.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











منداڵەكەت فێركە نهێنی ماڵەوە لەلای خەڵك نەدركێنێ
پاك و بێگەردی منداڵ هەندێ جار هۆكاری دروست بوونی كێشەیە بۆ خێزان، زۆر جار بە منداڵ گوتراوە كە هەندێ شت نهێنیە و باس كردنی خەڵكانی دیكە باش نییە، هەروەها هەندێ جار پەیوەندی كۆمەڵایەتی نێوان دوو خێزان یان پەیوەندی نێوان ژن و مێرد بەرەو هەڵدێر دەڕوات تەنها بەهۆی هەڵەیەكی بچووكی منداڵان، ئەو ئامۆژگاریانەی خوارەوە چەند هۆكارێكی گرنكن تاوەكو تۆ دەربازت بێ لە و جۆرە كێشانەی كەباسمان كرد.
منداڵ زۆر جار هەوڵ دەدات نهێنێ ماڵەوە بباتەدەرەوە لەبەر چەند هۆیەكی جیاواز كە گرنگترینیان هەست كردنە بە لاوازی یان بۆ ئەوەیە كەسەرنجی دەوروبەر رابكێشێ بۆ ئەوەی بایەخ پێدان و گرنگی زۆری پێبدرێ، هەروەها ئەو دیاردەیەش كۆتایی پێدێت لەو كاتەی منداڵەكە دەگاتە ئەو تەمەنەی شتی ڕاستی و خەیاڵ لەیەكتری جیا بكاتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا هەندێ لە منداڵان هیچ كاتێك نایەوێ تەنانەت یەك وشەش بدركێنێ بەرامبەر ئەو كەسەی كەسەردانی ماڵەوەیان دەكات ئەگەر پرسیاریشی لێ بكرێت، .ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەمنداڵ پێویستی بە ئامۆژگاری هەیە تا ئەو پرسیارانەی لێی دەكرێت وەڵامیان بداتەوەو ئەوشتانەش كە نهێنین لەدەرەوە نەیان دركێنێ.
شارەزایان و پسپۆران ئەم چەند ئامۆژگاریەیان خستۆتەڕوو بەمەبەستی كۆتایی هاتن بەم دیاردەیە لەلایەن منداڵان:
1- منداڵ وافێر بكرێت كە هەرگیز نهێنی ماڵەوە نەباتە دەرەوە كە دایك و باوكی خۆی پێ بێزار بكات تەنها بۆ ئەوەی خۆی خۆشەویست بكات لای خەڵكی یان سەرنجیان رابكێشێ .
2-بۆ منداڵەكەت بەوردی و بە هێمنی باسی شتە گرنگەكانی ناو ماڵەكەی خۆت بكە و پێی بڵێ ئەو مەسەلەیە یان ئەو بابەتە شتی تایبەتیەو نابێ لای كەس و كاروخزمەكان باس بكرێت، بەم شێوەیە لەگەڵ رۆیشتنی كات منداڵەكە فێری تایبەتمەندێتی ناو ماڵەكەی خۆی دەبێت .
3- بەدوای ئەو هۆكارەدا بگەڕێ كە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكەت نهێنیەكان بدركێنێ، هەروەها ئەگەر منالەكەت توانی ئەم كارە ئەنجام بدات تۆش پشتگیری بكەو هانی بدە كەئەمە شتێكی باشەو دەبێ بەردەوام بێت لەسەری 4- ئەگەر هەندێ جار نهێنیشی دركاند تۆ زۆر بەتوندی رەفتاری لەگەڵ مەكە .
5- دایك و باوك هەوڵ بدەن شتی زۆر گرنگ و نهێنی لا باس نەكەن، چونكە منداڵ راستی و گاڵتە بەئاسانی لەیەكتر جیا ناكاتەوە .
6- ئەگەر ویستت سزای بدەیت هەوڵ بدە بەلێدان و چاو سووركردنەوە نەبێت، بەڵكو شێوازەكە بگۆڕە هەوڵ بدە بۆ ماوەی كاتژمێرێك قسەی لەگەڵ مەكە تاوەكو بەخۆی دابچێتەوەو ئەم هەڵەیە دووبارە نەكاتەوە.
7- زۆر توڕەی مەكە ئەگەر هەڵەی كرد، چونكە زۆر توڕە بوونی وای لێدەكات كە قسەو سزایەكانت بۆی كاریگەری نابێت و وا تێدەگات كە گاڵتەیە.
8-پێی بڵێ كە رێزو جوانی خێزان لە پاراستنی نهێنی و نەدركاندنی قسەكانی ناو ماڵە.
9- لەسەر دایك و باوك پێوسیتە لەكاتی نوستن چەند چیرۆكێكی هاوشێوەی نەدركاندنی نهێنی بۆ منداڵەكانیان باس بكەن لەهەردوو لایەنی باشەو خراپە .
10-چەند داب و نەریتێكی ئاینی جوان بچێنە لە ناو دڵی منداڵەكەت وەكو ئەمانەتێك تاوەكو خۆشەویستی بەرامبەر بە خێزانەكەی خۆی زیاد بكات و بەردەوام بێت لەسەر پاراستنی نهێنیەكان .
س:ك.تاو


لهسهر هێڵ نییه