❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ .......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 18:03:05

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ .......



قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ كه‌تیایدا هاتبوو (له‌ ئینجیلدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك سوره‌تێك بخوێنێته‌وه‌و حه‌وت پیتی‌ تێدا نه‌بێت ، خوای‌ گه‌وره‌ لاشه‌ی‌ له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ حه‌رام ده‌كات، و پیته‌كانیش بریتین له‌ ( ث ، ج ، خ ، ز ، ش ، ظ ، ف ) و زۆریش گه‌ڕاوین له‌و سوره‌ته‌مان له‌ كتێبه‌كانی‌ ته‌ورات و زه‌ب...ورو ئینجیلدا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئایا له‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی‌ ئێوه‌دا ئه‌م سوره‌ته‌ هه‌یه‌؟)



خه‌لیفه‌ی‌ عه‌باسیش هه‌موو زانایانی‌ كۆكرده‌وه‌و پرسیاره‌كه‌ی‌ ئاڕاسته‌كردن، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی‌ وه‌ڵامی‌ بده‌نه‌وه‌.

له‌كۆتاییدا پرسیاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ پێشه‌وا ئه‌لهادی‌ كراو ئه‌ویش وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌و وتی‌" ئه‌و سوره‌ته‌ سوره‌تی‌ ( الحمد) ه‌ كه‌ ئه‌و حه‌وت پیته‌ی‌ تێدا نییه‌" .

پرسیار له‌ پێشه‌وا كرا ئایا فه‌لسه‌فه‌ی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌و حه‌وت پیته‌ له‌و سوره‌ته‌دا چییه‌؟

ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی‌ :

پیتی‌ ( ث ) ئاماژه‌یه‌ بۆ كاولكردن ( ثبور)

پیتی‌ ( ج ) ئاماژه‌یه‌ بۆ دۆزه‌خ ( الجحيم)

پیتی‌ ( خ ) ئاماژه‌یه‌ بۆ پیسی‌ ( خبث )

پیتی‌ ( ز ) ئاماژه‌یه‌ بۆ دره‌ختی‌ زه‌قوم كه‌له‌ دۆزه‌خدایه‌ .

پیتی‌ ( ش ) ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌دبه‌ختی‌ ( الشقاوة)

پیتی‌ ( ظ ) ئاماژه‌یه‌ بۆ تاریكی‌ ( الظلمة )

پیتی‌ ( ف ) ئاماژه‌یه‌ بۆ ئافات ( الآفة )

خه‌لیفه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ بۆ قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نارد، و قه‌یسه‌ری‌ ڕۆمیش هه‌ستی‌ به‌دڵخۆشی‌ كرد دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ وه‌ڵامه‌كه‌و موسڵمان بوو، وه‌ به‌موسڵمانی‌ له‌دونیا ده‌رچوو .

له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر سوره‌تی‌ ( الحمد) بخوێنن، به‌ڵام به‌خێرایی‌ نا، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س كه‌ئه‌وه‌نده‌ به‌خێرایی‌ ده‌یخوێنن ده‌ڵێی‌ گورگ شوێنیان كه‌وتووه‌ و نازانن چی تێدایه‌.

قال الله تعالى: قسمت الصلاة بيني وبين عبدي نصفين ولعبدي ما سأل فإذا قال العبد ( الحمد لله رب العالمين) قال الله تعالى: حمدني عبدي وإذا قال ( الرحمن الرحيم) قال الله تعالى: أثنى علي عبدي، وإذا قال ( مالك يوم الدين) قال: مجدني عبدي وقال مرة: فوض إلي عبدي ، فإذا قال( إياك نعبد وإياك نستعين) قال: هذا بيني وبين عبدي ولعبدي ما سأل ، فإذا قال ( إهدنا صراط المستقيم صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الظالين) ، قال: هذا لعبدي ولعبدي ما سأل....

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ فه‌رموده‌یه‌كی‌ قودسیدا ده‌فه‌رموێت" خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: نوێژم له‌نێوان خۆم و به‌نده‌كه‌مدا به‌شكردووه‌ بۆ دوو نیوه‌ و بۆ به‌نده‌كه‌شم هه‌یه‌ هه‌ر شتێك داوای‌ بكات، گه‌ر به‌نده‌ بڵێت ( الحمد لله رب العالمین) خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌كه‌م سوپاسی‌ كردم ، گه‌ر بڵێت ( الرحمن الرحیم ) خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌كه‌م سوپاسگوزاری‌ كردم، گه‌ر بڵێت ( مالك یوم الدین ) ،خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌كه‌م به‌به‌رزو گه‌وره‌یی‌ ڕایگرتم ، جارێكیش وتویه‌تی‌: كردمی‌ به‌وه‌كیل ، گه‌ر بڵێت( إیاك نعبد وإیاك نستعین) ، خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ له‌نێوان من به‌نده‌كه‌مدایه‌ و هه‌ر داوا بكات ده‌یده‌مێ‌، گه‌ر بڵێت ( إهدنا صراط المسقيم صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم و لا الظالين) ، خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ بۆ به‌نده‌كه‌م هه‌رشتێكی‌ تریش كه‌داوای‌ بكات
ن:د:ماركو

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-20 18:07:15

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ .......

ده‌سه‌ته‌کانت خۆش بێت کاک مارکۆ گیان
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ برا گیان
به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ به‌سووده‌کانت
هیوام وایه‌ سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-20 18:46:19

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ .......

جزاک الله‌ خیرا
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مارکۆ گیان هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت له‌ کاری خوان
خۆشحاڵم هاورێیه‌کی به‌رێز و ده‌ستره‌نگینی وه‌ك به‌رێزت له‌م یانه‌ جوانه‌ ئه‌بینم
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-20 20:18:17

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ .......


زور سوباس بوبه  يا مه كانتان  هاورى  خوشه  ويسته  كانم

من  به لين  به  ئيوه و هه موو  هاورييانى  ئه م يانه جوانه ده ده م  كه له خزمه تتانابم

سوباس  بو به  يامه  كانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net