڵکی هه‌ڵدێت بۆلای خوا، ئه‌مه‌ش ئه‌و ناسینه تایبه‌تیه‌یه که له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵکی باوه، جیاوازی پله‌ی خه‌ڵکیش له‌م ناسینه‌دا که‌س ناتوانێت سه‌رژمێری بکات جگه له خوا نه‌بێت، خوای گه‌وره ناسینی خۆی بۆ دڵیان ڕۆشن کردۆته‌وه، هه‌رکه‌سه به پله‌ی خۆی.
بۆیه ده‌بینین زاناترین که‌س که پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به خوا ده‌فه‌رمووێ: "لا أحصي ثنآء علیک، أنت کما أثنیت علی نفسک"، واته: ناتوانم ستایشی تۆ بکه‌م به‌و جۆره‌ی که تۆ خۆت ستایشی خۆت کردووه. صحیح:رواه مسلم و أبو داود و الترمذي و أحمد و ابن ماجه.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێ: ڕۆژی قیامه‌ت فێری ستایش و سوپاسێکی وام ده‌که‌ن به جۆرێک که ئێستا نایزانم.
بۆ گه‌یشتن به‌م خواناسیه دوو ده‌رگای فراوان هه‌یه:
ده‌رگای یه‌که‌م: بیرکردنه‌وه و ووردبوونه‌وه‌یه له ئایه‌ته‌کانی قورئان، تێگه‌یشتن به‌و شێوه دروسته‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام هێناویانه.
ده‌رگای دووه‌م: ووردبوونه‌وه و بیرکردنه‌وه‌یه له دروستکراوه‌کانی خوا، تێرامانه له شوێنه‌واری حیکمه‌ت و ده‌سه‌ڵات و لوتف و چاکه و دادپه‌روه‌ری خوا له‌سه‌ر درووستکراوه‌کانی.
کۆی ئه‌وانه: تێگه‌یشتنه له مانای ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره و شکۆداری و بێ که‌م و کوڕی و به‌تاک زانینی و په‌یوه‌ست بوون به دروستکراوه‌کانی و فه‌رمانه‌کانیه‌تی.
گه‌ر وابوو شاره‌زا ده‌بێت له فه‌رمانه‌کانی و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی خوا، شاره‌زا ده‌بێت له (القضآء و القدر)ی خوا، شاره‌زا ده‌بێت له‌ناو و سیفاته‌کانی خوا، شاره‌زا ده‌بێت له بڕیاری (الدینی الشرع) و بڕیاری (الکوني القدري) خوا.
(ذلک فضل الله یؤتیه من یشآء والله ذو الفضل العظیم) الحدید:21، واته: "ئه‌وه فه‌زڵی خوایه ده‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێک خۆی حه‌ز بکات، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی فه‌زڵی گه‌وره‌یه".
له کتێبی (ئاوێته‌ی دڵ)ه‌وه...
ئاماده‌کردنی: موسلیــم چۆمانی
تایبه‌ت به: کــــــــــــوردژیــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه