.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پەیامی باوکێک بۆ مندالەکانی
په‌یامی باوكێك بۆ منداڵه‌كانی…؟؟ پیاوێك ژنێك و دوو كوڕ‌و كچێكی هه‌بوو، سه‌فه‌ری كرد بۆ وڵاتێكی دوور به دوای كار و كاسبیدا و ئه‌وانیشی به‌ته‌نیا به جێهێشت، ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر ئه‌ویان خۆش ده‌ویست و ئه په‌ڕی ڕێزیان لێی ده‌گرت. پاش ماوه‌یه‌ك له‌مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، باوكه‌كه نامه‌ی یه‌كه‌می ئاڕاسته‌كردن، به‌ڵام منداڵه‌كانی نامه‌كه‌یان...
سه‌فه‌ری كرد بۆ وڵاتێكی دوور به دوای كار و كاسبیدا و ئه‌وانیشی به‌ته‌نیا به جێهێشت، ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر ئه‌ویان خۆش ده‌ویست و ئه په‌ڕی ڕێزیان لێی ده‌گرت.
پاش ماوه‌یه‌ك له‌مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، باوكه‌كه نامه‌ی یه‌كه‌می ئاڕاسته‌كردن، به‌ڵام منداڵه‌كانی
نامه‌كه‌یان نه‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان نامه‌كه‌یان وه‌رده‌گرت و ماچیان ده‌كردو،ده‌یان گوت ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن به‌نرخترین خۆشه‌ویستمانه‌وه بۆمان هاتووه..
هه‌رله ده‌ره‌وه له‌نامه‌كه ڕاده‌مان و ، دواتر نامه‌كه‌یان ده‌خسته ناو قوتوویه‌كی قه‌دیفه‌وه و … ناوه ناوه ده‌ریان ده‌هێنا و تۆزی سه‌ریان پاك ده‌كرده‌وه و، دووباره له شوێنی خۆی دامان ده‌نایه‌وه…. به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رنامه‌یه‌ك كه له باوكیانه‌وه بۆیان ده‌هات به هه‌مان شێوه هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌كرد…. چه‌ند ساڵێكی پێچوو، باوكه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕایه‌وه، بینی ته‌نها كوڕیكی له خێزانه‌كه‌ی ماوه بۆیه باوكه‌كه له كوڕه‌كه‌ی پرسی: دایكت له كوێیه؟
كوڕه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: توشی نه خۆشی بوو، ئێمه‌ش هیچ پاره‌یه‌كمان نه‌بوو كه لی خه‌رج بكه‌ین بۆ كڕینی دا‌و ده‌رمان، بۆیه به‌م شێوه‌یه وه‌فاتی كرد؟؟ باوكه‌كه ووتی: بۆچی؟ ئایا نامه‌ی یه‌كه‌متان نه‌كرده‌وه؟ بڕێكی زۆرپاره‌م له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌دا بۆ نارد بوون!!
كوڕه‌كه ووتی: نه‌خێر…
باوكه‌كه پرسی ئه‌ی كوا براكه‌ت؟
كوڕه‌كه ووتی: تووشی براده‌رایه‌تی چه‌ند كه‌سێكی خراپ بوو پاش مردنی دایكم كه‌س نه بوو ئامۆژگاری بكات و پشتیوانی لێ بكات و ڕاستی بكاته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕۆیشت و وازی له ئێمه هێنا؟
باوكه‌كه‌به سه‌ر سوڕمانه‌وه ووتی: بۆچی؟ ئایا نامه‌ی دووه‌متان نه‌خوێنده‌وه، كه له نامه‌كه‌دا داوام لێ‌كرد بوو له براده‌ری خراپ دووركه‌وێته‌وه و … بێت بۆ لای من! كوڕه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی : نه‌خێر..
باوكه‌كه ووتی: لاحول ولا قوه الا بالله… ئه‌ی خوشكه‌كه‌ت له كوێیه؟
كوڕه‌كه ووتی:مێری به‌و كوڕه‌كرد كه نامه‌كه‌ت پێدا نارد بوو بۆ مان و ، ڕه‌زامه‌ندیت ده‌ربڕی بوو له‌سه‌ر شوو پێكردنی خوشكه‌كه‌مان؟ ئێستاش زۆر به‌دبه‌خته به‌خراپ ترین شێوه له گه‌ڵیدا خراپه…
باوكه‌كه به تووڕه‌ییه‌وه ووتی: ئایا كۆتا نامه‌تان نه خوێنده‌وه، كه له نامه‌كه‌مدا هه‌واڵی خراپی ڕه‌وشت و ئاكاری ئه‌و كوڕه‌م تێدا ڕوون كردبوه وه و ، ناقایل بوونی خۆشم تێدا ڕوون كرد بوه‌وه بۆ ئه‌م هاوسه‌رگیرییه؟
كوڕه‌كه ووتی: نه‌خێر هه‌رهه‌موو نامه‌كانمان له‌و قتوه قه‌دیفه‌یه‌دا پاراستبوو و هه‌ڵمان گرتبوون… هه‌میشه به‌ڕێزه‌وه ده‌رمان ده‌كرد و ماچمان ده‌كردن ، به‌ڵام نه‌مان ده‌خوێندنه‌وه و ته‌ماشای ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یمان نه‌ده‌كردن؟؟
ئایا بیرت له حاڵ و باڵی ئه‌م خێزانه كردۆته‌وه و به‌باشی تێی ڕاماوی، كه‌وا چۆن له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه و پارچه‌پارچه بووه و، ژیانیان لێ تاڵ بووه،ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌كانی باوكیان نه‌ده‌خوێنده‌وه كه بۆیانی ده‌ناردن و سودیان لێوه‌رنه‌ده‌گرتن، به‌ڵكو ته‌نها به ڕێز گرتن و پارێزگاری كردنیان و هه‌ڵگرتنیان له نا قتوه قه‌دیفه‌كه‌دا، به‌بێ كارپێكردن به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و ئه‌وه ی تێیدایه… دواتر ته‌ماشای په‌ڕاوه‌كه‌م كرد…
ته‌ماشای قورئانی پیرۆزم كرد ، كه له ناو قتوه قه‌دیفه‌كه هه‌ڵمان گر تووه له‌سه‌ر كتێبخانه‌كه‌م ؟ ئاه خودایه! قوڕبه‌سه‌رم؟
ئای منیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و خێزانه هه‌ڵس و كه‌وتم له‌گه‌ڵ قوڕئانی پیرۆز، په‌یامی خودادا كرد، كه له‌گه‌ڵ نامه‌كانی باوكیان كردیان؟
منیش به‌هه‌مان شێوه قورئانه‌كه‌م داخستوه‌و له‌سه كتێبخانه‌كه‌م دام ناوه؟به‌ڵام نای خوێنمه‌وه و سودی لێوه‌رناگرم؟ كه‌چی ئه‌و په‌یڕه و پڕۆگرامی ژیانی منه؟
بۆیه هه‌ستام، تۆبه‌م كرد‌و ، قورئانه‌كه‌م ده‌رهێنا و …كردمه‌وه..بڕیارم دا له‌مه‌و دوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه به‌جێی نه‌هێڵم..؟؟!
س:زه نكه نه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مارکۆ چیرۆکێکی زۆر زۆتر پڕ مابا و ئامۆژگاریه،،
ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت،،
به‌لام کاک مارکۆ تێبینیه‌کم هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی تۆی به‌ڕیز..
ده‌بینم هه‌ر بابه‌تێک ده‌هێنیت ڕاسته‌وخۆ له‌به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ دایده‌نێت،،
به‌ریزم پێوسیته شوێنی بابه‌ت گونجاو بێت ..
ته‌ه‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ست خوش بيت هه رجه ند دره نك وه لامى به يا مه كه م دايته وه
به ريزم تيبينيه كه ت كه يشت سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastakant xosh bet kaka marko sarkawtu bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ست خوش ليزه كيانه سه ركه وتووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه