❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سودى ئه م خواردنانه بزانه.........

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 10:38:30

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

سودى ئه م خواردنانه بزانه.........

زنجەفیل Ginger 


1- توانای جەستە بەهێزدەكات.
2- چارەسەری زكچوون دەكات.
3- توانای هەرسكردن بەهێزدەكات.
4-زۆر خواردنی سوڕی خوێن بەربوون لای كچان رادەگرێت.
5- هەووچوونەكان لەناوودەبات.
6- ئەو سەرئێشانەی كە لە ئەنجامی سواربوونی ئۆتۆمبیل دروستدەبێت چارەسەردەكات.
7- تۆژكەی سەر ناهێڵێت.
8- دژی كاریگەریەكانی بەساڵاچوونە.
9- میموری وتوانای لەبركردنی مرۆڤ بەهێزدەكات.
10- توانای سكسی بەهێزدەكات. 

......................................


هیلون Asparagus 

1- توانای ئافرەت بۆ منداڵبوون زیاتردەكات.
2- توانی سیكسی لای پیاو بەهێزدەكات.
3- بەرد ورەمل لەناو دەبات هەروەها خوێەكان لادەبات و رێگا دەگرێت لە كوبوونەوەی ئاو لەجەستدا.
4- رێژەیەكی زۆری (Folic Acid) تێادایە كە پێویستە بۆ ماوەی سكپڕی و لە لایەكی تر یارمەتی دروستكردنی خرۆكە سوورەكان دەدات.
5- چارەسەری رۆماتیزم دەكات
6- توانای بینین بەهێزدەكات بە هۆی بوونی ڤیتامین (A).

........................................


كودی

سوودەكانی
1- تینوویەتی دەشكێنێت و پلەی گەرمی نەخۆش نزمدەكاتەوە.
2- سروشتی مرۆڤ هیوردەكاتەوە.
3- جگەر بەهێزدەكات.
4- نەخۆشییە دەروونیەكان چارەسەردەكات.
5- بەردو رمل لەناو دەبات.
6- هەوچوونەكانی سنگ و كوخە چارەسەردەكات.

..........................................


Barley جۆ 

سوودەكانی

1- كۆڵاندنی جۆ و خواردنەوەی ئاوەكەی بەرد ورەمل لەناودەبات و گورچیلەكان چاڵاك دەكات و مرۆڤ لە نەخوشیەكانی گورچیلە دەپارێزێت.
2- هێوركردنەوەی سەرو چارەسەركردنی نەخوشیە دەروونیەكان.
3- بەسوودە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن نانی گەنم بخۆن بەهۆی بەرزبوونەووەی رێژەی شەكر لە خوێندا.
4- خواردنی یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و كاریگەریكی خێرای هەیە.
5- ئاوی جۆ پێستی لەش ناسكدەكات.
6- پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت.
7- دژی زكچوونەكان و هەرووها برینەكانی گەدە چارەسەردەكات.

8- ماسوولكەكانی دڵ بە هێزدەكات و چاڵاكی دڵ زیاتر دەكات
9- رێگا دەگرێت لە كاریگەری دەرمانەكان لەسر شیری دایك.
10- چارەسەری سەرئێشان دەكات بەتایبەتی شەقیقە.
11- رێگا لە بەرزبوونەوەی رێژەی (Uric acid) لەناو خوێندا دەكات، و لەش لە خوێەكان رزگاردەكات.

 
  ...................................................




نۆك Chick pea 

1 جەستەی مرۆڤ بە هێزدەكات و رێژەی خوێن لە لەشدا زیاد دەكات بە هۆی بوونی ڤیتامین B Complex و ئاسن و پرۆتین
2- سروشتی مرۆڤ هێوردەكاتەوە
3- مووی سەرو نینوكەكان بە هێزدەكات بە هۆی بوونی كبریت وڤیتامین B Complex
4- توانای سیكسی بە هێزدەكات بەهۆی بوونی Vit E و VitC
5- رەمل و بەرد لەناودەبات
6- نەخۆشییەكانی رۆماتیزم و ئازارەكانی فەقەرات چارەسەردەكات


................................................


0ئاڵو Prunes 

1- ئاڵو وشكراو سروشتی مرۆڤ هێور دەكاتەوە
2- تینویەتی دەشكێنێ و پلەی گەرمای بەرز دادەبەزێنێت
3- چارەسەری سەرئێشان وشەقیقە دەكات
4- پوكی ددان بەهێزدەكات
5- بەرد و رەمل لەناودەبات
6- ئارەزووی خواردن زیاتردەكات و گەدە بەهێزدەكات.

..............................................

Cocoa كاكاو

سوودەكانی

1- بوونی ڤیتامینەكانی و Vit E و VitC
2- چارەسەری نەخوشییەكانی ماندوبوون و كەم توانایی دەدات
3- نەخوشەییەكانی كۆئەندامی هەرس
4- نەخوشییەكانی كۆ ئەندامی هەناسەدان
5- هێوركردنەوەی دەمارەكانی سەر
6- یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی گورچیلەكان
7- لە پیشەسازی جوانكاری بەكاردەهێندرێت

تێبینی:
زۆر خواردنی كاكاو كاردانەوەی سلبی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ

 
.....................................................


Rice برنج 
 
پێكهاتەكانی
ئاو 12.5%
پرۆتین 3%
نیشاستە 78%
رۆن 3%
خوێە كانزاییەكان پۆتاسیوم و سۆدیوم و كالیسیۆم مەنگەنیز و ئاسن فسفۆر و كبریت و یود
Vit A Vit B Vit E

سوودەكانی

1- برنج وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی خواردن بەكاردەهێندرێت
2- ئاسن هەرس دەكرێت
3-وەك چارەسەری بۆ سكچوون بەكاردەهێنرێت و رێژەی پۆتاسیوم و ترشە روەكیەكان كەمترە لە پەتاتە
4- ئاوی برنج كە لە كوڵاندنی برنج لەگەڵكەمێك ئاو دروست دەبێت بەكاردەهێنریت بۆ نەرم كردن وجوانكردنی چینەكانی پێست و نەهێشتنی عارەق.
5- ئاوی برنج لەگەڵ كەمێك ترشی و شەكر دەدرێت بەو نەخۆشانەی كە پلەی گەرمی لەشیان بەرزە بۆ دابەزاندنی یلەی گەرما وشكاندنی تینوەتیان.
6- سوودی هەیە بۆ ئەو نەخوشانەی تووشی گرفتی گورچیلە دەبن هەرووها ئەوانەی چاڵاكی گورچیلەیان لاوازە
7- ئاوی برنج چارەسەری هەوچوونەكان دەكات
8- ئاوی برنج سووتانەكانی پێست چارەسەردەكات هەروەها هەوچونەكانیش
9- سوودی هەیە بۆ ئەوانی كەپەستانی خوێنیان بەرزدەبێتەوە چونكە برنج بەستان نزم دەكاتەوە
10- ئاوی برنج سكچوون رادەگرێت بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی تازە لەدایكبوونە، ئەوانی كە زۆر تووشی سكچون دەین.


ئ:ماركو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-01-20 10:44:55)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-20 12:02:38

MihadGoran
خونچەی نوێ
شوێن: قةزاى خةبات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-01-28
په‌یامه‌كان: 40
WindowsXPFirefox

Re: سودى ئه م خواردنانه بزانه.........

دەستت خۆشبێت كاكە ماركۆ  بۆ ئەم بابەتە جوانە
بەراستی بابەتەكانت جێگای دەست خۆشین بەراستی بەسود بوون بۆ من دەست خۆش بێت برام هەر سەركوتووبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net