.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











منداڵان و سەلامەتیان لە ئاگر
گومان لەوەدا نیە كە ئامادەكردنی كەشێكی لەبار بۆ منداڵان بریتی یە لە كارێكی زۆر گرنك كە باوكان و دایكان هەست بە دڵنەوایی دەكەن، چونكە ئاگر ترسمان لا دروست دەكات و هۆكارێكە بۆ مردن و تووش بوون بەنەهامەتی.
ئامارەكانی ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەدەن، كە تێكڕای ڕێژەی قوربانیانی سووتان بریتی یە لە زۆرترین رێژەكانی مردن لە جیهاندا.
ئاگر و شێوەی گڕەكەی لەگەڵ دووكەڵەكەی بریتین لە دوو هۆكاری سەرەكی كە دەبێتە هۆی گیان لەدەست دان، و ساڵانە زیاتر لە 4000 كەس دەمرن بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەناو ماڵان، چونكە جگە لە گەورە منداڵ هەمیشە گیانی خۆشەویستی هەیە بۆ ئاگر، بەتایبەتی ڕەنگی گڕی ئاگرو سەماكردنی ئاگر لەكاتی سووتانی دا هەمیشە وا لە منداڵ دەكات كە دەستی بۆ درێژ بكات . یەكێتی نیشتمانی ئەمەریكی بۆ سەلامەتی منداڵان ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵاندایە بریتین لە نیوەی قوربانیانی سووتان بە ئاگری ناو ماڵەكان.
ئایا مەترسی ئاگر كەوتنەوە چیە ؟
بەهۆی ئاگر بەربوون لەلەشی مرۆڤ پێست دەسوتێت و ئەو جۆرە سووتانانە زۆر باوە بەتایبەتی لە نێوان مناڵاندا و زۆر بەئازاریشە. تووش بوونی پێست بە سووتان پەیوەندی بە ڕووبەری سووتانەكە هەیە لەسەر ڕووی پێستەكە هەروەها لەگەڵ قووڵی شوێنەكەی و تەمەنی ئەو كەسەی كە لەشی دەسووتێت .
قووڵایی برینی سووتان دابەش دەكرێت بۆ سێ بەش:
یەكەم : سووتانی ڕووی سەرەوەی پێست ( سووتانی پلە یەك) ئەو جۆرەیان تەنها كاریگەری لەسەر دیوی دەرەوەی پێست دەبێت .دووەم : ( سووتان لە پلە دوو) كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەشی دەرەوەی پێست و هەندێك بەشی قوڵتری ژێر پێست .
سێ یەم: سووتانی تەواو ( سووتان لە پلە سێ یەم ) ئەم جۆرەیان هەردوو چینی یەكەم و دووەمی پێست دەگرێتەوە، بەشی چوارەم و كۆتایی كە سامناكترینیانە بریتی یە لە (سووتان لە نمرەی چوارەم ) ئەو جۆرەیان هەموو چینەكانی پێست دەسوتێنێت و درێژ دەبێتەوە بۆ ماسوولكەكان و ئێسك .
ئایا دایك و باوك چی بكەن باشە تاوەكو منداڵەكانیان بەدوور بێت لە سووتان؟
لەسەر دایك و باوك پێویستە كە پارێزگاری بكەن لە ژیانی منداڵەكانیان بەوەی بتوانن ڕێ و شوێنێكی باشیان بۆ ئامادە بكەن تاوە كو ئەگەر لە ماڵەوەش نەبوون مناڵەكانیان دوور بێ لە هەموو شتێكی تایبەت بە سووتان . چونكە ئاگر جێی متمانە نیە زۆر بەئاسانی بڵێسە دەسەنێ و گەورە دەبێ ئەگەر شتێك سووتا لەماڵەوە . بۆیە پێویستە بە ووردی ترسناكی ئاگر بۆ مناڵەكانمان ڕوون بكەینەوە و كەل و پەلی یەدەكی تایبەت بە ئاگر كەوتنەوە لە شوێنی پێویست لەماڵەوە ئامادە بكەین و تاوەكو ژیان و تەندروستی مناڵەكان بپارێزین بۆیە بە پێویستی دەزانین كە ئەم 12 دوانزە خاڵەی خوارەوە بخەینە ڕوو بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵ و مناڵەكانمان بەگشتی
1- هەموو كات هەوڵ بدە كە منداڵ بەتەنها بەجێ نەهێڵی لە هەر ژوورێك و بەتایبەتی لە چێشتخانەی ماڵەوە .
2- شخاتە و چەرخ لە شوێنێك دابنێ كە دوور بێت لە دەستی مناڵەكەت .
3- ئاگاداربە لە دەست لێدانی مناڵ بۆ هیتەرو سۆپای گەرم كەرەوە بەتایبەتی لەوەرزی زستان .
4- رێگە مەدە بە مناڵەكەت كە یاری بە كەل و پەلی كارەبایی بكات چونكە لەوانەیە هەركاتێك دەرنافیس بۆ ناو پلاكی كارەبا ببات و ببێتە هۆی شۆرتی كارەبایی و ئاگر كەوتنەوە .
5- شوێنی نەوت و بەنزین دووربكەوە لە دەستی مناڵان.
6- منداڵەكەت فێری ئەوە بكە كە ئاگر ترسناكەو جێگای متمانە نیە هەر لە تەمەنی مناڵیەوە.
7- خواردن و نەستەلەی مناڵەكەت لە نزیكی سۆپاو هیتەر دامەنێ .
8- ئەگەر دەتوانی ئامێری هەست كردن بەسووتان لەماڵەوە دابنێیت تاوەكو ئەگەر هەر شتێك ڕووی دا ئامێرەكە فیكەی ئاگاداركەرەوە لێبدات .
9- حەریقێكی بچووك لە ماڵەوە دابنێ بۆ كاتی پێویست.
10- كاتێك ئۆتۆمبیلەكەت فەحس دەكەیت یان مولیدەی ماڵەوە فەحس دەكەیت ئاگاداربە لەوەی فانۆس لەگەڵ خۆت یان بە شەخاتە بەكار نەهێنی.
11- كاتێك لەماڵ دەر دەچیت كەل و پەلی زیادە بكوژێنەوە ئەگەر كرا گڵۆپە زیادەكانیش بكوژێنەوە بەمەبەستی سەلامەتی .
12- لەكاتی نەوت تێكردنی سۆپا هەوڵ بدە كە سۆپاكە بكوژێنەوە ئینجا نەوتی تێبكە .
***
ن:ماركو


لهسهر هێڵ نییه