.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سڵاو لە سەرجەم ئازیزان و خۆشەویستانی یانە .
هەروەک خۆتان ئەزانن کوردژین هەردەم پێشەنگی پێشکەوتنەکان بووە و هەردەم درێخی نەکردوە لە خزمەتی ئەندامان و پێشکەش کردنی بابەتی سوودبەخش ، یانەی کوردژین بەردەوام بوە لە تازەگەری و کردنەوەی بەشی گرنگ کە لەهیچ یانەو ماڵپەڕێکی کوردی نەبووە ، ئەوەش جێگای شانازیە بۆ هەموومان ، دیارە سەرکەوتنیشمان لە کارەکاندا تەنها هەوڵ و هیممەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نەبووە بەڵکوو پشبەست بووە بە پشتیوانی ئەندامانی ئازیزی یانەو دڵسۆزیانەوە ، ئەندامان خۆیان توانیویانە ئەو بەشانە پەرە پێبدەن و بەبابەتە جوانەکانیان بیڕازێننەوە .
ئەمڕۆ (( ٣١ / ١ / ٢٠١١ )) لە تازەگەریەکی تردا دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیاری کردنەوەی (( ٢ )) بەشی تری گرنگی دا کە بریتیە لە ( بەشی مۆسیقا ) و ( بەشی خۆشنووسی ) ، دیارە کردنەوەی ئەو بەشانە گرنگیەکی تایبەتی هەیەو ئەتوانین لەو ڕێیەوە باشترین و جوانترین خزمەت پێشکەش بە ئەندامانی ئازیزمان بکەین ، ئەوەشمان لەیادنەچێ کە کارکردن لەو دووبەشەدا کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە هەوڵ و هیممەتی زۆر هەیە ، هیوادارم بە پشتیوانی هەموو لایەک بتوانین ئەم دووبەشەش وەک بەشەکانی تر بڕازێنینەوە و خزمەتێکی نوێ پێشکەش بە ئازیزانمان بکەین و کوردژین هەردەم لە پێشەنگ دا بمێنێتەوە .
سەربەرزی و سەرفرازی بۆ ئەندامانی ئازیزی یانەکەمان ، پێشەنگی بۆ کوردژین .
شاد و بەختەوەر بن .
تێبینی : نووسینی بابەت تەنها بۆ بەڕێوەبەران چالاکە و ئەندام ناتوانێ ڕاستەوخۆ بابەت بنووسێ ، هەر ئەندامێک بابەتی هەبوو ئەتوانێ لە ڕێگای بەڕێوەبەرانەوە پێشکەشی بکات و دوای پاڵاوتنی بابەتەکە بە ناوی خۆیەوە بڵاو ئەکرێتەوە .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆشی له جه‌نابت و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌که‌م .....
هیوام وایه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌هره‌مه‌ندن له‌م بواره‌یا بێبه‌شمان نه‌که‌ن
له تواناکانیان و وه‌کو ئاماژه‌ت پێ‌کرد ئەم دووبەشەش وەک بەشەکانی
تر بڕازێننەوە و کوردژین هەردەم لە پێشەنگ دا بمێنێتەوە
سهرکهوتوبــــــــــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس سۆزە خان هیوای بەختەوەریت بۆ ئەخوازم ، هیوادارم بتوانین خزمەتێکی تر پێشکەش بە ئازیزانمان بکەین لە یانە .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سڵاو به‌ڕێزم
زۆر ده‌سخۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شی خۆشنویسی.من له‌و بواره‌دا کارم کردووه و بڕوانامه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆشنویسانی ئێرانم له بواری نه‌سته‌علیق دا هه‌یه ... پێم خۆشه هه‌رچیم له ده‌س هات له خزمه‌تتاندا بم.
سپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس برای بەڕێز کاک ramyar73 ، ئەزیزم بە شانازیەوە ئامادەین بۆ بڵاو کردنەوەی بابەتەکانتان لە پێناوی خزمەتی زیاتری ئەندامان ، شاد و سەرفراز بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



slaw. chon btwanm xosh nuse la wshakanm bakar bhenm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەست خۆش بەڕێزم ، بۆ ئەوەی جوانی لە نوسینەکانتا بەدی بێت ئەتوانی بە شێوەی لاسایی کردنەوە لەسەر پیتەکان نووسینت جوانبێت زۆر بەئاسانی ، باشترین جۆری نووسینیش بۆ جوانکردنی نووسینەکەت نووسینی ڕوقعە و نوسخە ، نووسینی کتێبیش بە نووسینی نوسخە و لە ڕێگای ئەو دوو جۆر نووسینەوە ئەتوانی بە تەماشاکردنی شێوەی پیتەکان و لاسایی کردنەوەیان زۆر بە ئاسانی نووسینەکەت جوان بکەیت ، یاساکانی ئەو دوو جۆر نووسینەش لەم بەشەدا بە جوانی ڕوون کراوەتەوە ، هیوادارم سوودبەخش بێت .
لەگەڵ ڕێز‌و خۆشەویستیم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه