.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











هۆكارەكانی جنێودان لەلای منداڵاندا
بەشێك لە منداڵان هەندێك وشەیان بەسەر دەمدا دێت كە زۆر بێمانان، یان جنێون، هەندێك جار وشەی وا بەكار دەهێنن بەبیستنیان سەرت دەسوڕمێت كە یەكێك لە منداڵەكانمان ئەم وشانە بەكاردەهێنن.
ئایا ئەم هەموو هەڵانە بۆچی دەگەڕێنەوە؟ لێرەدا بە كورتی تەنها باسی (3) هۆ كاری گرنگ دەكەین:
1. پێشەنگی خراپ:.
منداڵ كاتێك گوێی لە باوكودایكی دەبێت وشەی ناشیرین و جنێو بەكار دەهێنن، بێگومان قسەكانیان لە گوێ دەگرێت و باسی دەكات، هەندێك لەدایكوباوكان هەن داوا لە منداڵەكانیان دەكەن و پێیان دەڵێن (تف بە مامەت دابكە یان جنێو بە خاڵۆت بدە)، ئەگەر وایكرد هەموویان پێی پێدەكەنن و سەر سوڕمانی خۆیان دەردەبڕن بەم قسە و دەربڕینەی ئەو روح سوكە، بۆیە پێویستە لە سەرمان منداڵەكانمان فێری باشترین گوتە و جوانترین دەربڕین بكەین و فەرموودەكانی پێغەمبەرمانیان (دروودی خوای لە سەر بێت) فێر بكەین كە دەفەرموێت (سباب المسلم فسوق و قتالە كفر) لەگەڵ چەندین فەرموودەو گوتەی زانایانی پێشین.
2. تێكەڵی لەگەڵ بەدڕەفتاراندا:
كە منداڵ تێكەڵی یان گوێ لە خەڵكی سەرشەقام و كۆڵان، یان كەسە خراپەكان كە وشەی خراپ و ناشیرین بەكاردەهێنن دەگرێت، ئەمیش ئەوەندەی گوێی لێ دەبێت دووبارەی دەكاتەوە، تاكو لە گەڵیدا رادێت و وای لێدێت بەبێ ئاگایی جنێو دەدات و هەست ناكات كە خراپە، بۆیە لە سەرمان پێویستە لەم جۆرە كەسانە و ئەو ژینگەیەی دووربخەینەوە، هەروەها پێویستە باوان دووربین بن لە سەرەنجامی زمانشڕی منداڵەكانیان كە دەبێتە هۆی رووخانی كەسایەتیان و رق لێبوونەوەی خەڵك لە دواڕۆژدا.
3.هۆكارەكانی راگەیاندنی داڕماو:.
ئایا دەزانیت چ جۆرە هۆكارێكی راگەیاندنمان هەیە، وایلێهاتووە لە هەموو هۆكارەكانی تر كاریگەریان بە سەر منداڵانەوە هەیە، بەتایبەتی لەهەندێك ماڵدا بۆتە پەروەردەكاری منداڵان، بۆیە لە سەرمان پێویستە داوا لە منداڵەكانمان بكەین ئەگەر جنێوی بەكەسێك دا تۆبەی لە سەربكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوداو بۆ ئەو كەسەش كە جنێوی پێداوە خەم بخوات و داوای لێبوردن بكات.
س:ت:كومه لايه تى


لهسهر هێڵ نییه