.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ڕۆنی نه‌عنا سه‌رئێشه ناهێڵێت:-
ئاشكراكراوه ڕۆنی نه‌عنا باشترین چاره‌سه‌ری سروشتییه، بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی له‌سه‌روو هه‌مووشییانه‌وه، نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یی (شه‌قیقه).
(د. ئیسماعیل ئۆزكانڵی) سه‌باره‌ت به‌ڕۆنی نه‌عنا باسی له‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی جیهانی پزیشك‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كاندا ئاشكراكراوه، ڕۆنی نه‌عنا چاره‌سه‌رێكی سروشتییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ئازار شكێنه‌رێكی به‌سووده بۆ پشت، ئێسك، سه‌رئێشه‌و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یی.
ئۆزكانڵی باسی له‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌كاتی هه‌بوونی ئازارێك له‌جه‌سته‌یاندا ڤاكسین‌و حه‌ب به‌كارده‌هێنن، ئه‌و ڤاكسینانه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیان به‌ئۆڕگانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نن‌و هیچ سوودێكیان نی‌یه، له‌هه‌مان كاتدا هۆكاری دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ن، به‌ڵام ڕۆنی نه‌عنا ئه‌و ئازارانه به‌ئاسانی لاده‌بات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌كانی (گه‌ده، دڵ تێكه‌ڵبوون، سكچوون، له‌رزو تا‌و هه‌رسنه‌كردن) كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌ناویان ده‌بات، به‌هۆی هه‌بوونی ماده‌ی (مێنتۆل)یش له‌ناویدا، ڕۆنی نه‌عنا هه‌ناسه وه‌رگرتن ئاسان ده‌كات، ئه‌و ماده‌یه له‌هه‌مانكاتدا به‌ڵغه‌میش ناهێڵێت‌و ده‌ریده‌داته ده‌ره‌وه، ڕۆنی نه‌عنا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌وكردنی قوڕگ‌و كۆكه‌ی وشكیش هه‌یه.
ئا:- ژوان
سه‌رچاوه: bugun.com.tr

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه